Next Step

Next Step

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Next Step, High School, kargai culture, As Sulaymaniyah.

نێکست ستێپ؛ خاوەنی چوار گرنگترین پڕۆژەیە، لەوانە: دیداری پەروەردەیی نێکست ستێپ، مەڵبەندی ڕاوێژکاریی نێکست ستێپ بۆ زانکۆلاین، پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ، مێزگردی ساڵانەی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا. ‎#پێشانگەی_پەروەردەیی_نێكست_ستێپ؛ گەورەترین سەكۆی بەیەکگەیشتنی دەرچووانی ئامادەیی بە بەشە زانستییەكانی پەیمانگە و كۆلیژەكانی زانكۆكانی ناوەوەو و دەرەوەی كوردستان.

ناونیشان: هەرێمی كوردستانی عێراق، سلێمانی، کارگەی کولتوور، هۆڵی بناغە

14/06/2026

هەلی کاری نوێ!
پڕۆژەی Next Step پێویستی بە Business Development & Partnerships Executive هەیە لە سلێمانی.
ئەگەر خولیای گەشەپێدانی بزنس، دۆزینەوەی دەرفەتی نوێ و دروستکردنی هاوبەشییت هەیە ئێستا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی جۆب ستۆدیۆوە داواکاری پێشکەش بکە.
Link:
https://jobstudio.page.link/FCh5

14/06/2026

هەلی کاری نوێ!
پڕۆژەی Next Step پێویستی بە Communication & PR Officer هەیە لە سلێمانی.
ئەگەر خولیای گفتوگۆ، میدیا و دروستکردنی پەیوەندییت هەیە، ئێستا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی جۆب ستۆدیۆوە داواکاری پێشکەش بکە.

Link:
https://jobstudio.page.link/TU3D

17/05/2026

دەتەوێت ببیتە شارەزا لە (Cyber Security) و لە ئیسپانیا بخوێنیت؟
ئێستا هەلی بەشداریکردن لە بەهێزترین بووتکامپی پێگەیاندنی تواناکانی ئاسایشی سایبەری لە وڵاتی ئیسپانیا دەستپێکرد! ئەم خولە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لە سفرەوە و بە شێوازێکی پراکتیکی بێنە ناو ئەم جیهانە تەکنەلۆژییە و هەلی کار بدۆزنەوە

کۆدی داشکاندنی تایبەت بە کوردستان: KRD26
شوێنەکان سنووردارن، هەر ئێستا ناوی خۆت تۆمار بکە و بەشداربە لە بووتکامپێک کە داهاتووت دەگۆڕێت:
[email protected]
+ 34 673238782

Do you want to become an expert in (Cyber Security) and study in Spain?
The opportunity to participate in the strongest Cyber Security capacity-building bootcamp in Spain has now started! This course is for those who want to enter this technological world from zero and in a practical way and find job opportunities.

Special discount code for Kurdistan: KRD26
Spots are limited, register your name right now and participate in a bootcamp that will change your future:
[email protected]
+34 673238782





Photos from Next Step 's post 06/03/2026

پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار چیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکی هەنووکەییە بۆ پەرەپێدانی بەهرەکان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا:

لەگەڵ گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی کەرتی پیشەسازی و کاریگەریی تەکنەلۆژیا نوێیەکان لەسەر شێوازی کارکردن، هەماهەنگییەکی بەهێزتر لە نێوان ناوەندە ئەکادیمییەکان، حکومەت و کەرتی تایبەتدا پێویستە؛ ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی دەرچووان خاوەن ئەو کارامەییانە بن کە بازاڕی کاری ئەمڕۆ پێویستیەتی.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پیشەسازی (IAB) کە دەستپێشخەرییەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی "نێکست ستێپ" (Next Step)، وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "داهاتووی بەهرە و هێزی کار و نەخشەڕێگا هاوبەشەکانی نێوان زانکۆکان و کەرتی پیشەسازی" ڕێکخست. وۆرک شۆپەکە لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠٢٦، لە دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) بەڕێوەچوو. تێیدا ژمارەیەک لە لێپرسراوانی زانکۆکان، کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و دامەزراوە حکومییەکان کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکارە پراکتیکییەکانی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان کەرتی پەروەردە و پیشەسازی.
سەرەتای چالاکییەکە بە وتەی بەخێرهاتنی د. شوان کەمال ڕەشید، سەرۆکی دەستەی (KISSR) دەستی پێکرد. پاشان ئەڤین محەمەد قادر، هاودامەزرێنەری دەمەزراوەی (Next Step)، تیشکی خستە سەر گرنگیی بونیادنانی هاوبەشیی ڕێکخراو لە نێوان زانکۆکان و کەرتی تایبەتدا. هەر لەو چوارچێوەیەدا، د. ئامانج عەبدوڵڵا سەعید، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پیشەسازی، دیدگای پشت دروستکردنی ئەم ئەنجومەنەی وەک پلاتفۆرمێک بۆ گفتوگۆی بەردەوام و هەماهەنگیی نێوان پیشەسازی و ئەکادیمیا خستە ڕوو. دواتر د. خەتاب ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان لە وەزارەت و ئەندامی ئەنجومەن، باسی لە شێوازی کارکردنی ئەنجومەنەکە و ڕۆڵی لە گونجاندنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا کرد.
گفتوگۆکانی وۆرک شۆپەکە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییە بوون کە هەمووان کۆکن لەسەر پێویستیی هەماهەنگییەکی پتەوتر بۆ ئامادەکردنی دەرچووان بۆ داهاتوو. بەشداربووان جەختیان لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە، لەوانە: بەهێزکردنی کارامەییەکان (Soft Skills)، باشترکردنی ئاستی شارەزایی دیجیتاڵی، فراوانکردنی هەلی مەشقی مەیدانیی بەسوود بۆ خوێندکاران، و دڵنیابوونەوە لەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێرا تەکنەلۆژییەکاندا هاوتەریب بن.

وۆرک شۆپەکە بە بەڵێنی بەردەوامبوونی ئەم کارە هاوبەشە کۆتایی هات، ئەوەش لە ڕێگەی کاراکردنی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پیشەسازی، گفتوگۆی بەردەوامی نێوان زانکۆ و کۆمپانیاکان، و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەوەی دەرەنجامەکانی خوێندن لە خزمەت پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا بن.

ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ بونیادنانی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەپێدانی بەهرەکان و پێگەیاندنی هێزێکی کاری شارەزا و ئامادە بۆ داهاتوو لە هەرێمی کوردستاندا.

Photos from Qaiwan International University's post 28/12/2025
24/12/2025

شەش کورسی خوێندنی بێبەرامبەری زانکۆی جیهان بەخشرایە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ

بە شەش کورسیی خوێندنی بێبەرامبەر لە بەشە زانستییەکانی: سڕکردن، شیکاری تاقیگە پزیشکییەکان، وەرگێڕانی ئینگلیزیی، دیجیتاڵمیدیا و مارکێتینگ؛ زانکۆی جیهان_سلێمانی بەشداریی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ دەکات.

دابینکردنی ئەو شەش کورسییەی خوێندن لە ساڵی 2025-2026 و هەماهەنگیی زیاتر لە میانی دانیشتنێکدا دووپاتکرایەوە کە ڕۆژی سێشەممە (16ی کانوونی یەکهەمی 2025) پ.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح؛ سەرۆکی زانکۆی جیهان_سلێمانی و م.لێهات یوسف؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری زانکۆ پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.

لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی زانکۆی جیهان_سلێمانی و دابینکردنی کورسیی خوێندنی بەکالۆریۆس لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و زانکۆکە کرا.

زانکۆی جیهان_سلێمانی؛ یەکێکە لە زانکۆ ناحکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.

24/12/2025

زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان؛ دوو کورسی سکۆڵەرشیپ دەبەخشێتە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ

زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان بە دوو کورسیی خوێندن لەبەشی زانستی چاو و کارگێڕیی کار بەشداریی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ دەکات.

دابینکردنی ئەو دوو کورسییەی خوێندن لە ساڵی 2025-2026 و هەماهەنگیی زیاتر لە میانی دانیشتنێکدا دووپاتکرایەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە (17ی کانوونی یەکهەمی 2025) پ.د.محەمەد زرایی قاسم؛ سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان و پ.ی.د.زانا محەمەد عەبدولکەریم؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، کارگێڕیی و دارایی پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.

لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان و دابینکردنی کورسیی خوێندنی بەکالۆریۆس لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و زانکۆکە کرا.

زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان؛ یەکێکە لە زانکۆ ناحکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کە بە هاوبەشیی لەگەڵ دوو زانکۆی مالیزیا خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.

23/12/2025

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک؛ دوو سکۆڵەرشیپ دەبەخشێتە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ

لەپێناو سەرپێخستنی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ_دا؛ زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی بە دوو کورسیی خوێندن لەبەشی ئەندازیاریی شارستانیی بەشداریی دەکات.

دابینکردنی ئەو دوو کورسییەی خوێندن لە ساڵی 2025-2026 و هەماهەنگیی زیاتر لە میانی دانیشتنێکدا دووپاتکرایەوە کە ڕۆژی سێشەممە (23ی کانوونی یەکهەمی 2025) پ.ی.د.عوسمان ساڵح؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.

لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی و دابینکردنی کورسیی خوێندنی بەکالۆریۆس لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و زانکۆکە کرا.

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی؛ یەکێکە لە زانکۆ ناحکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.

22/12/2025

پەیمانگەی ئەزمەڕ؛ 17 کورسیی خوێندنی بێبەرامبەر
دەبەخشێتە نێکست ستێپ


پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ؛ 17 کورسیی خوێندنی بێبەرامبەری بەخشییە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ و بە تیر و پشک ناوی پێشکەشکاران بۆ بەشە زانستییەکانی ددان، پەرستیاریی و تەکنۆلۆژیای زانیاریی یەکلاکرانەوە.

لە ڕیزبەندیی ئەو ناوانەدا؛ نۆ کورسیی بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی ساڵی 2024-2025، چوار کورسیی بۆ خاوەنپێداویستیی تایبەت، دوو کورسیی بۆ بەربژێرانی سەندیکای تەندرووستیی کوردستان و دوو کورسیی بۆ بێسەرپەرشتان تەرخانکران.

ڕۆژی پێنجشەممە (12ی کانوونی یەکهەمی 2025)؛ کاروان فەتاح بێسارانیی؛ سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و پ.ی.د.لاڤە ئاراس ئیبراهیم؛ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.

لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی پەیمانگەی ئەزمەڕ و دابینکردنی زۆرترین کورسیی خوێندنی بێبەرامبەر لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و پەیمانگەکە کرا.

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ؛ یەکێکە لە پەیمانگە حکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.

22/12/2025

مەڵبەندی ڕاوێژکاریی نێکست ستێپ بۆ زانکۆلاین؛
دەبێتە «فریادڕەس»ی دەرچووانی ئامادەیی

لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە شاری سلێمانی؛ مەڵبەندی ڕاوێژکاریی نێکست ستێپ بۆ زانکۆلاین بە هاوبەشیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاراتر کرا و سەدان دەرچووی ئامادەیی لە شار و شارۆچکەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند بوون و بەهۆیەوە بەشی دڵخوازی خۆیان لە پەیمانگە و زانکۆ حکوومیی و ناحکوومییەکان دۆزییەوە.

لە هەر سێ ڕۆژی سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ_دا؛ پتر لە 1517 دەرچووی ئامادەیی سوودمەندبوون، چوونکە داتا فەرمییەکان پشتڕاستیانکردەوە کە 998 کەس سوودیان لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و ودبینیی و ڕاوێژکردن وەرگرتووە. هاوکات 272 کەس هەڵەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین-ی شوێنەکانی دیکەیان بۆ ڕاستکراوەتەوە و وەڵامی 247 بەشداربوو دراوەتەوە و بەرچاوڕوونیان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین دراوەتێ.

یوسف عەلی ئەحمەد لە تۆماری گشتیی کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یەکێک لە ڕاییکارانی کارووباری ڕۆژانەی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی نێکست ستێپ بۆ زانکۆلاین دووپاتیکردەوە کە «زانکۆلاین؛ پێشئەوەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بێت، هۆکارێکە بۆ دیارییکردنی چارەنووسی خوێندکاران کە نێکست ستێپ ڕۆڵێکی گەورە و گرنگیی تیابینیوە و بووەتە فریادڕەسیان."

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Kargai Culture
As Sulaymaniyah
46001