11/06/2026
قوتابخانەی مەولەوی بنەڕەتی
قوتابخانەی مەولەوی بنەڕەتی
11/06/2026
06/05/2026
بەناوی دەستەی کارگێڕی و مامۆستا بەڕێزەکانی قوتابخانەکەمانەوە زۆر سوپاسی ( لیژنەی دایکان و باوکان ) ی قوتابخانەکەکەمان دەکەین …
ئێوە بە هاوکاری و پشتگیرییەکی بێوچان، ڕۆڵێکی گرنگتان هەیە لە پەرەپێدانی پرۆسەی فێرکاری و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیان. هەوڵەکانتان و دڵسۆزییەکانتان هەمیشە جێگای شانازی و سوپاسن.
بە دڵێکی پڕ لە ڕێز و پێزانین، سوپاستان دەکەین بۆ هەموو ئەو ماندووبوون و خزمەتگوزارییەی کە بۆ سەرکەوتنی قوتابیان پێشکەش دەکەن. ئێوە هاوبەشی سەرەکیی ئەم سەرکەوتنەن.
هیوادارین ئەم هاوکارییە بەرەوپێش بڕوات و هەمیشە بەیەکەوە بتوانین داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵەکانمان دروست بکەین……
05/05/2026
بە ناوی خوای گەورە 🌟
قوتابییە خۆشەویستەکانمان،
لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، متمانە بە خۆتان هەبێت و دڵتان پڕ بکەن لە هیوا.
📚 هەوڵی ئێوەی ئەمڕۆ، سەرکەوتنی سبەینێتانە
✏️ بە ئارامی و سەبر کاربکەن
💡 هەڵەکردن ڕێگایە بۆ فێربوون
🌈 هیچ شتێک مەترسن، چونکە ئێوە دەتوانن
یادتان بێت:
سەرکەوتن تەنها ئەنجام نییە، بەڵکو هەوڵدان و بەردەوامبوونە 💖
✨ سوودبەخش بێت و سەرکەوتوو بن ……
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah