27/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە دەستەی کارگێری قوتابخانە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانان دەکات
بەڕێزان مامۆستایانی ماندوونەناس ، فەرمانبەرانی ئازیز و ، سەرجەم پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز و خۆشەویست جەژن لە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکانتان پیرۆز بێت. داواکارم لە خودای گەورە و میهرەبان ئەم جەژنە بکاتە مایەی تەبایی، لێبوردەیی و بەخشندەیی زیاتر لە نێوانماندا و ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان.
هیوادارم ڕۆژانی جەژن بە تەندروستییەکی باش و
دڵخۆشییەوە لەگەڵ کەسوکار و ئازیزانتاندا بە سەر ببەن.