بیرکردنەوەی ڕەخنەیی-Critical Thinking

بیرکردنەوەی ڕەخنەیی-Critical Thinking

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بیرکردنەوەی ڕەخنەیی-Critical Thinking, Education Website, Sulaymaniyah, As Sulaymaniyah.

24/08/2025

ئایا سیستەمی فێرکاری لە هەرێمی کوردستاندا سیستەمی گوێڕایەڵییە یان سیستەمی بەرپرسیارییەتی؟

بە بۆچوونی ئێمە سیستەمی فێرکاری لە هەرێمی کوردستان هێشتا سیستەمی کلاسیکی تێنەپەڕاندووە، بریتییە لە سیستەمی گوێڕایەڵی، مامۆستا سەنتەرە و دەسەڵاتی ڕەهای هەیە و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز پێوەری زیرەکییە، واتە پێوەری هەڵسەنگاندن تەنها نمرەیە، لە هەڵسەنگاندندا، زانیار و پرۆژە و داهێنان هیچیان پێوەر نین، تەنها نمرە پێوەری زیرەکییە، ئەگەر باشترین داهێنان بکەیت لە کوردستان، بەڵام نمرەی بەرزت بەدەست نەهێنا تۆ هیچ نیت لە ناو پرۆسەی فێرکاریدا، لەبەرکردن تاکە ڕێگەی بەدەستهێنانی نمرەی بەرزە لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا لەبەرکردن بە پێی پۆلێنکردنەکەی بلوم نزمترین ئاستی بیرکردنەوەیە، سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان سیستەمی پێگەیاندنی تاکێکی نمرە بەرزە کە ئەو نمرەیەش لە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنێکی زۆر سادەدا کە بنەمایەکی کەمی هەڵسەنگاندنی زانیار و مەعریفەی تێدایە و بریتییە تاقیکردنەوەی فرە هەڵبژاردن کە بەشێکی کەم لە زانیار هەڵدەسەنگێنێت، کالێکی جڤاکی زۆر کەمە لە ناو سیستەمی فێرکاری هەرێمی کوردستان، هەبوونی مەلزەمەش باشترین سەرچاوەی بەدەستهێنانی نمرەی بەرزە، لە کاتێکدا مەلزەمە کوشندەترین ژەهرە بۆ گەشەی هزر و بیری فێرخواز، خۆشبەختانە لەم ساڵانەی دواییدا لە هەندێک خوێندنگە و قوتابخانەکان وردە وردە پرۆسەی فێرکاری هەنگاوێکی لە گوێڕایەڵییەوە ناوە بەرەو بەرپرسیاریەتی، من لە ئەزموونی مامۆستایەتی خۆمدا سەرەتای مامۆستایەتیم هەم فێرکاری گوێڕایەڵی و هەم بەرپرسیارییەتیم تێکەڵ دەکرد بەڵام خۆشبەختانە وردە وردە گۆڕانکاریم کرد بەرە و سیستەمی فێرکاری بەرپرسیارییەتی و کاری گروپ و کارلێکی بەهێزی جڤاکیانە و بەکارهێنانی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی. لە دیدی منەوە سیستەمی فێرکاری بەرپرسیارییەتی گونجاوترینە بۆ هەرێمی کوردستان چونکە لەم سیستەمەدا ئەرک دەدرێتە فێرخواز خۆیان ئەنجامی بدەن و کارلێکی جڤاکی زۆر گرنگە چونکە شێوازی گروپ پەیڕەو دەکات لە ناو پۆلدا، مامۆستا تەنها ئەرکی ڕێنوێن دەبینێت و دەبێتە هاندەر و پاڵنەر و هاوسۆزی فێرخوازان، لەم فەرهەنگەدا پشت بە بەکارهێنانی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەبەسترێت، کە لە لەبەرکردنەوە دەست پێدەکات بۆ تێگەیشتن و پوختەکردن و ئەنجامدان و دانانی ئەوەی فێری بووی وەک فێرخواز لە شوێنێکی تر و بەستێنێکی تر و توانای شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن و داهێان بۆ فێرخوازان، لە ئەنجامدا تاکێکی هۆشیار و لێهاتوو خاوەن پرۆژە و بەرهەمدار و داهێنەر و چاوکراوە پێدەگات.
کەواتە بۆمان دەرکەوت فەرهەنگی بەرپرسیاریەتی یەکێکە لە فەرهەنگە گرنگەکان کە تێیدا فێرخواز دەگاتە ئاستی باڵا، بۆیە پێویستە کار بکرێت بۆ لاوازکردنی فەرهەنگی گوێڕایەڵی و گۆڕینی بۆ فەرهەنگی بەرپرسیاریەتی لە ڕێگەی سیمینار و وۆرک شۆپ و نیشاندانی گرنگی کاری پێکەوەیی لە نێوان مامۆستا و فێرخواز و خێزان و وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لە لایەن هەر سێ لایەنەکەوە لە پێناو بەرەو پێشچوونی ئاستی فێرخواز، کارکردنی پێکەوەیی هەرسێ لایەن بۆ بۆ فەراهەم هێنانی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئەوەی فێرخواز تێیدا ئاسوودە بێت تا پرۆسەی فێربوون بە باشی بەرهەم بێت. هاڤبەندی نێوان مامۆستا و فێرخواز و خێزان بنەمای فەرهەنگی بەرپرسیاریەتییە، گەر ڕاهێنەرانی پەروەرددەیی بیانەوێت ڕێنمایی مامۆستایان بکەن لە پەروەردەکردنی فێرخوازێکی سەرکەوتوو و بەرهەمدار و چاو کراوە و داهێنەر، ئەوا دەبێت هەریەک لە مامۆستایان و فێرخوازان و خێزان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە پێباو بەرژەوەندی فێرخوازاندا، واتە پێویستە هەرسێ لایەن بە ئەرکی بنەڕەتی خۆیان هەستن کە بەرپرسیاریەتی پەروەردەکردنی فێرخوازانە.

ئیدریس علی

09/01/2024

بیری ڕەخنەیی چی بە فێرخوازان و قوتابیان دەبەخشێت؟

بۆ فێرخوازان، فێربوونی بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ڕەخنەیی و کرداری ڕەخنەیی ئەمانە لەخۆ دەگرێت؛

١. فێربوونی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە شیکارکردن و هەڵسەنگاندنی زانیاری

٢. پێدانی فیدباک بە هەریەکەیان دەربارەی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن و کارەکانیان

٣. پرسیار کردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گریمانەکانی هەریەکەیان بە شێوەیەکی دوور لە هەڕەشەئامێز.

٤. ناسینەوەی هەر نایەکسانیەک و هێزی پەیوەندیەکان لە ناو تێکستەکاندا لە پەروەدەی تەندروستی و پەروەردەی فیزیکی و ئابوری، وە تەرکیز کردنەوە لەسەر ئەوەی چۆن ئەم شوێنانە هەندێک جار بەهێز دەکرێن لە ڕێگەی ڕێکخستنی پێکهاتەکان و فۆرمەکانی زمانی باوەڕ پێکراو.

٥. بەرپەچدانەوەی باوەڕ و ڕەفتار و گومان گریمانەکانی خەڵک و بردنیان بۆ ناو ڕوونکردنەوەی مەودای هۆکارەکان

٦. دروستکردنی چارەسەری جێگرەوە و قبوڵکردنیان یان ڕەخنە لێگرتنیان بە شێوازێکی هەستیارانە

٧. گەشەپێدانی متمانە بۆ کارکردن لەگەڵ ئەوانی تر لە وەرگرتنی کرداری ڕەخنەیدا.

