پەیجی فەرمی زانکۆی سلێمانی بەشی مێژوو

پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو

Share

University of Sulimany

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 11/03/2026

کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی:

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و مەڵبەندی دیراساتی گشتی ، لە رۆژانی 20و21ی10ی2026، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان(1976-1991)، بە دروشمی (شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی) رێکدەخات،لە رۆژی 11ی3ی2026 تاوەکو 1ی5ی2026،دەست بە وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان دەکرێت.

ئامانج لە کۆنفرانسەکە، خوێندنەوەیەکی نوێ و ئەکادیمیە بۆ دەستپێک و سەروەری و ئامانجەکانی ئەو شۆڕشە، ئەمە جگە لەوەی هەلی بەیەکگەیشتنی توێژەران و ئەکادیمیانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی دەڕەخسێنێت و هانی مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران دەدات بۆ گرنگیدان و دەرخستنی لایەنە جیاوازەکانی شۆڕش،کە لایەنە مێژوویی و فەلسەفە و کۆمەڵایەتی و جوگرافیا و چەندین لایەنی دیکە لە خۆ دەگرێت.

کۆنفرانسەکە لەئەمڕۆوە دەست بەکارەکانی دەکات و سبەینێ 11ی3ی2026 تاوەکو 1ی5ی2026،دەست بە وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان دەکرێت ، رۆژی 11ی5ی2026 تاوەکو 11ی8ی2026 توێژینەوەکان وەردەگیرێن، هاوکات رۆژی 12ی9ی2026 وەڵامی توێژینەوە پەسەند کراوەکان دەدرێتەوە، رۆژانی 20و21ی10ی2026، کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنگرێس لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

تێبینی: توێژەران دەتوانن بە زمانی ( کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، تورکی) دەتوانن پوختەکانیان بۆمان رەوانە بکە.

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 02/10/2025

مامۆستا ( کەیوان سدیق) مامۆستا لە ز. سلێمانی / کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان/بەشی مـــێژوو
دوو بەرهەمی نوێی خستە بەردیدی خوێنەران بە ناونیشانی( کوردناسی) هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین نموونەی زۆربێت

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 02/07/2024

خانەنشین بوون و ماڵئاواییەکی سەربەرزانە:
ئەمڕۆ ۲ۍ ۷ۍ ۲۰۲٤ خەرمانێک لە زانست و پەروەردە و مەعریفە، دەستی ماڵئاوایی هەڵبڕی و دوای ساڵانێکی زۆر لە خزمەتکردن لە کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و بەشی مێژوو (پ. د. عەطا عبدالرحمن محێدین)، خانەنشین بوو.

بەو بۆنەیەوە پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ڕاگری کۆلێج وەک ڕێز و وەفایەک بۆ ئەو خزمەتەی بە کۆلێژ و بەشی مێژوویکردووە لە ڕێو ڕەسمێکی تایبەتدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشی.

لێرەوە بەناوی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی مێژوو سوپاس و دەست خۆشی لە بەڕێزیان دەکەین و خزمەتەکانی ناوبراو بەرز و پیرۆز دەنرخێنین و خۆمان بە قەرزاری ئەوزاتە مەزنە دەزانین، هیوادارین باقی تەمەنی لەخۆشی و شادی و تەندروستییەکی باشدا بەسەر بەرێت.
ــــــــــــــــ
نەبەز قادر محمد

01/05/2024

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی/ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان/بەشی مێژوو
قۆناغی چوار
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو و سەرجەم مامۆستایانی بەشەکەمان پێتان دەڵێین: ئەم قۆناغەی سەرکەوتنتان پیرۆزبێت، هەمیشە لە شادیدابن، ئومێدەوارین بەرهەمی ماندوبونتان ببێتە خەرمانێک لە زانست و ئایندەیەکی گەش و پڕشنگدار بۆ خۆتان و نیشتمانتان.

ـــــ
نەبەز قادر محمد

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 18/02/2024

مایەی دڵخۆشیە کاتێک مرۆڤ لە پای کارو چالاکی و پلەی بەرپرسیارێتی و ئاستی زانستی ڕێزی لێبگیرێت.

