09/05/2026
خوێندکارانی خۆشەویستیم،
من نەمکرد ، ئێوە بیکەن ..
=====================
حەیف مرۆڤ تەنها جارێ دەرفەتی ژیانی هەیە، مامۆستا هەژار وتەنی: " مرۆڤ دوو ژیانی پێویست بوو، لەیەکەمیان تەجرووبە کۆبکاتەوەو لەدووهەمیان تەجروبەکەی بەکار بێنێ" ، ئێستە کەهەر یەک ژیان هەیەو تازە ناکرێم منیش وەک ئێوە خوێندکاری قۆناغی ۱۲ بم، داوام لێتان ئەوەیە ڕۆژانە :
- کاتژمێر 4:00amی بەیانی هەستن، دوای ئەوەی نوێژی بەیانیتان کرد، هەر بەدەستی بەدەستنوێژەوە دەستبکەن بەخوێندن تا ئەوکاتەی خێزانەکەتان هەڵدەستنە سەر سفرەی بەیانی و نزیک بە سێ سەعات و نیوێک بخوێنن، ئەو کاتە باشترین کاتی خوێندنە، دەروونزانەکان تیایدا دەڵێن، "ئینسان لەو وەختی بەرەبەیانەدا بچێ بۆ دزییش ئەگەری سەرکەوتنی سەدا ۹۰ زیاترە 😁 چونکە چالاکیی مێشکی زۆر بەرز دەبێ "..
- نانی بەیانیتان خوارد نانێکی تەندروستی کوردییانە، دەست بکەنەوە بەخوێندن تا 10:30am، تا ئەوکاتەی ئیتر وزەت کەم دەبێ و هەستدەکەی زوو هەستاوی و خەوت دێت، ڕاستەوخۆ سەرخەوێک بشکێنە، کە کەمتر نەبێ لەسەعاتێک، کە هەم سونەتە و پێی دەڵێن (قەیلولە)و هەمیش کۆی ڕۆژەکەت چالاک دەکات ..
- کە 11:30am هەستایت نیو سەعاتێک پشوو بدەو دوای نوێژی نیوەڕۆ و نانخواردن، لەکاتژمێر 1:00pm تا 4:30pm دەستبکەوە بە کۆشش، تا دوو سەعات پێش بانگی ئێوارە، لەو دوو سەعاتەی پێش بانگی ئێوارە هیچ مەکە و تەنها پشوو بدە، پیاسەیەک بکە، دۆندرمەیەک، یان میوەیەک، یان هەواڵپرسینی هاوڕێیەک و سەیرکردنی مۆبایل و گرووپە پێویستەکان ..
- دوای نانخواردنی ئێوارە و نوێژکردنی مەغریب، دەست بکەوەوە بەخوێندن و هەتا کاتژمێر 10:30pm بەردەوام بە و ئیتر تەواو، شەوانە لە 3 سەعات زیاتر مەخوێنە، ئیتر کاتی دەستنوێژێک و نوێژی خەوتنانە، نوێژ بکەو دوای دەم و ددان شتن بخەوەو هەرگیز نەهێڵی خەوەکەت بگاتە کاتژمێر 11:00pm, بەدەستنوێژەوە بخەوەو سبەی بەهەمان پلان هەستەوە ..
پشتیوان بەخوا ئەوە یەک لەپلانە هەرە سەرکەوتووەکان دەبێت بۆ تۆ ..
==========================
بە ئومێدی سوود و سەرکەوتنتانم، ئازیزەکانم ..
م. کۆچین واژەیی
مامۆستای زمانی عەرەبی قۆناغی 12
13/11/2025
وشە لێکچووەکان:
bill
لیستی حساب پێش ئەوەی پارە بدەیت وەک ئەوەی کە نانێک دەخۆیت و حسابەکەت بۆدێنن.
receipt
لیستی حسابە دوای ئەوەی پارەکەت داوە وەک لیستی ئەو شتومەکانەی لە مارکێت ئەیکڕیت و دواتر لیستەکەیت دەدەنێ.
invoice
لیستی پێویستی و نرخەکانیانە کە دەیدەیت بە کەسێک تا پەرەکەیت پێبدات وەک ئەوەی وەستایەک ئیش بۆ کەسێک دەکات و بە لیستێک ئەو شتانەی کڕیویەتی دەیداتە خاوەن کار تا تێچووەکەی بداتێ.
خوێندنەوە:
bill بیڵ
receipt ڕسیپت
invoice ئینڤۆیس
14/10/2025
Empathy = هاوسۆز
بە(ئێمپەثی) دەخوێندرێتەوە
هاوسۆزی کەسێکە لەڕووی هەستکردن بە کێشەکانی.
Her empathy made me to be her friend.
Compassion = هاوخەم، هاریکار، یارمەتیدەر
بە(کۆمپاشن) دەخوێندرێتەوە
هاوسۆزی و پاشانیش یارمەتیدانی کەسێکە لە کێشەکەیدا.
Thanks for your compassion in my trouble.
م. سەرکۆ تەها
14/09/2025
تۆش ئەم هەڵەیەت کردووە؟✋
دەستەواژەی close هەم کارە و هەم هاوەڵناوە بەڵام شێوازی خوێندنەوەی بۆ هەر یەکێکیان جیاوازە:
کڵۆز "close" واتە دادەخات و دەبێتە کار بەمجۆرە:
Could you close the car door, please?
