Mamosta Rawand - Zankoline

Mamosta Rawand - Zankoline

Share

م. ڕەوەند ئەزموونی 12 ساڵی درووست لە پڕۆسەی زانکۆلاین و سیستەمەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگەکانی کووردستان.

19/07/2026

بەعام شتەکە بەم شێوەیە
ئەوەی لە ئەسنانە بەناچاری چووە چوونکە توب عام وەری نەگرتووە
ئەوەی لەسەیدەلەیە بەناچاری چووە چوونکە اسنان وەری نەگرتووە
ئەوەی لە معماریە بەناچاری چووە چوونکە سەیدەلە وەری نەگرتووە

ئەمە بەعام وایە ڕاستە شتی تاکیش هەیە کە خۆی حەز بەتوب عام یان ئەوانی تر نەبووە
بۆ ناونووسین بۆ فۆڕمی زانکۆلاین لای م. ڕەوەند ناوی سیانی و ژ.م و شوێن بنێرن بۆ پەیج

19/07/2026

ناوی خوێندنگەی سەرەتاییت چی بوو
خۆم هەوارەبەرزە سلێمانی

19/07/2026

تا 15ی 8ی2026 گواستنەوە و دابەزاندن و بەش گۆڕین دەکرێت بۆ خوێندکارانی پار ساڵی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان

18/07/2026

دوو خاڵی زۆر گرنگ بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 ی بەرەو زانکۆ

گشتی و پارێزگا
بۆ نموونە خوێندکارێک هەیە سەر بە سلێمانیە بۆ سلێمانی و تەواوی قەزاو ناحیەکانی ئەوا نمرەی پارێزگای بۆ حسابە بەڵام ئەگەر بیەوێت بچێتە هەولێر و دهۆک بەتەواوی قەزاو ناحیەکانیانەوە ئەوا نمرەی گشتی بۆ حسابە کەئەمە بۆ خوێندکاری هەولێر ودهۆکیش هەمان شتە.


خوێندکارێکمان هەیە سەر بە هەولێرە دەیەوێت بچێتە پەیمانگاکانی دهۆک بخوێنت بە زانکۆلاین بەڵام ناتوانێت بەهۆی سنووری جوگرافی ئەمە بەس بۆ معهدە بۆ زانکۆ کێشەی نیە ، بەڵام ئەتوانێ بەپاراڵێڵ و ئێواران بچێت بۆیان یان ئەگەر بەشەکەتاک بەش بوو بۆ نموونە لە هەولێر بەشی سڕکردن نەبێت بەڵام لەدهۆک و سلێمانی هەبێت ئەوا ئەتوانێت بە زانکۆلاین و پاراڵێڵ و ئێواران ئەتوانێت ئەمە بزانن.

م. ڕەوەند

18/07/2026

فۆڕم پڕکردنەوەی زانکۆلاین لای من بە ناو نووسینی پێشوەختەیە و ناو نووسین سنووردارە ئەگەر ئەتەوێت فۆڕمەکەت بێ خەم پڕ بکەیتەوە ناو و ژ.م و شوێن بنێرن بەپەیج

17/07/2026

ئەو خوێندکارانەی بەهۆکاری نەخۆشی دەروونی دەیانەوێت نقڵ بکەن ئاگاداربن ئەگەر نقڵەکەت قبووڵ کرا دەبێت یەک ساڵ له نەخۆشخانەی دەروونی بیت تاچارەسەر وەردەگریت پاشان دەستدەکەیتەوە بەخوێندن.

