26/05/2026
جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەین٫
داواکارم لە خوای باڵادەست تاعەتی هەموو لایەکمانی قبوڵکردبێت و لە گوناهی هەموو لایەکمان خۆشبوبێت و ئەم جەژنە بکاتە مایەی خۆشی و خۆشبەختی بۆ تەواوی موسوڵمانان و ان شاء اللە هەموو رۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت 🎇✨
ئەرکان کەمال محمد
نوێنەری گشتی کۆلێژی پەرستاری
22/05/2026
سلاو خویندکارانی ئازیز
خویندکاریکی زۆر داوای ئینتەرنێتی مانگانەی ٥ هەزار دیناری کردبوو لە ماوەی پێشوو
لە ئیستادا ئۆفەری مانگانەی ٥ هەزار دینارم بۆ وەرگرتوون ئەتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن و حیجزی بکەن
لەکاتی گەڕانەوە بۆ زانکۆ دەتوانن وەری بگرن
wastapp:775 483 7555
تێبینی :-پەیوەندیان پێوە بکەن چونکە ئۆفەرەکە کاتیە
ئەرکان کەمال محمد
نوێنەری گشتی خویندکارانی کۆلێجی پەرستاری
17/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
رێنمایی تاقیکردنەوەکان؛
تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ٩ دەست پێدەکات ..
١- تکایە پێش کاتی خۆی ئامادە بن.
٢- تەنها بە قەڵەم جافی (شین) وەڵام دەدەنەوە.
٣- پێویستە خوێندکار باجی زانکۆیی پێبێت.(یان هەر پێناسێکی کەسی وەک کارتی نیشتیمانی )
٤- هێنانی مۆبایل بۆ ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە رێگە پێنەدراوە .
بۆیە تا دەتوانن جانتاومۆبایلتان با پێنەبێت.
پێنجشەم یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێدەکات و رۆژانی دواتر بە پێی خشتەکە بەردەوام دەبێت لە ئەگەری هەر رۆژێکی پشووی فەرمیدا تاقیکردنەوەکان ئەچێتە رۆژی دواتر
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک ان شاءاللە.
14/05/2026
وێنە…
وێنەی بەشێکی ،یەکەمین دیداری زانست و کۆمەڵگە لە زانکۆی سلێمانی بە چاودێری بەرێز د. کۆسار محمد و رێکخستنی د. هەناو حسن
بەرێوەچوو
تێیدا باسی چەندین کێشە و گیر و گرفتی کۆمەڵگە کراو رێگاو چارەسەری بۆ خرانە پێش و تێکەڵ بە زانستی خوێندکارەکان و بیر و هزریان کرا …
لەگەڵ ئەمانەشدا بەشێکی گرنگی ئیڤێنتەکە کار و چالاکیەکانی خوێندکاران بوون تێیاندا کۆلێجی پەرستاری بە چەندین چالاکی گرنگ و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ورێنمای تەندروستی بەشدار بوون
لێرەوە بە ناوی نوێنەرایەتی گشتی کۆلێجەوە زۆر سوپاسی سەرجەم خوێندکارانمان دەکەین توانیان بە جوانترین شێوە بە ئەرکێکی خۆبەخشانە توانای پەرستار دەربخەن و تێیدا دەست خۆشی سەرۆکی زانکۆ وەربگرن و جوانترین پشکی ئیڤێنتەکەیان بەربکەوێت💚
زۆر سوپاسی بەرێز د. دیلان دەکەین کە بەردەوام لەگەڵمان بووە بۆ پێشکەشکردن و کار ئاسانی کردنی خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکان
زۆر سوپاست د. چیمەن دەکەین وەک بەشێکی گرنگی چالاکیەکان خۆیان و خوێندکارانی بەردەوام بن لەگەلمان ..
Dylan Qader
Cheeman Jaff
ئەرکان کەمال
محمد
نوێنەری گشتی خوێندکارانی کۆلێج
12/05/2026
بەناوی نوێنەرایەتی گشتی كۆلێژی پەرستاریەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و دەرچووە ئازیزەكانمان ئەكەین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە ، دەستی ماندوبونیان ئەگوشین ،بە هیوای ئەوەی سەرجەم فێرخوازان و پەرستارانمان سەرکەوتوبن و بەردەوام بن لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەو مرۆڤایەتیی هیوادارین جێدەستمان هەبێت لە بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست
ئەرکان کەمال محمد
نوێنەری گشتی خوێندکارانی پەرستاری
ئاگادارییەکیش بۆ هەمووان ئەمساڵ هیچ ئیڤێنت و چالاکییەکی فەرمی کۆلێج ئەنجام نادرێت بۆ ئەم بۆنەیە💚
04/05/2026
سپۆنسەر….
داشکانی ڕاستەقینە بۆ سەرجەم خوێندکاران بەڕێژەی (30٪)داشکانەکە سەرجەم چەپکەکانمان دەگرێتەوە(سروشتی_دەستکرد)،وە ئۆفەری تایبەت بە کۆلێژەکەتان گەیاندنی خۆڕایی بۆ هەر گروپێک خوێندکار کە لە چوار چەپک کەمتر نەبێت بۆ ناوشاری سلێمانی،یان زیاد کردنی داشکانەکە بۆ (35٪) بۆ هەر گروپێکی زیاتر لە پێنج کەسی.
کۆبونی داشکاندن وەربگرە بۆ جاری دووەم
بەناوی کۆلێجی پەرستاری پەیوەندی پێوە بکەن وگوڵەکانتان حیجز بکەن
پەیجی پاشا فلاوەر لە ئینستگرام
Pasha.flower.shop
ناونیشان: سلێمانی _ پارک تاوەر تەنیشت مۆکا مۆر کافێ
پەیوەندی بکەن ☎️:
07718915773
07507750666
Instgram: .flower.shop
01/05/2026
بەپێی ڕێککەوتنێکی هاوبەش لە نێوان ئێچ واچ و نوێنەرە فەرمییەکانی کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی
سلێمانی:
له بهرواری١/٥/٢٠٢٦ تا بهرواری١/٦/٢٠٢٦
بە سەردانکردنی فرۆشگاکەمان، هەر خوێندکارێک له زانكۆی سلێمانی مافی داشكاندنی بە ڕێژەی (٪٢٥) ههیه لە كاتی کڕینی هەر کاتژمێرێک✨
تهنها به بهكارهێنانی كۆدی كۆلێژهكهی☑️
ئەم بڕیارە بۆ ڕێزلێنان له ماندووبونتان و پێشوازی لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی ئەمساڵ'ه دراوه🎓
ئێستا كاتیهتی..سهردانمان بكهن..♥️ 🎓 uh
https://www.instagram.com/h__watch__?igsh=bDI2OGI2cHRsbnhi
30/04/2026
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی-قۆناغى چوارەم گروپی (Community Health Nursing )
بە سەرپەرشتی
سەرۆکی بەش د.لیڤیار لطیف ئەحمەد لە زنجیرە کارو چالاکیەکانی کۆلێژەکە سەردانی قوتابخانەی فامی ناحکومیان کرد تیایدا چەند کۆمەڵە چالاکی و سیمینارێکیان بۆ خوێندکارانی قوتابخانەکە ئەنجام دا بە مەبەستی هۆشیار کردنەوەو پێدانی رێنمای و زانیاری دەربارەی (پاک و خاوێنی کەسیەتی و خۆراکی تەندروست و خەوی تەندروست ) تیادا ئاماژە بە هەموو ئەو زانیاریانە کرا بۆ ئاستی خوێندکارانی قۆناغەکە گونجاوە بە پێی ئاستی تەمەن
لە کۆتاییدا لەلایەن بەرێوبەرایەتی قوتابخانەکە خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینیان پێشکەش بە کۆلێژی پەرستاری و مامۆستا و خوێندکارانی قۆناغى چوارەم لە گروپی تەندروستی کۆمەڵ کرد…