🔵 لەماڵەوە نمرەکانت وەربگرەوە:
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەینەوە کەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
🔴 تێبینی : کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقئکردنەوەکان
٢٩ ی ٥ ی ٢٠٢٥
Zanyari poli 9-12
ئامانجمان گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروستە
پەروەردەی سلێمانی:
سبەی لەشاری سلێمانی دەوام ئاساییە پشوو نیە.
کەرکوک بووە پشووی فەرمی.
هەولێر و دهۆک و سلێمانی نەبووە پشوو.
02/11/2024
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند :
بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بدەن.
03/10/2024
لە ١٥ ی ئەم مانگەوە تا ٢١ ی مانگ ، پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنە، بەحکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیشەوە ، و٢٢ ی ١٠ دەوامی ئاسایی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
28/09/2024
10 ڕۆژ پشوو ڕاگەیاندرا
بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆن پێویستی بە قوتابخانەکان دەبێت و بەمەش لە 10ی مانگ بۆ 20 ی مانگ کرا بە پشووی فەرمی
بڕیار وایە لە 20 ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت کە تێیدا 1191 بەربژێر کێبڕکێی دەکەن ژمارەی بنکەکانی دەنگدان برتییە لە 1266 بنکە و ژمارەی وێستگەکانیش 6318 وێستگەیە.
26/09/2024
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی، ٢٦ی ٩ی ٢٠٢٤، سلێمانی :
"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت ، قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵانی نوێی کردەوە لە پرۆژەی شوقەکانی باڵامبۆ.
25/09/2024
🔹ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی 2024-2025
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ ی ٩ ی ٢٠٢٤، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) بێت.
سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٥ ی ٩ ی ٢٠٢٤
03/09/2024
🔴 قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست، بەشداربووانى تاقیکردنەوەی گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵى خوێندنى (۲۰۲۳-۲۰۲٤)خولی دووەم، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.⬇⬇
http://azmwnakan.com
وە ئاگادارتان دەکەین کە دوای کاتژمێر ۱۰:٣٠ دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.⬇⬇
http://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2023-2024) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Xoll2-2024
تێبینى:-
ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زمانی تورکمانی و سریانی)زانستى و وێژەیى دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Website
Address
As Sulaymaniyah