26/01/2025
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاداشتى بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى بڵاودەکاتەوە
لە فەرمانێکى وەزاریدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى پاداشتى بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى لەلایەن هەڵگرانى نازناوى زانستى لەسەر میلاکى دامودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەردەکات.
بەپێى فەرمانە وەزارییەکە کە پاڵپشتە بە بڕیارى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، لە نۆ خاڵدا بڕى پاداشتى بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى بە سەرجەم وردەکارییەکانییەوە بڵاوکراوەتەوەو ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان کراوە بە مەبەستى جێبەجێکردن، فەرمانەکە لە ڕێکەوتى دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت و ئەو توێژینەوانە دەگرێتەوە کە لە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/١/١) بە دواوەو بڵاوکراوەتەوەو پاداشتى توێژینەوەیان بۆ خەرج نەکراوە.
بۆ خوێندنەوەى وردەکارى فەرمانە وەزاریەکە و بڕى پاداشتەکان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/11jn0mu5RkOwyfeXKvEkPmxHHbKPr8iMP/view?usp=sharing
26/01/2025
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى فەرمانى وەزارى ئەنجامدانى سمینارى وەرگرتنى نازناوى زانستى دەردەکات
لە فەرمانێکى وەزاریدا کە بە ئیمزاى بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە تیایدا هاتوە:
١- ئەنجامدانى سمینارى وەرگرتنى نازناوى زانـستى تاوەکو دووجار ڕێگەپێدراو دەبێت.
٢- ماوەى نێوان هەردوو سمینارەکە لە دوو مانگ کەمتر نەبێت.
٣- لە حاڵەتى دەرنەچوون لە سمینارى نازناوى زانستى بۆ دوو جار، پێویستە خوازیار (٢-٣) مۆدیۆلى پێداگۆجى وەربگرێت کە لەلایەن لێژنەى تاقیکردنەوەى سمینار بۆى دیارى دەکرێت.
٤- لە حاڵەتى دەرنەچوون لە سمینارى نازناوى زانستى بۆ سێ جار، پێویستە خوازیار خولى راهێنانى پێداگۆجى بە تەواوى وەربگرێت یان خولەکە دووبارە بکاتەوە بۆ سەرجەم مۆدیۆڵەکان.
بۆ خوێندنەوەى دەقى فەرمانە وەزاریەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1gfk9wOcpxy7RSg2atQv9wfTp1-f9P7be/view?usp=sharing
15/01/2025
بریارە گرنگەکە ڕاگەیەنرا ...
وەزیرى خوێندنى باڵا گرفتى سەدان خوێندکارى ماستەرو دکتۆرا چارەسەر دەکات کە وەک وانەبێژ دامەزراون
لەسەر داواکارى بەردەوامیان بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەک وانەبێژ فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچوە.
لەسەر راسپاردەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى دا لەسەر ئەوەى ئەو بەڕێزانەى کە بە گرێبەست دامەزراون وەک وانەبێژ و لە ئێستادا قوتابى و خوێندکارى خوێندنى باڵان ماستەر یاخود دکتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تاکو تەواوکردنى قۆناغى خوێندنەکەیان.
هەر لە فەرمانە وزارییەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیدا هاتوە؛ دواى تەواوکردنى خوێندنەکەیان ڕێکارەکانى بە گرێبەست کردن و دەستبەکاربونیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەو مەرجەى بەکردارەکى وانەبێژ بوبن و مەرجەکانى دامەزراندیان بە گرێبەست تێدابێت، واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى (خوێندن) و (دامەزراندنیان) پارێزراو دەبێت.
05/12/2024
ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی_یەوە
لەکاتێکدا، ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانی زانکۆمان سەرقاڵی خۆشیی دەربڕین بوون بە بۆنەی تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی ترەوە، کە بۆ یەکەمجار زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چووە ڕیزبەندیی دەزگای (Times higher education) بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان و، توانی لەسەر ئاستە جیاوازەکان پلەی یەکەم و پێشەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام بەداخەوە هەر ئەمڕۆ لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، شەڕ و دەمەقاڵێیەک لە نێوان دوو خوێندکار ڕوویدا و بووە هۆی برینداربوونی خوێندکارێک.
لێرەدا، وێڕای خواستنی هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ئەو خوێندکارەمان، دەمانەوێت بە هەموولایەکی ڕابگەیەنین، کە زانکۆمان پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان، ڕێکاری پێویستی کارگێڕیی گرتۆتەبەر و لەسەر بنەمای ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکانیش بڕیاری دروست دەدات.
هاوکات بە پێویستیشی دەزانین سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بکەین سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بۆ سزادانی سەرپێچیکاران.
هەر لەمبارەیەوە؛ داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەیی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە بکەن و لە قەبارەی خۆی گەورەتر نەکرێت و بابەتەکە بەلاڕێدا نەبرێت.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٥ی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٤
03/12/2024
سکۆلارشیپی open doors سکۆلارشیپێکی فوولە و لەلایەن ڕوسیاوە ساڵانە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی خواێندکاران لە سەرنسەری جیهان دەتوانن لێی سودمەند بن بۆ خوێندنی ماستەر لە روسیا ئێوەش دەتوانن بەشداری بکەن
بۆ پێشکەش کردن و زانیاری کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://int.itmo.ru/en/opendoors_phd
03/12/2024
لە بەرواری ٣/١٢/٢٠٢٤ سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری هەستا بەئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان وەک کاری لەپێشینە بو وەرگرتنی فەند لە جیهاندا . سەرەتا دکتۆر عەلی محمد ساڵح باسی لە کێشە ژینگەییەکان و چارەسەرەکانیان و ئەگەری وەرگرتنی فەند کرد لەم بوارەدا و پاشان لە لایەن
مامۆستا ئیڤان کمال ەوە باس لە وەرگرتنی فەندی خوێندن لە جیهاندا و چۆنیەتی پێشکەشکردنی کرا و هەروەها مامۆستا کۆچەر سمد شێوازی ژیانی خوێندکاران لەدەرەوەی وڵات باس کرد و گفتو گۆی چڕ کرا لە سەر پرۆگرامی خوێنکاری سەرکردە کرا کە ئێستە بەردەستە بۆ بەشداری کردن لە خولی هاوینەی ٢٠٢٥ لە ئەمەریکا و وەک لە لینی خوارەوە هاتوە: https://studentleaders-apply.smapply.io/
27/11/2024
هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ ئەوانەى ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕاوەتەوە ...
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ (698) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (698) خوێندکار/ قوتابى دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ رادەگەیەنێت.
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کرەوە، لەئەنجامدا (698) قوتابى/ خوێندکارى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) گەڕایەوە.
بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1xMZvIb9LYJenl_i26PXmZ6ybajL51al6/view?usp=sharing
27/11/2024
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو لیستى جیاى ناوى وەرگیراوان لە زانکۆکانى کوردستان بڵاودەکاتەوە ...
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ (121) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (65) خوێندکار/ قوتابى دیکە کە فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتایی، هەروەها (56) خوێندکار/ قوتابى دیکە بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە.
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى سکاڵاى بۆ کردنەوە و فۆڕمەکانیان گەیەنرایە قۆناغى کۆتایی، لەئەنجامدا (121) خوێندکار/ قوتابى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) گەڕایەوە.
بۆ ئەمەش وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان لە ڕێگەى سکاڵا، کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/16UKxoUm8RN21ApJl9eiPbMa-URIqYjc0/view?usp=sharing
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان ئەوانەى فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتای، کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1CE0GTclV8v2dkOYnd6CDbhCn-pgXOTHH/view?usp=sharing