19/07/2026
بە شانازییەوە، پەیکەری نووسەری ناودار و بیرمەندی کورد شێرزاد حەسەن گەیشتە کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت
ئەم پەیکەرە لەسەر ئەرک و هەوڵی دکتۆر تەها رەسوڵ دروستکراوە و وەک نیشانەیەک لە ڕێزلێنان بۆ ژیان و بیر و بەرهەمە ئەدەبییە بەناوبانگەکانی شێرزاد حەسەن پێشکەش دەکرێت. ئەم کارە هەنگاوێکی بەبایەخە بۆ پاراستن و ناساندنی مێراتی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردە.
هیوادارین ئەم پەیکەرە هاندەرێک بێت بۆ نەوەکانی داهاتوو بۆ خوێندنەوە، بیرکردنەوە و بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی ئەدەب و کەلتووری کوردی.
ئەم پەیکەرە بە مەبەستی ڕێزلێنان لە ژیان، خەباتی فکری و بەرهەمە ئەدەبییە بەناوبانگەکانی شێرزاد حەسەن هێنراوە، کە بە نووسینەکانی کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئەدەبی نوێی کوردی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی جێهێشتوو .
مارگرێت هیوایەک بۆ ئایندەی منداڵەکانتان
-----------------------------------------------------
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن:
📞 0770 054 8080
📞 0770 054 7070
ناونیشان: سلێمانی/ هەواری شار، پشت قوتابخانەی چیا
Our soical media pages
- instagram : margareteducationalcommunity
- Facebook : margareteducationalcommunitya.