21/02/2026
بە ناوی خودای گەورە
لەژێر ناونیشانی (کۆرسی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی هونەر )، بە هەماهەنگی کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی .هەردوو مامۆستایانی ئازیز ست ( چیا )و ست( سەناریا) بەشداری کۆرسێکی چوار ڕۆژە بوون .
هیوای کاری باشترو سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین 🩷🩷
19/02/2026
انا لله وانا اليه راجعون
پەروەردە کادرێکی بەتواناو پڕ ئەزمون و پڕ هیوا لەدەست دەدات
بۆ دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی ( تافان)ی کچان
کۆچی دوایی مامۆستا (زینب محمد امین )بەڕیوەبەری خوێندنگەتان خەمبارو دڵتەنگی کردین
داواکارین لەپەروەردگار ئارامی و ئاسودەیی ببەخشێت بەهەموان و جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت
ئامادەیی ( سلێمانی) ی کچان
٢٠٢٦/٢/١٩
16/02/2026
📌لە درێژەی هەوڵ و کارکردنەکانیاندا ،
ڕێکخراوی (دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر) هەستان بە ئەنجامدانی سێمینارێک بە سەرپەرشتی بەڕێز کاک (فەرمان) بۆ خوێندکارانمان .
بە هیوای سود گەیاندن و وریابوونەوەی زیاتری خوێندکارانی ئازیز.
14/02/2026
📌کۆتا زنجیرەی کۆبوونەوەی دایبابان بۆ سەرجەم قۆناغی وێژەییەکان.
زۆر سوپاسی دایبابان و مامۆستایانی بابەت و یاریدەدەر ی ئازیز ست (مەهاباد)وڕێنماییکاری پەروەردەیی ست (بەفرین)ئەکەین.
وێڕای دەستخۆشیمان بۆ سەرجەم کەس وکاری خوێندکارانی خوێندنگەکەمان ،بەڕێوەبەرو یاریدەدەرەکان و سەرجەم مامۆستایان و ڕێنماییکارەکان ،کە بەشداربوون لە پرۆسەی چاوپێکەوتن و یەکترناسینی مامۆستایان و دایبابان.
بە هیوای سود بۆ خوێندکاران و زانیاری دروست بۆ بەخێوکاران 💕
12/02/2026
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
📌زنجیرەی سێیەم لە کۆبوونەوەی دایبابان و لێپرسراوی خوێندکاران قۆناغی(یازدەی زانستی) کەتێیدا یاریدەدەری ئازیز ست(شلێر)و ڕابەری پۆلەکان و مامۆستایانی بابەتەکان و ڕێنماییکاری پەروەردەیی ست(زارا) بۆ هەر پۆلێک بەتایبەتی کۆبونەوەیان ئەنجامدا.
بە هیوای سود بۆ خوێندکارانمان و زانیاری دروست بۆ بەخێوکاران 🤍
11/02/2026
لە ژێر دروشمی(تەنها کورد دۆستی کوردە) ئەمڕۆ چوارشەممە
ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/١١ بەسەرپەرشتی یەکەی چالاکی هونەری سەربە پەروەردەی ڕۆژهەڵات، پێشانگای ساڵانەی شێوەکاری و کاری دەستی خوێندنگە ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرایەوە.
كە تیایدا بەڕێزان مامۆستا ڕۆزا بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا بەناز بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا بەشداری کردنەوەی پێشەنگەکەیان کرد .
خۆشەویستانمان مامۆستایانی هونەر مامۆستا(چیا) و مامۆستا(سەناریا)ی دەست ڕەنگین بەشداریان کرد بە کۆمەڵێک ئیشی جوان و سەرنجڕاکێشی شێوەکاری و کاری دەستی زۆر تایبەت بە بەهرە و تواناکانی خودی کۆمەڵێک خوێندکارانی گوڵ 🌹🌹 لەگەڵ گروپێکی میوزیک 🎸🎸و گۆرانی پێشانگەکەیان ڕازاندەوە ......
