ئامادەیی سلێمانی کچان

ئامادەیی سلێمانی کچان یەکەمین خوێندنگەی ئامادەیی کچانە لەشاری سلێمانی

بە ناوی خودای گەورە  لەژێر ناونیشانی (کۆرسی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی هونەر )، بە هەماهەنگی کۆلێژی هونەری زانکۆی ...
21/02/2026

بە ناوی خودای گەورە
لەژێر ناونیشانی (کۆرسی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی هونەر )، بە هەماهەنگی کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی .هەردوو مامۆستایانی ئازیز ست ( چیا )و ست( سەناریا) بەشداری کۆرسێکی چوار ڕۆژە بوون .

هیوای کاری باشترو سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین 🩷🩷

انا لله وانا اليه راجعون پەروەردە کادرێکی بەتواناو پڕ ئەزمون و پڕ هیوا لەدەست دەدات  بۆ دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و خو...
19/02/2026

انا لله وانا اليه راجعون

پەروەردە کادرێکی بەتواناو پڕ ئەزمون و پڕ هیوا لەدەست دەدات

بۆ دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی ( تافان)ی کچان

کۆچی دوایی مامۆستا (زینب محمد امین )بەڕیوەبەری خوێندنگەتان خەمبارو دڵتەنگی کردین
داواکارین لەپەروەردگار ئارامی و ئاسودەیی ببەخشێت بەهەموان و جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت

ئامادەیی ( سلێمانی) ی کچان
٢٠٢٦/٢/١٩

19/02/2026

“شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ..."

🌙 پیرۆز بێت مانگی ڕەمەزانی پیرۆز🌙
مانگی پاکی ڕۆحەکان و بەخشینی ئاسودەیی،مانگی پاک بونەوە و یارمەتیدان وبەخشین و لێخۆشبوون مانگی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە 🤲🏻....
پیرۆزیایی لە سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز و یاریدەدەرانی ئازیز و فەرمانبەران و ڕێنماییکارانی ئازیز و سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستم ئەکەم داوکارم لە خوای پەروەردگار ڕۆژوو و عیبادەتتان قبوڵ بکات🤲🏻
ڕەمەزانتان پیرۆز و پڕ بەرەکەت بێت.

لیلی رحیم علی/ بەڕێوەبەر

📌لە درێژەی هەوڵ و کارکردنەکانیاندا ،ڕێکخراوی (دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر) هەستان بە ئەنجامدانی سێمینارێک بە س...
16/02/2026

📌لە درێژەی هەوڵ و کارکردنەکانیاندا ،
ڕێکخراوی (دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر) هەستان بە ئەنجامدانی سێمینارێک بە سەرپەرشتی بەڕێز کاک (فەرمان) بۆ خوێندکارانمان .

بە هیوای سود گەیاندن و وریابوونەوەی زیاتری خوێندکارانی ئازیز.

📌کۆتا زنجیرەی کۆبوونەوەی دایبابان بۆ سەرجەم قۆناغی وێژەییەکان.زۆر سوپاسی دایبابان و مامۆستایانی بابەت و یاریدەدەر ی ئازی...
14/02/2026

📌کۆتا زنجیرەی کۆبوونەوەی دایبابان بۆ سەرجەم قۆناغی وێژەییەکان.
زۆر سوپاسی دایبابان و مامۆستایانی بابەت و یاریدەدەر ی ئازیز ست (مەهاباد)وڕێنماییکاری پەروەردەیی ست (بەفرین)ئەکەین.

وێڕای دەستخۆشیمان بۆ سەرجەم کەس وکاری خوێندکارانی خوێندنگەکەمان ،بەڕێوەبەرو یاریدەدەرەکان و سەرجەم مامۆستایان و ڕێنماییکارەکان ،کە بەشداربوون لە پرۆسەی چاوپێکەوتن و یەکترناسینی مامۆستایان و دایبابان.

بە هیوای سود بۆ خوێندکاران و زانیاری دروست بۆ بەخێوکاران 💕

13/02/2026

چەند دیمەنێک لە پێشانگای ساڵانەی کارو چالاکی هونەری خوێندکارانمان🥰

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان📌زنجیرەی سێیەم لە کۆبوونەوەی دایبابان و لێپرسراوی خوێندکاران قۆناغی(یازدەی زانستی) کەتێیدا ...
12/02/2026

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

📌زنجیرەی سێیەم لە کۆبوونەوەی دایبابان و لێپرسراوی خوێندکاران قۆناغی(یازدەی زانستی) کەتێیدا یاریدەدەری ئازیز ست(شلێر)و ڕابەری پۆلەکان و مامۆستایانی بابەتەکان و ڕێنماییکاری پەروەردەیی ست(زارا) بۆ هەر پۆلێک بەتایبەتی کۆبونەوەیان ئەنجامدا.

بە هیوای سود بۆ خوێندکارانمان و زانیاری دروست بۆ بەخێوکاران 🤍

لە ژێر دروشمی(تەنها کورد دۆستی کوردە) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/١١  بەسەرپەرشتی یەکەی چالاکی هونەری سەربە پەروەردەی...
11/02/2026

لە ژێر دروشمی(تەنها کورد دۆستی کوردە) ئەمڕۆ چوارشەممە
ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/١١ بەسەرپەرشتی یەکەی چالاکی هونەری سەربە پەروەردەی ڕۆژهەڵات، پێشانگای ساڵانەی شێوەکاری و کاری دەستی خوێندنگە ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرایەوە.
كە تیایدا بەڕێزان مامۆستا ڕۆزا بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا بەناز بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا بەشداری کردنەوەی پێشەنگەکەیان کرد .
خۆشەویستانمان مامۆستایانی هونەر مامۆستا(چیا) و مامۆستا(سەناریا)ی دەست ڕەنگین بەشداریان کرد بە کۆمەڵێک ئیشی جوان و سەرنجڕاکێشی شێوەکاری و کاری دەستی زۆر تایبەت بە بەهرە و تواناکانی خودی کۆمەڵێک خوێندکارانی گوڵ 🌹🌹 لەگەڵ گروپێکی میوزیک 🎸🎸و گۆرانی پێشانگەکەیان ڕازاندەوە ......
بەڕێز بەڕێوەبەری دڵسۆزمان ست(لەیلا)ی ئازیز لە ساتی دەستپێکی پێشانگە لە گەڵ مامۆستا و خوێندکارانیدا هاوکار بوو 🌹🌹🌹🌹
چاومانن مامۆستایانی هونەر دەستان خۆش بێت بەردەوام بن لە کاری جوان🙏❤️❤️
خوێندکارە بەهرەمەندەکان ئەوە ئێوەن داهاتووی گەش جێگەی شانازی ئا.(سلێمان)کچانن سەرکەوتوو بن بۆ هەمیشە🙏🙏

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان📌زنجیرەی دووەم لە کۆبونەوەی دایبابان و لێپرسراوی خوێندکاران قۆناغی(دەیەمی زانستی) کەتێیدا ڕ...
10/02/2026

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

📌زنجیرەی دووەم لە کۆبونەوەی دایبابان و لێپرسراوی خوێندکاران قۆناغی(دەیەمی زانستی) کەتێیدا ڕابەری پۆلەکان و مامۆستایانی بابەتەکان و ڕێنماییکاری پەروەردەیی (بەفرین کمال ) بۆ هەر پۆلێک بەتایبەتی کۆبونەوەیان ئەنجامداوە کە ژمارەیان دوازدە پۆل لە دوو ڕۆژی جیاوازو چەند کاتژمێرێکی جیاوازدا لە ڕۆژانی (٨، ٩-٢-٢٠٢٦) .

بە هیوای سود بۆ خوێندکارانمان و زانیاری دروست بۆ بەخێوکاران ……….

کاتێک دەنگی مامۆستای پێشوتر لە هۆڵی خوێندنگە دێت کات⏰️دەوەستێت! دەمانگێڕێتەوە بۆ ساڵانێک کە پەروەردە لە لوتکەدا بوو،کەم ...
09/02/2026

کاتێک دەنگی مامۆستای پێشوتر لە هۆڵی خوێندنگە دێت کات⏰️دەوەستێت!
دەمانگێڕێتەوە بۆ ساڵانێک کە پەروەردە لە لوتکەدا بوو،کەم دەوترا تێگەیشتن زۆر بوو.
کەم شت هەبوو، بەها زۆر بوو ئەو خوێندکارانەی کە ڕۆژێک لە ئامادەیی سلێمانی فێربوون ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٩ وەک ڕووناکی گەڕانەوە و هەموان بە باسکردنی یادەوەرییەکان و هەستەکانیان و کوردبونیان هەناسەمان دەکێشا.....
بەخێر بێیت ست(ماجدە)ی بەڕێز توێژەری کۆمەڵایەتی,مامۆستا ئازاد پسپۆری زمانی عربی 🌹🌹🌹🌹🌹
بەخێربێن خوێندکارە لە بیرنەکراوەکانی ئامادەیی سلێمانی دڵمان ڕوون بە ئازیزانمان ، بەهاتنتان ڕازاوەتر بوو ئامادەییەکەمان🌹🌹🌹
خوێندنگە بۆهەمیشە یادگارییەکان هەڵدەگرێت🥰

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانئەمڕۆ ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی(٢٠٢٦/٢/٧)  زنجیرەیەک کۆبونەوەی دایبابان و لێپرسراوانی خوێندکاران بۆ ...
07/02/2026

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی(٢٠٢٦/٢/٧) زنجیرەیەک کۆبونەوەی دایبابان و لێپرسراوانی خوێندکاران بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد لە خوێندنگەکەمان.
📌زنجیرەی یەکەم کۆبونەوەمان بە قۆناغی (دوازدەی زانستی) دەستپێکرد لە چەند کاتژمێرێکی جیاوازدا(هەرپۆلێک لەکاتی تایبەتی خۆیدا کەژمارەیان ١٠ پۆلی دوانزەی زانستییە ) ، بەسەرپەرشتی دەستەی کارگێری مامۆستایانی بەڕێزی دوازدەی زانستی کە بە سەرکەوتووی جێبەجێکرا.
تیایدا پێداچوونەوەیەک بە یاساکانی خوێندنگە کرا ،پاشان سەرنج و تێبنییەکان لە لایەن دایبابان و مامۆستایانەوە ئاڵوگۆڕکرا باس لە چۆنێتی بەردەوامی هەوڵ و کۆششکردنی خوێندکارە ئازیزەکانمان کرا.
دەستخۆشیمان لە دڵمانەوە بۆ دایبابان و لەشتان ساغ بێت کە ئەرکتان کێشا🙏🏻.
سوپاسی یەک بە یەکی مامۆستا دڵسۆزەکانمان ئەکەین بۆ ماندوویەتی و هەوڵی بێ وچانتان ،سوپاس بۆ بەشداریکردنتان هیوادارین ئەم کۆبونەوەیە ببێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەرکەوتنی خوێندکارە گوڵەکانمان💕

Address

سەیوان
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 16:00
Tuesday 08:00 - 16:00
Wednesday 08:00 - 16:00
Thursday 08:00 - 16:00
Saturday 08:00 - 16:00
Sunday 08:00 - 16:00

Telephone

+9647725232608

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی سلێمانی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category