21/08/2023
What are Hazard and Risk ??
in a simple way:
Safety is First
21/08/2023
What are Hazard and Risk ??
in a simple way:
03/05/2022
لە هەندێک لە کارەکانی ڕۆژانەماندا پەیژه بەکاردەهێنین هەندێکمان پەیژە بەکاردەهێنین بە بێ ڕەچاوکردنی بە شێوازێکی سەلامەت، لێرەدا چەند یاسایەکی گرنگ ئاماژە پێدەکەین لە کاتی بەکارهێنانی پەیژەدا :
یاسای یەکەم: لە کاتی سەرکەوتن یاخوود هاتنە خوارەوە لەسەر پەیژە پێویستە چاومان لەسەر پەیژەکە بێت.
یاسای دووەم: هەمیشە وا بکە سێ بەشی لاشەت بە پەیژەکەوە بێت واتە بەم شێوازە: دوو دەست و یەک قاچ یاخود دوو قاچ و یەک دەست.
یاسای سێیەم: بە هیچ جۆرێک کۆتا پلە بەکارمەهێنە وەک پلەیەک بۆ وەستان یان هەر شتێکی تر.
یاسای چوارەم: لە کاتی بەکارهێنانی پەیژەکەدا بە هیچ جۆرێک پەیژەکە مەجوڵێنە، ....
یاسای پێنجەم: هەرگیز تەنێک هەڵمەگرە کە ببێتە هۆی لەدەست دان یان تێکچونی هاوسەنگیت.
1. always face ladder when ascending or descending.
2. always maintain 3 points of contact on the ladder:
2 feet + 1 hand or 2 hands + 1 foot.
3. Top ladder should never be used as a step.
4. ladder should never be moved, .....
5. never carry an object or load that could cause you to lose your balance.
01/05/2022
27/04/2022
stay safe
23/04/2022
Fire 🔥🔥 ئاگر
What To Do If Your Clothes Catch Fire ???
ئەگەر جل و بەرگەکەت ئاگری گرت چی دەکەیت ؟؟؟
لە پۆستەکانی پێشووتردا باسی سێگۆشەی ئاگرمان کرد کە بۆ دروستبوونی ئاگر سێ هۆکاری سەرەکی پێویستە هەبێت تاکو ئاگربکەوێتەوە کە ئەوانیش ( ئۆکسجین ، گەرمی ، سوتەمەنی )، وە باسی چۆنییەتی بەکارهێنانی ئامێری ئاگر کوژێنەوەمان کرد بە جۆرەکانی و شێوازی بەکارهێنانیشیانەوە .
👈👈👈 لێرەدا دەبێت بزانین ئەگەر هاتوو جل و بەرگەکانی بەرمان ئاگری گرت دەبێت ئەم سێ کردارە جێ بەجێ بکەین :
1. پێویستە لە شوێنی خۆمان بوەستین، چونکە بە جوڵەی زیاتر و ڕاکردن بەملاولادا بەرکەوتنمان لەگەڵ ئۆکسجیندا زیاتر دەبێت.
2. دوای ئەوەی کە لە جێی خۆمان وەستاین پێویست خۆمان بدەین بە زەویدا.
3. دواتر پێویستە دەست بە خۆ لولکردن خلۆرکردنەوە بکەین تاکو ئاگرەکەی جل و بەرگەکەمان دەکوژێتەوە، بەڵام پێویستە دەم و چاومان بە دەستەکانمان دابپۆشین.
پۆستەکانی پێشتوو:
سێگۆشەی ئاگر☟☟
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=117662857544218&id=110859911557846
جۆرەکانی ئامێری ئاگر کوژێنەوە☟☟
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=115526937757810&id=110859911557846
چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری ئاگرکوژێنەوە☟☟
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=117272310916606&id=110859911557846
22/04/2022
Forklift Safety سەلامەتی فۆرکلیفت
فۆرکلیفت سەیارەیەکی بچووکی پیشەسازییە، کە لە بەشی پێشەوەی هۆکارێکی بەهێزی هەیە کە بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی تەنە قورسەکان.
سەلامەتی سەد لە سەد هیچ کاتێک بونی نیە لە هیچ شوێنک، وە فۆرکلیفتیش توشی کارەسات دەبێت، ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی کارەسات خۆی لە چەند خاڵێکی گرنگدا دەبینێتەوە کە ئەمانەن:
1.نەبوون یاخود کەم ئەزموونی یاخود باش ڕانەهێنراوی کەسی بەکارهێنەر (لێخوڕ).
2. زیادەڕەوی لە خێرای ، بەهۆی ڕەچاونەکردنی خێرای دیاری کراو.
3. کەمتەرخەمی لە چاکردنەوەی کێشەکانی سەیارەکە ( مەینتێنانس )
4. نا هاوسەنگی لە کێشی ئەو تەنەی کە بە فۆرکلیفت ئەیجوڵێنین.
5. گواستنەوە یاخود جوڵانی بارێکی زۆر بەرز و کە ڕێگر دەبێت لە ئاستی بینینی لێخوڕەکە.
لە بەرامبەردا چەندین خاڵی گرینگمان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کارەساتەکان:
1. لێخوڕین لە سنوری خێرای دیاری کراودا.
2. دیاری کردنی ڕێڕەو بۆ فۆرکلیفت و کارمەندانی شوێنکە بۆ دورکەوتنەوە لە هەموو بەرکەوتنێک.
3. لێخوڕ پێویستە پێش بەکارهنێانی ئامێرەکە ڕاهێنانی تەواوەتی پێکرێت لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی.
4. دڵنیای بونەوە ە هاوسەنگی ئەو تەنەی کە دەیگوازینەوا.
5. گواتسنەوەی ئەو تەنە بەرزانەی کە ڕێگە پێدراوبن.
6. بوونی پەیوەندی بەردەوامی نێوان کارمەند و لێخوڕ
7. پێویستە پێش بەکارهێانی ئامێری فۆرکلیفت پشکنینی تەواوەتی بۆ ئامێرە بکرێت تاکو دڵنیابینەوە لە سەلامەتی بەکارهنێانی.
E-Mail: [email protected]
09/04/2022
The Fire Triangle: سێگۆشەی ئاگر
کرداری ئاگر کردارێکە لە ئەنجامی بوونی سێ شتدا دروست دەبێت کە ئەوانیش ئەمانەن:
1. Oxygen Source: سەرچاوەی ئۆکسجین
کە لە هەوای ئاسایدا هەیە و ڕێژەی ئـۆکسجین بریتیە لە 21% لە هەوادا.
2. Heat Source: سەرچاوەی گەرمی
خۆر، ڕوویەکی گەرم، پڕیشکە ئاگر، لێکخشاندن، وزەی کارەبای، .....
3. Fuel Source: سەرچاوەی سوتەمەنی
سەچاوە سوتەمەنیەکان دەکرێت شل یان گاز یان ڕەق بێت ، لێرەدا چەند نمونەیەکی سوتەمەنی ئاماژە پێدەکەین:
1.سەرچاوە سوتەمەنیە ڕەقیەکان وەک: خەڵوز، دار، پەڕە ( وەرەقە )، چەرم، پلاستیک، شەکر، دانەوێڵە، ......
2. سەرچاوە سوتەمەنیە شلەکان وەک: بەنزین، کهول، ڕەنگ، ڕۆنی زەیتون، ......
3. سەرچاوە سوتەمەنیە گازییەکان وەک: گازی سروشتی، پڕۆپان، هایدرۆجین، یەکە ئۆکسیدی کاربۆن، ......
contact us :
E-Mail: [email protected]
08/04/2022
How to use a fire extinguisher : چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری ئاگر کوژێنەوە
لە کرداری ئاگر کوژانەوەدا دەبێت کرداری PASS جێ بەجێ بکەین، وشەی PASS کە کورت کراوەی ئەم چوار کردارەی خوارەوەیە:
1. Pull: ڕاکێشان
لەم کرداردا دەرزیی ئاگر کوژێنەوەکە دەر دەکەین.
2. Aim: ئامانج
لەم حاڵەتەدا ڕووەوەو ئامانجەکە ( ئاگرەکە ) دەوەستین.
3. Squeeze: گوشین
لەم حاڵەتەدا دەسکی ئامێری ئاگر کوژێنەوەکە دەگوشین.
4. Sweep: سوڕاندن و جوڵاندن
لە کۆتا کرداردا سۆندەی ئاگر کوژێنەوەکە بەملا و لادا دەسوڕێنین بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
contact us :
E-Mail: [email protected]
07/04/2022
بەکارهێنانەکانی ئامێرە پارێزەرە کەسییەکان ( پی پی ئی )
1. Head Protection: (پارێزەری سەر (کڵاو
سەر دەپارێزێت لە هەموو پارچەیەک کە بەردەبێتەوە یاخود بەرز دەبێتەوە.
2.Hearing Protection: پارێزەری گوێ
گوێکان دەپارێزت لە هەموو ژاوە ژاو دەنگێکی ئامێرەکان ، یاخود ئەو دەنگانەی لە کاتی چاککردنەوەی ئامێر یان شتێک دروست دەبێت.
3. Chaps Pants: پانتۆڵی پێستی (چەرم)
بۆ پارستن لە کەرەستە بڕەکان بەکاردێت وەک مشار.
4. Foot Protection: پارێزەری پێ
پێکانمان دەپارێزت لە پارچە بەربوەوەکان، خلۆکەکان، پارچەی تیژ، قورس، هەروەها لە ڕووە تەڕ و خلیسکەکان، شتی گەرم، کارەبا.....
5. Eye Protection: پارێزەری چاو
چاوەکانمان دەپاێزت لە تەپ و تۆز، کانزا بڕاوەکان، شلە ترشەکان، تیشکی لەحیم.......
6. High Visibility Vest: فانیلەی باش بینراو (چاکەت)
بەم چاکەت بۆ نیشاندنی تۆیە واتە کەسی بەرامبەر ئەزانێت کە کەسێک لە شوێنەکە بونی هەیە بە هۆی بونی مادەی فسفۆڕی لەسەر پۆشاکەکە، بەکاردێت بۆ پاراستنت لە ئۆتۆمبێلە جوڵاوەکان.
7. Hand Protection: پارێزەری دەست
بەکاردێت بۆ پاراستنی دەست لە شتی تیژ، گەرم، وە مەترسیە کیمیای و زیندەی و کارەباییەکان.
8. Harness Lanyard: پشتێنی سەلامەتی
کاتێک لە بەرزی شەش پێ واتە لە 1.8m کاردەکەیت پێویستە قایشی سەلامەتی بەکار بهێنین.
Safety Info
E-Mail: [email protected]
06/04/2022
Welding safety سەلامەتی لەحیم کردن
کرداری لەحیم کردن یەکێکە ل کردارە مەترسیدارەکان، بۆ ئەوەی کردارەکە بە سەلامەتی جێبەجێ بکەین پێویستە ئەم هەشت خاڵە جێبەجێ بکەین.