بەڕێز بەڕێوەبەری دڵسۆزمان ست(لەیلا)ی ئازیز لە ساتی دەستپێکی پێشانگە لە گەڵ مامۆستا و خوێندکارانیدا هاوکار بوو 🌹🌹🌹🌹
چاومانن مامۆستایانی هونەر دەستان خۆش بێت بەردەوام بن لە کاری جوان🙏❤️❤️
خوێندکارە بەهرەمەندەکان ئەوە ئێوەن داهاتووی گەش جێگەی شانازی ئا.(سلێمان)کچانن سەرکەوتوو بن بۆ هەمیشە🙏🙏
10/02/2026
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
📌زنجیرەی دووەم لە کۆبونەوەی دایبابان و لێپرسراوی خوێندکاران قۆناغی(دەیەمی زانستی) کەتێیدا ڕابەری پۆلەکان و مامۆستایانی بابەتەکان و ڕێنماییکاری پەروەردەیی (بەفرین کمال ) بۆ هەر پۆلێک بەتایبەتی کۆبونەوەیان ئەنجامداوە کە ژمارەیان دوازدە پۆل لە دوو ڕۆژی جیاوازو چەند کاتژمێرێکی جیاوازدا لە ڕۆژانی (٨، ٩-٢-٢٠٢٦) .
بە هیوای سود بۆ خوێندکارانمان و زانیاری دروست بۆ بەخێوکاران ……….
09/02/2026
کاتێک دەنگی مامۆستای پێشوتر لە هۆڵی خوێندنگە دێت کات⏰️دەوەستێت!
دەمانگێڕێتەوە بۆ ساڵانێک کە پەروەردە لە لوتکەدا بوو،کەم دەوترا تێگەیشتن زۆر بوو.
کەم شت هەبوو، بەها زۆر بوو ئەو خوێندکارانەی کە ڕۆژێک لە ئامادەیی سلێمانی فێربوون ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٩ وەک ڕووناکی گەڕانەوە و هەموان بە باسکردنی یادەوەرییەکان و هەستەکانیان و کوردبونیان هەناسەمان دەکێشا.....
بەخێر بێیت ست(ماجدە)ی بەڕێز توێژەری کۆمەڵایەتی,مامۆستا ئازاد پسپۆری زمانی عربی 🌹🌹🌹🌹🌹
بەخێربێن خوێندکارە لە بیرنەکراوەکانی ئامادەیی سلێمانی دڵمان ڕوون بە ئازیزانمان ، بەهاتنتان ڕازاوەتر بوو ئامادەییەکەمان🌹🌹🌹
خوێندنگە بۆهەمیشە یادگارییەکان هەڵدەگرێت🥰
07/02/2026
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی(٢٠٢٦/٢/٧) زنجیرەیەک کۆبونەوەی دایبابان و لێپرسراوانی خوێندکاران بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد لە خوێندنگەکەمان.
📌زنجیرەی یەکەم کۆبونەوەمان بە قۆناغی (دوازدەی زانستی) دەستپێکرد لە چەند کاتژمێرێکی جیاوازدا(هەرپۆلێک لەکاتی تایبەتی خۆیدا کەژمارەیان ١٠ پۆلی دوانزەی زانستییە ) ، بەسەرپەرشتی دەستەی کارگێری مامۆستایانی بەڕێزی دوازدەی زانستی کە بە سەرکەوتووی جێبەجێکرا.
تیایدا پێداچوونەوەیەک بە یاساکانی خوێندنگە کرا ،پاشان سەرنج و تێبنییەکان لە لایەن دایبابان و مامۆستایانەوە ئاڵوگۆڕکرا باس لە چۆنێتی بەردەوامی هەوڵ و کۆششکردنی خوێندکارە ئازیزەکانمان کرا.
دەستخۆشیمان لە دڵمانەوە بۆ دایبابان و لەشتان ساغ بێت کە ئەرکتان کێشا🙏🏻.
سوپاسی یەک بە یەکی مامۆستا دڵسۆزەکانمان ئەکەین بۆ ماندوویەتی و هەوڵی بێ وچانتان ،سوپاس بۆ بەشداریکردنتان هیوادارین ئەم کۆبونەوەیە ببێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەرکەوتنی خوێندکارە گوڵەکانمان💕