Skills Academy

Skills Academy

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Skills Academy, Educational consultant, As Sulaymaniyah.

"ئەکادیمیایەک بۆ برەو دان بە کارامەییەکانی تاک "
✅بۆ خزمەتکردنی پەروەردە هەوڵدەدەین.

✅ئەکادیمیایەک بۆ "خێزان"توێژەران "ڕێنمایی کاران "مامۆستایان "ڕاهێنەران "نەجەوانان "منداڵان

08/07/2025
02/01/2025

پێشکەشکردنی زنجیرە سیمینارێک تایبەت بە قۆناغی ١٢ لەئامادەیی جونیەری ناحکومی ئەوەی کە زۆر دڵخۆشی کردم کاردانەوەی خوێندکارەکان و سەرلەقاندن و بیستنی وشەی ڕاستە بوو کە لەبەر لێوەکانیانەوە دەیانگوت هیواخوازم توانیبێتمان بڕێکی کەمیش بێت سترێس و دودڵیان کرم بکەینەوە لەو قۆناغە هەستیارەی کە تێیدان Salam #ئامادەیی

11/11/2024

🚨💡مژدە بۆ هەموو ئەو کسانەی داوای خ*لی ناسینی کەسایەتیەکانیان دەکرد لەئێستادا خ*لەکە بەردەستە بە چەند پێوەرێکی جیهانی
پێوانەی کریس و مایربرێکس بۆ ناسینەوەی کەسایەتی .
زیاتر لە ۲٠جۆری کەسایەتی ئاشناببە

ئەوخ*لەی دەتکاتە کەسێکی شارەزا لەبواری ناسینەوەی کەسایەتیەکانداو فێرتدەکات چۆن کاریگەری لەسەر دەوروبەرت درووست بکەیت لەڕێگای خوێندنەوەی کەجۆری کەسایەتیانەوە

🛑تایبەتمەندیەکانی خ*ل

✅پاکێجی(مەنهەجی) تایبەتی خۆی لەگەڵدایە
✅بڕوانامەی تایبەتمەندی لەگەڵدایە
✅لەخوالەکەدا بە شێوازی ڕاهێنان کەسایەتی خۆت دیاری دەکەیت
✅خ*لەکە بەتازەترین و سەردەمیانەترین ڕێگە دەگوترێتەوە وەک بەکارهێنانی ( داتاشۆ و دابەشکردنی فۆڕمی ڕاپرسی و کۆفی برەیکی )چەندین خزمەتگوزاری دیکە

🛑کاتی خ*ل/چوار هەفتە تەنها ڕۆژانی شەممە وانە دەخوێندرێت

✳️بەرواری دەستپێکردن/ڕۆژی شەممە۱٦/۱۱/۲٠۲٤

🛑بۆ بەژداریکردن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە
07726671816📞

20/07/2024

ئیمان سەلام بۆ خوێندکارانی قۆناغی دوانزە

سەرەڕای دەستخۆشی و پیرۆزباییم بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان و سێ یەکەمەکەی هەرێم

پێم باشە هەوڵ و ماندوو بوونی خوێندکارەکانی دیکەش لەیاد نەکرێت دەمەوێت چیرۆکێکی خۆمتان بۆ باس بکەم

کاتێک لە قۆناغی دوانزەبووم دوای هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆر و کۆمەڵێک زڕوفی خێزانی نمرەیەکی ئاسایی و ئەتوانم بڵێم تاڕادەیەک باشم هێنا نەیەکەم بووم نەهیچەم بەڵام ئەوەی سەرکەوتنی منی درووست کرد هەڵبژاردنی ئەو بەشە بوو کە خوێندم لە کاتێکدا چەندین بەش و کۆلێژی دیکە هەبوو من خۆم یەکلایی کردەوە بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان دەمزانی ئەم ڕێگایە دەمگەیەنێتە دەستکەوت ولە ئامانجەکانم نزیکم دەکاتەوە دەزانن ئامانجی ئەو کاتم چی بوو ؟؟؟!!!

"بتوانم بەشێوەیەکی زانستی هاوکاری خەڵک بکەم لە چارەسەرکردنی کێشەکانیاندا"
بتوانم بەسیمینار و کتێب و بڵاو کردنەوەی هۆشیاری خزمەت بە کۆمەڵگە بکەم "

ئەگەر چی ئەو ئامانجانە زوو بوون بۆ تەمەنەکەم بەڵام هەستم بەوە دەکردو
دەمزانی من شتێکم پێیەو دەمەویست بیگەیەنمە خەڵک

ئێوە پێم بڵێن خوێند کاران ئێوەش هەستدەکەن لە کام بوار زانیاریتان پێیە !هەست دەکەن حەز و خ*لیاتان بەرەوکوێتان دەبات بڕۆن لەو لایەنە خزمەت بکەن مەرج نیە ئەوانەی نمرەی بەرز و جێگای بەرز بەدەست دەهێنن بەردەوام بن لەسەری پێدەچێت لەداهاتوو تۆ بتوانیت جێگا دەستی خۆت زۆر لەوان زیادتر دیاری بکەیت بۆیەهەوڵ بدە بەو نمرەو بەشەی کە هێناوتە ڕازی بیت هەوڵبدە بەرز تواناکانی خۆت بنرخێنیت
بێگومان ئەم قسانە بۆ ئەو خوێندکارانەن کە تەواوی هەوڵ و کۆششی خۆیانداوە


#دەروونناس

17/07/2024

#راهێنەر #سمارت #سلێمانی #هەڵەبجە #چەمچەماڵ #زاخۆ

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


As Sulaymaniyah