Pharmacy

Pharmacy

Share

this page to improve your English

17/05/2018

بةكترياي H .piloryجيه؟؟؟
ئةم بةكتريايه ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت
‌Helicobacer Pylori
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت....

‌لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە

‌کە تووشبووەکە هەست بە ئێش ئەکات لە نەرمایی سک نزیک پەراسوو ئینجا هەست بە سوتانەوە لەدوای نان خواردن و هەست بە دڵە کزێ و ترشەڵۆک ئەکات.. زۆر جار ئەو ترشەڵۆکە دێتە ناو قوڕگەوە.... بەڵام ئێشو ئازاری زیاترە کاتێک هەست بە برسێتی بکەیت واتا کاتێک گەدەت بەتاڵە،.
بۆیە ئەگەر ئەم حاڵەتە یان هەر جۆرە کێشەیەکت هەیە لە گەدە بە هیچ شێوەیەک حەپی پرۆڤین و ئەسپرین مەخۆ چونکە برینی گەدە زیاتر ئەکات.
‌ کاتێک ئەم بەکتریایە ئەبێتە هۆی قورحەی گەدە ئەم نیشانانەی خوارەوە دەرەکەوێت

‌١. ڕشانەوە ی تێکەڵ لەگەڵ خوێن
٢. دابەزانینی کێشی لەش
٣. ئازارێکی تیژی ناو گەدە
‌٤. ڕەنگی پیسایی ئەگۆڕێت بۆ ڕەش‌
‌٥. گەدە توانای هەرس کردنی خۆراکی نامێنێت تەنانەت هەندێک جار وای لێ دێت کون ئەبێت
بۆیە پێش ئەوەی بگاتە حاڵەتی مەترسیدار هەوڵبدە با پشکنینت بۆ بکرێت لە ڕێگەی خوێنەوە.
‌لە هەر سەد کەس لە تووشبووی قورحە تەنها دوو کەس قورحەکە ئەبێت
حةبي(pylo_ kit) كه له ٣ماده بيك هاتوه بةكارئةيةنريت بؤماوةي حةفتةيةك تا ١٠رؤز چارەسەر دەبێت بەمەرجێک برینی گەدە نەگەیشتووبێتە حاڵەتی مەترسیدار... ئەگەر برینی گەدە بەشێوەیەک بێت کە حەپەکان توانای چاککردنەوەی نەبێت ئەوکاتە ئەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێ،

25/03/2017

گەندەڵیەك لە نەخۆشخانەكانی منداڵبوون ئاشكرا دەبێت، بە چاوی خۆتان ببینن چی لە ژنی دووگیان دەكرێت!!!

پێش هه‌موو شتێك، ستافى (تۆڕى هه‌واڵى زه‌نگ) داواى لێبوردن له‌ خوينه‌ره‌ خۆشه‌ويسته‌كانى ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و وشه‌ى نه‌شياوى تێدابێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ نوسينى ئێمه‌ نييه‌ و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ئاماژه‌يان پێداوه‌. ئێمه‌ ته‌نها ويستومانه‌ هاوڵاتيان له‌و حاڵه‌ته‌ ئاگادار بكه‌ينه‌وه‌... له‌گه‌ڵ ڕيزدا

كەمپینی"نا ✋️بۆ لەدایكبوونی منداڵ بێ ئامادەبوونی باوك.

