06/03/2026
پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار چیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکی هەنووکەییە بۆ پەرەپێدانی بەهرەکان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا:
لەگەڵ گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی کەرتی پیشەسازی و کاریگەریی تەکنەلۆژیا نوێیەکان لەسەر شێوازی کارکردن، هەماهەنگییەکی بەهێزتر لە نێوان ناوەندە ئەکادیمییەکان، حکومەت و کەرتی تایبەتدا پێویستە؛ ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی دەرچووان خاوەن ئەو کارامەییانە بن کە بازاڕی کاری ئەمڕۆ پێویستیەتی.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پیشەسازی (IAB) کە دەستپێشخەرییەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی "نێکست ستێپ" (Next Step)، وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "داهاتووی بەهرە و هێزی کار و نەخشەڕێگا هاوبەشەکانی نێوان زانکۆکان و کەرتی پیشەسازی" ڕێکخست. وۆرک شۆپەکە لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠٢٦، لە دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) بەڕێوەچوو. تێیدا ژمارەیەک لە لێپرسراوانی زانکۆکان، کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و دامەزراوە حکومییەکان کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکارە پراکتیکییەکانی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان کەرتی پەروەردە و پیشەسازی.
سەرەتای چالاکییەکە بە وتەی بەخێرهاتنی د. شوان کەمال ڕەشید، سەرۆکی دەستەی (KISSR) دەستی پێکرد. پاشان ئەڤین محەمەد قادر، هاودامەزرێنەری دەمەزراوەی (Next Step)، تیشکی خستە سەر گرنگیی بونیادنانی هاوبەشیی ڕێکخراو لە نێوان زانکۆکان و کەرتی تایبەتدا. هەر لەو چوارچێوەیەدا، د. ئامانج عەبدوڵڵا سەعید، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پیشەسازی، دیدگای پشت دروستکردنی ئەم ئەنجومەنەی وەک پلاتفۆرمێک بۆ گفتوگۆی بەردەوام و هەماهەنگیی نێوان پیشەسازی و ئەکادیمیا خستە ڕوو. دواتر د. خەتاب ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان لە وەزارەت و ئەندامی ئەنجومەن، باسی لە شێوازی کارکردنی ئەنجومەنەکە و ڕۆڵی لە گونجاندنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا کرد.
گفتوگۆکانی وۆرک شۆپەکە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییە بوون کە هەمووان کۆکن لەسەر پێویستیی هەماهەنگییەکی پتەوتر بۆ ئامادەکردنی دەرچووان بۆ داهاتوو. بەشداربووان جەختیان لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە، لەوانە: بەهێزکردنی کارامەییەکان (Soft Skills)، باشترکردنی ئاستی شارەزایی دیجیتاڵی، فراوانکردنی هەلی مەشقی مەیدانیی بەسوود بۆ خوێندکاران، و دڵنیابوونەوە لەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێرا تەکنەلۆژییەکاندا هاوتەریب بن.
وۆرک شۆپەکە بە بەڵێنی بەردەوامبوونی ئەم کارە هاوبەشە کۆتایی هات، ئەوەش لە ڕێگەی کاراکردنی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پیشەسازی، گفتوگۆی بەردەوامی نێوان زانکۆ و کۆمپانیاکان، و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەوەی دەرەنجامەکانی خوێندن لە خزمەت پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا بن.
ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ بونیادنانی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەپێدانی بەهرەکان و پێگەیاندنی هێزێکی کاری شارەزا و ئامادە بۆ داهاتوو لە هەرێمی کوردستاندا.
24/12/2025
شەش کورسی خوێندنی بێبەرامبەری زانکۆی جیهان بەخشرایە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ
بە شەش کورسیی خوێندنی بێبەرامبەر لە بەشە زانستییەکانی: سڕکردن، شیکاری تاقیگە پزیشکییەکان، وەرگێڕانی ئینگلیزیی، دیجیتاڵمیدیا و مارکێتینگ؛ زانکۆی جیهان_سلێمانی بەشداریی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ دەکات.
دابینکردنی ئەو شەش کورسییەی خوێندن لە ساڵی 2025-2026 و هەماهەنگیی زیاتر لە میانی دانیشتنێکدا دووپاتکرایەوە کە ڕۆژی سێشەممە (16ی کانوونی یەکهەمی 2025) پ.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح؛ سەرۆکی زانکۆی جیهان_سلێمانی و م.لێهات یوسف؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری زانکۆ پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.
لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی زانکۆی جیهان_سلێمانی و دابینکردنی کورسیی خوێندنی بەکالۆریۆس لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و زانکۆکە کرا.
زانکۆی جیهان_سلێمانی؛ یەکێکە لە زانکۆ ناحکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.
24/12/2025
زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان؛ دوو کورسی سکۆڵەرشیپ دەبەخشێتە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ
زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان بە دوو کورسیی خوێندن لەبەشی زانستی چاو و کارگێڕیی کار بەشداریی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ دەکات.
دابینکردنی ئەو دوو کورسییەی خوێندن لە ساڵی 2025-2026 و هەماهەنگیی زیاتر لە میانی دانیشتنێکدا دووپاتکرایەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە (17ی کانوونی یەکهەمی 2025) پ.د.محەمەد زرایی قاسم؛ سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان و پ.ی.د.زانا محەمەد عەبدولکەریم؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، کارگێڕیی و دارایی پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.
لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان و دابینکردنی کورسیی خوێندنی بەکالۆریۆس لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و زانکۆکە کرا.
زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان؛ یەکێکە لە زانکۆ ناحکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کە بە هاوبەشیی لەگەڵ دوو زانکۆی مالیزیا خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.
23/12/2025
زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک؛ دوو سکۆڵەرشیپ دەبەخشێتە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ
لەپێناو سەرپێخستنی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ_دا؛ زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی بە دوو کورسیی خوێندن لەبەشی ئەندازیاریی شارستانیی بەشداریی دەکات.
دابینکردنی ئەو دوو کورسییەی خوێندن لە ساڵی 2025-2026 و هەماهەنگیی زیاتر لە میانی دانیشتنێکدا دووپاتکرایەوە کە ڕۆژی سێشەممە (23ی کانوونی یەکهەمی 2025) پ.ی.د.عوسمان ساڵح؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.
لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی و دابینکردنی کورسیی خوێندنی بەکالۆریۆس لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و زانکۆکە کرا.
زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک_سلێمانی؛ یەکێکە لە زانکۆ ناحکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.
22/12/2025
پەیمانگەی ئەزمەڕ؛ 17 کورسیی خوێندنی بێبەرامبەر
دەبەخشێتە نێکست ستێپ
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ؛ 17 کورسیی خوێندنی بێبەرامبەری بەخشییە پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ و بە تیر و پشک ناوی پێشکەشکاران بۆ بەشە زانستییەکانی ددان، پەرستیاریی و تەکنۆلۆژیای زانیاریی یەکلاکرانەوە.
لە ڕیزبەندیی ئەو ناوانەدا؛ نۆ کورسیی بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی ساڵی 2024-2025، چوار کورسیی بۆ خاوەنپێداویستیی تایبەت، دوو کورسیی بۆ بەربژێرانی سەندیکای تەندرووستیی کوردستان و دوو کورسیی بۆ بێسەرپەرشتان تەرخانکران.
ڕۆژی پێنجشەممە (12ی کانوونی یەکهەمی 2025)؛ کاروان فەتاح بێسارانیی؛ سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و پ.ی.د.لاڤە ئاراس ئیبراهیم؛ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ پێشوازیی لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.
لەو دانیشتنەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی پەیمانگەی ئەزمەڕ و دابینکردنی زۆرترین کورسیی خوێندنی بێبەرامبەر لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە سلێمانی ڕێکخرا. هاوکات پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و پەیمانگەکە کرا.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ؛ یەکێکە لە پەیمانگە حکوومییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی چەند بەشێکی پزیشکیی، کارگێڕیی و تەکنۆلۆژییە و ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە پڕکردنەوەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان_دا هەیە.
