پڕۆژەی باڵندەی پیرۆزی هەوێردە لەچەمچەماڵ quail beird الطیورالسمان

پڕۆژەی باڵندەی پیرۆزی هەوێردە لەچەمچەماڵ quail beird الطیورالسمان

Share

ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە شاری چەمچەماڵ

25/01/2026

هەمیشە ڕاستگۆبە لەکردارەکانت زمان وکردارت بایەک بێت ئەگەر کارێکی هەڵەت کرد و نەترسایت کە کەسی لێ نیە ئەوە خالقێک هەیە چاودێرە بەسەرتەوە ئەو ڕسقەی دەیفرۆشیت جگە لەقازانی مادی بۆت بای ئەوە بهێڵەوە پاداشتی قیامەتیشی تێدابێت
admin.hazharazad

17/01/2025

باشترین و پڕ پڕۆتین ترین خەڵاتی خودا ئەم هێلکەیەی باڵندەی سەلوا یە کە ڤیامین و کەمی ئاسن بەرزدەکاتەوە هەرچەندە تێچوی خۆراکی گران دەکەوێ لەسەرمان بەڵام ئامانجمان زیاتر سودەکەیە بەخەڵکی الحمدللە خەڵکێکی زۆر ئیسفادەی لێکردە لەژێر ڕێنمانی پێدانی خواردنی ئەم هێلکە بەمنداڵ و نەۆش بە پشتیوانی اللە خۆمان خۆراکی تایبەتی پێدەدەین کەبریتیە لە تێکەڵەی گەنم وگەنمەشامی و سۆیا، خوێی مەملەحەو ،کەمێک جۆو، لەگەڵ مەوادی تایبەتی سروشتی کەپێک دێن لەتوێکڵی هەناروپڕتەقاڵ و گۆشتەوشکە ، ئەمانە خۆراکی تایبەتی هەوێردەکانمە بەشێوەیەکی زانسیانەی بیانی تێکەڵیان دەکەم و لەم وەرزەدا گرنگە ئەم پێکهاتەیەیان بەینێ که سەرچاوەیانم لە وڵاتی بەریتانیا بەدەستم گەشتوە کەناوی سەرچاوەکەیش بریتیە لە The Eating of quail Birds بەهیوای سود.....

باڵندەی سەلوا المن والسلوا

11/01/2025

زۆربەی دکتۆرەکان دەزانن هێلکە چەندێ سودی هەیە بۆ منداڵ بەتایبەت هێلکەی باڵندەی هەوێردە کە بۆ زمانگرتن و کێشەکانی تر.زۆر بەسودە

01/01/2023

ئایا دەزانیت بەم گیراوە نایابە وزەبەخشێکی نایان بۆخۆت دروست دەکەیت بەتایبەت بۆ وەرزشەوانان و پیشەوەران ڤیدیۆکە دادەنێم تەنها خاڵێک دانێ بەنامەی ئۆتۆماتیک بۆتان دەنێرم چۆنیەتی خواردنی و بۆچی تەمەنێک و وە مادەکان چین تێکەڵ کراون ئەکتیفمان دابەزیوە هاوڕێیان ئەو مادانەی کەوا لەم گیراوەیەدا هەیە بریتین( مادەکانی ئاسن،مەنگسیۆم، کالیسیۆم ،پۆتاسیۆم ، ئارجنین، فسفۆڕ ، ڤیتامینەکانی دیی و بی وئەی ، )

31/12/2022

بەهیچ شێوەیەک نابێت هێلکەی هەوێردە لە ۳تا۷ هێلکە زیاتر بخورێت چونکە ڕێژەی پڕۆتین ومادەکانی لەیەک هێلکەدا بەرزەو بەمەبەش گەر تۆ زیاتر لە ۷هێلکەت خوارد لە ڕۆژێکدا ئەوە لەجیاتی سود بەدوری مەگرە زیانی هدەبێت بۆتان بەپێی تەمەن گەورەو بچوک دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەم هێلکەیادا بکرێت ئێمە بەپێی سەرچاوە قسە دەکەین نەک بازاڕی و میزاجی فەرموون ئەوەیش سەرچاوەو بەڵگەی قسەکانمان بە زمانی انگلیزی بڵاو کراونەتەوە
https://www.thehappychickencoop.com/everything-you-need-to-know-about-quail-eggs/

Photos from ‎پڕۆژەی باڵندەی پیرۆزی هەوێردە لەچەمچەماڵ quail beird الطیورالسمان‎'s post 27/12/2022

https://www.facebook.com/profile.php?id=100060455144030
لەیەکێک لە پەیجەکانی بەخێوکەری کوڵەفڕی کوردستان حەزناکەم ناوی بێنم هیوادارم بەخۆیاندابچنەوە کاتێک ئەم پۆستەدەبینینن ،،، کەپۆستێک دەکات لەگەڵ پۆستەکەی سوکایەتی بە هەموو بەخێوکرانی هەوێردەی کوردستان دەکات پێیان دەڵێت چاولێکەرو بێ کەڵکن ئەزیزانم هەر پەیجێک یاخود کەسێک بەرهەمەکەی خۆی بەباش زانی و هی خەڵکی بەخراپ ئەوە دڵنیابن کەسانێکی حەسودو نەزانن، واللەبەخێوکەری وامان هەیە زیاتر لە ۱۰ساڵە لەم باڵندەیە کاردەکات سوکایەتی بەهیچ کەسی نەکردووە زانیاری خۆیشی دەدات بە خەڵک ،بابە تۆ کەزانیاری بڵاودەکەیتەوە بازاڕت نیە بۆچی داخی خۆتان بەوانی تر دەردەبڕن من هەمیشە وتوومە ئەوانەی ئەم باڵندەیە بەخێو دەکەن کەسانی بەڕێزن و براوکەسی ئەم وڵاتەی منن من بۆچی ڕق حەسودیان پێ بەرم ئامادەم شەوڕۆژ چ بەنامەی تایبەت چ بە تەلەفۆن هاوکاری ئەو کاسەنە بکەم کە ئەم باڵندەیە بەخێو دەکەن عەیبە دوو زانیاری کۆپی پەیست بڵاو دەکەیتەوە بەبێ سەرچاوە
تێر سوکایەیتی بەوانە دەکەیت کە بەخێوکەری ئەم باڵندەیەن فەرموو ئەگەر ویژدانتان هەیە قسە بەو کەسانە ناکەیت کە بۆ بژێوی وحەزوخولیای خۆی ئەم باڵندەیە بەخێو دەکات بۆیە لای خۆمەوە هەم وەکو ئەدمینی پەیج هەم وەکو خاوەنی ئەم یجە کەناوی لەسەرەوە هاتووە ئامادەین بۆ هەر وڵامدانەوەیەک کەتۆ هەتە لەم باڵندەیە پرسیارمان ئاڕاستە بکەیت فەرموو ئەمەیش جیاوزای سودەکانی هێلکەی هەوێردە و هێلکەی مریشک و سەودەکانی ئەم باڵندەیە
https://www.healthline.com/nutrition/quail-eggs-benefits

16/10/2022

ئەگەر مرۆڤ بیەوێ لەخوداو پاشان خەڵکی نزیک ببێتەوە بەباشی ئەوا دەبێت ڕەچاوی ئەم دوو خاڵە بکات
۱.کاسبیەکی حاڵاڵ کەپێی ڕازیبیت و ئەوەندە بەسە خۆت و ماڵ ومنداڵتی پێ بژێنیت .بڵێ الحمدللە هذا نیعم اللە
۲.غافڵ نەبوون لە فەرمانی خودا
واتا تۆی مرۆڤ خودای گەورە بۆ ئەوە دروستی نەکردووی لەم دونیایەدا بەکەیفی خۆت ڕابوێریت نا،بەڵکو دەبێت فەرمایشتەکانی خودا جێبەجێ بکەیت .

07/10/2022

سەرەتا ڕێزم هەیە بۆ بەخێوکەرانی هەوێردە لەکوردستان ئەوانەی شارەزاییان هەیە من بە مامۆستای خۆمی دەزانم ئەگەر تەمەنیشی لەمن بچوکتربێت لەڕووی بەخێوکردنی ئەم باڵندەیەوە چونکە هەیە لەگەڵ ڕێزم شەش حەوت مانگێکە یان کەمتر یان زیاتر ئاشنایی ئەم باڵندەیە بووە دەچێت لەخۆیەوە کۆمەڵێک درۆ بۆ ئەم باڵندە داماوە هەڵدەبەستێت تاکو هێلکەکەی سەرف بێت گرنگ پاره دەست کەوتن نیە گرنگ ئەوەیە چۆن ڕێنمایی کەسەکە دەکەیت کە لەچی تەمەنێک ئەم هێلکەیه بخوات وەچەندی بخوات وە لەیەک ساڵەوە تاکو ۷۰ساڵی دەبێت ڕێنماییت هەبێت چۆن ئەم هێلکەیە بخوات تۆی بەخێوکەری تازە شەرم لەچی دەکەیت بۆ پرسیارکردن لەم باڵندەیە سەرەتا هەموومان پرسیارمان کرد لەسەر ئەم باڵندەیەۆ هێلکەکەی چۆن بخورێت بەچی تەمەنێک بدرێت ڕێنمایی تەواوت دەبێت هەبێت لەسەری ئەوکات بەرهەمەکەت بفرۆشە پێش ئەوەی بیفرۆشیت دەبێت بڵێی شیفا لای خوایه پاشان ان شاءاللە ئەم هێلکەی دەبێتە شیفای تۆیە قوڕوقپ ئەم هێلکەیە دەدەیتە کابرایەکی نەشارەزا بۆخۆی یان بۆ منداڵی ئەگەر بیکاتە ناو ڕۆنەوە یاخود تەبەقێک بخوات دەزانیت لەجیاتی سود چەنێ زەرەر دەدات لەوکەسە لەڕووی تەندروستیەوە بۆیە بەپێویست دەزانم ئاگاداری هەندێک بەناو بەخێوکەر بن کە گوایە دەڵێت خواردنی ئەم هێلکە بەگەنجی دەتهێڵێتەوە یاخود لە دانەیەکی تر نوسیبوی چارەسەری قۆڵۆن وقەبزی مرۆڤ دەکات یان هەر درۆیەکی تازە کەبەبێ سەرچاوە ئاماژەی پێ دەکات بڵاوی دەکاتەوە ئەزیزم تۆجارێک بڵێ چارەسەری پێستی مرۆڤ دەکات ئەگەر بەتێکەڵکردنی ئەم هێلکەی لەگەڵ هەریەک لە زەیتی زەیتوون زەردە چەوە یان هەنگوین وە لەو پێکهاتەیە دەبێت دوو جۆر پێستی وشک و چەور دروست بکەیت کەلە پۆستەکانی تر ئاماژەمان پێ کردووە ئەم هێلکەیە دەتوانیت بۆ هێورکردنەوەی ماعیدەهێشان بڵێین بەسوده نەک کابرا قۆڵۆنی هەیە و ناوسکی گرمە گرمی دێت یەعنی بەکورتی و پوختی پێش ئەوەی باسی چارەسەرکردنێکی مرۆڤ بەم هێلکەیە دابنەیت دەبێت ئاماژە بەو سەرچاوانەوە بدەیت کەوا لێی هاتووە لەگەڵ ڕێزم بۆ بەخێوکەرانی باش و کارامە کە من لای خۆمەوە شانازی بەهەندێکیانەوە دەکەم لەڕووی زانیارو موتابەعەکردنیانم بۆیان سودم لێیان بینیوە

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


چەمچەماڵ
As Sulaymaniyah
چەمچەماڵ