مامۆستایانی ئازیز ئەم (ڕێـــز لێنان )ـەتان پیرۆز.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (۱٥ـ۲ـ۲٠۲٤) لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی، رێزلێنان بۆ (۱۸٥) پرۆفیسۆری زانکۆی سلێمانی کرا لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، لەم نێوەندەش هەریەک لە بەڕێزان( پ.د. شوان عوسمان ؛ پ.د. پشکۆ حەمەتاهیرئاغجەلەری ؛ پ.د. شێخ عطا ؛ پ.د. سوزان کریم مستەفا ؛ پ.د. صلاح کانبی ؛ پ.د. کەیوان ئازاد )، بەسەرکرانەوە، نمونەتان زۆربێت هەمیشە لە لوتکەدابن. نوخشەبێت لە مامۆستایانی دیکەی بەشی مێژوو.
ــــــــــــــــ
نەبەزقادر محمد ۱٨ۍ ۲ۍ ۲۰۲٤

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 11/02/2024

مێژوو نوسی گەورەی کورد د.کەمال مەزهەر
کەسایەتیەکی ڕۆشنفکر و خاوەن قەڵەم، کەسایەتیەکی ئەکادیمی زانستی خاوەن سەدان نوسراو وتارو کتێب.

د.کەمال مەزهەر ئەحمەد: ناوی تەواوی ( کەمال مەزهەر ئەحمەد حاجی رەسول گورون ئاغای زاڵی کوڕی سلیمان بەگ)ە، لە ڕێکەوتی ( ۱٤ ی شوباتی ۱۹۳۷) لە شارەدێی ئاغجەلەر لەدایک بووە، بنەماڵەکەیان لە بنەرەتدا لە ناوپیرەی ناوچەی پشدەر هاتونەتە قەڵاچوالان و دەچنەوە سەر هۆزی بڵباس، خاوەندی سێ خوشک و برایەکی بووە.

کەمال مەزهەر خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگاکانی ( غازییە، فەیصەلییە، ئەیوبییە ) خوێندووە و ماوەیەکیش لە هەڵەبجە خوێندویەتی، قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە و خوێندکارێکی زیرەک بووە و سعی کەمکردووە، بەڵام لەساڵی ۱۹٥۳ کە خوێندکاری قۆناغی چواره‌م بووه‌ بایەخی زیاتر بەخوێندن و خوێندنەوە داوە. سەبارەت بە هەڵبژاردنی مێژووش خۆی دەڵێت: مامۆستایەکمان هەبوو بە ناوی ( حه‌مە ڕەش)، وانەی مێژوو پێ دەوتینەوە و مامۆستایەکی زۆر نیشتمان پەروەر بوو، وانەکانی زۆر بەتامەوە دەوتەوە و کاریگەری زۆر بەسەرمەوە هەبوو. هەروەها باسی مێژوونووس ( ئەمین زەکی بەگ ) دەکات کە وەک مێژوونووس زۆر سەرنجی راکێشاوە، بۆ مێژوو.

کەمال مەزهەر لەسەرەتادا چووەتە بەشی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردە، کە ئەوکات پێیان دەوت خانەی مامۆستایانی باڵا ( دار المعلمین العالیة )، هەر لەقۆناغی یەکەمی کۆلێژی هەستی کردووە دەبێت ڕووبکاتە مێژووی نووسی. بەم جۆرە لەساڵی ۱۹٥۹ دا لە زانکۆی بەغداد بەکالۆرێۆس لە مێژوو بە پلەی شەرەف تەواو دەکات و لە ساڵی ۱۹٦۳ دکتۆری لە مێژوو وەرگرتووە لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی سەربە ئەکادیمیای سۆڤییەت و لەساڵی ۱۹٦۹ دکتۆرای ناوه‌کیش لە مێژووی کورد وەردەگرێت، لەهەمان پەیمانگا، کە تایبەت بوو بە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی.

کەمال مەزهەر بۆ یەکەمجار کەبیری لەنوسین کردۆتەوە ساڵی ۱۹٥٦ بووە، بەڵام نووسینە کوردی و عەرەبیەکانیشی لە ساڵی ۱۹٥۸ بڵاوکردۆتەوە. یەکەم وتاری لە رۆژنامەی ( الآهالی ) کە رۆژنامەی ( پارتی نیشتمانی دیموکرات ) بوو بڵاوکراوەتەوە، ئەو نووسینەشی وەڵامێک بوو بۆ وتارێک بە ناونیشانی ( کورد تورکمان بن و شاری کەرکووک شارێکی کوردستانی نەبێت )، کە بە شەش وتاری مێژووی بەرپەرچی ئەو ووتارەی دایەوەو، نووسینەکەشی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، دەستخۆشی زۆری لێکراوە.

کەمال مەزهەر لەوکاتە بەدواوە قەڵەمەکەی خستۆتە خزمەتی نووسینەوەی مێژوو بەگشتی و مێژووی کوردستان و کورد بەتایبەتی، ڕاستە پێش کەمال مەزهەر چەند مێژوونووسێکی کورد مێژووی کوردیان نوسیووەتەوه‌ ، بەڵام ئەوەی کە ئەم نووسەرە جیا دەکاتەوە لە مێژوونووسانی پێش خۆی ئەوەیە کە کەمال مەزهەر بەشێوەی ئەکادیمی نووسیوێتی و میتۆدەکانی نووسینەوەی مێژووی بەوردی به‌کارهێناوە، بۆیە هەرچەند بە نەوەی دووەمی مێژوونووسانی کورد دا دەنرێت، بەڵام بە مامۆستا و دارێژەر و رێنیشاندەری مێژوونووسانی نوێ هەژماردەکرێت.