22/12/2025
مەڵبەندی ڕاوێژکاریی نێکست ستێپ بۆ زانکۆلاین؛
دەبێتە «فریادڕەس»ی دەرچووانی ئامادەیی
لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە شاری سلێمانی؛ مەڵبەندی ڕاوێژکاریی نێکست ستێپ بۆ زانکۆلاین بە هاوبەشیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاراتر کرا و سەدان دەرچووی ئامادەیی لە شار و شارۆچکەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند بوون و بەهۆیەوە بەشی دڵخوازی خۆیان لە پەیمانگە و زانکۆ حکوومیی و ناحکوومییەکان دۆزییەوە.
لە هەر سێ ڕۆژی سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ_دا؛ پتر لە 1517 دەرچووی ئامادەیی سوودمەندبوون، چوونکە داتا فەرمییەکان پشتڕاستیانکردەوە کە 998 کەس سوودیان لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و ودبینیی و ڕاوێژکردن وەرگرتووە. هاوکات 272 کەس هەڵەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین-ی شوێنەکانی دیکەیان بۆ ڕاستکراوەتەوە و وەڵامی 247 بەشداربوو دراوەتەوە و بەرچاوڕوونیان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین دراوەتێ.
یوسف عەلی ئەحمەد لە تۆماری گشتیی کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یەکێک لە ڕاییکارانی کارووباری ڕۆژانەی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی نێکست ستێپ بۆ زانکۆلاین دووپاتیکردەوە کە «زانکۆلاین؛ پێشئەوەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بێت، هۆکارێکە بۆ دیارییکردنی چارەنووسی خوێندکاران کە نێکست ستێپ ڕۆڵێکی گەورە و گرنگیی تیابینیوە و بووەتە فریادڕەسیان."
20/12/2025
ناو و ژمارەی بەربژێرانی سەرکەوتووی
پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ
ئاشکرا دەکرێن
لەو پڕۆگرامە نیشتیمانییەدا؛ بۆ یەکهەمینجار سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ توانی دەرفەتی 60 کورسیی خوێندنی بێبەرامبەر لە 49 بەشی زانستیی 06 زانکۆی ناحکوومیی و 05 پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی و یەک کۆلێژی زانکۆیی بڕەخسێنێت. پاشئەوەی لەسەر ماڵپەڕی نێکست ستێپ دەرگەی ناونووسین بۆ سکۆڵەرشیپ بۆ پارێزگەکانی: هەڵەبجە، سلێمانی، هەولێر، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی: زاخۆ، سۆران، گەرمیان و ڕاپەڕین کرایەوە و نزیکەی 1800 دەرچووی ئامادەیی خۆیان ناونووسکرد.
دوابەدوای تەتەڵەکردنی کۆنمرەکانیان لەگەڵ نمرەکانی وەرگرتن لەو بەشە زانستیانەی سکۆڵەرشیپ بۆ نێکست ستێپ تەرخانکرابوو؛ بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی جوگرافیی و ڕەگەزیی و خواستی داواکاران توانرا 270 ناو بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان جیابکرێنەوە و پەیوەندیی بە خوازیاران کرا کە فۆڕمی خوێندن پڕبکەنەوە. بەشێکیان بەهۆی پێشوەختە وەرگیرانیان لە ڕێگەی زانکۆلاین و بەشێکی دیکەیان بەهۆی گۆڕینی ئاڕاستەی بیرکردنەوەیان لەسەر بەشە زانستییەکان یاخوود باش تێنەگەیشتنیان لە چەمکی سکۆڵەرشیپ و مەرج و ڕێنماییەکانی، بە دەنگ بانگەوازی بەردەوامی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ بۆ سکۆڵەرشیپ نەچوون و بەشداریی قۆناغە جیاوازەکانی پڕۆگرامەکەیان نەکرد و ئەو دەرفەتە زێڕینەیان لە دەست دا.
پاش یەکلاکردنەوەیان؛ بەمزووانە ناو و ژمارەی بەربژێرانی سەرکەوتووی پڕۆگرامی نیشتیمانیی نێکست ستێپ لە بۆنەیەکی تایبەتدا ڕادەگەیەنرێن.
