دين وه كو خوى

دين وه كو خوى

Share

بۆ گه‌یاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌به‌ر ڕۆشنای قورئ

Photos 14/01/2015

ئەم دوو دێڕە پێشکەش بە عەلمانیە دڕندەکان
تف لەعەین و لام و میم و نەفرەت بێ لە ئەلف و نوون
تف لە بەرنامە و کردار و نەفرەت لـە بوون بە یەت بوون
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(ع)و(ل)و(م)و(ا)و(ن)و(یەت)
عــــــلــــــمـــــانـــــــــیەت .

Photos 25/06/2014
Photos 13/06/2014

زنجیرەى ((( ئەپۆشن بەڵام داناپۆشن ))) !
----------------------------------------------------
--------بەشى پێنجـــــــ-٥-ـــــــەم-----------
----------------------------------------------------
زنجیرەیەک بۆ خزمەتى خوشکـــــــــــانى ئیمــــــــاندار
ڕاست کردنەوەى هەڵەکانیان پشت بەخواى پەروەردگار

لە چۆنیەتى پۆشاک و قسە و گوفتـــار و کردار
وەک ڕێزێک بۆیان وە بۆ پاراستنیان لەسزاى نار

وە بۆ بەرز نرخاندیان وە ڕزگارکردنیان لەبێ نرخى و بوون بەخار
وە بۆ سەلماندنى بیر و باوەڕیــــــــــان بە وتە و یەقین و کردار

لادانى پەردە لەسەر حیجـــــــــــــابى ڕاستەقینە
کە پارچەک نى یە بەتەنها بەڵکوو یەک پارچە ژینە

بەڵکوو بۆ ئیماندار پارێزەرە و ساڕێژیشە بۆ هەرکەسێ خاوەنى برینە
ئەم کارەشمان بۆ خزمەتى دین و بۆ خوشکـــــــان بەهەشت کڕینە

●▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬●
ان شاء الله تعالى ..... بــاوکى سومەییە
شەوى ٤شەممە لە قەدەرى ١٩/٣/٠١٤
جمـــــــــــــــــ-١٨-ـــــــــــــــــادى الأولى
●▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬●

Photos 13/06/2014

بوهتان بۆ چ کەسێک هەڵئەبەستن ؟
---------------------------------------------
ئەوکەسەى کە خیانەتى نەکردووە ، بەدرێژایى تەمەنیشى درۆى لێ نەبیستراوە ؟
کەسێک کە کاتێک لەدوژمنى سەرسەختیان پرسى دەربارەى محمد صل الله علیه وسلم وتى : هەرگیز درۆمان لێ نەبیستووە ((ماجربنا علیک کذبا))

[قال تعالى الله عز وجل : " أَرَأَيْتُكُمْ لَوْ أَخْبَرْتُكُمْ أَنَّ خَيْلًا تَخْرُجُ بِسَفْحِ هَذَا الْجَبَلِ أَكَنْتُمْ مُصَدِّقِيَّ؟ " ]
هەروەکوو چۆن کاتێک پێغەمبەرى خوا صل الله علیه وسلم ڕۆیشتە سەر کێوێک تا بانگەشەى خزم و کەس و هاوەڵەکانى بکات لەهۆز و قەومە نزیکەکانى دەورى بۆ ئەوەى خۆیان لەدۆزەخ بپارێزن و بەئاگایان بهێنێتەوە جا لەوکاتەدا لەناو خۆیاندا پرسیاریان کرد کەئایا ئەم کەسە کەسێکى چۆنە ؟ کافرەکان خۆیان شایەتیان بۆدا و [قَالُوا: مَا جَرَّبْنَا عَلَيْكَ كَذِبًا]
وتیان : هەرگیز درۆمان لێى نەبیستووە !
======================
بوختان بۆ کەسێک ئەکەن کە ئەوکەسە پێش پێغەمبەرایەتیشى صل الله علیه وسلم هەر بەصادق ناسراوە ، کەسێک نەبووە کە ڕقى لێى بێ ، ئیللا مەگەر ئەوکەسە دڵى نەخۆش بوبێت ، ئەگەرنا کەسى باش ڕەقى لە کەسى باش نابێتەوە ،

بەڵام ئاشکرایە کە خراپ هیچ کاتێک نایەوێ باش هەبێت تا خراپەى خۆى ئاشکرا نەبێت ، چونکە ئاشکرا کە باشەکان بونیان هەبوو ، ئەوا خراپەکان لەونێوەندەدا دەرناکەون ئیللا بە قەبیحى و نابوتى نەبێت وە ڕوى ڕەشى شاراوەیان ئاشکرا ئەبێت
=================================
هەربۆیە قسە بەپێغەمبەرى خوا ئەڵێن صل الله علیه وسلم
چونکە وەکوو ئەوان درۆزن نى یە
هەربۆیە قسە بەپێغەمبەرى خوا ئەڵێن صل الله علیه وسلم
چوونکە وەکوو ئەوان موشریک نى یە
هەربۆیە قسە بەپێغەمبەرى خوا ئەڵێن صل الله علیه وسلم
چونکە وەکوو ئەوان ژن کوژ نى یە
هەربۆیە قسە بەپێغەمبەرى خوا ئەڵێن صل الله علیه وسلم
چونکە وەکوو ئەوان سەرخۆش و بێ ئاگا و شەهوانى نى یە
هەربۆیە قسە بەپێغەمبەرى خوا ئەڵێن صل الله علیه وسلم
چوونکە وەکوو ئەوان ستەمکار نى یە
هەربۆیە قسە بەپێغەمبەرى خوا ئەڵێن صل الله علیه وسلم
چونکە وەک ئاژەڵ ناژى هەروەکوو چۆن ئەوان ئاژەڵ ژیانیان هەڵبژاردووە

====================================
هەربۆیە قسەى وەک ژەهر تاڵیان ، بەرامبەر ئەو کەسایەتیە بەڕێزە ئەکەن صل الله علیه وسلم چونکە وەک خۆیان دوونیا پەرست نى یە و بەشوێن ماڵى دونیاوە نى یە ، چونکە نایەوێ هیچ زوڵمێ بکرێ تەنانەت ئەگەر ئەو زوڵمە بچوکیش بێت ،
وەخۆى زوڵمى ناوێ و زوڵمیش لەکەس ناکات ، چونکە نەیوستووە ، وە بەئامۆژگاریەکانیشى بۆ ئێمەى جێ هێشتووە ، کە تەماح نەکەینە ناموس و ماڵ و خوێنى یەکتر ، کە ئەوان لەم سیفەتانە مەحرومن و بێ بەشن کە
ئەو پێغەمبەرە صل الله علیه وسلم بەڕێزە ڕازاوەتەوە بەو سیفەتانە و خاوەنى جوانترین ڕەوشتە ، کەسێکیش کەئەوەنە پلە بەرزى ڕەوشت و ئیمان و جوانى هەڵسوکەوتدا بێت ، بێ گومان هەردوژمنى ئەبێت ، بێ شک ئەوانەى کە لەسیفاتى جوانى ڕەوشت و بەرزى ئەخلاق بەدەرن ،
بێ شک هەر ڕقى لێ هەڵ ئەگرن و ئەچنە سەر ڕێى و ڕێى لێ ئەگرن ، بەڵام ڕێ گرتنەکەیان نەک بە عیلم و بەڵگەى ئاشکرا بێت

بەڵکوو وەک پیشەى هەمیشەیی ئەهلى باطڵ بە درۆ و بوهتانە وەک لەپێشتر رڕوونمان کردەوە ، ئەوە بەسە کە خواى پەروەردگار بۆ ئەوکەسە صل الله علیه وسلم پاکە بۆ ئەو پێغەمبەرە صل الله علیه وسلم ڕەوشت بەرزە بفەرمووێت :
[ وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ ]{القلم: 4}

واتە : هەربەڕاستى تۆ لەسەر ڕەوشت و خوویەکى زۆر جوان و پەسەند و مەزن وربێ وێنەیت
گەر ئەمە وەصفى پەروەردگار بێت بۆ پێغەمبەرمان صل الله علیه وسلم ئیتر ئێمە خەمى چى بخۆین ؟ کە کابرایەکى (یەهودى یان نەصرانى)موشریکى بێ دایک و باوک ! قسە بە پێغەمبەرەکەمان بڵێت صل الله علیه وسلم و بەرامبەر بڕشێتەوە !

