مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

Share

مەکتەبێکی ناوەندی بزوتنەوەى ئيسلاميە سەرپەرشتى تێكڕاى ڕێكخراو و سەنتەر و دەزگای مەدەنی وپیشەیی دەکات

01/05/2025

پەیامی مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕۆژی کرێکاران..

٥/١ ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزبێت به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی موسڵمانان ده‌كه‌م لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانەدابن، بەتایبەت ئەوکرێکارانەی کە بە ڕەنج و ماندووبوونیان لەپێناو پەیداکردنی پارویەکی حەڵاڵ بۆ ماڵ و منداڵیان تێدەکۆشن و بە عارەقەی نێوچاوانیان بژێوی ژیان پەیدادەکەن و ئاوەدانی دەخەنە وڵاتەوە لەهەموو کایەکانی ژیانیشدا ڕۆڵی گەورە دەگێڕن، وە کرێکاران ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لەبەرەوپێشبردنی وڵات و ئاوەدانی و کۆمەڵگە هەرلەپاککەرەوەیەک بگرە تا دروستکردنی باڵەخانەو بازاڕو مۆڵ و ڕێگاوبانەکان و بەرهەم و ڕەنجی جوتیاران و بەری ڕەنجی کارگەو پیشەسازییەکان تا دەگاتە شوێنە گەشتیارییەکان هەمووئەوانە نەقشی دەستی كرێكاران و ڕه‌نجی بێوچان و تێكۆشەرانەو دڵسۆزانەی کرێکارانە، کرێکاران داینەمۆی بوژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مانە بۆیە مایه‌ی شانازی ئێمەو هەر خاوەن کارێکی ویژدان زیندووە، له‌ ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ داواو مافه‌ڕه‌واكانی كرێكاران دووپاتدەکەینەوە، کە هەمیشە پارێزەری داواو داخوازییە ڕەواکانیان دەبین له‌پێناو فەراهەمکردنی ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر بۆیان، ئەوەی جێی نیگەرانییە زۆربه‌داخه‌وه‌ کەئەمساڵ لەکاتێکدا یادی ئەمڕۆژە دەکرێتەوە دەبینین کە ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و موچەخۆران و کرێکاران بەگشتی لەدۆخێکی سەختی ئابوریدا ژیان دەگوزەرێنن وەک هەموولایەک دەزانین تاکوئێستا چەندین موچەیان بەناوی پاشەکەوت و ناوی ترەوە فەوتاوەو کاتی وەرگرتنی کرێی کارەکانیان و ماف و موچەکانیان دیارنیە، جیالەوەش گەنجانێکی زۆر بێکارو وەڵام ماون و داهاتوویان نادیارەو هیچ ئاسۆیەک بۆدامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی کار بۆدەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕون نیە، بۆیە دەبینن ناهەقی و ناعەدالەتیەکی زۆر دەرهەق بەمافی کرێکارو هاوڵاتیان و چین وتوێژەکانی تری کۆمەڵگە دەکرێت، هەموو ئەمانە پەیوەندی بە سیستمی جیهانیەوە هەیە کە سیستمێکی سەرمایەداری و بورجوازی ستەمکاریی بەرژەوەندیخوازییەوە هەیە کە بێویژدانانە کارلەسەرکۆیلەکردن و چەوساندنەوەی چینی کرێکاران دەکرێت لەمەڕ ئەو نادادییە پێویستە جیهان بەگشتی و هەموو چین وتوێژەکانی تر پێکەوە دژی ئەوسیستمە ستەمکارییە بووەستنەوەو هەوڵی بەرقەراری ڕەفاهیەت و ئارامی و چەسپاندنی عەدالەت بەیەکسانی بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت، چوونکە
كاركردن لەئیسلامدا پێگه‌یه‌كی به‌رزی هەیەو هه‌ربه‌كاركردن ژیان ئەڕوات و وڵاتیش ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌، سەرئەنجام بژێوی وهەبوونی به‌خته‌وه‌ری جێگیرده‌بێت، وە خوای گه‌وره‌ ڕۆژی بۆکارکردن و پەیداکردنی بژێوی داناوەو شەویش بۆ خەو و پشـودان ئەوەتا خوای گەورە بە نەصی ئایەت دەفەرموومێت : [وَجَعَلْنَا النَّهَارَ‌ مَعَاشًا] (النبأ: 11).
كاركردن جگە لەده‌ستخستنی دراو یاخود دابینکردنی بژێوی هاوکات به‌ده‌ستهێنانی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵاییه‌تیە بۆ پاراستنی بەهاو قیەمیە ئەخلاقیەکان، چوونکە ژیان پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤەکان كاربکەن بۆ ئەوەی نەبن بەبار به‌سه‌ر كه‌سی تردا، پێغه‌مبه‌ری نازداریشمان ده‌فه‌رمووێت: (ما أكل أحد طعاما قط خیرا من أن یأكل من عمل یده) (رواه البخاری)، واتا‌ باشترین خواردن مرۆڤ بیخوات كه‌به‌ده‌ستی خۆی نرخه‌كه‌ی په‌یدا كردبێت،
ئیسلام كاری حه‌ڵاڵی پیرۆزكردووه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت، له‌ كارگه‌ یاخود له‌ بازاڕ یان هەرجێگەیەکی تری وەک نه‌خۆشخانه‌و فه‌رمانگه‌و پیشەسازیی و کێڵگەکان، ئەگەرچی
كاركردنیش كۆمه‌ڵێك ره‌وشت و ئادابی ئاکاری گرنگی هه‌یه‌ له‌وانه‌ شاره‌زابوون له‌ كاره‌كه‌ی خۆیی و ده‌ست پاكی و ئەمانەت پارێزیی و خیانه‌ت نه‌کردن لەکاروپیشەو دوورکەتنەوە لە غه‌ل و غه‌ش و خه‌ڵه‌فاندن.

