23/04/2026
ڕەنگ و دیزاینی پۆشاکی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن
ئەم پەیجە پەیجی فەرمی قوتابخانەی بێریڤانی كچانە لە قەزای شارەزوور
23/04/2026
ڕەنگ و دیزاینی پۆشاکی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن
16/04/2026
خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم ٦٠%
بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیانی ئازیز
ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦
06/04/2026
قوتابیانی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەین کە گرووپی تیلیگرامی تایبەت بە پۆلەکانی (حەوتەم ، هەشتەم ، نۆیەم) دانراوە بۆ ئەوەی وانەکان لەو گرووپەوە تەواو بکرێت..
بۆیە داواکارین لە قوتابیانی ئازیزی قوتابخانەکەمان مەسج بنێرن بۆ ئەم پەیجەی خۆمان وناوی سیانی وپۆلی خۆیان بنوسن بۆ ئەوەی لینکی تایبەت بە پۆلەکەی بۆ بنێرین.
تێبینی / هەر قوتابییەک مەسج نەنێرێ وپەیوەندی نەکات بە گرووپەکانی تیلیگرام خۆی بەرپرسیارە.
31/03/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٦ی ٣ ی ٢٠٢٦
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦
15/02/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم ۲۰٪
ساڵی خوێندنی ( ۲۰۲٥-۲۰۲٦ )
11/02/2026
چالاکی هونەری// چوارشەمە ٢٠٢٦/٢/١١
بەشداری کردنی قوتابخانەکەمان لە پێشانگای هاوبەشی ساڵانەی شێوەکاری ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور سوپاسی مامۆستای بەڕێز( هێرۆ عبدالخالق) مامۆستای هونەری قوتابخانەکەمان و ئەو قوتابیە خۆشەویستانەی کەبەشدار بوون لە کارە هونەرییەکان سوپاس بۆ ئەرک و ماندبونیان
03/01/2026
ئاگاداری
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر لە بەیانیاندا و دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارەزوور بڕیارماندا یەک کاتژمێر دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن لە سنوری قەزای شارەزوور دوا بخەین بۆ هەردوو رۆژانی ( ٤ و ٥ / ١ / ٢٠٢٦) ( یەک شەممە و دووشەممە ) واتە دەوامی بەیانیان لەو دوو رۆژە کاتژمێر (٩) دەست پێ ئەکات و دەوامی دوای نیوەڕوان وەک خۆی ئەروات .
بەهیوای لەش ساغی تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Friday | 09:00 - 17:00 |