02/07/2026
بەرزکردنەوەی پلەی زانستی کۆمەڵێک مامۆستاى کۆلێجمان بۆ پلەی (پڕۆفیسۆر)
ئەمڕۆ، پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە هۆڵی سەرۆکایەتى زانکۆی سلێمانی، بە شانازییەوە ڕێورەسمی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بۆ کۆمەڵێک لە مامۆستایانی بەڕێز و لێهاتووی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ و دوای بەجێهێنانی سەرجەم مەرج و پێوەرە زانستییەکان، ئەم مامۆستا بەڕێزانەى خوارەوە پلەی زانستییان بۆ پلەی (پڕۆفیسۆر) بەرزکرایەوە، کە پێکهاتوون لە بەڕێزان:
- پ. د. عمر أحمد محمود
- پ. د. محمود عبدالله محمود
- پ. د. فاضل محمود قادر
- پ. د. محمد عبدالله أحمد
- پ. د. عثمان علي محمد
- پ. د. مهدي قادر أحمد
- پ. د. أكرم بايز محمد
- پ. د. ناصح فتاح نصرالله
ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەم مامۆستا بەڕێزانە دەکات و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازێت لە کاروانە زانستییەکەیاندا، بەو ئومێدەی هەمیشە نموونەیان زۆربێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری زانکۆ و کۆمەڵگەکەمان.