22/04/2025

ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠٢٥/٤/٢٢ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و خاتوو منیرە علی عبدالعزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سوپاس و ستایش و پێزانینی ئاراستەی ئامادەکارانی پرۆژەی توێشوی ڕەمەزان کرا، کە بەشی پەروەردەی مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەرپەرەشتی دەکرد.

17/04/2025

شەوی شەممە کاتژمێر ٧:٣٠ شەو چاوەڕوان بن...

16/04/2025

بسم الله الرحمن الرحیم

بە ناوی وەرزشکارانی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و ستافی هونەری و یاریزانان و جەماوەری دڵسۆزی یانەی وەرزشی دهۆک دەکەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو.
ئەم دەستکەوتە مێژوویی و گەورەیە، کە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی کەنداو تۆمار دەکرێت، جێگەی شانازییەکی بێ پایانه نەک تەنها بۆ شاری خۆشەویستی دهۆک ، بەڵکو بۆ تەواوی وەرزشی کوردستان و عێراق.
بێگومان ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووبوون، کۆششی بێوچان، پلانی تۆکمە و گیانی بەرزی وەرزشی هەموو ئەندامانی یانەکەیە.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاترتان بۆ دەخوازین لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوودا..

وەرزشکارانی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
١٦ / ٤ / ٢٠٢٥

10/04/2025

خودایە خوشک و برایانمان لە خاکی پیرۆز لە ناو ئاگری زاڵم دان و زۆر بێکەسن ، ئێمەش دڵنیاین لە ڕەحم و لوتفت و زەڕەیەک گومانمان نیە لە بەڵێنی سەرکەوتن ..

چاوەڕێی لەناوچوونی زاڵمین..