ئەزموونی تراژیدی چل و ھەشت كاتژمێری مژدەی هاوڕێم، كە نموونەیەكە لەو هەزاران دایكانەی لە نەخۆشخانەكانی كوردستاندا منداڵیان دەبێ، پەڵەیەكی ڕەشە بە ناوچەوانی وەزارەتی تەندروستی و كۆمەڵگا و ووڵاتەكەمانەوە بەگشتی. لە هەموو وڵاتێكی شارستانی ئەم دنیایەدا منداڵبوون ڕووداوێكی گرنگە و مایەی دڵخۆشی و شانازیە بۆ دایك و باوك و خێزانی ئەو منداڵە. بەڵام لە كوردستان بیرەوەرییەكی تاڵ و نامرۆڤانەیە. لە زاری ژنەكان خۆیان لە نەخۆشخانە و لێرە و لەوێ دەبیستین كە چ مامەڵەیەكی نامرۆڤانە و ناشیرین و بەدڕەوشتانە دەكرێن لەلایەن كارمەند و پزیشك و مامانەكانەوە. لەجێی ئەوەی هەوڵ بدرێ یادگارییەكی جوان و شكۆداریان لەلا بمێنێتەوە بەپێچەوانەوە، ئەو ڕۆژە گرنگەیان لێ تاڵ دەكرێت و زۆرینەیش تووشی تراوما دەبن یا وایان لێدێت ئەو ڕۆژە بە "شووم" یا "ڕەش" ناوببەن. ئەمەیش لەبەر دوو هۆكار:
یەكەم، زمان و مامەڵەی كارمەند و پزیشكانی نەخۆشخانەی منداڵبوون، كە دەگاتە ئەوەی دایكەكان بە "قەحبە" بانگ بكەن، یا كاتێك دایكە ماندووەكان ژانیان هەیە و هاوار دەكەن، كارمەندە ژنەكان پێیان دەڵێن "ئازایت قاچ بەرزكەیتەوە و گان بدەیت بەڵام ئازا نیت بەرگەی ژان بگریت!!! ئەگەر ئازا نیت قوزی خۆت بگرە و گان مەدە!" ئائەمەیە زمانی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكانی منداڵبوون لە كوردستان. ئەمەیە ئەنجامی ھەژدە ساڵ خوێندن لە كۆلێژی پزیشكی؟؟؟؟
بەدەر لە لووت بەرزی و تڕ و فیزی دكتۆرەكانی كوردستان، وەك بڵێیت خۆیان هەرگیز سكیان پڕ نابێت و نابنە دایك و "گان نادەن" .
دووەم، بەهۆی ئەوەی كە ڕێگە نادرێ بە باوكان بۆ پاڵپشتی هاوسەرەكانیان بێنە ژووری لەدایكبوون و بەشداربن لە خۆشی بوون بە باوك . وەك بڵێیت باوك تەنیا ئەركی ئەوەیە تۆوی خۆی بكاتە ناو ژنێكەوە و هیچ گرنگ نەبێ بەلایەوە هاوسەرەكەی و كۆرپەكەی دەمرن یا دەمێنن،یا منداڵەكەی بە چ ئازارێك لەدایك دەبێ. لەو ساتە هەرە گرنگەی ژیانیان بێبەش دەكرێن كە هاتنە دنیای جگەرگۆشەكەیانە. پیاوان هەموو بێباك نین لەم ڕووداوە گرنگەی ژیانیان. ئەوانەی لەگەڵ هاوسەرەكانیان دەچنە نەخۆشخانە دەیانەوێت تا كاتی هاتنە دنیای منداڵەكەیان بەسەر سەری دایكەكەوە بن، ڕێیان پێنادرێت و دەبێ لە دەرەوەی نەخۆشخانە چاوەڕێ بكەن، چلەی ھاوین بێت یان چلەی زستان.
دیارە دكتۆر و كارمەندەكان دەیانەوێ باوكان ناشیرینییەكانیان نەبینن و نەزانن. ئەگینا بۆچی لە هەمووانی دەشارنەوە؟؟؟؟
ئەمانە بەدەر لە پیس و پۆخڵی و چڵك و ناتەندرووستی جێگەكان و نەبوونی جلی تایبەت بۆ دایكان و بۆنی ناخۆشی ھۆڵی لەدایك بوون و قاوشەكان و نەبوونی پێداویستی، ھەروەھا كەمی خواردن و خواردنەوە و نەبوونی تەنانەت شەربەتێك كە بیدەنە ئەو دایكەی تازە منداڵی بووە. ھەروەھا مامەڵەی قێزەونی كارمەندان لەگەڵ دایكە ئاوارەكان لەلایەك بوەستێت. لە زاری مژدەوە لەو نەخۆشخانەیە دایكێكی ئێزیدی پاڕاوەتەوە بۆ لەتێ نان. تازە منداڵی بووە پەرداخێ شەربەتی پێ ڕەوا نەبینراوە كە بیدەنێ، مژدە لەو دۆخە خراپەی خۆی بووەتە دایك بۆ ھەمووان و یارمەتی داون. لەكاتێكدا هەموو دەزانین بودجەی ئەو نەخۆشخانەیە بە چەندین ملیۆنە. ئەو پزیشك و كارمەندانە لە هەموو شتێكدا گەندەڵی دەكەن و بۆ خۆیان گلی دەدەنەوە و لە بازاڕدا دەیانفرۆشن. كارمەندەكان كڕیاریان هەیە ڕاستەوخۆ دەرزی و دەرمان و پاكژكەرەوە و تەنانەت كلینێكس و بەتانییان پێ دەفرۆشن. هەر پێداویستیەكی تازە و نوێ دابین كرابێت بۆ تەندروستی، پێش ئەوەی بگاتە دەست نەخۆشخانەكان، پزیشك و بەرپرسەكان دەیدەنە دەست كڕیارەكانیان تا دواتر لە بازاڕی ڕەش بیفرۆشنەوە.
یەكەم / داوا لە ھەموو ژنانی كوردستان ئەكەم كە پاڵپشتم بن لەگەڵم بن، بۆ لەناوبردنی ئەو كولتورە ناشرینە دیاردەیەكی قێزەونی لێ بۆتەوە. دوای ٩ مانگ ماندووبوون و ھیلاكەتی و ئازاری ژان و گریان و ھاواری مناڵ بوون، ژن منداڵی دەبێت بە تەنھا وھاواری مێردی ئەكات، بەڵام مێرد لە كوێیە كاتێك "كوڕەكەی" لە دایك ئەبێت؟؟!! پیاوانی كوردستان ئاغایانە بۆ خۆیان لە دەرەوە خەریكی لەفە خواردن و چا خواردنەوە و جگەرە كێشانن!!! تكایە قبوڵی مەكەن چیتر سووكایەتی بە خۆتان و كۆرپەكانتان بكرێت.
دووەم / تكایە ڕێگربن لە بەردەمی بوونی زمان درێژی و بەد ڕەفتاری ئەو پزیشك و فەرمانبەرانەی لە نەخۆشخانەی مناڵبوون دەوام دەكەن لە كوردستان. 😡داوا ئەكەم دەست بەجێ شكاتیان لێ بكەن و ڕاپێچی دادگایان بكەن.
تكایە تا دەتوانن بڵاوی بكەنەوە، تكایە، تكایە، تكایە، تكایە با ھەموومان ئەو كولتورە لەناوبەرین✋️

