زانکۆی پۆلە تەکنیکی سلێمانی Sulaymani Polytechnic University
SPU One Of The Kurdistan University Happy 2022
23/06/2026
بەوێنە: کۆبونەوەی سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری میکانیک و دروستکردن.
23/06/2026
بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی
بڵاوکردنەوەی دوو توێژینەوەی زانستی لەلایەن م.ی لاڤین یوسف محمد روؤف مامۆستای بەشی ژمێریاری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی، یەکەمیان بەناونیشانی: The Role of Translation in English Language Learning: A Qualitative Case Study of BA Translation Graduates from Cihan University–Sulaimani
دووەمیان بەشێوەی پۆستەر لە کۆنفڕانسی (Lpp) تایبەت بە سیاسەتی زمان لە ڕێبازە فرە پسپۆڕییەکاندا، لە زانکۆی کاڵتۆن لەشاری ئۆتاوا لەوڵاتی کەنەدا بەناونیشانی: Language Policy Challenges EFL Lecturers' Perspectives on Translation Use in the Kurdistan Region Public Universities
بەستەری توێژینەوەکە:
https://jcolang.uobaghdad.edu.iq/index.php/JCL/article/view/1146/741
22/06/2026
لیژنەیەکی تایبەت پرۆسەی چاوپێکەتنی بۆ پێشکەش کارانی پرۆگرامی پێنجەمین لوتکەی خوێندکارانی دەریای ناوەڕاست (MSS-2026) لە وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجام دا
زیاتر بخوێنهرهوه...
https://spu.edu.iq/ku/?p=63629
20/06/2026
سبەی سەعات (١٠) ناو تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکان کارا دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژتنەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت سبەی یەکشەممە (2026/6/21) سەعات (١٠) ی سەرلەبەیانی ناو تۆمارکردن لەڕێگەی سیستمی سێنتەرەکانی زمان کارا دەکرێت بەمەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (placement test) لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەتی وەزارەتەوە (lc.digital.gov.krd) پرۆسەی ناوتۆمارکردن ئەنجام بدەن.
18/06/2026
بە چاودێری پ. د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار ( CDC) بە هاوبەشی ڕێکخراوی (STEP Iraq) کۆرسی چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ بازاڕی کار بۆ خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆمان ڕایکدەخات.
ناوەرۆکی کۆرسەکە پێکدێت لە: -
هەفتەی یەکەم
بنەماکانی نووسینی سیڤی (CV) و تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار.
ڕۆژی یەکەم:
بنەماکانی نووسینی سیڤی (CV)و فێربوونی ئەو کارامەییە سەرەکییانەی کە بۆ ئامادەکردنی سیڤییەکی ڕوون و پیشەیی پێویستن، هەروەها ڕێکخستنی زانیارییەکان بە شێوازێک کە یارمەتیدەر بێت بۆ سەرنجڕاکێشانی خاوەنکار و بەدەستهێنانی کار.
ڕۆژی دووەم:
تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار (Interview)
واتا چۆن ئامادەکاری باش بۆ چاوپێکەوتن دەکەیت؟ ئەو ههنگاوانەی پێویستە پێش چاوپێکەوتنەکە بنرێن و
هەروەها چۆن لە چاوپێکەوتنی کاردا سەرکەوتوو دەبیت؟ لەگەڵ بەرێوەبردنی گفتوگۆی چاوپێکەوتن بە متمانەبەخۆبوون و وەڵامدانەوەی دروستی پرسیارەکان.
هەفتەی دووەم:
پالاندان و بەڕێوەبردنی کات
ڕۆژی یەکەم:
پلاندانان و داکۆکیکردن (Planning & Advocacy)
فێربوونی چۆنیەتی دیاریکردنی ئامانجە ڕاستەقینەکانی خۆت و داڕشتنی پلانێکی کرداری و هەنگاو بە هەنگاو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان هەروەها فێربوونی پێوانەکردنی سەرکەوتنەکانت.
- پەرەپێدانی کارامەیی داکۆکیکردن لە مافەکانی خۆت و دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەکەتدا.
ڕۆژی دووەم:
بەڕێوەبردنی کات (Time Management)
چۆن کاتەکانی ڕۆژانەت بە باشترین شێوە بەکاربهێنیت،
هەروەها تێگەیشتن لەوەی چۆن کەسایەتی خۆت لەگەڵ بەڕێوەبردنی کاتدا بگونجێنیت و شێوازی گونجاندنی چالاکییەکانی ڕۆژانەت لەگەڵ ئامانجە گەورەکانی داهاتووت.
هەفتەی سێیەم:
سەکردایەتی و پەیوەندی کاریگەر
ڕۆژی یەکەم:
سەرکردایەتی (Leadership)
ناسینی شێوازە جیاوازەکانی سەرکردایەتی لە جیهاندا و چۆنیەتی بەکارهێنانیان و پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی کەسی پێش سەرکردایەتیکردنی کەسانی ترو، دۆزینەوەی ئەوەی کامە باشترین شێوازی سەرکردایەتییە کە لەگەڵ کەسایەتی تۆدا دەگونجێت.
ڕۆژی دووەم:
پەیوەندی کاریگەر (Effective Communication)
فێربوونی چۆنیەتی گەیاندنی پەیامەکەت بە شێوازێکی ڕوون، کورت و کاریگەرو، پەرەپێدانی ئەو کارامەییە کەسییانەی کە پێویستن بۆ گفتوگۆو سەرکردایەتیکردنی کاریگەر، هەروەها تێگەیشتن لەوەی کەی و لەکوێ پەیامەکەت بگەیەنیت بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامی هەبێت.
کۆرسەکە بێبەرامبەرە و بەشێوەی ڕووبەڕوو لە ڕۆژانی یەکشەممان و سێ شەممەمان بەڕیوەدەچێت. بەشداربوو لە دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕۆژەکانی کۆرسەکە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەشدابوون.
شوێن: سەنتەری پەرەپێدانی کار – کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا
ڕێکەوتی دەستپێکردن: ٢١ / ٦ / ٢٠٢٦
کاتژمێر: ١٠:٠٠- ١:٠٠ی
خوازیار دەتوانێت لەم لینکەوە خۆی تۆمار بکات:
https://forms.gle/HQjPRfdcqhurkPk86
15/06/2026
کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوە چوو
لە درێژەی هەوڵ و خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بۆ پێشخستنی پرۆسە ئەکادیمی و کارگێڕییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 15/6/2026، کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێج بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێج، (پ.ی.د. سیڤان هیشام تاهر)، و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و بەرپرسانی هۆبەکانی تۆمارگا، دارایی و وردبینی بەڕێوە چوو.
لە ماوەی کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە کاروبارەکانی کۆلێج کرا، لەوانەش ڕاسپاردەکانی هۆبەی تۆمارگا بۆ بەشە زانستییەکان و هەروەها بابەتە پەیوەندیدارەکان بە تۆمارکردن و وەرگرتنی خوێندکاران. هەروەها، هەنگاو و میکانیزمەکانی پێشخستنی پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تۆمارییەکان بە شێوەیەکی ورد تاوتوێ کرا.
کۆتایی کۆبونەوەکەش بە ژمارەیەک بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ کۆتایی هات کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئاستی کار و خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ خوێندکارانە.
15/06/2026
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک یەکەمین بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڕوانامەی نێودەوڵەتی (ISO 9001:2015) بە دەستهێناوە لە ساڵی (2019)
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
Chwarchra
As Sulaymaniyah
46001
Opening Hours
| 09:00 - 17:00 |