ڕەحمەتی خوای گەورە لە کەسەبێ بەژداردەبێ له بڵاوکردنەوەو گەیاندنی ئەم خێره بەکەسانی تر،خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە🤲🏻💙📿

﴿أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَئِنُّ ٱلۡقُلُوبُ﴾👇🏻💙
تەنها بە یادی خوا 📿دڵەکان🫀ئارام دەبن🥹
- سُبْحَانَ اللّٰه‌💙‎
- الْحَمْدُ لِلّٰه💙
- لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه💙
- اللّٰهُ أَكْبَر💙
- أَسْتَغْفِرُ ﷲ💙
- سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ وَبِحَمدە💙
- سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ العَظِیم💙
- لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه 💙
- حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل💙
- أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ💙
.🫶🏻🕊️💙..


30/03/2025

الله اکبر الله اکبر الله اکبر لا اله الا الله الله اکبر الله اکبر و لله الحمد
جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسوڵمانانی جیهان و کوردستان و خوشک و برا بەڕێزەکانمان پیرۆزبێت.

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی‎'s post 24/03/2025


ئەمڕۆ ۲٤ ـــی ڕەمەزان ۱٤٤٦ــی کۆچی
ڕێکخراوی باسکی نوێ بۆ کاری مرۆیـــی لقی گەرمیان هەستا بە دابەشکردنی پێداویستی و جل و بەرگی چەژن بە سەر [ 70 ] منداڵی ( یەتیم) و خەڵکی هەژاری سنوری گەرمیان
باسکی نوێ لە ئەمساڵدا لە ساڵانی ڕابوردوو زیاتر جێ دەستی دیارە لە خزمەتی منداڵانی یەتیم و کەسانی هەژاری سنوری گەرمیان.
بۆیە پێویستمان بە هاوکاری کەسانی خێرخوازە بۆ ئەوەی زیاتر منداڵە چاوگەشەکان ئەوانە لە نازی باوک و دایک بێبەشبوون دڵخۆش و شادمانکەین و ماڵی هەژاران ئاوە دانکەینەوە

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی‎'s post 21/03/2025

2025/3/20 سوپاس ستایش بۆ خوای گەورە
کوتایی هاتن به خولی تۆپی پێی مانگی ڕەمەزان پیرۆز

مەڵبەندی (3) هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆتایی هێنا بە خولێکی بچوککراوەی تۆپی پێ بەسەرکەوتوویی لەناحیەی دارەتوو.
شایەنی باشە خولەکە بۆ 20 تیپی ناو شاری هەولێرو دەورووبەری بەڕێوەچوو، لەکۆتایی خولەکەدا هەردوو تیپی صلاح الدين و تيپی سەرۆک رووبەڕووبوونەوەو تیپی سەرۆک توانی بە ئەنجامی (7-1) له تيپی صلاح الدين بباتەوە جامی خولەکە بەدەست بێنێت.
لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر کەسایەتی و وەرزشوانە دێرینەکان دابەشکرا.

20/03/2025

هەندێ جار مرۆڤ دەبێت خۆراگربێت...

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی‎'s post 19/03/2025

بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ماموستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ئەمڕۆ چوارشمە ١٩/٣/٢٠٢٥ لە نوسینگەی تایبەتی بەڕێزیان لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە تیمێکی توێژەر کە لە یابانەوە هاتبوون،
ئەو تیمە بە سەرپەرشتی(دکتۆر یاسویوکی ماتسوناگا)ماموستای علوومی سیاسی زانکۆی موتالعاتی خاریجی لە تۆکیۆ و هاتبوون
،مەبەست لە سەردانەکەیان ئامادەکردنی توێژینەوە یەک بوو لە سەر مێژووی ڕەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان،
جەنابی ڕابەری گشتی بە ووردی لە چەن کاژمێرێکدا لە سەر سەرجەم جومگە هەستیارو مێژوویەکانی بێداری ئیسلامی و سەرهەڵدانی ڕابوونی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان ئاخاوتنی لەگەڵ کردن.

17/03/2025

پیاوی داینامۆی شۆڕش....

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Kurdstan
As Sulaymaniyah