28/04/2026
پەلەبکە ناوی قوتابییەکەت تۆمار بكە
ژمارەی کورسییەکان دیاری کراوە
------------------------------
قوتابخانەی وایزی ناحکومی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 دەرگای ناوتۆمارکردنی پێشوەختە دەکاتەوە
بۆ ئەمساڵ ئەم قۆناغانە دەگرێتەوە:
✅ قۆناغی ( 1 تا 9 )
✅بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی (مامۆستا طارق نجيب)
✅ قیستی خوێندن بە خواستی دایک و باوکە.
✅ خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.
پێشکەشکردنی
🍳🥛ژەمی بەیانی
🍱🍛ژەمی نیوەڕۆ
🚌پاس و مینی پاس و تەکسی دابینکراوە بۆ هاتوچۆی قوتابییان.
⏰دەوامی قوتابییان لە کاتژمێر(8:30)ی بەیانی بۆ (2:30) پاشنیوەڕۆ دەبێت.
-----------------------------------------
قوتابخانەی وایزی ناحکومی
📍ناونیشان: سلێمانی-گوندی ئەڵمانی بەرامبەر کەناڵی NRT
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ژمارە مۆبایلی
07701402210
07701402212
وایز
یەکەم لە پەروەردە و زانستدا
27/04/2026
لە ڕیزبوونی ئاسایی خۆیدا قوتابخانەی وایزی ناحكومی، لە دوای وتەی بەڕێوەبەری قوتابخانە م.سوارە شریف، پۆلی نموونەیی و پۆلی بەخشندە لەلایەن بەشی پەروەردەیی دیاریكرا و ڕێزلێنان گیرا لە مامۆستایان و قوتابیان و فەرامانبەران کە خوێنەرێکی بەردەوام بوون لە پڕۆژەی بە کلتورکردنی خوێندنەوە.
23/04/2026
کۆمپانیای وایز ئەکادیمی هەلی کار بۆ بواری میدیا رادەگەیەنێت
مەرجەکانی میدیاکار شارەزای تەواوی لە
1.Photography
2.Videography
3.Adob photoshop
4.Adobe illustrator
5.Adobe premiere pro
هەروەها شارەزای بەڕێوبردنی سۆشیاڵ میدیا بێت.
دەتوانن لە لەڕێی ئەم لینکەوە سیڤیەکانتان بنێرن
https://www.wise-edu.net/ku/careers/55
21/04/2026
بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی قۆناغی 9ی قوتابخانەكەمان لە كەشێكی ئارام و گونجاودا، بەهیوای سەركەوتن بۆ سەرجەم قوتابییە ئازیزەكانمان.
14/04/2026
كۆبوونەوەی تایبەتی بەڕێز م.طارق نجیب سەرپەرشتیاری گشتی باخچە و قوتابخانە و ئامادەییەكانی وایز لەگەڵ ستافی مامۆستایانی قوتابخانە و باخچەی وایزی ناحكومی بەمەبەستی ئامادەكارییەكانی ساڵی نوێی خوێندن.