قوتابخانەی ئەكرەم قەزازی بنەڕەتی Akram Qazaz basic school

قوتابخانەی ئەكرەم قەزازی بنەڕەتی Akram Qazaz basic school

Share

.

08/06/2026

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٧)بەشداری کردنی مامۆستای هونەر قوتابخانەکەمان (مامۆستا ناسیار ئەحمەد شاسوار ) 💐لە سیمینارێک بە ناونیشانی(مێژووی هونەری شێوەکاری لە باشووری کوردستان ) بە سەرپەرشتی هۆبەی چالاکی هونەری ڕۆژئاوا دەست خۆشیان لێ دەکەین وبەهیوای سەرکەوتن 💐 دەستخۆشی بۆ بەرێزان #هۆبەی چالاکی هونەری رۆژئاوا

25/05/2026

لەگەڵ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، پێویستە هەموومان بە دڵفراوانی و ڕێزەوە مامەڵە بکەین. سەرکەوتن شتێکی جوانە، بەڵام جوانتر لێبوردەیی و بەخشینی خەڵاتە. ئەمڕۆ خۆشبەختانەو بەخۆشحاڵیەوە دەستەی کارگێڕی قوتابخانە خەڵاتی بەخشیە هە رسئ یەکەمەکانی سەر قۆناغەکەی خۆیان قوتابیەکانمان ئەوانەن کە لە هەڵەکان فێردەبن و بە هیوایەکی نوێ هەنگاو بۆ داهاتوو دەنێن. ئەمڕۆ کاتی شادی و پشتیوانی یەکترە، نەک تاوانبارکردن و بێهیوابوون. هیوادارم هەموو قوتابییەکان بە ئارامی و متمانەوە بڕواننە داهاتوویان و هەمیشە سەرکەوتوو بن

20/05/2026



ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە ڕێز و سوپاسەوە ماڵئاوایت لێ دەکەین، بەڵام ناوی جوان و کاریگەرییەکانت هەمیشە لە یاد و دڵی قوتابی و هاوکارانتدا دەمێننەوە.

ساڵانێکی زۆرت بە دڵسۆزی، ئارامی و دڵپاکی خزمەتت کرد، زانیاری و ئەخلاقت بە نەوەکان گەیاند و بوویتە نمونەیەکی باش بۆ هەمووان. خانەنشینی کۆتایی خزمەت نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە پڕ لە ئارامی، خۆشی و سەرکەوتن.

سوپاسی هەموو ئەو ماندووبوون و هەوڵانەت دەکەین کە بۆ پەروەردە و فێرکردنی نەوەکانت خستەگەڕ.
هیوادارین ژیانت هەمیشە پڕ بێت لە تەندروستی، خۆشی و ئارامی.

بە ڕێز و پێزانینەوە
ماڵئاوات لێ دەکەین و هەمیشە شانازیت پێوە دەکەین

20/05/2026

کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان کۆتایی ماندووبوون نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ سەرکەوتن و گەشەکردن. ئەو ڕۆژانەی بە ماندووبوون و خەمڵاندن تێپەڕبوون، ئێستا بوون بە یادەوەرییەکی جوان و هیوای ئایندەیەکی باشتر. هیوادارم هەموو قوتابییەکان بە ئەنجامی دڵخواز بگەن و بەردەوام بن لە بەدواداچوونی خەون و ئامانجەکانیان. پیرۆز بێت بە هەمووان کۆتایی تاقیکردنەوەکان و هیوادارم سەرکەوتن هاوڕێی هەمیشەی هەموو قوتابیە کان بێت لێرەوە بە پێویستی دەزانین سوپاسی سەرجەم مامۆستا ئەزیزەکانمان بکەین کەوەک یەک تیم کاریان دەکرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە سوپاسی تایبە تمان بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لیژنەی ووردبینی کە ڕۆڵێکی تایبەتیان هەبوو لە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکاندا

15/05/2026

ڕۆژی زمانی کوردی ڕۆژێکی گرنگ و پیرۆزە بۆ هەموو کوردێک، چونکە زمان ناسنامە و مێژووی گەلەکانە. زمانی کوردی بە درێژایی سەدان ساڵ پارێزراوە و وەک خەزێنەیەکی نەتەوەیی لەلایەن شاعیران، نووسەران و زانایانی کوردەوە گەشەپێدراوە. ئەم ڕۆژە یادەوەری ئەو هەوڵ و تێکۆشانانەیە کە بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی کراون پیرۆزبئ ڕۆژی زمانی کوردی

13/05/2026

لیژنەی ووردبینی تاقیکردنەوە بریتییە لە لیژنەیەک کە پێکهاتووە بۆ چاودێری و دڵنیابوون لە دروستی و ڕێکوپێکی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان. ئەرکی سەرەکی ئەم لیژنەیە بریتییە لە پشکنینی پرسیارەکان، چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان، دڵنیابوون لە دادپەروەری نێوان خوێندکاران، و ووردبینی نمرە و بەڵگەنامەکان. هەروەها هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی شەفافیەت و بەرزکردنەوەی کوالێتی تاقیکردنەوەکان لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا

12/05/2026

لیژنەی تااقیکردنەوەیەکێکە لە لیژنە چالاکەکانی قوتابخانەکەمان کە ماندوونەناسانە بئ گوێدانە کات کارەکانیان ئەنجام دەدەن دڵسۆزانە هیوای لەش ساغییان بۆ دەخوازین

30/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەم خوولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
بە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابییە ئازیز و خۆشەویستەکانمان

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


بەختیاری
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 17:00
Tuesday 08:00 - 17:00
Wednesday 08:00 - 17:00
Thursday 08:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00