جیاوازی نێوان وێنە و هەقیقەتی شتەکە
ئاراس عیزەدین Aras E.Anwar
English Tutor and Translator
02/04/2026
جارێکیان لە (جەلالەدینی ڕۆمی)یان پرسی ژەهر چییە؟
لە وەڵامدا وتی: ژەهر لە بوتڵە شووشە یاخوود خواردندا نییە، بەڵکوو لە هەموو شتێکدایە کە زیادەڕەوی تێدا بکرێ.
ژەهر لە هێز و دەسەڵاتێکدایە کە دەمکوتمان دەکات، سەرمایەیەک کە نغرۆمان دەکات، برسێتییەک کە هەرگیز تێرنابێت یاخوود چاوچنۆکییەک کە سنووری بۆ نییە.
ژەهر لە خۆشەویستییەکدایە کە دەمانکاتە کۆیلە، خۆپەرستییەک کە نابینامان دەکات، ئارەزوویەک کە لەناومان دەبات، ڕقێک کە دەمانسوتێنێ یاخوود تەمبەڵییەک کە ڕۆحەکانمان سڕ و سستت دەکات.
بەڵێ ژەهر هەموو ئەو زیادەڕەویانە دەگرێتەوە کە هاوسەنگیمان لەناودەبات، گرینگ نییە شتەکە چەندە دڵگیر یاخوود ویستراو دەرکەوێت.
وەرگێڕانی/ ئاراس عیزەدین
19/01/2026
وەڵامەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم
قۆناغی ١٢
26/04/2025
بەسەرهاتێکی سەیر و سەمەرە
ئافرەتێکی بەتەمەن بە پاس بەرەو شاری دیمەشق دەڕۆیشت. لەڕێگادا پرسیاری لە شۆفێرەکە کرد:"ئایا گەیشتووینەتە شاری حمص؟"
شۆفێرەکە وەڵامی دایەوە:"نەخێر، هێشتا نەگەیشتووین."
دوای ئەوەی چەندجارێک پرسیار و وەڵام بەم شێوەیە دووبارەبوویەوە، شۆفێرەکە پێی وت هەرکات گەیشتین ئاگادارت دەکەمەوە.
ئافرەتەکە داوای لێی کرد لەیادی نەکات و شۆفێرەکەیش بەڵێنی پێی دا.
ئافرەتەکە کەوتە خەوێکی قووڵەوە و کاکی شۆفێریش لەیادی کرد. کاتێک ئافرەتەکە بەئاگاهاتەوە پرسی:"ئایا گەیشتینە حمص؟"
سەرنشینەکانیش هاوخەمی بوون و دڵیان بۆی سووتا، چونکە خەتای شۆفێرەکە بووە. بۆیە ئافرەتەکە دوای لێی کرد بگەڕێتەوە حمص. ناچار گەڕانەوە و گەیشتنە حمص، بەئافرەتەکەیان وت:"ئەمە حمص، فەرموو دابەزە."
ئافرەتەکە وتی:"بەڵام دەچم بۆ دیمەشق."
شۆفێرەکە وتی:"ئەی بۆچی ئێمەت گەڕاندەوە بۆ حمص؟"
ئافرەتەکە وتی:"ئاخر کچەکەم وتی کاتێک گەیشتیتە حمص، حەپی زەختەکەت بخۆ، چونکە نازانم کەی حەپەکانم بخۆم."
دەڵێن بیست و چوار سەرنشینی نێو پاسەکە تووشی زەخت بوون. هەشتیان بوورانەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکانیش، شۆفێرەکە شەوان بەردەوام بەدەم خەوەوە وڕێنە دەکات.
وەرگێڕانی/ ئاراس عیزەدین
25/03/2025
پەندی چینی
"کاتێک بای گۆڕانکاری هەڵدەکات، هەندێک دیوار و بەربەست بنیاد دەنێن، هەندێکیش ئاش (ئاسیاو)."
کاتێک گۆڕانکاری ڕوودەدات، هەندێک دژی دەوەستنەوە و بەربەست دروست دەکەن. لەکاتێکدا ئەوانی دیکە دەرفەتەکە دەقۆزنەوە و سوودی لێ وەردەگرن.
جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوانەی لە گۆڕانکاری دەترسن و ئەوانەیشی وەکوو دەرفەتێک بۆ گەشەسەندن لێی دەنواڕن.
وەرگێڕانی/ ئاراس عیزەدین
06/10/2024
چاپی نوێی مەلزەمەی ئینگلیزی پۆلی دوانزەیەم...
دیزاینێکی جوان، ناوەڕۆکێکی پوخت و سوودبەخش، نموونە و شێوازی پرسیاری وزاری لەسەر هەموو بابەتەکان لەخۆدەگرێت.
پرسیارەکانی ساڵی پار (٢٠٢٤)ی بە خولی یەکەم و دووەمەوە بۆ زیادکراوە.
پەڕاوگەی ئێلا - تەکیە - ناوبازاڕ - تەنیشت دەرمانخانەی ژیانەوە
05/10/2024
کەسێک لە (جبران خلیل جبران)ی پرسی: چی شتێکی مرۆڤت زۆر بەلاوە سەیرە؟
وتی: مرۆڤەکان لە منداڵێتی خۆیان بێزار دەبن، ئەوداڵی گەورەبوون دەبن، پاشان بەحەسرەتەوە بۆ منداڵێتییان دەناڵن. تەندروستییان خراپ دەبێت لە کەڵەکەکردن و دەستخستنی پارە و ساماندا، پاشان دووبارە لەخۆیاندا خەرجی دەکەنەوە تاکوو تەندروست و سەلامەت بن.
بەنیگەرانییەوە بیر لە داهاتوویان دەکەنەوە و ئێستاکەیان لەیاد دەکەن، بۆیە ناتوانن ئێستا و داهاتوویش ژیانێکی باش بگوزەرێنن. بەچەشنێک دەژین وەکوو ئەوەی هەرگیز نەمرن، پاشان بەچەشنێک دەمرن وەکوو ئەوەی هەرگیز نەژیابن.
وەرگێڕانی/ ئاراس عیزەدین
12/09/2024
باشترە بە شەرەفەوە شکست بهێنیت نەکوو بە فێڵ و تەڵەکە سەرکەوتوو بیت.
سۆفۆکلس
16/07/2024
دەستەواژەی نوێ
You sold me out = you betrayed me
خیانەتت لێ کردم
09/07/2024
دەستەواژەیەکی زۆر باو و پێویست.. چۆن بڵێین (زۆر کەس وادەڵێت) یان (زۆر ئەوە دەبیستم)؟
I get that a lot
🔹 You are very smart.
زۆر زیرەکیت
🔸 Thanks, I get that a lot.
سوپاس، زۆرکەس وادەڵێت.
06/07/2024
Loose lips sink ships
دەمت بگرە، سەر سەلامەتە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah