13/06/2026
گفتوگۆی ماستەر
ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١١/٦/٢٠٢٦ گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکار (رەنگین محمد ياسين) لەبەشی کیمیا بەرێوەچوو لە هۆڵی گفتوگۆی كۆلێژ....
ناونیشانی تێزی ماستەر:
(Serum Calprotectin and its Association with Clinicopathological Parameters in Colorectal Cancer)
ئەندامانی لیژنەکە لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پیکهاتبوون:
1- د. پەروین عبدالصمد إسماعيل - سەرۆکی لیژنه
2 - د. سەردار نوری احمد_ئەندام
3 - د. دڵزار دڵشاد غفور- ئەندام
4 - د. باسمە صادق أحمد- ئەندام و سەرپەرشتیار
راگرایەتی کۆلیج پیروزبایەکی گەرم لە خوێندکار و سەرپەرشتیارانی ئەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ هەروەها دەستخۆشی لە ئەندامانی لیژنەکە دەکات.
04/06/2026
تاقیکردنەوەی سمستەری دووەم خولی یەکەم بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێج پ.د.سیروان محسین و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان پ.ی.د.زەردەشت احمد سەردانی هۆڵەکانی بەشە زانستەکانی کۆلێج کرد و تاقیکردنەوەکان بەسەرکەوتووی بەرێوەدەچێت ، دەست خۆشی لیژنەی تاقیکردنەوەن و سەرپەرشتیار و چاودێرانی هۆڵ دەکەین.
هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی ئەزیز دەخوازین.
03/06/2026
،
وونبوون .....
جانتایەکی دەستی ڕەشی مارکەی گوچی مۆبایلێکی ئایفۆن هەشتی گۆڵد و باجی زانکۆی تیایە کەوتووە بەرامبەر دەرگای گەراجی خۆڵەکە کە هی خوێندکارێکی کۆلێجی زانستە ، هەرکەس دۆزیەوە بە سوپاسەوە پەیوەندیمان پێوەبکات بەم فەیسبووک یان بهێنێت بۆ کۆلێجی زانست.
سوپاسی هاوکاریتان دەکەین .
03/06/2026
ئاگاداری خوێندکارانی کۆلێجمان ...
خوێندکارانی ئازیزی کۆلێجمان بەیانی ٤/٦/٢٠٢٦ تاقیکردنەوەکان تان بەردەوامە.
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
27/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی راگرایەتی کۆلێجی زانست بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، راگرایەتی کۆلێجمان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندکارانی ئازیز و مامۆستایانی دڵسۆز، فەرمانبەرانی ماندوونەناس، ، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکات.
خوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و تەبایی و بەخشندەیی و میهرەبانی بۆ هەموو لایەک .
راگرایەتی کۆلێجی زانست
.