تۆڕی زانستی بەهەشت

تۆڕی زانستی بەهەشت

Share

تۆڕی زانستی بەهەشت

40 خاڵی گرنگ سەبارەت بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدر 27/03/2024

40 خاڵی گرنگ سەبارەت بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدر

40 خاڵی گرنگ سەبارەت بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدر اوی نامیلکە : (٤٠) خاڵی گرنگ سەبارەت بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدروەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان و بەهەشتپێناسە : لەم نامیلکەیە بە کورت و پوختى ...

ماڵپەڕی بەهەشت 01/04/2022

سبەی شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە
لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بە هاوەڵانی دەفەرموو:
وا مانگی ڕەمەزان بەسەرتاندا هات, مانگێكی پیرۆزە, خوای گەورە ڕۆژوگرتنی ئەم مانگەی لەسەرتان فەرزكردووە, دەرگاكانی بەهەشت تێدا دەكرێتەوەو دەرگاكانی دۆزەخی تێدا دەبەسترێت, وەشەیتانەكانیشی تێدا كۆت وبەند دەكرێت, وەخوا لەم مانگەدا شەوێكی هەیە كەچاكترە لەهەزار مانگ, (مَنْ حُرِمَ خَيْرَهَا فَقَدْ حُرِمَ ) ئەوەی لەخێروپاداشتەكەی بێبەش بێت ئەوەبەڕاستی بێبەشە".
وە هەروەها دەیفەرموو : هەموو شەوێكى ڕەمەزان خوای گەورەو میهرەبان عەفوی هەیە .
خەڵكێك كە شایستەی عەفوی خوان خوای گەورەو میهرەبان ئازادیان ئەكات لە دۆزەخ .
بۆیە برا و خوشکى موسڵمانم نەكەی ئەم لێخۆشبونی خوای گەورە لە خۆت مەحروم بكەی و ڕۆژوو نەگری یان بەهۆى تاوان و خراپەوە خۆت لەم لێخۆشبوونەوەى خواى گەورە بێ بەش بکەى .

ماڵپەڕی بەهەشت ماڵپەری بەهەشت ماڵپەڕێكی ئیسلامى زانستی پەروەردەیی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله ع...

18/11/2021

ئۆفەرێکی کاتی
حەوت کتێب بکڕە و حەوت کتێب و نامیلکە بە دیارى وەربگرە
--------
سەرجەم بەرهەمە چاپکراوەکانى ماڵپەڕى بەهەشت بە(35) هەزار
کتێبەکان ئەمانەن :
یەکەم : خواپەرستى نەک شەخس پەرستى (450) لاپەڕە .
دووەم : فەتوا گرنگەکان سەبارەت بە پایەکانى ئیسلام (930) لاپەڕە .
سێیەم : ڕێگاى بەختەوەرى ئافرەتى موسڵمان (650) لاپەڕە .
چوارەم : سوننەتەکانى ڕۆژانەى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم. (325) لاپەڕە .
پێنجەم : ئا ئەمەیە ئیسلام وەڵامێک بۆ مولحیدان (283) لاپەڕە .
شەشەم : پوختەیەکی ڕەوان پێشکەش بە نەوەى موسڵمان (پەروەردەى منداڵان) (150) لاپەڕە .
حەوتەم : چۆنێتى دەست نوێژى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم (364) لاپەڕە
------------------------
نرخى سەرجەم کتێبەکان تەنها (35) هەزارە وگەیاندن بۆ سەرجەم شارەکانى کوردستان بێ بەرامبەرە .
------------------------
بۆ پەیوەندی کردن و ناردنى نامە
لەڕێگەى تلیگرام ئەم لینکە بکەرەوە
https://t.me/malpariba8
مۆبایل :
07701517378

05/11/2021

ئەگەر شارێکی وەکو سلێمانى بە هەموو ماڵ و دوکان و مارکێت و کۆمپانیا و سەیارە و پارە و ... هەر هەموی وەکو دیارى پێت بدرێ و تاپۆی بکەن لەسەرت بەو مەرجەى ڕۆژانە (دە کاتژمێر) کار بکەى ، کارێک کە لە تواناى خۆتدا بێ ، ئایا هەمو کەسێکی ژیر و تێگەشتوو بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە ئەو (دە کاتژمێرە) کار دەکات یان نا؟
بێ گومان بەڵێ کار دەکات چونکە دیاری و خەڵاتەکە زۆر زۆرە .
جا لێرە پرسیارێک دەکەین
خواى گەورە لە شەو و ڕۆژێکدا زۆر لەو (دە کاتژمێرە) کەمترى لە ئێمە داوا کردوە کە ئەنجامی بدەین لە پاداشتدا بەهەشتمان پێ دەبەخشێ کە :
1- هەتا هەتاییە و هەرگیز نابڕێتەوە ، بەڵام ماڵ و سامانى دنیا لە سەعاتى سفردا دەمریت و هەمویت لە دەست دەچێ .
2- خانو و بیناکانى هەموی لە ئاڵتون و زیوە ، بەڵام ئەوەى دنیا هەموی بلۆک و گەچ و چیمەنتۆیە .
3- هەرگیز توشی نەخۆشی و پیربون نابیت ، بەڵام لە دنیا توشی چەندین نەخۆشی و پیربون و ئێش و ئازار دەبیت .
کەواتە برا و خوشکى موسڵمان:
تۆزێ بیر بکەرەوە و تێڕامێنە بزانە کاتەکانت چەندی بۆ خوا و بەدەستهێنانى بەهەشتى هەتا هەتایی سەرف دەکەی ، وە چەندی بۆ دنیایەکى کاتى کە هەر زوو دەڕوات؟
خواى گەورەش دەفەرموێ :
[وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ] وە ژیانی دونیا هیچ شتێك نییە تەنها یاری كردن و ڕابواردن و كات بەسەربردن نەبێ [وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ] بەڵام ڕۆژی قیامەت باشترین شوێنە بۆ ئەو كەسانەی كە تەقوای خوای گەورە ئەكەن و خۆیان ئەپارێزن لە شیرك و تاوان [أَفَلَا تَعْقِلُونَ (32)] ئەوە بۆ تێناگەن .
وە ئەوەش بزانە کەمترین کەسی بەهەشتى نەک ئەوەندەى شارى سلێمانى بەڵکو دە ئەوەندەى هەموو دنیا موڵک و ماڵ و باخ و باخات و زەوی پێ دەدرێ .
کەواتە کەسی ژیر و تێگەشتوو هەرگیز بە جوانى و ڕازاوەى دنیایەکی کاتى ناخەڵەتێ و کار دەکات بۆ ئەو ژیانە نەمرییە هەتا هەتاییە .
خواى گەورە بیکاتە قسمەتى هەمومان .
https://walamakan.com/960

04/11/2021

پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی جومعە
1- خۆ شۆردن کە واجبه .
2- سیواک کردن و خۆ بۆن خۆش کردن.
3-سەر و ڕیش چەور کردن .
4- زوو ڕۆشتن بۆ مزگەوت.
5- لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی جوان .
6- خوێندنی سورەتی الکهف .
7- زۆر سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم.
8- نزیک بوونەوە له ووتارخوێــــــن .
9- بێـــدەنگ بوون لەکاتی ووتارەکەدا .
10- پاڕانەوە و دوعا کردن له دوای نوێژی عسر تا پێش مغریب.

https://walamakan.com/Besh-59

09/09/2021

( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ).

28/08/2021

نوێ
جلال الدين الرومي (مولانا) لە نێوان عیرفانزانی و كوفرستانی
https://walamakan.com/Kteb-123
............
زۆر باسی (مولانا جلال الدین الرومی) دەبیستین، تەنانەت بێجگە لە هەندێك لەموسڵمانان، كافر و گاورەكانیش زۆر مەدح و سەنای دەكەن؟ ئایا ئەم پیاوە كێیە؟ ئایا ڕاستە پێشەوایەكە لە پێشەواكانی ئیسلام؟ جێی خۆیەتی بە (مەولانا) وەسف بكرێت؟
ناسینی كەسایەتی هەر نووسەرێك كە لە باسی ئیسلامەتی نووسیبێ‌، بە وەرگێڕانی ژیاننامەكەی نییە! ئایا چ ڕۆژێك و لە كوێ‌ لە دایك بووە؟ دوای خۆی چەند بەرهەمی بەجێهێشتووە؟...هتد.
بەڵكو ناسینی كەسایەتییەكەی بریتییە لە هەڵسەنگاندنی نووسراوەكانی بە پێوەری قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) و یەكڕایی زانایانی ئیسلام بۆیە پوختەی ئەم بابەتە سەبارەت بەناسینی كەسایەتی جەلالی ڕۆمی لە دوو ڕوانگەوەیە:
یەكەمیان: بیروباوەڕی جەلالی ڕۆمی.
دووەمیان: دەرهاوێشتەی بیروباوەڕی جەلالی ڕۆمی لە هەڵسوكەوتیدا.

26/08/2021

گەوهەرێكی پوخت و جوان سەبارەت بە: جوانی و چاكەكانی ئـایـنی ئیـسـلام
....................
لینکى داگرتن
https://ba8.org/Kteb/114
------------------------------

22/08/2021

5000 هەزار وانەى شەرعى لە ماڵپەڕى بەهەشت دابەزێنە
ئێستا و بۆ یەکەمجار و تەنها لە ماڵپەڕى بەهەشت دەتوانن زیاتر لە (5000) هەزار وانەى شەرعى دابەزێنن کە شیکردنەوەى دەیان کتێبی بەسوودە و لە لایەن کۆمەڵە مامۆستایەکی بەڕێزەوە شەرح کراون .
-----------------------------
لینکی وانە شەرعییەکان
https://ba8.org/Dengekan
-----------------------
پێناسەی ماڵپەری بەهەشت
ماڵپەری بەهەشت ماڵپەڕێكی ئیسلامى زانستی پەروەردەیی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله عنهم) لەسەرى بوون - وە سەر بە هیچ گروپ و لایەنێکى حیزبى نیە و لە ساڵی (1427ى کۆچی بەرامبەر بە 2006)ى لە دایک بوون دامەزراوە .
--------------------------
ئامانجمان
ئاشناكردنی كۆمەڵگایە لە ئیسلامی ڕەسەن و دروستكردنی تاك و كۆیەتی بۆ تێگەشتن لە سەرچاوەكانی كە بریتین لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی صەحیح و ئاشكراكردنی ئەو شتانەی كە نامۆن بە ئیسلام و خراونەتە نێویەوە بە چەندین دەستەواژەی دەنگ و ڕەنگ و نوسراوی لە بوارەكانی بیروباوەڕ و ڕەوشت و ئاكار و پەروەردە و زانست و پزیشكی و گەشەی كۆمەڵایەتی...
---------------------------
خودایە داوات لێ دەکەین دامەزراومان بکەیت ، وتەوفیقمان بدەیت بۆ هەر کار وگوفتارێکی جوان وچاک بەو شێوەیەیی کەخۆت لێی ڕازیت .

10/08/2021

سەبارەت بە مانگی موحەڕەم زۆر بە کورتی :
1- گرتنى ڕۆژوو لەم مانگەدا بە گشتى سوننەتە .
2- و بە باشترین ڕۆژووش دادەنرێت لە نێو مانگەكانى ترى ساڵ جگە لە مانگى ڕەمەزان نەبێت.
3- بە تایبەت ڕۆژى دەیەمى كە پێی دەووترێت عاشورا .
4- پێغەمبەرى خواش لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوە.
5- و خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى .
6- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان .
7- حیكمەت و بۆنەى بە ڕۆژوو بوون تێدا بریتیە لە ڕزگار كردنى خواى پەروەردگار بۆ بەنى ئیسرائیل لە دەستى دووژمنەكەیان كە فیرعەونى سەكەش و دارو دەستەكەی بوون.
ماڵپەڕی بەهەشت
www.ba8.org

فەزڵ و گەورەیی مانگى موحەڕەم و ڕۆژووى عاشورا و حوکم و ئادابەکانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان 09/08/2021

فەزڵ و گەورەیی مانگى موحەڕەم و ڕۆژووى عاشورا و حوکم و ئادابەکانى
پرسیار:
یەکەم : فەزڵی مانگى موحەڕەم
دووەم : فەزڵی ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا
سێیەم : حیکمەت لە بە ڕۆژوو بونى ڕۆژى عاشورا
چوارەم : چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێنجەم : پیاو چاکان و گرنگى دان بە ڕۆژووى عاشورا
شەشەم :لەو بیدعانەش كە لەم مانگەدا داهێنراوون
حەوتەم : حوکمی گرتنی ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا بەتەنها چی یە ؟
هەشتەم : حوکمی بەڕۆژووبوون لە ڕۆژی جومعە و شەممەدا بەمەبەستی تاسوعا و عاشورا

فەزڵ و گەورەیی مانگى موحەڕەم و ڕۆژووى عاشورا و حوکم و ئادابەکانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. یەکەم : فەزڵی مانگى

05/08/2021

بەرهەمە چاپکراوەکانى ماڵپەڕى بەهەشت
یەکەم : خواپەرستى نەک شەخس پەرستى (450) لاپەڕە .
دووەم : گوڵزارى بەهەشت - هەڵبژاردەیەک لە سەرجەم بابەتەكانى ماڵپەڕى بەهەشت (970) لاپەڕە .
سێیەم : فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سونەت و قورئان . (740) لاپەڕە .
چوارەم : فەتوا گرنگەکان سەبارەت بە پایەکانى ئیسلام (930) لاپەڕە .
پێنجەم : ئا ئەمەیە ئیسلام (283) لاپەڕە ..
شەشەم : پوختەیەکی ڕەوان پێشکەش بە نەوەى موسڵمان (150)
حەوتەم : ڕێگاى بەختەوەرى ئافرەتى موسڵمان (650) لاپەڕە .
هەشتەم : قورئانییەکان و گومانەکانیان لەبارەى سوننەت . (600) لاپەڕە .
------------------------
نرخى سەرجەم کتێبەکان تەنها (50) هەزارە .
گەیاندن بۆ سەرجەم شارەکانى کوردستان بێ بەرامبەرە .
بۆ پەیوەندی کردن و ناردنى نامە
لەڕێگەى تلیگرام ئەم لینکە بکەرەوە
https://t.me/malpariba8

مۆبایل :
07701517378

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


As Sulaymaniyah