18/12/2025
ژیریی دەستکرد وەک مامۆستای دیجیتاڵیی!
یانزەهەمین سەمیناری سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ بۆ "تێکەڵکردنی ژیریی دەستکرد لە سیستەمی پەروەردەی کوردستاندا: دەرفەتەکانی وانەوتنەوە و فێربوون" تەرخانکرا کە لەلایەن د.هۆزان خالید؛ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بواری ژیریی دەستکرد و ئاسایشی ئەلکترۆنیی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرا.
لەو سەمینارەدا؛ باس لە گرنگیی ژیریی دەستکرد و بەکارهێنانەکانی لە پڕۆسەی فێربوون و وانەوتنەوەی نێوەندە پەروەردەییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. هەڵبەت بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە پڕۆسەی خوێندن-دا؛ مەبەست لێی "بەستنەوەی سیستەمە زیرەکەکان-ە بە پڕۆسەی خوێندن-ەوە کە ئەوەیش هەنگاوەکانی فێربوون، فێرکردن و هەڵسەنگاندن خێراتر دەکات و لە بواری بەڕێوەبردنی پڕۆسەی خوێندن-ش بەکاردەهێنرێت."
واتە ژیریی دەستکرد دەبێت وەک یارمەتیدەر سەیر بکرێت، نەک وەک جێگرەوە. ئەوەیش بە ئامانجی ئاسانکاریی لە پڕۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی کوالێتی پڕۆسەکەدا، چوونکە "ژیریی دەستکرد دەتوانێت پڕۆسەی خوێندن و فێربوون لەگەڵ ئاستی خوێندکاران-دا بگونجێنێت و یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستەکانیان و دیارییکردنی خاڵە لاوازەکانیان بدات. هەروەها دەکرێت وەک مامۆستایەکی دیجیتاڵیی بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکان و ئەو ئەرکانەی بە خوێندکار دەدرێت بەکاربهێنرێت و لە ڕیگەی بەشی چاتبۆت وەڵامی پرسیارەکانی خوێندکاران بدرێتەوە."
17/12/2025
نێکست ستێپ لە پەیمانگەی ناشناڵ؛ ساڵیادی ئاڵای کوردستان دەکاتەوە
لە سلێمانی شاندێکی باڵای نێکست ستێپ بەشداریی ساڵیادی ئاڵای کوردستان دەکات کە لەلایەن پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنۆلۆژیا ڕێکخرابوو.
ڕۆژی چوارشەممە (17ی کانوونی یەکهەمی 2025)؛ پ.د.حەکیم عوسمان حەمید؛ ڕاگری پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنۆلۆژیا و م.بڕیار محەمەد؛ یاریدەدەری ڕاگر پێشوازییان لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا؛ شاندە باڵاکەی نێکست ستێپ ئامادەی زنجیرە چالاکییەکی پەیمانگەی ناشناڵ بوون کە تایبەت بە ساڵڕۆژی ئاڵای کوردستان ڕێکخرابوون. بەدەر لە نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی پەیمانگەکە لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ-دا، پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و پەیمانگەکە کران.
پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنۆلۆژیا؛ یەکێکبوو لە بەشدارە سەرەکییەکانی سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە شاری سلێمانی ڕێکخرا.
17/12/2025
نێکست ستێپ؛ ڕاگرایەتیی پەیمانگەی بڕایت و تاقیگەکانی بەسەردەکاتەوە
تاقیگە هاوچەرخەکانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت لە شاری سلێمانی؛ دەبنە وێستگەی بەسەرکردنەوەی شاندێکی نێکست ستێپ.
ڕۆژی یەکشەممە (14ی کانوونی یەکهەمی 2025)؛ پ.ی.د.جەوهەر جەلال وسوو؛ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پیشەیی بڕایت و هەریەک لە د.کاروان عەبدوڵا و م.محەمەد ڕەسوول لە دەستەی کارگێڕیی پەیمانگە پێشوازییان لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ و پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد. دواتر؛ تاقیگە هاوچەرخەکانی پەیمانگەکە بەسەرکرانەوە و ئاستی پێکەوەبەستنەوەی لایەنی تیۆریی پڕۆگرامەکانی خوێندن و لایەنی کرداریی وانەکان بۆ ئامادەکردنی سەرچاوەی مرۆیی بۆ بازاڕی کار تاووتوێکران.
هەر لەو بەسەرکردنەوەیەدا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت لە سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ-دا، پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی و واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان نێکست ستێپ و پەیمانگەکە کران.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت؛ یەکێکبوو لە بەشدارە سەرەکییەکانی سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە شاری سلێمانی ڕێکخرا.
16/12/2025
نێکست ستێپ؛ بە سەوزترین بۆنەی ساڵی 2025 ناسێنرا
سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ بەپێی پێوەرە ژینگەییە جیهانییەکان بە سەوزترین بۆنەی ساڵی 2025 ناسێنرا؛ لەکاتێکدا بۆنەیەکی تایبەتمەند بە ژینگە نەبوو.
ڕۆژی سێشەممە (16ی کانوونی یەکهەمی 2025)؛ د.ژینۆ خالد و م.ڕازان عومەر لە کۆلیژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانی لە چوارتا پێشوازییان لە ئەڤین محەمەد قادر؛ هاودامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتیی نێکست ستێپ، پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاوێژکاری ئەکادیمیی نێکست ستێپ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا و ڕێباز بەهادین؛ ڕاییکاری سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ کرد.
لەمیانی پێشوازییکردنیاندا؛ وێڕای نرخاندنی هەوڵ و هەنگاوی هاوبەشی ئەو دوو پسپۆڕە ژینگەییەی زانکۆی سلێمانی لە بە فەرمیی ناساندنی سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ لە ماڵپەڕی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات ئاماژەیان بە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لەبارەی ئاستی ڕەچاوکردنی پێوەرە ژینگەییە جیهانییەکان لە سێ ڕۆژی پێشانگەکەدا کرد کە بەپێی ئەو پێوەرانە؛ سێهەمین پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەوزترین بۆنەی ساڵی 2025 دادەنرێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق، بەتایبەت لە ڕووی ڕەچاوکردنی ئەو پێوەرانەی بۆ ئەژمارکردنی بڕی شوێنپێی کاربۆنی پێشانگەکە گرنگە، لەوانە: کەمکردنەوە و جیاکردنەوەی پاشماوەی بەکارهێنراو، گازی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن و دووکەڵی ئۆتۆمبێل و ....تد کە لە ڕۆژانی 28_30ی ئەیلوولی 2025 لە کارگەی کولتوور لە شاری سلێمانی ڕێکخرا.
بەدەر لەوانە؛ پلان و پڕۆژە و پڕۆگرامە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ ساڵی داهاتوو تاووتوێکران و بە گرنگییەوە باس لە کاری پێکەوەیی نێوان نێکست ستێپ و پسپۆڕانی ژینگەیی زانکۆی سلێمانی کرا. هەروەک ئاماژەشیان بە گرنگیی پسپۆڕانی بواری ژینگە و هۆشیاری ژینگەیی لەنێو کۆمەڵگە و ناوەندی کارکردن دا. ئەوەیش بەهۆی گرنگیی کۆلیژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانی کە یەکێکە لە کۆلیژە حکوومییە دەگمەنەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و بەهۆی گرنگیی بواری پسپۆڕیەکەی بۆ ئێستای کوردستان و جیهان، %90ی دەرچووانی کۆلیژەکە ڕاستەوخۆ لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە دەزگە و دامەزراوە گشتیی و تایبەتەکان دەستبەکاربوون. لەو چوارچێوەیەشدا؛ دەرچووانی بەشە زانستییەکانی ژینگە لە ڕێگەی پڕۆژە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانییەوە ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە ڕاکێشانی فەند و گەرانتی جیهانیی و ناوخۆیی بۆ چارەسەری کێشە ژینگەیەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هەیە، بەتایبەت لەڕێگەی وەبەرهێنان و پڕۆژەی سەوز لەسەر بنەمای ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان.