قوتابخانەی برەو ی بنەڕەتی

قوتابخانەی برەو ی بنەڕەتی

Share

قوتابخانەی(برەو)ی بنەڕەتی (پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیارو دڵسۆز بۆ نیشتمان)

03/06/2026

ئاگاداری ‼️
👇👇

01/06/2026

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە ( ١ی ٦ ) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی منداڵانی جیهان و بەتایبەتی قوتابییە چاوگەش و ئازیزەکانی قوتابخانەکەمان دەکەین.
منداڵان تەنها داهاتووی ئێمە نین، بەڵکو جوانی و ڕووناکی دەستپێکی هەر ڕۆژێکی نوێن.
ئەرکی سەرەکی ئێمە لە قوتابخانە و ماڵەوە، دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، پڕ لە خۆشەویستی و هاندەرە بۆ ئەوەی خەونەکانیان گەورە ببن و بەهێزەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن.
با هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی مافەکانیان، پێدانی پەروەردەیەکی تەندروست و چاندنی زەردەخەنە لەسەر لێوەکانیان.
پێکەوە بەرەو داهاتویەکی گەش بۆ مناڵان

27/05/2026

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابییە ئازیزەکانمان، دایکان و باوکان و کەسوکاری بەڕێزیان و مامۆستا دڵسۆزەکانمان دەکەین.
داواکارین لە خوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی، تەندروستییەکی باش و بەدیهاتنی سەرجەم هیوا و ئاواتەکانتان.
هیوادارین پشوویەکی خۆش و پڕ لە شادی لەگەڵ خێزانەکانتان بەسەر ببەن.

Photos from ‎قوتابخانەی برەو ی بنەڕەتی‎'s post 26/05/2026

کاتێک ژینگەیەک دەبێتە لانکەی پێگەیاندنی خەونەکان، بەرهەمەکەی دەبێتە بڕینی لوتکەی سەرکەوتن!
قوتابخانەی (برەو) تەنها شوێنێک نییە بۆ فێربوونی پیت و وشەکان، بەڵکو باخچەیەکی تژی لە متمانەیە کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر بەھرە شاراوەکانی منداڵان و پەڕ و باڵیان پێ دەبەخشرێت بۆ فڕین لە ئاسمانی داهێناندا.
ئێمە لە "برەو" تەنها وانە ناڵێینەوە، بەڵکو چاندنی تۆوی بیرکردنەوەی جوان و پەروەردەکردنی نەوەیەک ئامانجمانە کە بتوانێت بە قەڵەمەکەی جیهان بنەخشێنێت.
مایەی شانازییەکی بێپایانمانە کە ئەمڕۆ بەرهەمی ئەم ماندووبوونە لە درەوشانەوەی ئەستێرەکانماندا دەبینینەوە...

دڵخۆش و ئاسودەین بە بەشداری کردنی قوتابیانی قوتابخانەکەمان لە پێشبڕکێی یادی (٣٤) ساڵەی لەدایکبونی گۆڤاری پەپولەدا ..

هەردوو قوتابی قوتاخانەکەمان 👇
*مەیل سیروان مەولود
بەنووسینی هۆنراوەی (من پەپوولەم) توانی پلەی یەکەمی هۆنراوە بەدەستبهێنێت

*مەیلی محمد عەبدولواحید
بەنووسینی چیرۆکی (شێرە بەفرینە) توانی پلەی سێیەمی چیرۆک بەدەست بهێنێت

بەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و سەرجەم مامۆستایان جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترو بەردەوامیان بۆ دەخوازین
سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی منداڵ پارێزی کوردستان و گۆڤارە ناوازەکەی پەپولە دەکەین و
سوپاسی تایبەتمان بۆ مامۆستا (جوان) مامۆستای قوتابخانەکەمان کە هاوکارو هاندەریان بوو لەنووسین و بەشداریکردنیان

22/05/2026

قوتابیە ئازیزەکانی پۆلی شەشەم ..
کڵاوەکانتان بەرز بکەنەوە و بەرەو پۆلی حەوتەم هەنگاو بنێن.
ئێمە وەک مامۆستایانتان، چاندنی تۆوی زانستمان لە دڵتاندا تەواو کرد، ئێستا کاتی ئەوەیە گەشە بکەن و ببنە هیوای پاشەڕۆژ.
ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئێوە:
هەمیشە بەدوای زانستدا بگەڕێن و ڕەوشت بکەنە تاجی سەرتان.
پیرۆزتان بێت.

