28/10/2025
کۆنمرەی پێشکەشکردن بۆ فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ هەر دوو بەشی (تەکنیکی میدیا و تەکنیکی ژمێریاری) کهمکرایهوه
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سوپاسەوە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابەزاندنی کەمترین کۆنمرەی پێشکەشکردن بۆ فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ هەر دوو بەشی (تەکنیکی میدیا و تەکنیکی ژمێریاری) لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاری، بەم شێوازەی خوارەوە:
کەمترین کۆنمرە
🔹 تەکنیکی میدیا زانکۆلاین 60%
تەکنیکی میدیا پارالێل 55%
تەکنیکی میدیا ئێواران 50%
🔹 تەکنیکی ژمێریاری زانکۆلاین 60%
تەکنیکی ژمێریاری پارالێل 55%
تەکنیکی ژمێریاری ئێواران 50%
17/10/2025
بۆ سەرجەم دەرچووانی زانکۆی چەرموو
ئاگاداری... بۆ یەکەم جار و بەفەرمی ناوی زانکۆی چەرموو لە ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی تۆمارکرا
زانکۆى چەرموو ئاگادارى دەرچووە سێ یەکەمەکانى (بكالۆريۆس) ، كە دانیشتوى دەرەوەى ئیدارەى دەکاتەوە ڕۆژى سێشەممە (2025/8/5) تاکو (2025/9/15)
سەردانى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانکۆ بکەن بەمەبەستى پڕکردنەوەى فۆرمى دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى فیدراڵ .
سەبارەت بە دەرچوانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى بالا ، ماستەر ، دکتۆر ) لە رۆژى یەکشەممه (2025/8/10) تاکو (2025/9/15) دەتوانن سەردانى بەڕێوەەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانکۆ بکەن بەمەبەستى پڕکردنەوەى فۆرمى دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى فیدراڵ .
* دەرچووانی ساڵی (٢٠٠٣) تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە.
* دەرچوانی دەرەوەی عێراق لە زانکۆى پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری داوکاری پێشکەش دەکەن.
* پێشکەشکار فۆرمی داوکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بەدەستی پڕ دەکاتەوەو ئیمزاى لەسەر دەکات.
* تۆماری کۆلێژو پەیمانگەکان فۆرمی ئۆنلاین بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.
* پێویستە دەرچوو ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی ببات لە کاتی پێشکەشکردن:
1. کارتی نیشتیمانی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتیمانی دایک و باوکی دەرچوو.
2. کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێ بونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
* هەر دەرچویەک سەردانی تۆمارى کۆلێژ نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆدو دامەزراندن.
* لە ئێستادا تەنها کۆد دروست دەکرێت و لە داهاتودا دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبون.
* ئەم پرۆسەیە تەنها دانەمەزراوەکان دەگرێتەوە.
* ئەم پرۆسەیە تاکو رۆژی (2025/9/15) سەعات (4)ى ئێوارە بەردەوام دەبێت.
* ماوەی سکاڵا لە (2025/9/16) دەستپیدەکات تاکو (2025/9/30).
17/10/2025
کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی زانکۆی سەلاحەدین - کۆلێژی زانست ، بۆ ساڵی ئەکادیمی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦)
17/10/2025
ســـەرەتا بە نـاوی راگرایەتی کۆلێژەکەمان پیرۆزبایی لە قوتابیانی وەرگیراو دەکەین بۆ سـاڵی خوێندنی (2025 - 2026)...
ئــاگــاداری قوتابیان دەکەینەوە رۆژی یەکــشەممە بەرواری (19/10/2025) سەردانی بەشــەکانیان بکەن لە کۆلێژەکەمان بەمەبەستی رایی کردنی مامەڵەی تۆمارکردن، ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکەن پێش سەردان کردنتان:
1- ئەگەر قوتابی توانی لە قوتابخانەی خۆی بڕوانامە وەرگرێتەوە پێویست بە سەردانی کۆلێژمان ناکات (لە حاڵەتێك ئەگەر قوتابخانە بروانامەی پێنەدا تا نوسراوی کۆلێژی پینەبێت ئەوا دەبێت قوتابی سەردانی بەشەکەی بکات لە کۆلێژەکەمان بەمەبەستی وەرگرتنی نووسراو بۆ وەرگرتنەوەی بروانامەکەی لە قوتابخانە).
2- بەلێنامە (لە هۆبەی یاسایی کۆلێژ) + کفالە پێویستە ئەو کەسەی کە دەبێتە کەفیل بۆ قوتابی پشتگیری فەرمانگەی خۆی بێنێت لە هۆبەی یاسایی کۆلێژ یان دادنوس (کاتب عدل) بە ئاماژەکردن بە موچەی تەواو لەگەل کارتی نیشتمانی ئەو کەسەی بۆتە کەفیلی قوتابی.
3- پشکنینی پزیشکی (لەهەر نەخۆشیخانەیەک بێت ئاساییە).
4- دوای تەواوکردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە پێویستە لەم لینکەی خوارەوە قوتابی خۆی تۆمار بکات
https://admissions.epu.edu.iq/shtc/
دوای تەواوکردنی خۆتۆمارکردن لەم لینکەی سەرەوە ئاماژەی پێکراوە دەتوانن سەردانی کۆلێژ بکەن و ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆی بهێنێت:
• بروانامەی پۆلی دوازدە پەسند کراو لە لایان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان.
• وێنەی رەسەنی (نسخة اصلی ) هەریەکە لە : کارتی نیشتمانی + کارتی زانیاریی + پسوولەی خۆراك و لەگەڵ یەک وێنەی کۆپی رەنگاورەنگ هەر یەکە لە: کارتی نیشتمانی + کارتی زانیاریی + پسوولەی خۆراك لەسەر یەک کاغەز.
• پارەی کرێی خوێندن (قستی یەکەم بۆ قوتابیانی پارالێل و ئێواران).
16/10/2025
کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
15/10/2025
پێداویستییەکانی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
خوێندکاران دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/١٠/١٩) سەردانی زانکۆی گەرمیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی وەرگرتن، پێویستە ئەم بەڵگەنامە و پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
١- بڕوانامەی ١٢ ئامادەیی ڕەسەن و پەسندکراو بێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە.
٢- کارتی نیشتمانی (کۆپی + ڕەسەن). ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- ناسنامە رەگەزنامە ( الجنسیة ) کۆپی + ڕەسەن.
ب- ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادة الجنسیة) کۆپی + ڕەسەن.
٣- کۆپی کارتی زانیاری.
٤- کۆپی پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
٥- پشکنینی چاو.
٦- گروپی خوێن.
٧- وێنەی پشت سپی رەنگاو رەنگ (١٠ ) دانە.
٨- پرکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە زانکۆی گەرمیان دەکرێت.
٩- کەفالەت: خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی پڕیبکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەشی یاسایی زانکۆمان، دەتوانن لە دادنوسی شارەکەی خۆیان کەفالەتەکەیان بکەن و کەفیلەکە دەبێت پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت و مووچەکەی لە ( ٢٥٠ )هەزار دینار زیاتر بێت.
سەبارەت بەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی شارن و داوای بەشەناوخۆیی دەکەن، دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
١- کۆپی کارتی نیشتمانی. ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- کۆپی ناسنامە ( رەگەزنامە ) (الجنسیة) .
ب- کۆپی ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادە الجنسیە).
٢. کۆپی کارتی زانیاری.
٣. دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
تێبینی:
- بۆ کەفالەت، خوێندکار مۆڵەتی پێدەدرێت تاوەکو تەواوبوونی کۆرسی یەکەم بیهێنێت.
24/09/2025
✔️ لە گەورەترین ناوەندی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بە بەهێزترین ستاف پڕۆژەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینمان ڕاگەیاند لەگەڵ ڕاوێژکار و سەرپەرشتیاری تایبەت بە بواری زانکۆلاین
🟡ئایا دەتەوێت بەشەکانی تەواوی زانکۆ و پەیمانگاکانت پێ بناسرێت.. ؟!
🟡ئایا دەتەوێت بزانیت کۆنمرەکەت لە کام بەش نزیکە..؟!
🟡 ئایا دەتەوێت زۆرترین کاتت پێبدرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمێکی ڕاست و دروست.. ؟!
🟡ئایا دەتەوێت بزانیت ساڵانی ڕابردوو نمرەکەت لە کوێ وەرگیراوە..؟!
🟡 ئایا دەتەوێت پێشبینی نزیکترین بەش بۆ نمرەکەت بۆ بکرێت..؟!
🟡 ئایا دەتەوێت لەسەر خواستی خۆت بە پێی نمرەکەت لەو شوێن و بەشەی کە دەتەوێت ناوت بێتەوە..؟!
🟡 ئایا دەتەوێت باشترین بەشەکان لە ڕوی کار و هەلی کاریان بزانی لە داهاتوو..؟!
رۆژانە دەتوان لە کاتژمێر ٩ سەرلەبەیانی تا ٦ ئێوارە سەردان بکەن
🔶 ناونیشان :- سلێمانی.. پەیمانگای هیوای تۆ... نزیک پارکی ئازادی... بینای ئازادی مۆڵ...نهۆمی
دووەم
٠٧٧٠٥٨٨٩٤٩٤
20/09/2025
مژدە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢
گەورەترین ئیڤێنت لە سلێمانی
بە بەشداری هەریەکە لە بەڕێزان:
🥇د.بختیار تاڵەبانی ( مامۆستای زانکۆ)
🥈 د.جەعفەر عمر ( نوسەری کتێبی هەڵبژاردنی کۆلێژ و پەیمانگا)
🥉م.هەردی سیوەیلی ( شارەزای بواری زانکۆڵاین)
ڕۆژی : ٢شەممە (٢٢/٩)
کاتژمێر: (٢ ی پاش نیوەڕۆ)
هاتن بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢
سلێمانی.. پەیمانگای هیوای تۆ.. بینای ئازادی مۆڵ..نهۆمی دووەم