Brwa wrya - بروا وریا

Brwa wrya - بروا وریا

Share

بروای شەهید وریا سەرۆکی دامەزراوەی وریا Brwa wrya

23/03/2026

ئەرشیف

سەرۆکی بالیۆزی گەشەپیدانی جیهانی وینەیەک لەگەل راهێنەرانی کوردستان / اسطنبول 2022

21/03/2026

یەک تکا ھەمووی بخوینەوە

ئێمە قەت نابین بە (پیاو)

خزمێکمان هەبوو زۆر دەوڵەمەند بوو لەگەڵ ئەوەشدا پیاوێک بوو زۆر یارمەتی خەڵکی دەدا هەر کەس بچوایەتە بەردەرگاکەی دەستی نەدەنا بە ڕوویەوە هەموو جارێک بۆ شۆخی و خۆش مەشرەبی مەجلیس بەگاڵتەوە ئەی ووت (هەر کەسێک پڕ مجەمیدەیەک پارەی نەبێت من بە پیاوی نازانم) ئاخر ئەوکات لەکۆتایی ساڵی نەوەدەکان هێشتا بانقەکان جێگەی سیقە نەبوون ، هەر بۆیە من بە چاوی خۆم پڕ یەک مجەمیدەی گەورە پارەم لە مالەکەیان بینی بوو ، زەمانە هات و ڕۆشت کابرا بە هەر هۆکارێک کە من نازانم وەک دەڵێن ئیفلاسی کرد و (کەوتە سەر ساجی عەلی) ،

هەموو جارێک بە باوکمی ئەووت :-
جاران کە پارەم هەبوو ئەچومە هەر مەجلیسێکەوە پێیان ئەوتم تۆ پیاوێکی دنیا دیدە و خاوەن ئەزموونی بفەرموو جەنابت قسەیەکمان بۆ بکە ، تەنانەت بێ تامترین قسەیەک کە ئەمکرد بۆ ڕوپامایی و ماستاو کردن زۆرترین خەڵک پێدەکەنین ، دەستم بۆ پەرداخێک ئاو ئەبرد ، هێشتا ئاوەکەم نەمخواردبۆوە ، سەد کەس ئەی ووت
(عافێت .. عافێت ، نۆش ..نۆش) ئێستا کە ئیفلاسم کردووە جگە لەوەی کەس گوێم لێناگرێت و سەردانیشم ناکەن ، تەنانەت هەندێک جار بە بێ عەقڵ و نەخۆش و شێتیشم دەزانن ، هەروەها لە هەندێک مەجلیسدا لە بری پەرداخێک ئاو بە تەنکەر ئاو ئەخۆمەوە زەلامێک ناڵێت بە (قوزەڵقورت)ت بێت .
.............................................................
عەزیز نەسین لە کتێبی (ئەم هەتیوە قەت نابێت بە پیاو) لەپشت ئەو چیرۆکەی کە ئەی گێڕێتەوە ئازارێکی قوڵمان نیشان دەدات ، ئاخر خۆ نوکتە و پێکەنین و قسەی خۆش وەزیفە سەرەکیەکەی بریتیە لە (ئاگاهی)دان ، نەک پانکردنەوەی دەم

عەزیز نەسین دەڵێ (لەسەر ئاستی خوێندنگاکەمان یەکەم بووم ، ئیشم دەست نەکەوت) پاشان (کۆلێژی ئادابم تەواو کرد هەر کارم دەست نەکەوت) پاشان (بەشی فەلسەفەم تەواو کرد هەر کارم دەست نەکەوت) ، پاشان لە کۆلێژی پزیشکی وەر گیرام هەر کارم دەست نەکەوت) ، بۆیە لەناو هەموو خزم و ناوسیاوەکاندا وەها ناوم دەرکردبوو کە (ئەم هەتیوە قەت نابێت بە پیاو) گەرچی من هەموو شتێک هەبوو تەنها پارە نەبێت
...............................................................
عەلی وەردی ئەڵێ :- دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار کاتێک قسە لەبابەتێکی دینیدا دەکەن ئەگەر پێکایان ئەوا دوو خێریان دەست دەکەوێت ، ئەگەر نەشیان پێکا ئەوا یەک چاکەیان هەر دەست دەکەوێت چونکە ویستویان (اجتیهاد) بکەن ، وەلێ کەسێک گەرچی خوێنەوایش بێت تەنها لەبەر ئەوەی هەژار و بێ دەسەڵاتە ئەگەر قسە لەبابەتێکدا بکات و بەجوانیش بی پێکێت پێی ئەڵێن ئەو کارە (بیدعە)یەو هیچ میتۆدێکی زانستی لە پشتەوە نیە و ئەم هەتیوە لە خۆیەوە قسە دەکات و خۆی داهێناوە و دەبێت رسوا بکرێت ،

لە راستیدا کۆمەڵگا گەرچی بە ئاشکرا ددان بەو راستیەدا نانێت وەلێ هەمیشە لە قوڵای ناخیدا ڕێز لە خاوەن پارە و دەسەڵات زیاتر دەگرێت ، وەک لە کەسی خوێنەوار

19/03/2026
13/03/2026

مەدینەی ئازیزی دڵان

07/03/2026

لە 8 ی مارس

سلاوی خوای پەروەردگار لە دایکم
ژنی ئازا و مەرد و گەورەی ژیانی ئیمە

هەم دایک هەم باوک

25/02/2026

دوعای نوێژی بەیانی

یا رب لەو کەسانە بین لە دەرگای ڕەیانەوە دەچنە بەهەشت

24/02/2026

دوعای نوێژی بەیانی

یاڕەبی دوعای ئەم ڕەمەزانەمان لێ قبوڵ کەیت و ئاواتەکانمان بهێنیتە دی

23/02/2026

دوعای نوێژی بەیانی

یاڕەبی ئەو بەندانەت ڕزگار بکەیت و دڵ خۆشکەیت کە نوقمی خەم و ناخۆشین
اللهم امین یارب

22/02/2026

دوعای نوێژی بەیانی یاڕەبی لەو کەسانەبین لەم ڕەمەزانە گەردنیان ئازاد ئەکەیت لە ئاگری دۆزەخ

21/02/2026

دوعای نوێژی بەیانی یاڕەبی تۆبەی تۆبەکارانی ئەم ڕەمەزانە قبوڵ بکەیت

20/02/2026

دوعای نوێژی بەیانی
یاڕەبی لە یەکەم جومعەی ئەم ڕەمەزانە بەر لێخۆشبونی خۆتمان بخەیت و دوعاکانمان قبوڵ بکەیت و سترمان کەیت

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


As Sulaymaniyah