تکایە دەتوانی درگای ئۆتۆمبێلەکە دابخەیت؟
کڵۆس "close" واتە نزیک وە دەبێتە هاوەڵناو بەمجۆرە:
Donť let your child to put fuel close to the stove. It makes danger.
مەهێڵە منداڵەکەت سوتەمەنی لە نزیکی تەباخەکە دانێت. مەترسیدارە.
کەواتە لەمڕۆوە بزانە خوێندنەوەی close بە کۆتایی "س" یان "ز" دەبێتە هۆی گۆڕینی ماناکەی.
مامۆستا سەرکۆ.
07/09/2025
باشترین کات کەیە تا منداڵەکەم فێری زمانی دووەم بکەم؟🚀🏍⛽
باشترین کات بۆ ئەوەی منداڵەکەت فێری زمانی دووەم بکەیت لە سەرەتای لەدایکبوونەوەیە تا تەمەنی حەوت ساڵی.
لەبەر ئەم هۆکارانە:
🧠
بیر تیژی: مێشکی منداڵ زۆر باشە لە کۆکردنەوەو کۆگاکردنی دەنگ و ڕێزمان و وشەی زمانە نوێیەکە. ئەتوانێ چەندین زمان فێر ببێت هاوشێوەی زمانی سروشتی خۆی کە زمانی دایکە وەک بڵێی زمانە نوێیەکە هەڵدەمژێتە ناو مێشک و هزرییەوە.
👅
دەربڕین: ئەو منداڵانەی لە سەرەتاوە فێری زمانێکی نوێ دەبن بە جۆرێک گەشە لە زمانەکەدا دەکەن وەک بڵێی قسەکەری ئەسڵی ئەو زمانەن.
🗣️
ترسیان کەمترە لە هەڵەکردن: منداڵان کەمتر گوێ بە ڕاست و هەڵەی ئیشەکانیان دەدەن بۆیە زۆر ئازایانەو ئازادانەتر زمانە نوێیەکە بەکاردێنن.
🎓
دامەزراوەییەکی بەهێزتر: ئەو بەرکەوتنەی کە لە سەرەتاکانی تەمەنەوە ڕوودەدات وادەکات منداڵ هەردوو زمانەکەی لەبیربێت بەدرێژایی تەمەنی.
بەدڵنیایشەوە هەرگیز درەنگ نییە. تەنانەت دوای ئەو تەمەنەو لە ساڵەکانی (٨-١٢) مرۆڤ دەتوانێت فێری زمانێکی نوێ ببێت بەڵام بەدڵنیاییەوە زەحمەتی زیاترە. هەرزەکار و پێگەیشتوانیش دەتوانن زۆر بە ڕەوانی فێرببن بەڵام ڕەنگە شێوەی قسەکردن و سانایی فێربوونیان قورستربێت بەراورد بە منداڵان لە تەمەی پێش حەوت ساڵ.
ئەگەر منداڵەکەت چوار ساڵانە ئەوا باشترین کاتە تا زمانە نوێیەکەی پێبناسێنیت لەڕێی چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەیەوە وەک (گۆرانی و کارتۆن و چیرۆک و نواندن و قسەو گفتوگۆ).
تێبینی/ ئەم پێوەرانە تایبەت نییە تەنها بە زمانی ئینگلیزی و بۆ هەر زمانێکە کە منداڵ لەدوای زمانی دایکەوە فێری دەبێت.
The best time to teach your children a second language is as early as possible — ideally from birth to around age 7.
Here’s why:
🧠 Brain flexibility: Young children’s brains are especially good at picking up sounds, grammar, and vocabulary. They can learn multiple languages naturally, almost like “absorbing” them.
👅 Pronunciation: Kids who start early usually develop a more native-like accent.
🗣️ Less fear of mistakes: Children are less self-conscious, so they practice more freely.
🎓 Stronger foundation: Early exposure makes it easier to keep both languages throughout life.
That said, it’s never too late. Even if he starts later (8–12 years), they can still learn very well, just with a bit more effort. Teenagers and adults can become fluent too, but accent and ease of learning may be harder.
👉 Since your child is 4 years old, this is a perfect age to introduce a second language in daily life (songs, cartoons, stories, play, or talking with him).
ئامادەکردنی مامۆستا سەرکۆ تەها.
29/07/2025
That is what I hope you all strive to learn.
30/05/2025
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان ڕاگەیاندرا
پۆلەکانی
٤ ـ ٥ ـ ٦ ـ ۷ـ ٨ ـ ۹ ـ ۱۰ ـ ۱۱
26/05/2025
بۆ بازرگان و فرۆشیارە بەڕێزەکان:
"ئەمساڵ بۆ بەرژەوەندی بازرگان و دوکانداران پوشاکی قوتابخانە وەک خۆی مایەوە، بەڵام بڕیار دراوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦- ٢٠٢٧ جلوبەرگی قوتابیان بگۆڕێت"
وەزیری پەروەردە
25/05/2025
بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە....
لەمەودوا هیچ ئاهەنگێکی خەڵاتکردن و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ دەرچووانی ١٢ ئامادەیی سازناکرێت.
بڕیارەکەت پێچۆنە؟