10/04/2026
قوتابخانەی نەورۆزی بنەڕەتی-Qutabxanay Nawroz
قوتابخانەی 🔥نەورۆز 🔥 دەکەوێته پشت مۆزەخانەی سلێمانی ...
10/04/2026
فێرکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی Ewana
https://ewane.krd
29/03/2026
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە
🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .
🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .
وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦
https://ewane.krd
https://qutabxanekem.krd
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٢/٢٤
وتنەوەی وانەی وەرزشی پۆلی 🌺پێنجەمی🌺دەوامی یەکەم لە لایەن هەردوو مامۆستای ڕاهێنراو (مطبقة) : ♦️(خەڵات و کاشان) لە
🌳پارکی ئازادی🌳
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٦/٢/٢٢
قوتابیانی پۆلی🌺شەشەمی🌺 دەوامی
🔸یەکەم و دووەم🔸 سەردانی
🎭پەیمانگای هونەرە جوانەکانیان🎭
کرد بە مەبەستی بینینی نمایشی شانۆگەری
♦️(شازادە بچۆلە و سەگەکەی)
♦️(تۆڵە و هاوکاری)
کە لەلایەن هەردوو مامۆستای ڕاهێنراو (مطبق)
« هەنار فەرهاد و ڕێژوان سالم » ڕێکخرابوو .
بە سەرپەرشتی مامۆستایان :
🔹بەڕێز ، ژیان ، سۆزان ، ڤیان🔹
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
سلێمانی،شێخ محێدین،پشت مۆزەخانەی سلێمانی
As Sulaymaniyah
404_1