سەرچاوە/زەنگ نیوس

Photos 22/03/2017

بابه تيكى گرنگە هیوادارم بیخوێننەوە و سودی ليببينن🖌🖌🖌🖌🖌🖌🖌🖌🖌🖌🖌

*چۆن ده‌رمان هه‌ڵبگرین ؟
پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی شیاو ده‌رمانه‌كان هه‌ڵبگیرێت یان له‌و شوێنانه‌ هه‌ڵبگیرێن كه‌ شیاوبن، مه‌به‌ست له‌ شوێنی شیاو بریتییه‌ له‌وه‌ی دوور بێت له‌ ده‌ستی منداڵ نه‌ك له‌ خۆیه‌وه‌ بیخوات، هه‌روه‌ها له‌ نێو پاكه‌ت و قوتووی خۆی بپارێزرێت و دوور بێت له‌ گه‌رمی و به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا نابێت له‌ گه‌رماو یان ناندین "مه‌تبه‌خ" و شوێنی شێداردا هه‌ڵبگیرێت چونكه‌ گه‌رما و شێداری ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی ده‌رمانه‌كان، هاوكات ناشبێت سه‌ری ده‌رمانه‌كان به‌هه‌ڵپچڕاوی به‌جێ بهێڵدرێت چونكه‌ ئه‌وه‌یش هۆكاره‌ بۆ شێداربوونی و خراپبوونی.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی شلن پارێزراو بن له‌ وشكبوونیان، نابێت ده‌رمان له‌ به‌فرگردا هه‌ڵبگیرێت مه‌گه‌ر به‌ رێنمایی پزیشك نه‌بێت، نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌رمان له‌ نێو ئۆتۆمبێل جێ بهێڵدرێت ئه‌و ده‌رمانانه‌شی كه‌ به‌سه‌ر چوون یانیش پێویستیتان پێی نه‌ماوه‌ نابێت هه‌ڵبگیرێت.

*ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ رێگه‌ی ده‌مه‌وه‌ به‌كار ده‌هێندرێن، چۆن بخورێن ؟

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وا باشتره‌ له‌گه‌ڵ خواردنی هه‌ر ده‌رمانێكدا په‌رداخێك ئاو به‌دوایدا بخۆیت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ رێنوێنییه‌كانی پزیشك به‌هه‌ند وه‌ربگریت، چونكه‌ هه‌ندێك ده‌رمان پێویسته‌ له‌ دوای نانخواردن و هه‌ندێكیشیان به‌ گه‌ده‌ی خاڵی بخۆیت.
هه‌ركاتێكیش هه‌ر جۆره‌ ده‌رمان و حه‌بێكت خوارد و هه‌ستت كرد گرفتت له‌ كاتی خواردنیدا بۆ دروست ده‌كات، پێویسته‌ پزیشكی شاره‌زا ئاگادار بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ت بۆ بگۆڕێت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.

* پێویسته‌ قه‌تره‌ی چاو چۆن به‌كار بهێندرێت ؟

پێویسته‌ به‌ر له‌ به‌كارهێنانی قه‌تره‌، ده‌سته‌كانت جوان بشۆیت و پاشان له‌سه‌ر شوێنێكی گونجاو پاڵ بكه‌ویت، بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانت ڕوو له‌ ئاسمان بكات، هه‌روه‌ها گلێنه‌ی چاوت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه‌ و قه‌ته‌ره‌كه‌ی تێ بكه‌، پاشان چاوت دابخه‌ و بۆماوه‌ی خوله‌كێك یان دوو خووله‌ك مه‌یجووڵێنه‌ و مه‌یكه‌ره‌وه‌.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رمان به‌كار ده‌هێنێت ده‌رمانه‌كانی خۆی به‌ كه‌سی تر نه‌دات، چونكه‌ پزیشك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ت ده‌رمانه‌كه‌ی پێ داوی و نابێت كه‌سیتر به‌كاری بهێنێت نه‌ك گرفتی ته‌ندروستی بۆ دروست بكات.

*ده‌كرێت ده‌رمانه‌كان به‌ تێكه‌ڵی هه‌ڵبگیرێن ؟

گرنگه‌ بزانرێت هه‌ندێك جۆری ده‌رمان هه‌ن نابێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانی تردا هه‌ڵبگیرێن كاتێك پزیشك ئاگاداری كردیته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ به‌دوور بگریت له‌ ده‌رمانه‌كانی تر، ڕه‌چاوی ئامۆژگارییه‌كه‌ی بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گرفت نه‌بیت.

*پێویسته‌ نه‌خۆش چۆن به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانییه‌وه‌ پابه‌ند بێت ؟

له‌ كاتی گه‌شتكردنتدا ده‌رمانه‌كانت له‌ بیر مه‌كه‌ و ئه‌وه‌ش له‌بیر مه‌كه‌ كه‌ ده‌رمانی پێویستت پێ بێت له‌وكاته‌دا بۆ

ئه‌وه‌ی ده‌رمانت لێ نه‌بڕێت، هه‌روه‌ها له‌ كاتی هه‌ر پرسیار و گرفتێك له‌ ده‌رمانه‌كانت شه‌رم مه‌كه‌ و پزیشكی ده‌رمانساز ئاگادار بكه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ تۆ به‌سووده‌ و له‌ هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان به‌دوورت ده‌خاته‌وه‌.
شه يرو انڤايتى هاوريكانت بير نه چيت

16/03/2017

قه بزي منال جيه؟ هوكاره كاني! جاره سه ري جية؟

نيشانه كاني قه بزي منال جونن؟!
_
گرياني منال به تايبه ت له كاتي پيسايي كردن.
_
پيسايي وشك و ره قه ئازاري لةكه ل هه يه و هه نئ جار به شيوه ى پچرپچر ئه كات.
_
هه فتانه كه متر لة 3 جار بيسايي ئه كات.
_
پيسايي بونيكي ناخوشي هه يه و بؤنه كه ي ئاسايي نية.
_
سكي ره ق ده بيت.

هوكاره كاني قه بزي جين؟؟!

