Basud Institute پەیمانگای بەسود

Basud Institute پەیمانگای بەسود

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Basud Institute پەیمانگای بەسود, Education, ناونیشان: گەرەکی مامۆستایان بەرامبەر پارکی ئازادی بەرامبەر دەرگای سەرەکی شاری یاری سلێمانی, As Sulaymaniyah.

په‌یمانگایه‌كه‌ بۆ خولی به‌هێزكردن و خولی فێربوونی زمانه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا یه‌كه‌مه‌كانی شاری سلێمانی ده‌وترێته‌وه‌. بۆ هه‌ر زانیاریه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ 07705053063

21/08/2026

لە یەک وێنەدا 200 نمرەی تەواو ا! 🏆🔥

کاتێک هەوڵ و ماندووبوونی خوێندکارێک لەگەڵ دڵسۆزیی بێوێنەی مامۆستایاندا یەکدەگرێت، ئەنجامەکەی دەبێتە مێژوو !

شانازییەکی گەورەیە کە ڕایدەگەێنین دانێر هادی ، خوێندکاری تێکۆشەری پەیمانگاکەمان، توانی ئەم دەستکەوتە مەزنە تۆمار بکات و لە یەک وێنەدا کۆی گشتی نمرەکانی لەم دوو ماددە سەرەکییەدا بگەیەنێتە 200 ! ✨

⚡ فیزیا: 100 لەگەڵ مامۆستا نەریمان
🧬 زیندەزانی: 100 لەگەڵ مامۆستا محمود

ئەمە نەک تەنها سەرکەوتنی دانێر هادیە ، بەڵکو لوتکەی سەرکەوتنی ئەو تیمە پەروەردەییەیە کە هەمیشە لە خزمەتیداین.

سەردانەکەی کاک دانێر بۆ پەیمانگاکەمان و وەفاداری بۆ مامۆستاکانی، وانەیەکی جوانە بۆ هەموو خوێندکارە خۆشەویستەکانمان؛ چونکە ڕێزگرتن لەو ژینگەیەی تێیدا فێری زانست بوویت، بەشێکە لە گەورەیی و کەسایەتی خوێندکار .

کاک دانێر گیان، هیوادارین ئەم سەرکەوتنە سەرەتایەک بێت بۆ پێشکەوتنی گەورەتر لە داهاتوودا. شانازیت پێوە دەکەین! ✨

19/08/2026

🔥 پرسیارێکی چاوەڕوان نەکراو بۆ م.نەریمان ! 🤩🎤
سەردانێکی خێرای ناو هۆڵەکانی وانەو چەند پرسیارێکی جیاواز ...!

19/08/2026

ئەبێ خەریکی چی بن خوێندکارانی پەیمانگای بەسود 🧐📚🔖 !؟
لەگەڵمان بن بزانین چی ئەکەن …
پەیمانگای بەسود ماڵی فێربوون و گەشەپێدان 📚🔖⌛️📒
#فێربوون #گەشەپێدان #بەسود #زمان #تەکنەلۆجیا

18/08/2026

🔥 پرسیارێکی چاوەڕوان نەکراو بۆ مامۆستایان! 🤩🎤
سەردانێکی خێرای ناو هۆڵەکانی وانەو چەند پرسیارێکی جیاواز ...!

17/08/2026

بەمزووانە دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم 💥💥

دەست دەکەین بە ڕیزبەندی کردنی بەشەکان بۆ خوێندکارانی پۆلی ۱۲.

🎯 داهاتووت بە هەڵەیەک لە پرکردنەوەی زانکۆلاین مەخەرە مەترسییەوە!

پڕکردنەوەی فورمی زانکۆلاین تەنها ڕێنیشاندانی بەشەکان نییە، بەڵکو بڕیاردانە لەسەر چارەنووسی داهاتووت.

💡 لە پەیمانگای بەسود بە پشتیوانی ٨ ساڵ ئەزموون، یارمەتیدەرتین بۆ پرکردنەوەی فورمی زانکۆلاینەکەت بە وردترین و باشترین شێواز تا بگەیتە ئەنجامی دڵخوازی خۆت.

📍 سەردانمان بکەن و پاشەڕۆژت بخەنە دەستێکی ئەمین!

📞ژمارەی پەیوەندی:
07707434253 - 07705053063

16/08/2026

داهاتوویەکی گەش
لێرەوە دەست پێدەکات
لە پەیمانگای بەسوود، ئێمە تەنها وێستگەیەک نین بۆ نمرەی بەرز، بەڵکو بڕوامان بە دروستکردنی داهاتوویەکی ڕوون هەیە بۆ تەواوی خێزانەکان( منداڵان و گەنجان)
خزمەتگوزاری و خولەکانمان:
فێربوونی زمانەکان 🗣️
تەکنەلۆژیا و کارامەیی پیشەیی 💻
پەرەپێدانی بەهرەی منداڵان و گەنجان 👶👦
👈 ئێوەش لەگەڵمان ببن لەم گەشتە نوێیە..
📞 پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07707434253
| 07705053063

#پەروەردە #فێربوون #داهاتوو #گەنجان #منداڵان #کوردستان

14/08/2026

🌟 کاروانە پڕ لە شانازییەکەی پەیمانگای بەسود بەردەوامە

خۆشحاڵبووین بە پێشوازیکردن لە دوو ئەستێرەی گەشی تری پەیمانگاکەمان، قوتابیانی نموونەیی و کۆڵنەدەر "دارین محمد احمد" و "ئەژیر تاریق حمە".

ئەم دوو ئازیزە بە بەدەستهێنانی نمرەی بەرز، جارێکی تر سەلماندیانەوە کە پەیمانگای بەسود مەکۆی پێگەیاندنی سەرکەوتووانە:

🔹 کاک دارین محمد احمد: کۆنمرەی (٩٨.٥)
🔹 کاک ئەژیر تاریق حمە: کۆنمرەی (٩٥.٤)

سەردانەکەیان بۆ پەیمانگا و بەسەرکردنەوەی مامۆستاکانیان، گەورەترین پاداشتە بۆ ئێمە. ئەم وەفادارییە نیشانەی ڕەسەنایەتی و کەسایەتی بەرزی ئەم خوێندکارانەیە کە لە پاڵ زانستدا، ڕێزگرتن لە ماندووبوونی مامۆستایانیان فەرامۆش نەکردووە.

دارین گیان و ئەژیر گیان، شانازیتان پێوە دەکەین و هیوای هەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. هەمیشە لە لوتکەدا بن! 🎓✨

13/08/2026

✨ ساتەکانی سەرکەوتن لە باڵەخانە نوێیەکەی پەیمانگای بەسود دەستی پێکرد! ✨

بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وانەکانمان لە باڵەخانە نوێیەکەمان بە بەشداریکردنی گروپی کوڕانی ئازیزمان بەڕێوەچوو. 🎓

ئەم باڵەخانە نوێیەمان تەنها شوێنێک نییە بۆ خوێندن، بەڵکو ژینگەیەکە کە بە پلانی تۆکمە و وزەی پۆزەتیڤ ئامادە کراوە تاوەکو ئێوەی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان بە ئاسودەیی بەرەو لووتکەی سەرکەوتن هەنگاو بنێن. 🚀

خۆشحاڵین بەو ساتە پڕ لە هیوا و گەشبینییەی ئەمڕۆمان. سوپاس بۆ هەموو ئەو خوێندکارانەی کە بوون بە بەشێک لەم دەستپێکە نوێیە. 🌸

🔗 ئێوەش دەتوانن سەردانمان بکەن لە ناونیشانی نوێمان:
گەڕەکی مامۆستایان - بەرامبەر پارکی ئازادی - نزیک ئامادەیی شیرینی کچان.

#سەرکەوتن #خوێندن #پەروەردە #سلێمانی

13/08/2026

"بە دروشمی (پێشەنگی لە فێربوون و بەردەوامی لە سەرکەوتن)، پەیمانگای بەسود پێشوازی لە خوێندکارە ئازیزەکانی دەکات لە باڵەخانە نوێیەکەیدا. 🏛️

ژینگەیەکی ئەکادیمی و پێشکەوتوو، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی ئێوە مسۆگەر بکەین. چاوەڕێی هاتنی هەموو لایەکتانین لە ناونیشانە نوێیەکەمان.

📍 سلێمانی، گەڕەکی مامۆستایان، بەرامبەر پارکی ئازادی، نزیک ئامادەیی شیرینی کچان.

#سلێمانی #خوێندن #پەروەردە"

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


ناونیشان: گەرەکی مامۆستایان بەرامبەر پارکی ئازادی بەرامبەر دەرگای سەرەکی شاری یاری سلێمانی
As Sulaymaniyah
46001