لە ئینگلیزیەوە: ادریس علی

#ادریس

The Importance Of Critical Thinking, and how to improve it 09/01/2024

کەسێک بە بیری ڕەخنەیی ئەتوانێ چی بکات؟

بیری ڕەخنەیی بە شێوەیەکی سەرەکی پرۆسەیەکی سیستیماتیکیە.
کەسێک بە بیری ڕەخنەیی ئەتوانێت بە ڕوونی و ژیرانە بیر بکاتەوە دەربارەی ئەوەی پێویستە بڕوای پێی هەبێت یان بڕوای پێی نەبێت، وە بەهۆی فکرەی خۆیەوە توانای سەرنجڕاکێشانی ئەوانی تری دەبێت، هەروەها هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی بیرکردنەوە و پەرچدانەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بێت.
بیرکەرەوەی ڕەخنەیی لە پێکەوە گرێدانی ئایدیا و بیرۆکەکان تێدەگات و ئەتوانێت ئارگویومێنتەکان لەسەر بنەمای فاکت و ڕاستی بونیاد بنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵە و کەم و کورتیەکان بە ڕێگەی بیرکردنەوە دەدۆزێتەوە.
بیرکەرەوەی ڕەخنەیی بە دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی دەستپێدەکات، وە زانینی ئەو شتەی لە کۆتاییدا بڕیاری بەدەستهێنانی دەدات. بیرکەرەوەی ڕەخنەیی دووربینە
سەرەتا کە زانی هەوڵی بە ئەنجامگەیاندنی چی دەدات، ئەتوانێ پێشبینی چارەسەرەکەی بکات بۆ کێشەکە و بە هزر و بیری خۆی لە هەموو تێڕوانینەکانەوە چارەسەری بکات و کێشەکە بە کۆتا بگەیەنێت.

#ادریس


لە ئینگلیزیەوە: ادریس علی

سەرچاوە:

The Importance Of Critical Thinking, and how to improve it Why is critical thinking important? Here’s why you should constantly improve your critical thinking skills to ensure success in your endeavors.

06/01/2024

ڕەگەزەکانی بیرکردنەوە «Elements of Thought»

مەبەست «Purpose »:

قەت ڕۆشتوویتە ژوورێکەوە و لەبیرت چووبێتەوە بۆچی یەکەم شوێن ڕۆشتوویتە ئەو شوێنە؟ ئەمە بەسەر هەمووماندا ڕوویداوە، ئەمە ئەوەیە کە مەبەستەکەمان بیردەچێتەوە.
ئێمە شتەکان ئەنجامدەدەین بۆ هۆکارێک و بە ئامانجێک لە مێشکماندا، هەندێ شت ئەمانەوێت بەدەستی بهێنین، ئەمە مەبەستە (Purpose).

مەبەستێک هەمیشە تایبەتە، ئاسان نیە بۆ ئەوەی بزانین چیمان بەدەست هێناوە ئەگەر ئامانجەکە ناڕوون بێت. کاتێک ئامانجەکە ڕوون و وورد و دەقیق بێت، نەخشەکێشانی ڕێگاکەی ئاسانتر دەبێت، دڵنیابەرەوە لەوەی کە ئامانجەکە جەختی لەسەر دەکرێتەوە و بە ڕوونی دەردەبڕرێت، پێویستە مەبەستەکە پێوانەکراو بێت واتە بخەڵمێنرێت بۆ ئەوەی بزانین مەبەستەکە بەدەست هاتووە یان نا. ئەگەر مەبەستێکی تایبەتمان بەدەست نەهێنا، ئەوا ئامانجەکەشمان بەدەست نەهێناوە. ئەوەی بە نیازبووین ئەنجامی بدەین کە ئایا ئامانجەکەمان بەدەست هێناوە یان نا.
چێکی ئامانجەکە بکە و بزانە کە ڕاستیە، هەندێک شت ئەتوانرێت بەدەست بهێنرێت، مەبەستێکی ژیرانە ئەتوانرێت بەدەست بهێنرێت بەڵام مەبەستی ناژیرانە بەدەست ناهێنرێت. هەمیشە پرسیار بکە، ئایا مەبەستەکە گرنگە؟ ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە ئەمانەوێت؟ ئایا مەبەستەکە جیاوازی ڕاستەقینە دروست دەکات، یان نا؟ ئەگەر مەبەستەکە جیاوازی ڕاستەقینە دروست نەکات ئەوە پەیوەندیدار نیە و شایەنی ئەوە نیە بەدواداچوونی بۆ بکەین یان بە دوایدا بڕۆین. مەبەست ئەتوانرێت بەجێ بگەیەنرێت، بەڵام مەبەستی ناژیرانە نا. مەبەست یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی تەرکیز بخەینە سەر بیرکردنەوەکانمان، هەروەک تیشکی لەیزەر وایە تەرکیزی بیرکردنەوەکانمان دەپارێزێت. چاوەکانت دابخە لەسەر مەبەستەکە و ئامانجەکە بەدەست بهێنە.