17/07/2026

ئاگاداربە دەرچووانی ئەم بەشانە نازناوی پزیشک وەرناگرن و ماوەی خوێندنیان چوارساڵە
لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی ھەولێری پزیشکی،بەشەکانی،
مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی
کیمیای ژیانی کلینکی
چارەسەری سروشتی
تەندروستی کۆمەڵ
خۆراکناسی
ئەم پێنج بەشە لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان، ھەرچەندە سەر بە زانکۆی ھەولێری پزیشکیشن، بەڵام دوای تەخەروج کردن نازناوی پزیشک وەرناگرن،
وە ھەروەرھا لە کۆلێژی زانستی تەندروستی زانکۆی دھۆک،بەشەکانی،
زانستی لابوردی پزیشکی
زانستی سڕکردن
نازناوی پزیشک وەرناگرن،
وە لە زانکۆی کۆیە، بەشەکانی، میدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجی و کلینیکەڵ سایکۆلۆجی نازناوی پزیشک وەرناگرن دوای تەواوکردنی چوار ساڵی خوێندنیان،
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێژی تەکنیکی تەندرووستی سلێمانی بەشەکانی
تەنکیکی بێهۆشکاری
ھەرچەندە پسپۆری ھەریەک لەم بەشانە پەیوەندیان بە بواری پزیشکییەوە ھەیە، بەڵام بە پێی یاسا نازناوی پزیشک وەرناگرن،

م. ڕەوەند

16/07/2026

ئایا ئەزانی
کاتی دامەزراندن یەکەم موچەی ئەم بەشانە چەندن
پزیشکی گشتی مقیم دوری ملوین و ٨٥ هەزارە،
پزیشکی اسنان ٨٧٠ هەزارە ،
پزیشکی سەیدەلی ٨٧٠ هەزارە،
زانکۆی سڕکردن ٩٥٢ هەزارە ،
پەیمانگای سڕکردن(تخدیر) ٨٥٨ هەزارە ،
زانکۆی تیشک(ئەشیعە) ٧٤٥ هەزارە،
یەکەم موچەی زانکۆی شیکاری و پەرستاری و چارەسەری سروشتی و تەندروستی کۆمەل و پەرستاری مامانی ٦٤٥ هەزارە ،
پەیمانگای تیشک(ئەشیعە) ٦٦٦ هەزارە،
پەیمانگای پەرستاری و شیکاری و سەیدەلی ، پشکنینی چاو ، یاریدەری ددان و تەندروستی کۆمەل و ئافرەتان و لەدایک بون ٥٩٢ هەزارە.

16/07/2026

خوێندکارێکی زۆری پۆلی 12 ی پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی دەرەوەی سلێمانی دەپرسن چۆن بێینە لای ئێوە لە سلێمانی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکانمان ؟

بەڕێزان ساڵانە ئێمە لە تەواوی کوردستانەوە خوێندکار دێتە لامان بۆ سلێمانی ( هەڵەبجە ـ شارەزوور ـ چەمچەماڵ ـ زەڕایەن ـ کەلار ـ خانەقین ـ ڕانیە ـ پشدەر ـ قەڵادزێ ـ کۆیە ـ هەولێر ـ سۆران ـ دهۆک ـ زاخۆ) خوێندکار دێتە لامان بۆ ئەوەی ڕیزبەندیان بۆ بکەین و فۆڕمەکانیان بۆ پڕ بکەینەوە زۆر بەزووی کارەکانیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی زوو بگەنەوە شوێنی خۆیان ئێمە لە ئێستاوە ناو دەنووسین هەر خوێندکارێک دەرەوەی سلێمانی بێت کاتێکی زوویان بۆ دادەنێین بۆ ئەوەی زوو کارەکانیان بۆ بکرێت و بڕۆنەوە شوێنی خۆیان و درەنگ نەکەون ئەوەی پێمان بکرێت تەنهائەوەیە چوونکە خودی خوم هەموو فۆڕمەکان پڕ دەکەمەوە و ستاف دانانێم بەهیچ شێوەیەک چوونکە ستاف شارەزای کەمتر و لە ناو خوێندکاران نین و مامۆستانین تا لەدەروونی خوێندکاران تێ بگەن و بزانن چی دەوێت خوێندکار ..

هەر خوێندکارێکی بەڕێز دەیەوێت ناو تۆمار بکات ناوی سیانی و ژمارەی مۆبایل و شوێن بەنامە بنێرێت بۆ پەیج ناوی تۆمار دەکەین کاتی پێش زانکۆلاین پەیوەندیتان پێوە دەکرێتەوە لە ئێستادا 5 ڕۆژی زانکۆلاین ناو نووسراوە و پڕ بۆتەوە لە شەشەم ڕۆژەوە بۆ کاتی داخستن جێگەماوە بۆناونووسین.

م. ڕەوەند ـ زانکۆلاین

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


As Sulaymaniyah