ئەوە قسەیەکە کەهە ئەوئەیکات و هاوشێوەکانى ئەگەرنا زۆر لەوە دوورترە کە نزیک بێت لەڕاستیەوە ، وە بەپێچەوانەشەوە دوورنى یە کەخۆیان پڕن لەو سیفەتە ناشرینانە و ئەوانە خەریکن ئاسنى ساردەوە بوو ئەکوتن و شانەکەى دەستى خۆیان لەسەرى موسوڵماناندا ئەشکێننەوە !

تا بتوانن شمشێرێکى لێ دروست بکەن و بیدەن لەگەردنى موسولمانن بەوەى کە پێغەمبەرەکەیان لەو ئاستە بهێننە خوارەوە کە

تیایدا جێگیرە و بەسەدان وەکوو ئەوان لەپلە بەرزى ناکەوێت ، وە تەمایان گرتووە بەشمشێرى وەک زەینیان خوار و خێچ و کول ئەو پێغەمبەرە صل الله علیه وسلم خۆشەویستە بەڕێزەى پێ بریندار یکەن و لەبەرچاوى خەڵکى بیخەن و خەڵکى خۆشەویستیەکیان بۆى نەمێنێت !
کەناتوانن هیچ کات ئەوە بکەن لەبەرئەوەى هیچ کات ئەوە بکەن لەبەر ئەوەى چونکە خواى پەروەردگار ئەوەى بەبەرزى ئەخلاق و ڕەوشت ناوبردووە
=====================================
هەر ئەم ئەخلاقە بەرزەشە لەدواى فەزڵى خوا واى کردووە کە دین و بەرنامەکەى تائێستا و پاش ١٤٣٥ ساڵ درێژە بکێشێ و بمێنێتەوە و خەڵکى پەیڕەوى بکەن بەڵام داخەکەم کۆمەڵێک نەوجەوان خەریکن کەهاتونە سەر سفرەى حازى خەریکى ناشکورى ئەکەن و ئەو نیعمەتانەى بۆیان پێش هاتوەە بەچاوى سوک سەرى ئەکەن و خەریکن دینەکەیان بەتاڵان ئەفرۆشن !!!

۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞
براتـــان باوکى سومەییە ، قەدەرى 17/5/٢٠١4 ڕۆژى شەممە ١٦ رجب
و اخر دعوانا ( رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ)
۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞

Photos 13/06/2014

بەداخەوە جارێکى تریش ((( کوفر ))) پێکاى !!!
ئەوەى ویستى و بۆى نەکرا موسوڵمان بۆى هێنایە جێ !

Photos 21/05/2014

چاوەڕوان بن ان شاء الله
=============
١٠٠ فەرموودە تایبەت بەخوشکان
----------------------------------------
لەپەیجى / کاسیات عاریات / پۆشتە ڕووتەکان

05/05/2014
Photos 01/04/2014

ئافرەتە نیقابەکە !
---------------------
نموونەیەک کە هاوتاى کەمە و زۆریش !!
======================
شەرم و حەیا کە هەبێ ئەبێ وابێ !!!
کە نەبێ دەسەڵات چى یە کەوا نابێ !!!

Photos 13/03/2014

ڕاست کردنەوەى چەند دەستەواژەیەک
------------------------------------
بِسْمِ اللَّـهِ والْحَمْدُ للهِ وَحْدَه وَالصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ على من لا نبية بعد
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -

زۆرجار ناوەکان تەنها ڕوکەشن و ڕوپۆشى ئاڵتوون کراون ئەگەر نا ناواخنیان خۆڵە !
================================================
خواردنەوەى ڕۆحى ... هەر ناوە ئەگەرنا واقع ئاشکراى ئەکات کە بێ هۆش کەرە و بەدبەختى و ئابڕوو چون بەدواى خۆیدا ئەهێنێت !
----------------------
مۆسیقا ... ئارام بەخش و زاخاوى مێشک نى یە ...لەناوبەرى هەیبەت و کەمکەرەوەى شەخصیەت و ڕێگایەکە بۆ دوورکەوتنەوە لەخوا و توش بوون بە غەفڵەت !
-----------------------------------------------
تەئمین و فائیدە ... فەوز و بردنەوە نى یە ڕیبایە و سووە و دڵڕەقى و خۆویستى و خەڵک نەویست لەدڵدا دەڕوێنێ یانیش خەڵک ویستى بە مەصڵەحەتێکى دونیاییەوە !
--------------------------------------------------------
ئازادى ... بەڕەهاى ئەخلاقى و نەمانى بەهاى کەسێتى باس دەکرێ و ناوەکەشى جوانە و پێى ئەوترێ ئازادى !
--------------------------------------------------------
ماف ... وشەیەکە لەقیمەى عەدالەت دا بەڵام بەکارهێنەرە دڵ نەخۆشەکانى تەمایانە بۆ بێ ڕێز کردنى پیاوێکى سالار و سەنگین لەبەرچاوى خێزانەکەى بەکارى بێنن
--------------------------------------------------
هەشە بەخۆى دەڵێ قورئانى .... بەواتاى خۆى شوێن قورئان کەوتووە بەتەنها و ناگەڕێتەوە بۆ حدیث ئەمەش ڕووجوانێکى ناخ بۆگەنە چونکە ناشێ کەسێ شوێن قورئان بکەوێ و ئایەتەکانى باس لە شوێن کەوتنى سونەت و حدیث بکا و ئەمیش وەلاى نێ و بشڵێ من قورئانیم !
--------------------------------------------------
هەروەک چۆن (أحمدى و حنبلى و شافعى و حنفى)رحمهم الله تعالى کەسانێک نازناویان ئەم ناوە کەڵە بەرزانەیە بەڵام وتەکانى خۆیان مەزهەبەکەیان بریتیە لە قال الله قال رسول صل الله علیه وسلم کەچى دەروێشانى ڕێگاکەیان بەناهەق ئەڵێن ئێمە مەزهەبمان دیارى کراوە و لەکتێبێک زیاتر لانادەین
--------------------------------------------------
زۆریش هەن خۆیان بەشوێن کەوتەى پێشین دەزانن !
بەڵام پێشین لەمەشرین و ئەم لەمەغریب سوار پشتى کیسەڵ بووە و تەماى گرتووە بگاتە وێ !!! کیسەڵیش چەقیوە و خۆى ناتوانێ بڕوا چ جاى بارى پێ بێ ! ئەویش ئەوانەن کە پێشین دەڵێن و ئەم پشت گوێى دەخا و پێشین یەک بوون ئەم هەزار و پێشین یەک پەرستراو ئەم سەدان پێشین یەک ئامانج ئەم هەزار !!!
--------------------------------------------------
پێشکەوتن ... پێت وایە بە بیستنى ئەم ناوە ئەگەیتە قیمەى عیلم و ئەچیتە ڕیزى پێشکەوتن خوازانەوە بەڵام لەڕاستیدا بەکەسێک ئەوترێ پێشکەوتووخواز کە هەرچى لەشەرق و غەربەوە هات بیخاتە سەر چاو و خۆشى تا مردن بێ ئینتاج و بێ هونەر بمێنێتەوە
-------------------------------------
هونەر ... باسەکە گرنگە و گشت گیرە کەسێک هونەرى نەبێ سەرکەوتوونابێ دەست دانە هەرکارێک بەبێ هونەرى کار کەوتنى یەک لەدواى یەکى بەدوادادێ .... بەڵام لاى خۆمان بە خۆبادان و وێنەکێشان و دەرێم دەرێم زیاتر ناوترێ هونەر بە گۆرانى بێژیش ئەوترێ هونەرمەند !
---------------------------------------------------------------

چەند تێڕوانینێک بۆ چەند دەستەواژەیەکى ناو کاڵى ڕوپۆشکراو
۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞
براتان باوکى سومەییە قەدەرى ٢٦/2/٢٠١4 شەوى ٥ شەممە قەدەرى ٢٦ ربیع الأخر
و اخر دعوانا ( رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ)
۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞
پەیجى پێناسەیەکى یەهود و نەصاڕا
۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞

Photos 03/03/2014

بِسْمِ اللَّـهِ والْحَمْدُ للهِ وَحْدَه وَالصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ على من لا نبية بعد
قال تعالى : مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلَا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَا هَادِيَ لَهُ...
-----------------------------------------------------------------------
21/3/2014 ڕۆژى نەورۆز و تێڕوانینێکى وورد