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: ادریس علی

#ادریس


سەرچاوە:

Photos from ‎بیرکردنەوەی ڕەخنەیی-Critical Thinking‎'s post 23/12/2023

مەراسیمی ناساندن و بەخشینی کتێبی «بیرکردنەوەی ڕەخنەیی» لە شاری هەڵەبجەی شەهید، کە لە لایەن سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان- ئۆفیسی هەڵەبجە ڕێکخرابوو، سوپاس و دەستخۆشی بۆ ڕێکخەرانی مەراسیمەکە

Photos from ‎بیرکردنەوەی ڕەخنەیی-Critical Thinking‎'s post 23/11/2023

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر ئەم بەرهەمەمان بە چاپ گەیەنرا، سوپاس بۆ چاپخانەی پاندا بۆ لە چاپدانی پەرتوکەکە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوکار بوون .

چوارەم بەرهەمی نوسراوی پرۆژەی ڕەوێن: بیرکردنەوەی ڕەخنەیی «کرۆکی پەروەردە و فێربوون» نووسینی ئیدریس علی

لە پێشەنگای سڵێمانی لە چاپخانەی پاندا بەردەستە.

بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لوتکەی کەڵەکەبوونی مەعریفە و ئەزموونە

زۆربەی کات ئێمە بە باشی بیرناکەینەوە، بڕیار و بۆچوونەکانمان بە پێی ئارەزووی خۆمانە، بیروڕاکانی خۆمان بەسەر ئەوانی تردا زاڵ دەکەین، ئێمە زۆر جار خۆ ویست و خۆپەرستین، کەواتە بۆ دەربازبوون لەم گیروگرفتانە، پێویستە زۆر لە خۆمان بکەین ، کە بەو جۆرە تەماشای شتەکان بکەین، کە لە واقیعدا هەن، کە ئەمەش تەنیا بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەکرێت. بۆ هەڵسەنگاندنی بیرکردنەوەکانمان دەبێت پێوەر یان ستاندارد بەکاربهێنین. پێوەریش بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی چۆن بزانین هەندێک شت باشن یان نا، یان بۆ ئەوەی بزانین ئەوەی دەیڵێین یان ئەنجامی دەدەین دروستە یان نا، پێوەر بناغەی بیرکردنەوەی ڕەخنەییە، کەواتە بۆ ئەوەی بتوانین بێلایەنانە و بابەتیانە و زانستیانە و ئەکادیمیانە و دوور لە دەمارگیری بدۆێین و بنوسین و بڕیاری دروست بدەین، پێویستمان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی هەیە.
ئەو بڕیارانەی کە دروستیان دەکەین کاریگەری لەسەر جۆرایەتی ژیانمان هەیە، ئەگەر بمانەوێت باشترین و سەرکەوتووترین و ئاسودەترین ژیانمان هەبێت، ئەوا دەبێت هەڵبژاردنەکانمان «ئیختیارەکانمان» ئاگایانە بێت، ئەمەش بە شتێکی سادە ئەنجام دەدرێت، کە بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی ناسراوە، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لە ڕادەبەدەر گرنگە و یەکێکە لە گرنگترین کارامەییە زیهنییەکان، کە دەتوانین گەشەی پێبدەین بە پراکتیزەکردنی بیرکردنەوەکانمان بە قووڵی، هەردوو فکرەکان و بڕیارەکان دەتوانن گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانماندا دروست بکەن لە هەردوو ئاستی پیشەیی و کەسێتیماندا، بۆیە دەتوانین بە شێوەیەکی فراوان بە کارکردن لەسەر کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی گەشە بە ژیانمان بدەین.
بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ڕەخنەیی لوتکەی کەڵەکەبوونی مەعریفە و ئەزموونە، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی گەوهەرێکی پرشنگداری سەرجەم کایە جیاوازەکانی ژیانە، پێویستییەکی گرنگی سەرجەم پیشە جیاوازەکانە و هەرکەس بیەوێت جوان بدوێت و جوان بنوسێت و دروست هەڵسەنگاندن ئەنجام بدات و دروست بڕیار بدات و هاوسەنگ بژێت، پێویستە ڕەخنەییانە بیربکاتەوە.

