24/05/2026
ئەلبومی دووەم:
گەشتی ساڵانەی فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت بۆ هاوینەهەواری دوکان ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٣.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت
ناونیشان: عێراق ∣ هەرێمی کوردستان ∣ سلێمانی ∣ هەواری شار . Tel: 07703400202
07513400202
24/05/2026
ئەلبومی دووەم:
گەشتی ساڵانەی فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت بۆ هاوینەهەواری دوکان ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٣.
24/05/2026
ئەلبومی یەکەم:
گەشتی ساڵانەی فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت بۆ هاوینەهەواری دوکان ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٣.
فێرخوازمان (سۆنیا) لە بەرنامەی (دکتۆر ئاراس) باسی بەشی بەڵگەی تاوان دەکات
گوێ لە فێرخوازمان (کاشما) بگرن.
بەشداریکردنی فێرخوازانی بەشی خزمەتگوزاری میکانیکی ئۆتۆمبێلی پەیمانگەی بڕایت لە بەرنامەی (د. ئاراس) لە کەناڵی ڕووداو.
21/05/2026
وەفدێکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەردانی پەیمانگەی بڕایت دەکەن.
ڕۆژی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ وەفدێکی باڵای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەردانی پەیمانگەی بڕایت-یان کرد و لە لایەن ڕاگرایەتی پەیمانگەوە پێشوازییان لێکرا. بۆ لەنزیکەوە ئاشنابوون بە ژێرخانی تەکنەلۆجی پەیمانگەی بڕایت وەفدەکە سەرجەم تاقیگە و وەرشەکانی پەیمانگەی بڕایت-یان بەسەرکردەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی تایبەتمەند بە خزمەتکردنی گەنجان و خوێندکاران بە گوڕ و تێنێکی تازەوە مەوداکانی کارکردنی فروانکردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چەندین پڕۆژە و چالاکی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی فێرخوازان لە نێوان پەیمانگەی بڕایت و کۆمەڵەی خوێندکاران ئەنجامدەدرێت.
ئەمەش دەبێتە دەستپێکی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی بڕایت لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند بە گەنجان و خوێندکاران، کە ئامانج لێی سودگەیاندنە بەو چینە گرنگەی کۆمەڵگە، دوای گفتوگۆیەکی بەرهەمداری دوو لایەنە بڕیاری پێویست لەسەر چەندین ئاست بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە نێوان پەیمانگەی بڕایت و کۆمەڵەی خوێندکاران درا.
سەردانی بەڕێز "ئامانج شەوکەت" سەرۆکی بۆردی (دامەزراوەی مید- MEED Foundation" بۆ پەیمانگەی تەکنیکیی و پیشەیی بڕایت و بەسەرکردنەوەی تاقیگە و وەرشەکانی پەیمانگە.
18/05/2026
سەرۆکی بۆردی (دامەزراوەی مید- MEED Foundation" سەردانی پەیمانگەی بڕایت دەکات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (١٨ی ئایاری ٢٠٢٦) بەڕێز "ئامانج شەوکەت" سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی "مید- MEED Foundation" بۆ گەشەپێدانی ئابوری و بەڕێز "ئاڵێ نەبەز" سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت-یان کرد و لەلایەن بەڕێز "د.جەوهەر جلال" ڕاگری پەیمانگە و بەڕێز "م. محمد رسول" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و بەڕێز "د. کاروان رسول" بەڕێوەبەری کارگێڕیی و تۆماریی پەیمانگە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
تاوتوێکردنی هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە بازاری کاری کوردستان و پرسی تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنەکانی سەردەم و ئاوێتەکردنیان بە کەرتی خوێندنی باڵاوە لە ئامانجەکانی سەردانەکەبوو، کە گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە کرا، لە پێناو پەرەپێدان و چاکسازیکردن لە پڕۆسەی خوێندندا.
دواتر سەرۆکی دامەزراوەی "مید-MEED Foundation" بۆ لەنزیکەوە بینینی ژێرخانی تەکنەلۆجی پەیمانگە سەردانی تاقیگە و وەرشەکانی پەیمانگەی بڕایت-ی کرد.
ئەمە دەستپێکی کاری پێکەوەیی دەبێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیمانگەی بڕایت و دامەزراوەی مید فاوندەیشن پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن، کە ئامانج لێی دانانی میکانیزی گونجاوە بۆ پشتبەستن بە توانا و لێهاتووی ناوخۆیی و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان لەبری پستبەستن بە شارەزایی دەرەکی، دوای گفتوگۆیەکی بەرهەمداری دوو لایەنە بڕیاری کاری هاوبەش و هەماهەنگی پێویست درا، لە کۆتایدا هەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی پڕۆژەی زانستیی و دانانی نەخشە ڕێگای دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان وەک پلانی ستراتیژی هەردوو لا جەختیان لێکرایەوە.
یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پەیمانگەی بڕایت و نەخۆشخانەی هەرێم واژوو کرا.
17/05/2026
یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پەیمانگەی بڕایت و نەخۆشخانەی هەرێم واژوو کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/١٧) بەڕێز دکتۆر (جەوهەر جلال) ڕاگری پەیمانگە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و سەرۆکی بەشەکانی (پەرستاری و دەرمانسازی و تەکنەلۆجیای تاقیگەی پزیشکی) پەیمانگەی بڕایت پێشوازییان لە بەڕێز (د. سەروەر خورشید) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەرێم و وەفدی یاوەری کرد، دواتر و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژێرخانی تاقیگەیی و تەکنەلۆجی پەیمانگەی بڕایت بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و هەرێم و وەفدی یاوەری سەردانی بەشەکان و تاقیگەکانی پەیمانگەی بڕایت-یان کرد، پاشان لە مەڕاسیمێکدا یاداشتی لێکتێگەیشتنی نیوان پەیمانگەی بڕایت و نەخۆشخانەی هەرێم واژوو کرا.
بەپێی ناوەڕۆکی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، هەردوولا لەسەر چەندین بوار کاری هاوبەش دەکەن لەوانە ئەنجامدانی (چالاکی زانستی و ئەکادیمی، وۆرکشۆپ و پانێل و سیمپۆزیوم و کۆنفرانس، ئەنجامدانی مەشقی پڕاکتیکی)، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی فێرخوازانی بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگەیە، هەروەها سود بینین لە توانا و ژێرخانی پزیشکی یەکتر.
17/05/2026
بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی (فاینەڵی سیمستەری چوارەم و میدتێرمی سیمستەری دووەم) لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت.
بەناوی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم فێرخوازانی ئازیز دەخوازین.
16/05/2026
گەشتی زانستی فێرخوازانی بەشی کارگێڕی یاسا بۆ دادگای سلێمانی.
بەسەرپەرشتی م. پرژە ئەنوەر حسن، بەهاوکاری پارێزەری ڕاوێژکار سۆماقادرقەشانی، ئامانج لەم گەشتە زانستییە لەنزیکەوە ئاشنابوون بە بەشەکانی ناو دادگا و کاروبارە یاساییەکان.
| Monday | 08:30 - 14:30 |
| Tuesday | 08:30 - 14:30 |
| Wednesday | 08:30 - 14:30 |
| Thursday | 08:30 - 14:30 |
| Saturday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 08:30 - 14:30 |