1_شيري قتوو، يه كيكه له هوكاره كاني قه بزي جونكه هه رسي ئاسان نيه ، به لام به بيجه وانه وه شيري دايك هه رسي ئاسانه و منال توشي قه بزي ناكات

2_ بيداني خواردني ره ق به منال به تايبه ت له سه رةتاي ده ست پئ كردن به خواردن بؤيه پيويست D سه ره تا خوراكي شلي پئ بدريت

3_ نه خوشي وه ك انفلونزا و به تاي وه رزي يان هةر نه خوشيه ك كه وا له منال بكات تواناي شير خواردنه وه ي كه م بيته وه به مه ش منال توشي وشكبوونه وه و قه بزي ئةكات.

جون جاره سه ري قه بزي بكه ين.؟!
باشترين شت ئه وه يه سه رداني دكتؤرى پسپور بكه يت بؤ زانيني هوكارو جاره سه ر كردني. به لام ئه م ريكانه ش سودبه خشن.
_ هه ردوو قاجي مناله كه ت به هيواشي بجولينه وه ك ئةوه ي سوار باسكيل ببيت.
_ پيويسته ئه وبره له شيري قتوو به كار بينيت به رامبه ر بة ريژه ي ئاوي دياريكراو، واته نابيت شيره كه ت خه ست بكريته وه، ئه گه ر كيشه ت له گه ل جؤريك شيري قتوو هه بوو بؤي بگوره، باشترين جاره سه ر ئةوه يه شيري دايك بةكاربينن.
_ ئةكةر مناله كه ت كاتي خواردني هاتووه، هه ول بدة خوارده مه ني شل و ميوه و سه وزه به كاربينة،
،

Photos 14/03/2017
Photos 14/03/2017

نیشانەکانى برینی گەدە و چارەسەرکردنى

قورحە (برینی) گەدە بە یەکێک لە نەخۆشییە بەربڵاوەکان ئەژمار دەکرێت و ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا بەدەستییەوە دەناڵێنن. لێرەدا گرنگترین هۆکارەکانى سەرهەڵدانى ئەو نەخۆشییە و هەروەها رێگەکانى چارەسەرکردنیتان بۆ دەخەینەڕوو.

هۆکارەکانى توشبوون بە قورحەى گەدە:

• هەندێک جار بەکتریا پەردەى گەدە تووشی داخوران و برینداربوون دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی قورحە.

• جگەرەکێشان، چونکە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە جگەرەکێشانی زۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە و دواتریش رێگریی لە چاکبوونەوەى برینەکە دەکات.

• خواردنەوە کحولییەکان و زۆر بەکارهێنانى دەرمانە هێورکەرەوەکانى وەک ئەسپرین

• هەندێک جاریش هۆی توشبوون بە قورحەى گەدە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارى بۆماوەیی.

• زیاد لەپێویست رژانى ترشەڵۆکی گەدە.

• خواردنى خۆراکى رەق.

• زیادەڕۆییکردن لە خواردنی شتە توونەکانى وەک بیبەر و ئاوى بیبەر.

• خواردنەوەى چا و قاوە بە سکی ناشتا.

• خواردنى خۆراک بە گەرمیی.

• زۆرخواردنەوەى خواردنەوە گازییەکان.

چۆن قورحەى گەدە چارەسەردەکرێت؟

• خۆپاراستن لە هۆکارەکانى توشبوون بەو نەخۆشییە، وەک ئەو هۆکارانەى لەسەرەوە باسکراون.

• وەرگرتنى ئەو دەرمانانەى کە رژانى ترشەڵۆکی گەدە رێکدەخەنەوە و رێگریی لە زیاد رژانى دەکەن و بەوەش برینەکە دەگیرسێتەوە.

• چارەسەرکردنى برینی گەدە بە وەرگرتنى ئەنتی بایەتیک و ئەو دەرمانانەى بەکتریاى زیانبەخشی ناوگەدە لەناودەبەن، وەک ئەمۆکسسلین.

• هەندێک جاریش ئەو برینەى لە گەدەدا دروستبووە، بەجۆرێک تەشەنەى کردووە کە بەو رێگەچارانەى سەرەوە چارەسەرناکرێت، بۆیە پێویست بە ئەنجامدانى نەشتەرگەریی دەکات.

• هەروەها دەکرێت ئەو نەخۆشییە لەڕێگەى سروشتیی و خۆراکەوە چارەسەربکرێت، وەک سوود وەرگرتن لە خواردنى کەرەوەز، مۆز، زەنجەفیل، گوڵە بەیبوون، کەلەرم و توێکڵی هەنار

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


As Sulaymaniyah
46012