ئیدریس علی
١١/٢٣/ ٢٠٢٣

18/11/2023

بیرکردنەوەی ڕەخنەیی چییە؟
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لە هەموو لایەنەکانی ژیانماندا گرنگە. یارمەتیدەرمانە بۆ بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشەکان و فێربوونی زانیاری نوێ. بەڵام چۆن لە قوتابخانەدا پەرە بەم کارامەییانە بدەین؟

بۆ ئەوەی خوێندکار ببێتە کەسێکی باش و وردبین, سەرەتا دەبێت لە گرنگی پەرەپێدانی کارامەییەکانی بیرکردنەوەیی ڕەخنەیی تێبگات. ئەمەش واتە فێرکردنی خوێندکاران چۆن داتاکان شی بکەنەوە و ئارگومێنتەکان هەڵسەنگێنن و دەرەنجام لە بەڵگەکانەوە دەربهێنن.

ئەم بابەتە یارمەتی مامۆستایان دەدات کە خوێندکاران فێری تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بکەن لە ناو پۆلدا. ئێمە سەیری چۆنیەتی فێرکردنی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەکەین بە بەکارهێنانی نموونەی مێژوو، زانست، بیرکاری، ئەدەب و هونەر.

بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لەلایەن زۆرێک لە مامۆستایانەوە بەدرێژایی ساڵان پێناسە کراوە و پێناسە کراوەتەوە و یەکێکە لەو توانا سەرەکیانەی کە دەمانەوێت خوێندکارەکانمان پەرەی پێبدەن.

لە ئینگلیزییەوە: ئیدریس علی


18/11/2023

حەوت ڕێگای گەشەسەندنی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی کە سەرنجی فێرخواز ڕادەکێشێت

گەشە بە کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی فێرخوازەکانت بدە بەم ڕێبازە سەرنجڕاکێشانەی فێرکردن

بیرکردنەوە بەشێوەیەکی ڕەخنەیی لوتکەی کەڵەکەبوونی مەعریفە و ئەزموونە ،
چۆن ئەتوانین دەستبکەین بە گەشەپێدانی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی فێرخوازەکانمان زیاتر لەوەی فێریان بکەین بۆ تاقیکردنەوەکە؟ کام ستراتیژیانەن کە لە ناو هەموو فێرخوازەکاندا بیرکەرەوە ڕەخنەییەکان ئاشکرا دەکەن ؟
لێرەدا هەندێک لەو ڕێگەیانەی کە ئێمە پێویستە گەشە بە کارامەییکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بدەین کە ڕێگە ڕاستەکەیە بۆ فێرخوازەکانمان، لە کۆتاییدا ئەمە چەنێک دەربارەی ئەوەیە کە چۆن مامۆستایان فێردەکەن، ئەوەندەش دەربارەی ئەوەیە فێرخوازان چۆن فێردەبن.
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بکە بە پێشینە لە گرنگیپێداندا.
گەشەپێدانی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەبێت باوەشی بۆ بکرێتەوە و یەکیپێبگرێت لە ئاستی تیم دا. ئەگەر ئێمە بە متمانە بوون بە مامۆستاکانمان دەستپێبکەین کە بە شێوەیەکی کراوە بیر دەکەنەوە و قسە دەکەن، ئەوا ئەتوانین متمانە بە باشی فێرخوازەکانیان بکەین. ئەمە هانی فێرخوازان دەدات بۆ هەنگاو نان بۆ پێشەوە کاتێک کە سەرنجیان ڕادەکێشرێت لە پرۆژە مانادارەکاندا.

ڕێگای یەکەم: ئازادی بۆ فێربوون «Freedom to Learn»