نووسینەکانی کەمال مەزهەر ئەحمەد بە زمانەکانی ( کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و ڕووسی ) بڵاوکراونەتەوە، چ وەک کتێب بێت یاخود وەک وتاری زانستی بۆ گۆڤارە ئەکادیمییەکان یان وتاری گۆڤار و رۆژنامەکان، دەتوانرێت بە نزیکی ۷٠٠٠ حەوت هەزار لاپەڕە مەزەندەبکرێت، کە وەک کەنزێک وان بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت لێکۆڵینەوەی مێژوویی بکەن. ئەمە جگە لەوەی ئەم مێژوونووسە سەرپەرشتی سەدان نامەی ماستەر و دکتۆرای کردووە، کە بێگومان ئەو کارانەش جێ پەنجەی ئەویان پێوە دیارە.

ــــــــــــــــــ
زۆر سوپاس بۆ بەڕێز پ.د پشکۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری ، بۆ بەخشینی ئەم ژیاننامەیە، بە توێژینەوەکەمان،
لەژێر ناونیشانی : شارەدێی ئاغجەلەر و گوندەکانی.
نوسینی : نەبەزقادر ؛ شوان فاروق

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 15/06/2023

کۆنفراسی نێودەوڵەتی ( ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا):

بەرێزان توێژەران و مامۆستایانی زانکۆکان ئاگادارتان دەکەین کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی، بانگێشتان دەکات بۆ یەکێک لە کۆنفراسە نێودەڵەتیەکان سەبارەت بە ( ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا)، بۆیە داواکارین هەر بەرێزێک کە مەرج و رێنمایەکان دەیگرێتەوە دەتوانێت بە توێژینەوەی زانستی بەشداربێت.

لینکی پرۆشێر

https://drive.google.com/file/d/13prIBrjqGODO6Vs4IGPQU4PyH045BKc4/view?usp=sharing

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 08/06/2023

کۆنفراسی ( شێخ محەمەدی خاڵ و هەوڵە زانستیەکانی):

زانکۆی سلێمانی بە چاودێری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەرێز ( پ.د.کۆسار محەمەد ) لەرۆژانی
(۱۳و ۱٤_۱۲_۲٠۲۳) هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنفراسێکی زانستی بەناونیشانی ( شێخ محەمەدی خاڵ و هەوڵە زانستیەکانی)، بۆیە لێرەوە داوا لە هەموو توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و بە ئاگایان و شارەزایانی ژیانی ئەو زانا کوردە دەکەین کە دەتوانن و مەرجەکانی کۆنفراس دەیان گرێتەوە دەتوانن بە نووسین و توێژینەوە زانستیەکانیان بەشداربن لەو کۆنفراسە.

بفەرموون بۆ سەیرکردنی پرۆشێری کۆنفراس

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 09/05/2023

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ( ۷_٥_۲٠۲۳) پۆڵێکی دیکە لە خوێندکارانی بەشی مێژوو وێنەی دەرچونیان چرکاند، بۆیە بەناوی مامۆستایانی بەشەوە پیرۆزبایان لێدەکەین و هیوای ئایندەیەکی گەشیان بۆ دەخوازین.

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 06/05/2023

🔹بەهاوبەشی زانکۆی سلێمانی، یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامان لە زانکۆی کوردستانی سنە لە ئێران بەڕێوە چوو

🔹مامۆستایانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە ٧ توێژینەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بوون

رۆژانی ٣ و ٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامان بە بەشداری زانکۆی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە
لە زانکۆی کوردستان لە سنە بەڕێوەچوو. راگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و گروپێک لە مامۆستایانی کۆلێج بە ٧ توێژینەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

زانکۆی کوردستانی سنە لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەکانیدا کۆنفرانسێکی زانستیەکانی بۆ ناساندنی هەورامان لەبوارە زانستیە جیاوازەکاندا رێکخست. لەماوەی دوو ڕۆژدا کۆنفرانسدا ٢٥ پانێڵ بە پێشکەشکردنی ٩٠ توێژینەوە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی زانستی هەورامان بە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس دەستی پێکرد. لە ئاهەنگەکەدا جگە لە وتاری سەرۆکی زانکۆی کوردستان و پارێزگاری سنەو سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی زانکۆی سنە ، وتاری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە بەشێوازی تۆمارکراوی ڤیدیۆیی پێشکەشکران.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە وتەکەیدا وێڕای دەستخۆشی لە ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی لەوشێوەیە کە لەلایەن زانکۆی کوردستان بەبەشداری زانکۆی سلێمانی و چەندزانکۆیەکی تر بەڕێوەچوو ، بە گرنگی زانی کە ئەم جۆرە چالاکییە زانستیانە بەردەوامبن ، وەک زانکۆی سلێمانی ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ پێشوازی کردن لە میوانداری دوەمین کۆنفڕانسی زانستی نێو دەوڵەتی هەورامان لە شاری سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی زانکۆی دایک.

پاشان لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانسدا چەندین باسی زانستی لە بارەی مێژوو و کلتورو ئەدەبیاتی هەورامی پێشکەش کراو دوو بەرگی کتێبی هەورامان ناسێنرا کە کۆنفرانس بە چاپی گەیاندبوون.

لەدرێژەی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا و لەسێ هۆڵی جیاوازدا نۆ پانێڵ بۆ خستنەڕووی توێژینەوە زانستیەکان بەڕێوەچون و تیایاندا توێژینەوەی توێژەرانی ناو خۆی و دەرەوەی ئێران پێشکەشکران.

ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە تەواوی پانێڵە جیاوازەکان ڕێکخراو سەرجەمی توێژینەوەکان پێشکەش کران. کە تێدا هەریەک لە توێژینەوەی مامۆستایانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان پێشکەشکران کە ژمارەیان ٧ توێژینەوەی زانستی بوون. توێژینەوەی هەریەک لە مامۆستایان؛ پ.ی.د.پاڤێ جمیل احمد، پ.د. پشکۆ حەمە تاهیر ئاغجەلەری، د.ئامانج حەسەن احمد، د.کەیوان ئازاد ئەنوەر، د.سۆران حەمە امین، د.کاروان عبدالله هەورامی، د. کوێستان علی عبدالله، د. رۆزە حەمەوەیس هەورامی، د. زریان حاجی، د. ماجد خەلیل فەتاح.

لەکۆتایداو لە ئاهەنگی سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەدا جگە لە خوێندنەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانس چەندین چالاکی هونەر پێشکەشکرا.

لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا پ.ی.د. پاڤێ جمیل نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەیاوەری مامۆستایانی کۆلێج لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کوردستان کۆبویەوەو لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو زانکۆ گفتوگۆیان کردو ، پێشنیازی سەرۆکی زانکۆی سلێمانیان گەیاندە زانکۆی کوردستان بۆ بانگهێشتکردنی دوەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامان بۆ زانکۆی سلێمانی. لە لایەن زانکۆی کوردستانە بەخۆشحاڵیەوە پێشنیارەکە وەرگیراو دەستخۆشی لە دەسپێشخەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرا.

Photos from ‎پەیجی فەرمی  زانکۆی سلێمانی  بەشی مێژوو‎'s post 16/04/2023

ئەنفال گەورەترین جینۆسایدی کورد:

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ( ۱٦ـ٤ـ۲٠۲۳) لەهۆڵی (۳)ی کتێبخانە، خوێندکارانی قۆناغی چوارەم هەستان بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی زانسی دەربارەی ( ئەنفال) ئەو چالاکاییە کە ( ۱:۳٠) خایاند، سەرەتا بە چەند سیمینارێک خوێندکاران ( بەمۆ علی بەناونیشانی ناساندن و هۆکار و تاوانبارانی ئەنفال، سۆزیار ئاسۆ بەناونیشانی ئەنفال لە ناوچەی شارباژێر، نەدا ایبراهیم بەناونیشانی ئەنفال لە گەرمیان، شەنگ تارق بەناونیشانی قۆناغ و کاریگەری ئەنفال لە باشوری کوردستان، لەنیا ایسماعیل بەناونیشانی هەڵەبجە وەک بەشێک لە جینۆسایدی کورد) پێشکەشکرا، دواتر دوو کورتە ڤیدۆیی دیکۆمێنتاری دەربارەی ( ئەنفال و هەلەبجە) کە لەلایەن ( لەنیا ایسماعیل و شەنگ تارق) ئامادەکرابوو پێشکەشکرا.
لە کۆتاییدا بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتکان وتووێژێکی کراوە لەنێوان مامۆستا و خوێندکاران سەبارەت بە بابەتەکان درووستبوو.

لەکۆتایدا دەست خۆشیمان هەیە وەک سەرۆکایەتی بەشی مێژوو بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بەگشتی و ئەو پۆلە خوێندکارە بەتایبەتی.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Raparin
As Sulaymaniyah