👉🔄📲

21/05/2026

هەنگاوێک بەرەو ئاسۆیەکی ڕوونتر..
پیرۆزە دەرچوونتان قوتابیە نازدارەکانی (برەو) ..
کە دوای ساڵانێک لە هەوڵ، کۆشش و سەرکەوتن، گەیشتنە وێستگەی کۆتایی قۆناغی بنەڕەتی.
ئەمڕۆ بە شانازییەوە ماڵئاوایمان لە گوڵەکانی پۆلی شەشەم کرد و بەڕێمان کردن بەرەو قۆناغێکی نوێی خوێندن و ژیان.
ئەم مەراسیمە جوان و شایستەیە، بەرهەمی ماندووبوون و دڵسۆزی بێپایانی مامۆستا (تاڤگە) و مامۆستا (دەریا) بوو، کە بە هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی کارگێڕی قوتابخانە و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەکانمان سازدرا، تا یادگارییەکی نەسڕاوە و لە بیر نەکراو لە دڵی قوتابییەکانماندا نەخش بکەن.
دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و دایکان و باوکان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و درەوشانەوەی بەردەوام بۆ ڕۆڵە خۆشەویستەکانمان دەخوازین لە قۆناغی داهاتوویاندا.
ئێوە شایەنی باشترینەکانن .. (برەو) یش پێشەنگی باشترینەکانە.

(ڕاگەیاندنی قوتابخانەی برەو)

20/05/2026

قوتابییە خۆشەویستەکانمان، مامۆستا دڵسۆزەکان و کەسوکاری بەڕێزی قوتابیان ..

ئەمڕۆ بە کۆتا هاتنی تاقیکردنەوەکان، قۆناغێکی گرنگ و پڕ لە هەوڵ و کۆششمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنا.
ئەم ساڵی خوێندن تێنەدەپەڕی و نەدەبووە خاوەنی ئەم کۆتاییە جوانە، ئەگەر ماندووبوون و شەونخونیی قوتابییە ئازیزەکانمان، دڵسۆزی و پشوو درێژیی مامۆستا بەڕێزەکانمان لە ناو پۆلەکاندا و پاڵپشتی و هاوکاریی بەردەوامی دایکان و باوکانی هێژا نەبوایە.
هەمووان پێکەوە وەک یەک خێزان، نموونەیەک لە هاوکاری و سەرکەوتنتان پێشکەش کرد.
سوپاس و پێزانینی بێپایان بۆ کارگێڕی و مامۆستایان کە هەموو هەوڵێکی خۆیان دا بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە باشترین شێوە و سوپاس بۆ هەموو چرکەیەکی ماندووبوونی ناو پۆلەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
ئێوە سەرمایەی ڕاستەقینەی ئەم قوتابخانەیەن ..
دەستخۆشییەکی گەرمیش لە قوتابییە چاوگەشەکانمان کە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەکان بوونەوە.
هیوادارم بەرهەمی ئەم ماندووبوونە بە نمرەی بەرز و سەرکەوتنی گەورە هەموان شادمان بکات.
پشوویەکی ئارام، شاد و پڕ لە تەندروستی بۆ یەک بە یەکتان دەخوازم و تەمەندرێژ بن.

Photos from ‎قوتابخانەی برەو ی بنەڕەتی‎'s post 13/05/2026

تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ((٢٠٢٥-٢٠٢٦))
وەرزی دووەم (کۆتای ساڵ) بەردەوامە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیەکان دەست خۆشی بۆ سەرجەم لیژنەکان
*لیژنەی تاقیکردنەوەکان
*لیژنەی پشکنین
*لیژنەی وردبینی
تەواوی مامۆستایانی چاودێر وفەرمانبەران
دووبارە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان بە هیوای دواڕۆژێکی ڕووناک..

07/05/2026

لە قوتابخانەی (برەو) ئێمە یەک خێزانین.
لێرە فێربووین کە وەفاداری لوتکەی مرۆڤایەتییە و ڕێزگرتن لە مامۆستا، ڕێزگرتنە لە پیرۆزیی زانست.
ئەمڕۆ وەک خێزانێکی جوان، دڵەکانمان لە دەوری مامۆستایەکی نموونەیی کۆ ببۆوە؛ مامۆستا (پرشنگ)ی ئازیز.
ئەو مامۆستایەی ٤١ ساڵی تەمەنی خۆی وەک مۆمێک لە ناو پۆلەکاندا تواندەوە تا ڕێگەی نەوەکانی داهاتوو ڕووناک بکاتەوە.
مامۆستا گیان، ئەگەرچی خزمەتی مامۆستایت کۆتایی دێت، بە شانازییەوە پێت دەڵێین: تۆ تەنها هاوکار نەبوویت، تۆ کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئەم خێزانە بوویت.
ئەم مەراسیمە، کەمترین سوپاسگوزاریی خێزانی قوتابخانەکەمانە بۆ ماندووبوونی چەندین ساڵەت.
هەمیشە ئەوە بزانە ماڵە گەورەکەت (برەو) بە هەمان مۆسیقای خۆشەویستییەوە هەموو کات دەرگای بۆت کراوەیەو وەک ماڵی خۆت دەمێنێتەوە

ڕێکخستن و ئامادەکردنی :
مامۆستا جوان & مامۆستا هەڵشۆ
بە هەماهەنگی:
کارگێڕی و تەواوی مامۆستایانی قوتابخانە

Photos from ‎قوتابخانەی برەو ی بنەڕەتی‎'s post 05/05/2026

گەشتی قوتابیانی پۆلی شەشەم
بۆ پارکی (هەواری شار)

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


سەروەری/نزیك شەقامی شەست مەتری
As Sulaymaniyah