بە کورتی، ئەمە مانای ئەوەیە کە بە ئەزموندانەران بدرێت کە ئەزمونەکەیان (test) چیە، بەڵام ئازادیش بە فێرخوازەکانمان بدرێت دووبارە بیری لێبکەنەوە. لە بابەتی ( ئازادی بە قوتابیەکانت بدە بۆ فێربوون) ی گاردیان ماثیو کە دەدوێت دەربارەی ئەو ستراتیژیەی بەکار هێنراوە لە لایەن کۆمپانیاکانی وەکو گوگڵ بۆ زیادکردنی سەرنجڕکێشانی کارمەندان، ڕێگەی ئازادیەکی دڵنیای بە کرێکارەکانی دەدات بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕێبازە مرۆییەکان بۆ کارکردن لەسەر کێشەکان. بە شێوەیەکی بنەڕەتی نەخشەو پلانیان هەیە بۆ کارکردن لەسەر هەر شتێک بیانەوێت لەگەڵ هەرکەسێک بیانەوێت. ئەنجامەکەی بریتیە لە جەختکردنەوە لە هەستکردن بە خاوەندارێتی کێشەکە و ڕێگە و ڕێبازی داهێنەرانە بۆ کێشەکان. بە دڵنیاییەوە ئەمە توانای بیری ڕەخنەیی بە باشی بەرز دەکاتەوە. وە بێگومان هۆکار نیە کە بۆچی هەمان شت لە ناو پۆلدا کاری نەکردووە.

لە ئینگلیزیەوە: ئیدریس علی


16/11/2023

گرنگی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
«The Importance of Critical Thinking»
بۆچی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی گرنگە؟ لێرەدا هەندێ هۆکاری نکۆڵی لێنەکراو ئەخەینە ڕوو کە بۆچی بیری ڕەخنەیی گرنگە.

١. بیرکردنەوەی ڕەخنەیی جیهانیە «Critical Thinking Is Universal»
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی کارامەییەکی بیرکردنەوەی بواری گشتیە. ئەمە مانای چیە؟ مانای ئەوەیە کە کێشە نیە چی ڕێگەیەک یان پیشەیەک دەگریتە بەر، ئەم کارامەییانە هەمیشە پەیوەندیدار و بەسوودن بۆ سەرکەوتنت، تایبەت نیە بۆ هیچ بوارێک.

٢. گرنگە بۆ ئابوری «Crucial For Economy»
داهاتوومان پشت بە تەکنەلۆژیا و زانیاری و داهێنان دەبەستێت، بیری ڕەخنەیی پێویستە بۆ گەشەسەندنی خێرای ئابوریمان و چارەسەرکردنی کاریگەر و خێرای کێشەکانمان ئەوەندەی گونجاو بێت.

٣. برەودان و باشتر کردنی زمان و کارامەییەکانی پرێزنتەیشن «Improves Language and Presentation Skills»
بۆ ئەوەی بتوانین باشتر تەعبیر لە خۆمان بکەین، پێویستە بزانین چۆن بە شێوەیەکی ڕوون و سیستیماتیکی بیر دەکەینەوە، ئەمە واتە پراکتیزەکردنی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی. بیری ڕەخنەیی هەروەها بریتیە لە زانینی چۆنێتی شیکردنەوەی تێکستەکان، لە ئاکامدا تواناکانمان باشتر دەکات بۆ وەرگرتن.

٤. زیاد کردن و گەشەسەندنی داهێنان «Promotes Creativity»
بە پراکتیزەکردنی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی ڕێگە بە خۆمان دەدەین نەک تەنها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەڵکو بۆ بیروڕا و ئایدیای نوێ و داهێنانکارانەش گرنگە، بەم پێیە بیری ڕەخنەیی ڕێگەمان دەدات بۆ لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی ئەم بیروڕاو ئایدیایانە.

٥. گرنگە بۆ کاردانەوەی خود
«Important For Self Reflection»
بە بێ بوونی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، لە ڕاستیدا چۆن ئەتوانین ژیانێکی مانادارانە بژین؟ ئەم کارامەییەمان پێویستە بۆ کاردانەوەی خود و پاساو هێنانەوەی ڕێگاکان و هەڵبژاردنەکانی ژیانمان، بیری ڕەخنەیی کەرەستەکانمان بۆ دابین دەکات بۆ خۆ هەڵسەنگاندنمان لەو ڕێگەوەی کە پێویستمانە.

٦. بناغەی زانست و دیموکراسیە « Basis Of Science and Democracy»
بۆ ئەوەی دیموکراسیت هەبێت، وە بۆ سەلماندنی ڕاستیە زانستیەکان پێویستمان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی هەیە لە جیهاندا، تیۆریاکان دەبێت بە مەعریفە و زانیاری پشتگیری بکرێن بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگەدا ڕۆڵی کاریگەر و گرنگیان هەبێت، هاوڵاتیەکانی پێویستە بیروبۆچوونەکانیان لە ڕێی بەکارهێنانی بیرکردنەوەی ڕەخنەییەوە بڵاو بکەنەوە کە چی ڕاستە و چیهەڵەیە.

