Rekxrauy Traffic ڕێکخراوی ترافیک

Rekxrauy Traffic ڕێکخراوی ترافیک

Share

تێ دەکۆشین بۆ کەمکردنەوەی قوربانیانی هاتوچۆ و هێنانە کایەی هاتوچۆیەکی هاوچەرخ.

Photos from ‎Rekxrauy Traffic ڕێکخراوی ترافیک‎'s post 28/12/2025

ئەگەر دوچاری بەستەڵەک بوین چبکەین؟
دیارە دۆخەکانی ڕێگەوبان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر شۆفێریی کردن هەیە بەهۆی ناڕونی بینین و کەمبونەوەی هێزی لێکخشان لەنێوان شەقام و تایەی سوارڕەوەکان بە ئاستی جۆر بەجۆر و بێگومان کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر خوڵقانی ڕوداوی هاتوچۆ و لێکەوتەی کارەسات و قوربانی.
بەستەڵەک یاخو خلیسکی ڕێگەوبان
یەکێکە لەدۆخە خراپەکانی ڕێگەوبان و ڕەنگە مەترسیدارترینیانبێت!
بەستنی شەقام پۆلێن دەبێت بۆ سێ قۆناغ:
قۆناغی بەستنی کەم
ئەم قۆناغە کاتێک ڕودەدات کەپلەکانی گەرما لەنێوان ۲ْپلە سەرو سفر تا ٣ْپلە لەژێر سفری سیلیزیبێت، ئەم جۆرەیان هەموو شەقامەکان نایبەستێت بە تەنها چەند شوێنێک دەیبەستێت وەک سەر پرد کە گەرمی زەوی لێدورە و شوێنی نسرم یان نزیک دەریا.
قۆناغی بەستن
ئەم قۆناغە کاتێک ڕودەدات کەپلەکانی گەرما لەنێوان ٤ْپلەی ژێر سفر تا ْ١٢پلە لەژێر سفری سیلیزیبێت، ئەم جۆرەیان دو لەسەر سێی شەقامەکان دەیانبەستێت سەرەڕای سەرپرد و کەنار دەریا و شوێنی نسرم.
قۆناغی شەختە
ئەم قۆناغە کاتێک ڕودەدات کەپلەکانی گەرما لەسەرو ْ١٢پلە لەژێر سفری سیلیزیبێت، ئەم جۆرەیان سێ لەسەر چوار یان بەشی زۆری شەقامەکان دەیبەستێت.
جۆرەکانی بەستن دو جۆرن
بەستنی سپی
بەستنی ڕەش
بێگومان هەردو جۆرەکە مەترسیدارن بەڵام جۆڕی ڕەش مەترسی ئێجگار زۆرترە چونکە هێزی لێکخشان نزم دەبێتەوە بۆ ئاستێکی زۆر نزم کەتا ئاستی سفر دەڕوات و پێویستی بە وریایی زیاتر هەیە.
خۆ ئامەدەکردنی ئامەدەکردنی پێشوەخت
ئەگەر پەیت بەوەبرد کە لەچەند کاتژمێری داهاتو بەستن یا شەختە ڕودەدات یاخود بەرەو ناوچەیەک دەڕۆیت کە ئەو ئەگەرانە لەگۆڕێبێت ئەوا پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەیت:
١- دڵنیابون لە باشی تایەکان و چاڵەکانی.
٢- بونی (Antifreeze) شلەی دژەبەستن لە ڕادیاتەری ئۆتۆمبێلەکەت بەڕێژەی ٪١٠٠.
٣- دڵنیابون لە باش کارکردنی فڵچە و ماتۆڕی ئاوی فڵچەی جامەکان.
٤- دڵنیابون لە هەوای گەرم بۆ جامەکان و کارکردنی ئێرکۆدشنی ئۆتۆمبێلەکەت (AC) چونکە لەکاتی سەرمای زۆر ڕەنگە بەتەنیا هەوای گەرم دەرەقەتی تەمومژی سەر جامەکان نەیەت.
٥- دڵنیابون لە باش کارکردنی تەلی تەمڕەوێنەری سەر جامەکان.
٦- دڵنیابون لە باشکارکردنی لایتەکانی ئۆتۆمبێل.
٧- کەمکردنەوەی هەوای تایەکان ٥ تا ٨ پاوەن بۆ ماوەیەکی کاتی سەرەڕای داگیرسانی گڵۆپی کەم هەوایی تایەکان یاخود بەستنی زنجیر لەکاتی پێویست یاخود بەکاهێنانی تایەی زستانەی تایبەت.
٨- پێویستە دڵنیابیت لە باشکارکرنی پاتری ئۆتۆمبێلەکەت.
۹- پێویستە شلەمەنی دژە بەستن بکرێتە تێشوی ئاوی فڵچەکانەوە.
۱۰- چاکترە وایە شەحنی بۆبایلەکەت پڕبکەیت بۆ حاڵەتی پەککەوتن یان بەدەنگەوە هاتن و جلو بەرگی گەرم و بەتانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەت هەڵبگیرت لەگەڵ خواردنی لەقوتونراو و ئاوی خواردنەوە.
چۆن لە بەستن و شەختەدا لێبخوڕین؟
بۆ ئەوەی لەم قۆناغانەدا بەسەلامەتی لێبخوڕین پێویستە تێبینی ئەم خاڵانە بکەین:
١- ئەگەر پەیت بەوەبرد ڕێگە بەستەڵەکە ئەوا ئەگەر کرا گەشتەکەت دوابخە.
٢- لەسەر نەخشەی گوگڵ تێبینی بکە هەرشوێنێک قەرەباڵغی زۆر و خنکانی هاتوچۆیی تیادابو ئەوا ئەگەر زۆرە شەقامەکە لەو ئاستەدا بەستبێتی بۆیە هەوڵبدە ڕێگەکەت بگۆرە.
٣- پێویستە ماوەی سەلامەتی درێژ بکەیتەوە بۆ دو تا سێ هێندەی ئاسایی واتا چوار تا شەش چرکە کە دەکاتە خێرایی خۆت کۆ ۱۰ مەتر تاوەکو ئەوەندەو نیوی خێراییت کۆ ۱٥ مەتر، واتا ئەگەر لەخێرایی ٥۰كم/سەعات لێتخوڕی باماوەی سەلامەتی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێشخۆت لایەنی کەم ٦۰ تا ۹۰ مەتربێت.
٤- خۆت بە دور بگرە لە ئیستۆپی تەواو، هەوڵبدە نەرمە ئیستۆپ بەکاربهێنە بە ڕێژەی سێ یەک.
٥- خۆت بەدور بگرە لە خاوکردنەوە و وەستانی کتو پڕ بەتایبەت ئەگەر سوارڕەوی دوای تۆ لێتەوە نزیکبو.
٦- خۆت بە دور بگرە لە بەکارهێنانی. سیستمی جێگیر کردنی خێرایی (Cruise control system) چونکە لەکاتی هەڵخلیسکان ئەو سیستەمە هەوڵ دەدات قەرەبوی خێرایی بکاتەوە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی جڵەو.
۷- هەوڵبدە بە گێڕی قورس لێبخوڕە تاوەکو خاوکردنەوە و وەستان ئاسانبێت.
٨- هەوڵبدە لەشوێن تایەی ئۆتۆمبێلی پێش خۆتەوە لێبخوڕە، بەڵام ئەگەر ببوە بەستنی ڕەش ئەوا چەند دەکرێت بەشێک لە کەنار ڕێگەکە بەکار بهێنە.
۱۰- لایتی نزم بەکار بهێنە تاوەکو لە جام و ئاوێنەی سوارڕەوەکانی ترەوە باشتر ببینرێیت.
۱۱- لەکاتی نزم بونەوەی ئاستی بینین بۆ کەمتر لە ۳۰۰ مەتر گڵۆپی تەمی پێشەوە بەکار بهێنە و لەکاتی نزم بونەوەی ئاستی بینین بۆ کەمتر لە ٥۰ مەتر هەردوو گڵۆپی تەمی پێش و دوا بەکار بهێنە و ئەگەر کەوتیتە قەرەباڵغی و ڕیزبەستن پێویستە یەکسەر هەردو گڵۆپی تەمی پێش و دوا بکوژێنیتەوە تاوەکو کاریگەری نەرێنی لەسەر لێخۆڕەکانی پێشو دوات نەبێت.
۱۱- هەوڵبدە سیستەمی دژە خلیسکان کارا بکەیت ئەگەر هەبێت لە ئۆتۆمبێلەکەتدا، واتە "گڵۆپی (TCS OFF) یان (Traction Control System off) کوژابێتەوە".
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمو بەکارهێنەرانی ڕێگەوبان لە سەرجەم
دۆخەکانی ڕێگەوبان
ئا دیلمان حمەنادر سەرۆکی ڕێکخراوی ترافیک

Photos from ‎Rekxrauy Traffic ڕێکخراوی ترافیک‎'s post 15/11/2025
03/11/2024

لەوانەیە سود لە خاڵێکیان وەربگریت!!
چۆن شۆفێریی بکەین لە باراندا
بێگومان شۆفێریکردن لە دۆخەجیاوازەکانی سەر شەقام پێویستیان بە مامەڵەی جیاوازهەیە بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی بینین و لاوازبونی توانای جڵەو گرتن و کەمی هۆشیاریی شۆفێرانەوە، بۆیە دەبێت بەرلەوەی لە کەشی باراناوی لێبخوڕین ئەم خاڵانە بەهێند وەربگرین.
١- پێویستە دڵنیابین لە مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکەمان بە تایبەت فڵچەو ماتۆڕی ئاوی فڵچە، تایەکان لەجۆرێکبن کە توانای جڵەوگرتنی باشی هەبێت بۆ وەرزی زستان و قوڵی چاڵی تایەکان لە ١٫٦ ملم کەمتر نەبێت و دڵنیابون لەباشکارکردنی گڵۆپ و لایتەکان و کارکردنی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل و تەلی تەمڕەوێنی جامەکانی دواوە.
٢- پێویستە خێرایی کەمتر لەکاتی ئاسایی بەکاربهێنیت بەهۆی کەمی توانای لێکخشانی تایەکان لەگەڵ زەوی و ناڕونی ئاست ن توانای بینینەوە.
٣- دانانی ماوەی سەلامەتی باش و زیادکردنی ئەو ماوەیە بۆ دوو هێندەی کاتی ئاسایی واتا لە دوو چرکەوە زیادبکرێت بۆ چوار چرکە (خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت +کۆ ١٠مەتر) بۆ نمونە لە خێرایی ٥۰ کیلۆ مەتر دەبێت لانی کەم ٦۰ مەتر لەنێوان خۆت و ئۆتۆمبێلی پێشت هەبێت و بە هەمان پێوانەی بیرکاری بۆ خێراییەکانی تر.
٤- لە کاتی باران بارین و بەفربارین و تەمومژدا پێویستە لایتی نزم دابگیرسێنین بەڕۆژ و شەو نەک سەکن لایت چونکە ئەگەر زۆرە ئۆتۆمبێلەکانی تر بەباشی نەتبینن بەهۆی ئاستی بینینی نا ڕون و بونی دڵۆپەی ئاو و تەم لەسەر جام و ئاوێنەکانیان.
٥- بەر لەوەی گەشتەکەت دەستپێبکەیت هەوڵبدە تەماشای ماپ و ناڤیگەیشن بکە هەرشوێنێک قەڕەباڵغی زۆرچڕی تیادابو ئەگەر زۆرە ئاو کۆبوبێتەوە لەو شوێنە و ڕێگەیەکی تر بگرەبەر.
٦- ئەگەر ڕوبەڕوی ئاوێک بویتەوە پێویستە ئەوە بزانیت کە ئۆتۆمبێلەکەی تۆ" ژێرئاوگەڕ نیە " و کێشی لەکێشی ئاو سوکترە بۆیە ئەگەر قوڵی ئاوەکە گەیشتە سەرو ٦٠سم ئەگەر زۆرە ئۆتۆبێلەکەت هەڵگرێت.
٧-ئەگەرناچاربویت بە ئاوەکەدا تێپەڕیت تێبینی ئەمانە بکە سەرەتا سەیری ئەو ئۆتۆمبێلانە بکە کە لە پێشتەوە ڕێ دەکەن و ئە شوێنە بەکاربهێنە کە هەست دەکەیت ئاوەکە لەو لایەوە تەنکترە و زۆر بەهێواشی پیای تێپەڕە تاوەکو ئاوەکە بەرزنەبێتەوە بۆ مەکینەکەت ئۆتۆمبێلەکەت بکوژێنێتەوە.
٨- پێویستە ڕەچاوی پڕیکش ئاوی تایەکانت بکەیت لەکاتی نزیکبونەوە لە پیادە و ئۆتۆمبێل و ئەگەر لەخێراییدا دوچاری گۆمەئاو یان ئاوێکی پەنگخواردوو بویتەوە ئەوا چەند دەکرێت خێراییت کەم بکەرەوە و توند سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت بگرە تاوەکو جڵەوی ئۆتۆمبێلەکەت لەدەست نەدەیت.
٩- پێویستە لە کەشی باران و بەفر و بەستەڵەکدا سیستەمی جێگیرکردنی خێرایی (مثبت السرعة) بەکار نەهێنیت چونکە لەکاتی هەڵخلیسکانی تایەکاندا کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێلەکەت زیاتر خێرایی زیاد دەکات و ئەگەر زۆرە کە جڵەوگرتنت تێک بدات.
۱۰- لەشەودا کاتێک شەقام تەڕبێت کاریگەریی تیشکی لایتەکەت لەسەر ڕەنگی تۆخی شەقامەکە کەم دەبێتە بۆیە دەبێت وریاتر ڵێبخوڕیت.
۱١- لەکاتی ڕێژنەبارانی بەهێزدا کاتێک ئاستی بینین کەمبووەوە بۆ ٥۰ مەتر چاکترە گڵۆپی تەم و مژ (Fog Light) دابگیرسێنیت.
١٢- ئەگەر کەوتیتە ناو ئاوێکی قوڵ ڕەچاوی ئەم تێبینیانە بکە:
ٱ- زوبەزوو جامەکان بکەرەوە بۆ خۆ قوتاربون چونکە لە زۆربەی کاتدا تا ٣٠چرکە کارەبا لە ئۆتۆمبێلەکەت دەمێنێت و هەمان کاتت هەیە بۆ خۆ قوتارکردن.
ب- هەوڵی دەرگا کردنەوەمەدە چونکە بەهۆی هێزی ئاوەکە سەرکەوتو نابیت لە کردنەوەی.
ج- ئەگەر پەنجەرەکان نەکرانەوە هەوڵبدە بە شتێکی ڕەق جامی لای خۆت بشکێنە( پاڵپشتی سەر لەکوشنەکان بۆ ئەوکاتە بەکارنیە چونکە کاتت ئەوەندە بە دەستەوە نابێت) و ئەگەر دەستت نەکەوت بە ئەنیشکی چەپت شوشەکە بشکێنە بۆ قوتاربون.
د- هەوڵبدە منداڵ یان کەسانی بەساڵاچو یان پەککەوتو پێش خۆت قوتار بکەیت.
۱۳- ئەگەر توشی ڕێژنە بارانێکبویت کە ئاستی بینین کەمتربو لە ٥٠مەتر ئەوا لابدە قەراغ ڕێگەکە و چەند دەکرێت لەسەر تەپۆڵکە یان شوێنێکی بەرز ڕاوەستە.
بە هیوای سەلامەتی لێخوڕین بۆ گشت لایەک.
دیلمان حمەنادر

Photos from ‎Rekxrauy Traffic ڕێکخراوی ترافیک‎'s post 20/01/2024

سڵاو هاوڕێیان..
هاتوچۆی سلێمانی بە نیازە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ژمارەیەکی زۆر کامێرا چالاک بکات لە ناوشاری سلێمانی. پێویست وابوو بەلای کەمەوە دوو هەفتە پێش چالاک کردنی ئەو کامێرانە ئاگاداری بۆهاوڵاتیان بڵاو بکرایەتەوە و شوێنی کامێرەکان بناسێنرێن بە خەڵک و هەروەها چارەسەری نەبوونی تابلۆی دیاریکردنی خێرایی و تابلۆی ئاگادارکردنی بوونی کامێرا لەو شوێنانەی تیایاندا نیە دابنرایە .
ڕەچاونەکردنی ئەوخاڵانەی سەرەوە ناڕەزایی زۆری خەڵکی لێئەکەوێتەوە چونکە وەکوو تەڵە بە خەڵکێکی زۆرا ئەتەقنەوە بەتایبەتی چونکە ماوەیەکی زۆرە هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەک لە سەرجادە نەماوە شۆفێران ڕاهاتون لەسەر نەبونی چاودێری و لەپڕ ئەکەونە دۆخێکی ئاواوە تووشی سزای زۆر ئەبن .
ئامانجیش لە کامێراکان ئەوەندەی پارە پەیداکردنە بۆ کۆمپانیای حیزب ئەوەندە کارکردن نیە بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ .
ئاگادار بن لەمەوبەدوا کامێراکانی هاتووچۆ لەم خاڵانەدا کار دەکەن:
سەرەتا لەناو شاری سلێمانی، کامێرا جێگیرەکەی لای مەڵبەند کار دەکات
1_ژێر پردەکەی سەرچنار
2_لای پردەکەی زەرگەتە
3_ژێر دارتوەکەی لای شوتی فرۆشی چوێسە
4_سەرەتای پردی کۆبانێ و ئەودیوپردی کۆبانێ لای بۆڵینگ
5_ژێرپردەکەی لای چوارسەدقەرەوێڵەیەکە
6_لای گوندی اڵمانی
7_بەینی هۆتێل تایتانیک و شاری گۆیژە
8_لای شاری پزیشکی فاروق
9_پردەکەی لای بەخشین
10_بەردەم ساحای چیا ژێرپردی پەڕینەوەکە
11_ژێر پردی وڵوبە
12‌-ژێرپردەکەی لای فاملی مۆڵ
13_پێش پردەکەی فاملی مۆڵ
14-ژێرپردی پەڕینەوەلای اسیائۆیل و شەریکەی مێرسیدس
15_ئەودیوفەرعەکەیئەچێتەوە لای ڕەندگەلەری
16_ژێرپردەکەی چوارڕیانی سەرچنار
ئەمانەی سەرەوەفڕەیەکی تەواوی بازنەی مەلیک محمود بو
لەژمارە17بەرەو سەرەوە دەرچونە لەشاری سلیمانی کامێرا لەم جێگایانە دانراوە
17_بەردەم مەحکەمە تازەکە
18_ژێرپردی پەڕینەوەکەی لای محافەزە
19_بەردەم محافەزە
20_بەرانبەر ماجدی مۆڵ
21_بەردەم باخی بختیاری
22_ژێروسەرپردی پەڕینەوەکەی لای کەمپی تازەی زانکۆ
23_لای زانکۆی امریکی
24_لای پردی پەڕینەوەکەی یەکەم لەڕاپەڕین
25_سەرووبەنزینخانەی ڕاپەڕین
26_لای فەرماندەی گشتی
27_لای بەنزینخانەی دابان
28_لای مەشتەلەگەورەکەی تاسلوجە
29_پێش پردەکەی تاسلوجە
30_ژێرپردەکەی تاسلوجە

18/11/2023
Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Gazi Mhamad
As Sulaymaniyah
00964