⤴️ئەگەر بێت و بگەڕێینەوە بۆ مێژوو ئەبینین کە (نـ🔥ــەورۆز) هیچ مافێکى بەنەتەوەى کوردەوە نى یە و ❗
بگرە بە هەزاران ساڵ پێش کوردیش بونى هەبووە ❗
وە فیرعەونەکانى میصر ئەم یادەیان کردۆتەوە وەک جولەکە ✡ و لەژێر ناوێکى تردا (عید بساح)
👈وە نەصاراش ئەم یادەیان کردۆتەوە بەڵام بەشێوە و تایبەت مەندى تایبەت بە ئاینەکەى خۆیانەوە وە لەژێر ناوى تردا
⏪وە ساڵ بۆ ساڵ و نەتەوە بۆ نەتەوە ئەم یادە درێژەى کێشاوە و لاى هەر قەوم و هۆزێک لەژێر ناوێکى تردا هەتا گەیشتۆتە لاى ڕۆمەکان و پاشان فارسەکان .... هتد

⛔ئێمە نامانەوێت بچینە باسى مێژووى یادى نەورۆز
وه ئةوةش باسيكى زؤر كورت بوو دةربارةى ميژووى نةورؤز وه ناچينه ناو ئةو 🔊كيشمةكيشمةى🔊 لةنيوان نةتةوةو ولاتاندا دةكريت لةسةر ئةوةى كئ خاوةنيةتى ❗
📌بەڵکوو ئەوەى بۆمان گرنگە ئەوەیە کە نـ🔥ــەورۆز بۆئێمەى موسوڵمان نابێتە جەژن چونکە لاى هەمووان ئاشکرا کە جەژنى موسوڵمان تەنها (دوو جەژن)ى سەرەکیە کە بریتین لە
(عید الفطر - عیدالأضحى) وەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە 📜(قال رسول الله ﷺز: «يوم عرفة ويوم النحر وأيام منى عيدنا أهل الإسلام» 📝[رواه أبو داود وغيره].)📝
🌳(جەژنى ڕەمەزان) کە موسوڵمان دڵخۆشى خۆى تێدا دەردەبڕێت بەوەى مانگێک عیبادەتى خواى کرد و بەرهەمەکەى ئەخوات و دڵخۆشە بەوەى خواپەرستیەکى کرد بێ زیان گەیاندن بەهیچ کەسێک

🌳وە (جەژنى قوربان) بەمەش موسوڵمان دڵ خۆشە و عیبادەتى تیا ئەنجام ئەدات بەهۆى ئەوەى کە خواى پەروەردگار چەندین نیعمەتى داوە بەسەریا یەکێک لەوانە (حەج)ى بۆداناوە کە ئەکەوێتە ئەو مانگەوە

📍وە نیعمەتێکى تر ئەویش بەجێ گەیاندنى فەرمانى خواى پەروەردگارە وە ئاسان کردنى عیبادەتە لاى خواى پەروەردگارەوە بۆ بەنى ئادەم بەوەى لەجیاتى جگەر گۆشەکانیان بکەنە قوربانى (مەڕێک)یان زیاترى بۆ دانان کە دووبارە نوێ بونەوەى ئیمانیانى پێ دەرببڕن

📍وە جەژنێکى تریش هەیە لاى موسوڵمان کە بریتیە لە (جەژنى ڕۆژى جومعە) کە ئەوەش جەژنى نوێ بونەوەى ئیمان و پاک بونەوەیەتى لەتاوان بەئیزنى خواى پەروەردگار وەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە ( من اغتسل ثم أتى الجمعة، فصلى ما قدِّر له، ثم أنصت حتى يفرغ من خطبته، ثم يصلي معه، غُفر له ما بينه وبين الجمعةالأخرى، وفضل ثلاثة أيام)
۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞

👈ئەوەمان زانى و ئاشکراشە لامان کە نەورۆز جەژنى موسوڵمان نى یە ⚠
موسوڵمانان لێى بەرین 🙌
ناشبێت لە ژێر بڕ و بیانووى جۆراو جۆر ئەم بۆنەیە بکرێتە بۆنەیەکى ئاینى و شەرعیەتى پێ بدرێت بەوەى کە پێغەمبەرى خوا ﷺ وڵاتى خۆى خۆش ویستووە و کاتێک دەرکرا لەمەککە ئاوڕى بۆ شارەکەى دایەوەو فەرمووى
🌼والله ى ئەگەر دەریان نەکردمایە هەرگیز بەجێتم نەئەهێشت وەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە ( (والله إنك لخير أرض الله، وأحب أرض الله إلى الله، ولولا أني أخرجت منك ما خرجت). رواه الترمذي ) ئەمە نابێتە بەڵگە بۆ شەرعاندنى نەورۆز یان هەربۆنەیەکى تر

📌چونکە ئاشکرایە لامان کاتێک پێغەمبەرى خوا ﷺ پرسیارى کرد دەربارەى دوو جەژن کەلەجاهیلیدا هەبوو لەناو خەڵکى مەدینە ، وە نەهى کرد لەو جەژنانە و -
🌼پاشان فەرمووى خواى پەروەردگار بۆى گۆڕین بەدوو جەژنى لەوە باشتر کە جەژنى (ڕەمەزان – قوربان)ە وەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە (النبي ﷺ المدينة وجدهم يلعبون في يومين، فسألهم عنهما فقالوا: يومان كنا نلعب فيهما في الجاهلية، فقال ﷺد: «إن الله قد أبدلكم خيراً منهما: الفطر والأضحى) أخرجه أبو داود برقم (1134) والنسائي (3/179) باسناد صحيح.
۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞

🌼وە(المقریزی( لە باسى نەورۆزدا ئەڵێت لەلایەن پادشایەکى (ئاگر پەرستى) فارسیەوە داهێندراوە بەناوى (جمشید) لەپاش دەست گرتن بەسەر ناوچەکانى دەوروپشتیدا و سەرکەوتن بەسەریدا لە نەبوونى دوژمدا ڕۆژێکى دیارى کرد بەناوى (نو رووز) واتە ڕۆژە نوێ یە کە چونکە ئەو بەڕۆژێکى نوێى دەزانى بۆ گەل و سنورى دەسەڵاتەکەى خۆى

========================
🌼وە ئێمەى موسوڵمان ئەبێت هەڵوێستمان وەک موسوڵمان بێت نەک هەڵوێستى نەتەوەى
خواى پەروەرگار کاتێک باسى قەومیەت ئەکات ئەفەرمووێت :
========================
{يا أيها الذين آمنوا لا يسخر قوم من قوم} ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه‌! با هیچ گه‌له‌ پیاوێكتان گاڵته‌و مه‌سخه‌ره‌ به‌گه‌له‌ پیاوێكی دی نه‌كات {عسى أن يكونوا خيرا منهم} له‌وانه‌یه‌ گاڵته‌ پێكراوه‌كان (لای خوا) له‌ گاڵته‌چیه‌كان چاكتر بن {ولا نساء من نساء} وه‌ هه‌روه‌ها با كۆمه‌ڵه‌ ژنێ له‌ ژنانیش، گاڵته‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ ژنانێ تر نه‌كه‌ن. {عسى أن يكن خيرا منهن} چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ژنه‌ گاڵته‌ پێكراوه‌كان لای خوا له‌گاڵته‌چیه‌كان باشتر بن ته‌رازووی چاكیی و، خراپیی ته‌نها لای خوایه‌.
---------------------------
🌼لەمەوە ئاشکرا بۆمان دەر ئەکەوێت کە ئەوەى موسوڵمانان بەیەکەوە ئەبەستێتەوە ئیمانەکەیانە و ثەباتیان لەسەر دینەکەیان نەک قەومیەت و کەسایەتى و خزمایەتى وە خواى پەروەردگار ئەفەرمووێت : (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ)
🌼تەنها ئیمانداران براى یەکن ! نافەرمووێت ئەوانەى شیرى یەک دایک ئەخۆن براى یەکن بەڵکوو ئەفەرمووێت : ئیمانداران براى یەکن
---------------------------
🌼هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ﷺ ئه‌فه‌رمووێ: (الكبر بطر الحق و غمط الناس - و يروى - و غمض الناس ). واته‌: ته‌كه‌برو خۆ به‌زلزانین ئینكاری هه‌ق و كه‌م و سووك سه‌یر كردنی خه‌ڵكه‌ {ولا تلمزوا أنفسكم} وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌یه‌كتر مه‌ده‌ن و یه‌كتر عه‌یبدار مه‌كه‌ن. بۆیه‌ فه‌رمووی: (و لاتلمزوا أنفسكم ) چونكه‌ تانه‌و توانج گرتن له‌موسڵمانان وه‌كو توانجت له‌ خۆت گرتبێ وایه‌،
🌼له‌به‌رئه‌وه‌ موسڵمان هه‌موو وه‌كو یه‌ك لاشه‌و یه‌ك ته‌ن وانه‌ {ولا تنابزوا بالالقاب} وه‌ ناوو ناتۆره‌و نیتكه‌ له‌یه‌كتر مه‌نێن،
واته‌: به‌ ناتۆره‌ بانگی یه‌كتر مه‌كه‌ن. (ئه‌بو جوبه‌یره‌) ده‌ڵێ: مرۆڤی وا هه‌بوو دووناو، یا سێ ناوی لێ نرابوو، رێك ده‌كه‌وت به‌یه‌كێ له‌و ناوانه‌ قه‌ڵس بێ، جا ئایه‌تی:
(ولا تنابزوا بالالقاب ) هات. ئیمامی (ترمزیی، ئه‌بوداود): ٥/٢٤٦. ئیبن ماجه‌، پێشه‌وا ئه‌حمه‌د: ٤/٤٦٠. ئیبن جه‌ریر، حاكیم) ریوایه‌تیان كردووه‌
{بئس الإسم الفسوق بعد الإيمان} ده‌رچوون له‌ شه‌رع به‌دناو زڕاوییه‌ دوای باوه‌ڕهێنان.
واته‌: ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی فاسق بوون و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ئیمان {ومن لم يتب فأولئك هم الظالمون} ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌ نه‌كاو په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ن سته‌مكاره‌كان.

۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞

خواى پەروەردگار ئاوا باسى قەومایەتى ئەکات وە پێغەمبەرى خوا ﷺ کاتێک گوێى لێ بوو دوو هۆز لەناویەکدا یەکیان بەناوى هۆزەکەیانەوە بانگ ئەکرد و هاواریان لەیەک ئەکرد و وەک لە بوخاریدا هاتووە ڕەحمەتى خواى لێ بێت
(جاء في البخاري أن رجلان من المهاجرين والأنصار تشاجرا فَقَالَ الأَنْصَارِىُّيَا لَلأَنْصَارِ. وَقَالَ الْمُهَاجِرِىُّيَا لَلْمُهَاجِرِينَ (هەریەکەیان ئەوى ترى بەناوى ئەوى ترەوە بانگ کرد) فَسَمِعَ ذَاكَ رَسُولُ اللَّه ﷺ فَقَالَ مَابَالُ دَعْوَى جَاهِلِيَّةٍ
(پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووى ئەوەچى ئەکەن ؟ جاهیلیەت زیندوو ئەکەنەوە و بە ناوى جاهیلى یەکتر بانگ ئەکەن ؟) قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ كَسَعَ رَجُلٌ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ رَجُلاً مِنَ الأَنْصَارِ . فَقَالَ دَعُوهَا فَإِنَّهَا مُنْتِنَةٌ) فەرمووى (وازى لێ بێنن ئەو پارچە پارچەیى موسوڵمانان و ناو و ناتۆرەى جیاواز لەیەکتر نان ئەوە بانگەشەى جاهیلیەت و نەفامى و سەردەمى نەزانینە دەستى لێ هەڵگرن) .

۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞

وەبەڕێزترین کەس لاى خواى پەروەردگار بەتەقواترین کەسە وەک خواى پەروەردگار ئەفەرمووێت : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّـهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ )
واتە : ئەى گرۆیى ئینسان ئێمە ئێوەمان دروست کرد لە نێر و مێ وە کردمانن بە چەندین کۆمەڵ و هۆزەوە (بۆ ئەوەى یەکتر بناسن)تێکەڵى یەکتر بن و لەیەکەوە فێربن (وەکەس بەخۆیدا نەنازێت و بەهۆزەکەى نەزانێت)بەڵکوو بەڕێزترینتان لاى خوا بەتەقواتر و خۆپارێزترتانە لەسنورەکانى خواى پەروەردگار وە خواى پەروەردگار زانا و دانایە

کەواتە ئەوەى گرنگى نەبێت لەئیسلامدا (لەئاستى ئیماندا) قەومایەتى یە و با کەسیش قەومایەتیمان بەئیسلام پێ نەفرۆشێتەوە (ئینسان بێ ئیسلام نابێ سەلام).

بەڵێ کەواتە بەڕێزترین بە تەقواترینە (نەک لەهۆزى فڵان و فڵان بێت)وە پێغەمبەرى خوا ﷺ ڕۆژێک هەموو خەڵکى کۆکردەوە لەشوێنێکدا و یەکە یەکە ناوى هۆزەکانى هێنا و پێى فەرموون خۆتا لەئاگرى دۆزەخ بپارێزن ئەوەش بەفەرمانى خواى پەروەردگار کە فەرمووى ( وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ ﴿الشعراء: ٢١٤﴾)
وە پاشان لەدواى هەموو هۆزەکان تایبەت هۆزەکەى خۆى بانگ کرد و پێیانى فەرموو : ( يا بني عبد المطلب أنقذوا أنفسكم من النار )وە پاشان تایبەت تر لەوە پێغەمبەرى خوا ﷺ لەئامۆژگارى کردنى کچەکەیدا ئەیفەرموو :
( يا فاطمة أنقذي نفسك من النار فإني لا أملك لكم من الله شيئا( (رواه مسلم) ئەى کچەکەم فاطیفە خۆت لەئاگرى دۆزەخ بپارێزە ئەى قەومەکەم ئەى مەعشەرى قورەیش خۆتان لەئاگارى دۆزەخ بپارێز وەاللە ى لەڕۆژى قیامەتدا من هیچم بۆ ناکرێ بۆتان لاى خواى پەروەردگار خۆتان خۆتان بپارێزن
(پێغەمبەرى خوا ﷺ ناڕاستەوخۆ ئەوەى پێ ئەوتن کە نەڵێن سەر بەنەسەب و هۆز و تیرەى ئەوین و لەقیامەت ڕزگارمان ئەکات بەڵکوو ئەیفەرموو خۆتان خۆتان ڕزگار بکەن .... ئەمەش دادپەروەریەکە کە لەئیسلامدا هەیە

۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞
براتـــان باوکى سومەییە ، قەدەرى ٢٧/2/٢٠١4 شەوى جمعة شەممە ٢٥ ربیع الأخر
و اخر دعوانا ( رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ)
۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞
نەورۆز لەتێڕوانینى کوردایەتى و ئیسلامەتى دا
=========================

Photos 02/03/2014

زنجیرەى ((( ئەپۆشن بەڵام داناپۆشن ))) !
----------------------------------------------------
------بەشى سـێــیــــــــ-٣-ـــــــــەم--------
----------------------------------------------------
زنجیرەیەک بۆ خزمەتى خوشکـــــــــــانى ئیمــــــــاندار
ڕاست کردنەوەى هەڵەکانیان پشت بەخواى پەروەردگار

لە چۆنیەتى پۆشاک و قسە و گوفتـــار و کردار
وەک ڕێزێک بۆیان وە بۆ پاراستنیان لەسزاى نار

وە بۆ بەرز نرخاندیان وە ڕزگارکردنیان لەبێ نرخى و بوون بەخار
وە بۆ سەلماندنى بیر و باوەڕیــــــــــان بە وتە و یەقین و کردار

لادانى پەردە لەسەر حیجـــــــــــــابى ڕاستەقینە
کە پارچەک نى یە بەتەنها بەڵکوو یەک پارچە ژینە

بەڵکوو بۆ ئیماندار پارێزەرە و ساڕێژیشە بۆ هەرکەسێ خاوەنى برینە
ئەم کارەشمان بۆ خزمەتى دین و بۆ خوشکـــــــان بەهەشت کڕینە

●▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬●
ان شاء الله تعالى ..... بــاوکى سومەییە
شەوى ٣شەممە لە قەدەرى ٢٤/٢/٠١٤
ربیـــــــــــــــــــ-٢٤-ـــــــــــــــــــــع الأول
●▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬●

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


As Sulaymaniyah
2212