#ئیدریس


لە ئینگلیزیەوە: ئیدریس علی

16/11/2023

گرنگی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی

پەروەردەی فیزیکی و تەندروستی لە پرۆگرامی خوێندنی نیوزلەندا پێناسەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەکات بەوەی
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی وەک تاقیکردنەوە و پرسیارکردن و هەڵسەنگاندن و ڕووبەڕووبوونەوەی گومان و پێشبینی و گریمانەکان دەربارەی پرسەکان و پراکتیزەکردنیان و کرداری ڕەخنەیی وەک کردارێک کە لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بەندە دەناسێنێت.

بە بڕیاردان لەسەر ئەم پێناسەی بیرکردنەوەی ڕەخنەییە و ئەنجامدانی فێربوونەکانیان لە تێکستە پەروەردەییەکاندا، فێرخوازان ئەتوانن:

١. ببن بە بیرکەرەوەیەکی سەرکەش و مێشک کراوە
٢. چارەسەری داهێنانکارانە پەیدا بکەن
٣. کارامەییە بیرکردنەوەکانیان بەکار بهێنن بۆ شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن
٤. پلان و بیرکردنەوەی ستراتیژیانەیان هەبێت.

لە ئینگلیزیەوە: ئیدریس علی

#ئیدریس

14/11/2023

مامۆستایان چۆن ئەتوانن هاوکاری فێرخوازەکانیان بکەن لە گەشەسەندنی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەییان؟

بۆ ئەوەی یارمەتی فێرخوازان بدرێت بۆ گەشەسەندنی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەییان و وەرگرتنی کرداری ڕەخنەیی، مامۆستایان پێویستە:

١. بناغەیەکی زانیاری و مەعریفەی باشیان هەبێت کە پشتگیری فێرخوازان بکات لە قووڵبوونەوە و هەڵکۆڵینی ناوەڕۆکەکەدا.

٢. هێشتنەوەی کراوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە لایەن فێرخوازانەوە، نەک نواندنی خۆیان وەک تاکە سەرچاوەی زانیاری.

٣. هاندانی فێرخوازان کە تەماشای وێنە گەورەکە بکەن بە سەرقاڵکرندیان بە پرۆسەی بیری ڕەخنەیی کە پەیوەندی بە پۆلەکەوە هەبێت.

٤. ئامادە بکرێن بۆ گوێگرتن لە فێرخوازان و بەکارهێنانی ئەزموونی کەسی فێرخوازان وەک دەستکردن بە نووسینی خاڵەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری.

٥. هاندانی فێرخوازان بۆ پرسیار کردن و ڕووبەڕووبوونەوەی باوەڕە وجوودیەکان و پێکهێنەرەکان و کارتێکراوەکان.
٦. دوورکەوتنەوە لە ئازار چەشتنی ئەوەی کە دەڵێت (چۆن ئەمە ئەنجام بدەم).
٧. هاندانی فێرخوازان بۆ ئەوەی بەرامبەر هەستەکانی ئەوانی تر هەستیار بێت
٨. دابینکردنی دەرفەت بۆ پرسەکە بە پێدانی کات بە فێرخوازان بۆ پلان و پرۆسەکە و پرسیار کردن

٩. وانەکان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی فێرخوازان بتوانن دڵنیاییانە و پێکەوەییانە کارەکانیان ئەنجام بدەن و گەشە بە فۆرمی بەرپرسیارێتیانەی هاوبەشی داهێنانکارانە بدەن

١٠. هاندانی فێرخوازان بۆ وەرگرتنی کرداری ڕەخنەیی، کاتێک فێرخوازان فێربوون پرۆسەی دیموکراتی لە ناو پۆلدا بەکار بهێنن، ئەتوانن ئەمانە بگوێزنەوە بۆ دۆخی دەرەوەی پۆلیش.

لە ئینگلیزیەوە: ئیدریس علی

#ئیدریس_علی

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah