03/10/2020
ئەم کاتەباش بابەتی ئەمجارە هەندێ ڕەسمە کەچۆن منداڵان کەت فێری ژمارە پیتی ئیلنگیزی بێت چونکە لەئیستادا باخچە داخراوە بۆ هیوادارم ماڵەوە ئەمجۆرە یاریە لەگەڵ بکە بەردەوام بێت دوورکەوتنەوە ئامێری تەکنەلۆژیا کان تکایە !!!!!
teacher kindergarden at sulaymaniyah
03/10/2020
ئەم کاتەباش بابەتی ئەمجارە هەندێ ڕەسمە کەچۆن منداڵان کەت فێری ژمارە پیتی ئیلنگیزی بێت چونکە لەئیستادا باخچە داخراوە بۆ هیوادارم ماڵەوە ئەمجۆرە یاریە لەگەڵ بکە بەردەوام بێت دوورکەوتنەوە ئامێری تەکنەلۆژیا کان تکایە !!!!!
چۆن توانای بیرکردنەوەی منداڵ گەشە پێبدەین ؟
یەکەم :خووگرتن بەزوو هەڵسان لەخەو:
زوو هەڵسان لەخەو بەهۆی زوونووستنەوەیە بەیانیان بۆ خۆی کەشێکی تایبەت هەیە کەئارامی وبێدەنگی بەیانیان بیری منداڵ چالاکدەکات.
دوو:نانخواردنی بەیانیان :
نانخواردنی پێکەوە گوڕوتینێکی تایبەتی بەمنداڵ دەبەخشێت دەبێت بەشێوەیەکی وەها بەرنامە ڕێژیبکرێت کەنانی بەیانیان لەئارامیدابخورێت وبۆ هەرسکردنی ماوەیەکی باشمان لەبەردەوامدابێت ولەکاتی نانخواردنەکەدا دەتوانین چاوێک بە بەرنامەکانی ئەو ڕۆژەدا بخشێنن وبۆ منداڵەکەتان باسبکەن وبەمشێوەیە منداڵەکەتان هەواڵە نوێیەکان دەبیستێت وپاشان دەتوانین بیروڕای منداڵەکەتان لەوبارەیەوە بپرسن وگفتوگۆبیکەن.
سێیەم:وانەکانی قوتابخانە:
ئیشکردن و خوێندنەوە بەبێ یاری منداڵەکەتان ماندوودەکاتبواربدەن منداڵەکەتان لەگەڵ هاوڕێکانیدایاریبکات ئەمە بۆ تواناییەکۆمەڵایەتییەکانی منداڵ پێویستە دەتوانن ١٥بۆ٢٠ خولەک یارمەتی منداڵەکەتان بدەن بۆ نوسینەوەی دەرسەکانی بەڵام بۆی مەنووسنەوە.
چوارەم نانخواردن شێوان:
شوێنێک بۆ گفتوگۆکردن کەلەم کاتەدا منداڵ بەباسکردنی ئەزموون وکاروچالاکیەکانی ڕۆژانە سەرگەرمتاندەکات بەوردی گوێ لێبگرن ودەستخۆشی لێبکەن بۆئەوسەرکەوتنانەی لەو ڕۆژەدا بەدەستیهێناوە.
پێنجەم:کاتی نوستن:کاتی نوستن زۆر ئارامی وئاسودەبێت کاتی نوستن کاتی لەباوەشگرتن وسۆز وخۆشەویستی وهەستکردن بەئاسودەییە کاتێک دەبێت دڵنیایبکەنەوە کەخۆشتاندەوێت دەتوانن لەم کاتەدا بەدەنگی بەرز چیرۆکی بۆ باسبکەن.
شەشەم خوێندن شەوان:ئەو شتانەی کەدەبێت لەماڵەوە بینوسێت وبیخوێنێت پێویستی بەشوێنێکی ئارام هەیەکەلەوپەڕی بێدەنگی وبەبێ دەنگەدەنگی کارەکانی خۆی ئەنجامدات لەشوێنی نوستن یاخود لەبەردەم تەلەفزیۆندا دەرس بخوێنێت خوێندن لەم کاتەدا ناهێڵێت منداڵ هەموو هۆشێکی لای خوێندنەکەی بێت.
خواستی منداڵ بۆ بەخێوکردنی گیاندار لەماڵدا:
بەگشتی زۆربەی منداڵ زوو یان درەنگ حەز دەکەن لەماڵەکەیاندا گیاندارێکی هەبێت باڵندە ،ماسی،پشیلە...هتد لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە پێشەوە ئایا منداڵ توانای هەیە گیاندار بەخێوبکات؟چونکە بەخێوکردنی گیاندار بەرپرسیارێتی زۆربەی کات کاری خزمەتکردنی گیانداری ماڵی دەکەوێتە سەر شانی دایکان یان و باوکان ئەمەش لەسەروئەوکارانەی لێپرسراوێتی تری باوان،لەبەرئەوە کڕینی گیاندار بۆ منداڵ دەبێت باوان بەوردی بیری لێبکرێتەوە ،چ جۆرێک لەگیانداران؟،کامیان هەموو ڕۆژێک پاککردنەوە دەوێت؟هەورەها دەبێت ئەوان زانیاری تەواو وەرگرن دەربارەی گیانەوەرەکەبواری بەخێوکردن وچۆنیەتی خزمەتکردنی هەورەها بڕی کاتی پێویست ،گەر هەموو ئەمانەهەڵبژێراو باوان توانیان مەرجەکانی جێبەجێ بکەن ئەوا دەتوانین بڕیاری راگرتنی گیاندار بۆ منداڵەکە لەماڵدا بدەن.
بابەتی ئەمجارە سەر پەروەردەی منداڵ لایەنی دکتۆر زۆر بەرێز د.کەریم شەریف قەرەچەتانی جێشاناز هەموو کورد 👏👏👏👏👏
سود گرنگیەکانی یاریکردن مناڵ :
یاریکردن مناڵ ئاستی تەندروستی وتوانای ئاوەزوبیری مناڵ دەردەخات،بەدڵنیایی گرنگی یاریکردنی مناڵ کۆتایی نایەت،لێرەدا هەوڵدەدەین هەندێک لەوگرنگییانە بخەینەڕوو:
١.هۆیەکە مناڵ لەرێگەیەوە بەژینگەکەی ئاشنا دەبێت
٢.هاوکاری مناڵ دەکات بۆ دۆزینەوە توانا لەبن نەهاتووەکانی خۆی.
٣.پاڵنەرێکە بۆ گەشەکردنی ،کەلەهەموو چالاکییەئاوەزییەکانی پێکهاتووە .
٤.هۆکارێکە بۆ دەربازکردنی خود لەخولانەوەبەدەوری خۆیدا.
٥.هۆیەکی کاریگەرە بۆ فێربوونی هەموو لێهاتووییە هەستی وجوڵەیی وکۆمەڵایەتی وزمانەوانی وزانیاری وهەتادەرخستنی توانای داهێنان .
٦. پانتاییەکە بۆ بەتاڵکردنەوەی هەڵچوونەکانی مناڵ
٧.یارمەتی مناڵ دەدات لەبەهێزکردنی ماسولکە وتوانا جەستەییەکانی.
٨.یارمەتی مناڵ دەدات تابونیادی جەستەیی خۆی بینا بکات.
٩.یاریکردن کەنێو خێزاندا،بەدووری دەکات لەدڵەڕاوکێ وترس .
١٠. یاریکردنی مناڵ هاوکاری دایکان وباوکان ومامۆستایان دەکات بۆ دەستنیشانکردنی کەسێتی مناڵ .
١١. بوار دەبەخشێتە مناڵ بەئازادی رای خۆی دەرببڕێت،هەستی جوانی لاپەیدا دەکات.
سڵاو هاوڕیان ماوەیەکە دابڕام بەهۆی هەندێ ئیشی خۆمەوە لەم دوایەوە بەردەوام سەر بابەتە پەروەردەیەکان ڤێدیۆیه یاریکردن چۆن لەگەڵ منداڵ یاری بکە هەروەها ڤێدیۆیه ئەو دکتۆرە بەڕێزیانە لەبواری پەروەردە خزمەتیان هەیە ئەوانیش دانائەهێن بەهیوای تەندروست زۆرباش بۆ هەمووتان بابەتی ئەمرۆمان گرنگە بەسود بخوێنینەوە
كـه گـرنگی سوودهكـانی خوێنـدنـهوهیه بـۆ منـداڵان خوێندنـهوه كۆڵهكهیهكی گرنگه له كۆڵهكهكـانی رۆشـنبیریی منـداڵان.. لهم پێودانگهشه: كه (خوێنـدهواری ئهمـڕۆ.. سهركـردهی بهیـانییه) پێویسته بایهخ بهم بابهته بدهین، ههر له منداڵییهوه منداڵهكانمان بیانكـهین به هـاوڕێی پهرتـووك و گۆڤارو هۆگری خوێندنهوهیان بكهین، تا به ههمیشهیی خووی پێوهبگرن.
له سهرهتـادا پێویسته ئهوه بـزانین، كه چ پهرتـووك و گۆڤـارێكیان بۆ ههڵـدهبـژێـرین؟
گهر ویستمان پهرتـووك بۆ منداڵهكانمـان ههڵـبژێرین، پێویسـته قـۆناغـهكانی تهمـهن و گهشهكـردنی دهروونـی و پـهروهردهیی منداڵهكـانمان لهبهرچـاو بگـرین، چونـكه هـهر قۆناغـێك له قۆناغهكـانی منـداڵی، تایبهتمـهنـدی و پێـداویستی و ئاسـتی تێگـهیشـتن و فهرهـهنگی زمـانی خۆی ههیـه.. تا بهپێی ئهو قۆناغ و پێداویستییانهیان، پهرتـووك و گۆڤـارهكانیان بۆ ههڵبـژێرین.. گـهر پهرتـووك یا گۆڤـارێكی وێنـهداری رهنگـاوڕهنگی جـوان و ساكـار، بخـهینه بهردهسـتی منـداڵێكی سـاوا.. سـهرنجـی رادهكـێشێ و مـهیلی سهیركردنی وێنهكانی دهكـات و پهڕهكانی ههڵدهداتهوه.. پێویسته پهرتووك و گۆڤـاری گونجـاوی تـری پێشـان بدهیـن.. تا بـهرهبـهره هۆگـری پهرتـووك و گۆڤـار دهبێـت.
توێـژێنهرهكـانی بـواری منـداڵان، قۆناغهكـانی منداڵیـیان، كـردوون به پێـنج قۆناغـهوه، تا بهپـێی قۆناغـهكـان پهرتـووك گۆڤـاریان بـۆ دابـینبـكهن.. كـه ئـهم قۆنـاغـانهن:
1ـ قۆناغی سـاوایی (قۆنـاغی بهرایـی منـداڵی) له ( لانـكهوه ـ بۆ ـ چـوار سـاڵان)
2ـ قۆناغی ئهندێشهی دیاركراو (چوارـ بۆـ شهش ساڵان) ، (قوناغی باخچهی منداڵان)
3ـ قۆناغی ئهندێشهی ئازاد (شهش ـ بۆـ دوانزه ساڵان)، (قۆناغی خوێنـدنی سهرهتایی)
4ـ قۆناغی سهركـێشی و پاڵهوانێتی (ههشت ـ بۆـ دوانگزه) ، ( سهرهتـایی و ناوهنـدی)
5ـ قۆناغی دواكهوتوویی منداڵی (دوانگزه ـ بۆ ـ هـهژده ساڵان) قۆناغی ههرزهكاری و مهیـل و خـرۆشی رهگـهزییه.. قۆنـاغی ( ناوهنـدی و ئامـادهیی ) یه.
لهم نووسینهمانـدا، منـداڵانی قۆنـاغی قوتابخـانهی سهرهتـاییمان خسـتۆتهنـێو بازنـهی باسهكهمانهوه، كه قۆناغی ئهندێشهی ئازاده، واته تهمهنی (شهش بۆ دوانگزه ساڵان).
خوێندنهوهو گهشهكردنی حهزی خوێندنهوه لای منداڵان، پێویستییهكی پـهروهردهیی و رۆشنبیرییه، لهبهرئهوهی له جیهانی ئهمڕۆدا، له سایهی تهكنالۆژیاو داهێنانی نۆیدا، زانیاری و گۆڕان و پێشكهوتن به خێرایی سهرههڵدهدهن، فێركردنی فهرمی بهس نییه بۆ مهستكردنی پێداویستییه هۆشی و دهروونییهكانیان.. بۆ ئهوی منـداڵانی ئهمڕۆمان، نابهڵهدو بێئاگا نهبن و بتوانـن لهگهڵ رهوتی داهـێنان و پێشكهوتن و پێویستییهكانی ئـهم رۆژگـاره جهنجـاڵ و خـێرا گـۆڕان و داهـێنانـانهدا دهربـهرن و لـه شهمهنـدهفهری پێشكهوتن و شارستانی نوێدا جێنهمێنن، پێویستیان به خودخوێنـدنهوهی ههمهڕهنگهو خۆڕۆشنبیریكردن ههیه.. چونكه خوێنـدنهوه لهههموو بوارهكـاندا، بهتایبهتیش لهبـواری كۆمـهڵایهتی و سـۆزداری و ههستـیاری و دهروونـی و جهسـتهییدا، یارمـهتـی منداڵان دهدات.. لهبواری كۆمهڵایهتیدا، خوێندنهوه یارمهتی منداڵان دهدات كه له جۆرو واتاكانی پهیوهندییه كۆمهڵایهتییهكان تێبگهن كه تاكهكانی كۆمهڵگا پێكهوه گرێدهدهن.
لهرووی جهستهییشهوه، خوێنـدنهوه دهرفـهتێكی باشه بۆ منـداڵان، كه لهدوای ژیانی رۆتینی روژانهیان بهتایبهتیش لهدوای یـاری و چالاكییه جوڵهییهكانیان، پشووبدهن و بخوێننهوهو ئـارامی به جهستهیان ببهخشن.. لهبـارهی گهشهكـردنی سـۆزداریشـهوه، كـاتێ كـه منـداڵان سهرسـامی كـارهكتهرهكانی چـیرۆكهكـان دهبـن، ئـهو دهرفهتـهیان بۆ دهرهخسـێت كه گـوزارشت له ههسـت و سـۆزدارییهكـانیان بكهن.
ههنـدێ له لێكۆڵینهوهكـان، ئهوهیـان روونكـردۆتهوه، كه زۆربـهی منـداڵان لـهرێی خوێندنهوهی پهرتـووك و گۆڤـاری منداڵانهوه، خۆیان رۆشنبیرو شارهزا كـردوون و خۆیـان به وشهكانی زمـانی دهوڵهمهنـد كـردوون، لـهپێـش قوتابخـانهی سهرهتـاییـدا، ئامـادهییهكی باشـتریان ههیـه بـۆ فـێربوون و خوێنـدنهوهو تێـگهییشـتن و نووسـین، بهراورد به ئهو منـداڵانهی كه ناخـوێنـنهوه.. پشكی شێری ئهم ئاكامه ئهرێنییهش بـۆ راهێنان و ههوڵـدان و هاندان و پێشبینی و دووربینی دایكـان و باوكـانی رۆشنبیریان دهگهڕێتهوه، كه خۆشـهویستی خوێنـدنهوهیان له دڵی جگهرگۆشهكانیان رووانـدوون.
گرنگه كه دایكـان و باوكان و مامۆستاكان، تواناكانی منداڵهكانیان و قوتابییهكانیان لهههر قۆناغێكی تهمهنیاندا بزانن، به چ جۆره پهرتووك و گۆڤارێكی گونجـاو ئاشنایان بـكهن.. بۆ ئـهوهی منـداڵان هـهر له منـداڵیـیهوه ببن به دۆسـتی پهرتـووك و هۆگـری ههمیشهیی خوێنـدنهوه ببن.. پێویسته دایكـان و باوكـان لایـهنی كهمهوه رۆژی پانـزه خولهك پهرتووك و گۆڤاری ئاسان و چیرۆك و هۆنراوهو پهخشان و بابهتی ئاسان و گونجـاو بـۆ منـداڵه ساواكـانیان بخـوێننهوه، یـا منـداڵان خۆیـان بیـانخوێنـنهوه.
له ماڵیشهوه پهرتووكخانهی قنجیان بۆ دابینبكهن و به كۆمهڵێك پهرتووك و گۆڤاری ههمهڕهنـگهی منـداڵان بۆیـان بـڕازێنـنهوه.. ههفـتهی جـارێكـیش بیانبـهن بۆ بهشـی منـداڵان له پهرتووكخـانهی گشتی شارهكـانتان.. گهر بتانهوێت دهكـرێت شهوانه كاتێك بۆ خوێنـدنهوه دیـاری بكهن، بهناوی (كـاتی خوێنـدنهوهی خـیزانی) لهلایـهنی كهمهوه (بیست تا سی) خولهك پهرتووك و گۆڤـار بخوێننهوه.. خوێندنهوه بكهن به خوویهكی رۆژانهتـان و به بهشـێك لـه كهسـایهتی و له ژیانتـان.. پێویستیشه دایكـان باوکان.
22/07/2020
هۆکار درەنگ قسەکردن منداڵ چییە؟
ھەمیشە دایک چاوەڕوانی ئەم کاتە دەکات کاتێ کە منداڵەکەی دەست دەکات بە قسە کردن و دەڕبڕینی وشە سەرەتاییەکان . بەڵام زۆر جاری وایە کە منداڵ درەنگ فێری قسە کردن دەبێ ، ئایا پرسیارت کردووە ھۆکاری ئەمە چیە؟؟ ئایا ئەمە شتێکی ئاساییە یاخوت خراپە؟؟
جاری وا ھەیە منداڵ گەیشتۆتە تەمەنی دوو ساڵان کەچی ھێشتا ناتوانێ قسە بکات ، بۆیە لەم کاتە پێویستە سەردانی دکتۆری تایبەت بکرێت بۆ ئەم بابەتە .
بەڵام لە خوارەوە ھەندێ لەم ھۆکارانە بزانە کە دەبێتە ھۆی دوا کەوتنی فێربوونی قسە کردن لەلایەن منداڵانەوە :
ھەوکردنی گوێی منداڵەکە : لە حالەتی ھەوکردنی گوێی منداڵەکە بەتایبەتی لە سەرەتای تەمەنی یەک ساڵیەوە ، ئەمەش کێشەیە درووست دەبێت.
لەدایک بوونی منداڵەکە پێش وادەی خۆی : کاتی لە دایک بوونی منداڵەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر گەشەی منداڵەکە بە تایبەتیش قسە کردنی.
تەرکیز کردنی منداڵ لەسەر چالاکیەکانی تر: کاتێ کە منداڵ زیاتر ھەڵدەستێ بە ئەنجام دانی چالاکیەکانی تر بۆنموونە ڕۆیشتن ، دەبێتە ھۆی درەنگ فێربوونی قسە کردن
22/07/2020
چۆن منداڵەکانمان لەکاریگەریی نێگەتیفی تەکنەلۆژیا بپارێزین؟
تەکنەلۆژیاڕۆڵێکى گەورە دەگێڕێت لەگۆڕنى ڕێگاکانى پەروەردەى منداڵان . لە ڕۆژگارى ئەمڕۆماندا منداڵان بەڕێژەیەکى زۆر تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنن بەبەراورد بە ساڵانى نەوەدەکان، زۆربەى کۆمپانیاکانى بوارى تەکنۆلۆژیا چەندین ئامێرى ئەلەکترۆنیان بۆ منداڵان بەرهەم هێناوە.
تەکنەلۆژیا کاریگەرى پۆزەتیف و نێگەتیڤى لەسەرمنداڵەکانمان هەیە، هەروەها تەکنەلۆژیا ڕێگاى پەروەردەکردنى منداڵانى گۆڕیوە ، هەروەها بۆتە گۆڕانى هۆکارى گەیشتن بە ئاسودەیی بۆ منداڵەکان، کاریگەریشى هەیە لەسەر تواناکانى فێربوونیان.
کارێکى خراپ نییە ئەگەر ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین وەکو ئایپاد و یارییە ڤیدییۆییەکان و کۆمپیوتەرەکان ، بەڵام ڕۆڵى دایک و باوک وا پێویستە بۆ ڕێپیشاندانى ئەوان کە چۆن تەکنەلۆژیابەکار بهێنن و سنوریان بۆ دابنێین .
ئینتەرنێت و یارییە ڤیدیۆییەکان بونەتە خویەک بۆ زۆربەى منداڵان، زورینەى منداڵ بونەتە قوربانى بە جۆرێک کە کۆنتڕۆڵکران لەلایەن کەسانى ترەوە کە زیانیان پێدەگات بەهۆى ئینتەرنێتەوەو هەندێکى تریشیان ئالودەى یارییە ڤیدیۆییەکان بوون کە وایان لێدەکات هیچ کاتێکیان نەبێت بۆ تێکەڵاوبونیان لەگەڵ منداڵانى تردا ، لەئەنجامدا کێشەى تەنیابوون و بێزاربوون لەناو منداڵاندا بەرەو زیادبوون دەچێت.
زۆربەى تەکنەلۆژیا باوەکان کە منداڵان بەکارى دەهێنن پێک دێت لە: یارییە ڤیدیۆییەکان، مۆبایلە زیرەکەکان، تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەرەکان، تابلێتەکان، ئینتەرنێت، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، خزمەتگوزارى چاتکردن، ئامێرى ژماردنەکان و زۆر شتى تر .
ئەو گاریگەرییە نێگەتیڤیانەى کە تەکنەلۆژیا هەیەتى لە سەر منداڵان هەروەها پێویستە دایک و باوکان چى بکەن بۆ کەمکردنەوەى ئەو کاریگەریان:
کات بەسەر بردن بەدیار شاشەیەکەوە دەبێتە هۆى قەڵەو بوونى منداڵان: ئەو منداڵانەى کاتێکى زۆر بەبەکارهێنانى تەکنەلۆژیادەبەنەسەر کاتێکى کەمتریان دەبێت بۆ وەرزشکردن، ئەم جۆرە منداڵانە خواردنە خێراکان زۆر دەخۆن وەک لەفە، ئەمەش دەبێتە هۆى قەڵەوبوونیان .
قەڵەوى دەبێتە هۆى نەخۆشیەکانى وەکو سستى دڵ ، دەبێتە هۆى پەستى و بێزارى بۆ کەسەکە ، هەروەها دەبێتە هۆى نەخۆشى شەکرە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە نەخۆشییە زۆر ئەستەمە .
چۆن بتوانین چارەسەرى ئەم کێشانە بکەین:
دایک وباوکان دەتوانن خشتەیەکى کار بۆ منداڵەکانیان دابنێن تاکو دڵنیا بن لەوەى کە لە ڕۆژەکەدا وەرزش ئەنجام بدەن.
دایک و باوک پێویستە کات بەسەربەرن بەیاریکردن لەگەڵ منداڵەکانیان وەکو فێڵێک تاکو زیاتر بیانپارێزن لە سەیرکردنى تەلەفزیۆن و یاریکردن بە یارییە ڤیدیۆییەکان بە درێژایی ڕۆژ ، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کەوا لە منداڵان دەکات کە کاتێکى زۆر بە تەکنۆلۆجیاوە بەسەر بەرن دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵى دایک و باوکان.
پێویستە دایک و باوکان درێغی نەکەن لە بردنى منداڵان بۆ مەلەکردن، یارى تێنس، تۆپى پێ، پیاسەکردن لەگەڵیان لە پارکەکەکان و هەروەها یاریکردن لەگەڵ گیانەوەرە ماڵیەکانیان و لێخوڕینى پاسکیل لەگەڵیاندا. هەروەها پێشبڕکێى جەستەیى لەماڵەوەدا تاکو چالاک و دڵخۆش بن و ڕایان بهێنن لە ئەنجامدانى کارى ماڵەوەدا بۆ ئەوەى هەمیشە چاوەڕێى دەستى دایەنەکانیان نەبن بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکانیان
نەبوونى ئەزموون لە پەیوەندییە کۆمەڵاتىیەکاندا:
زۆربەى منداڵان زۆربەى کاتەکانیان بە تەکنۆلۆجیاوە بەسەر دەبەن، زۆربەى کاتەکانیان بەتەنها بەسەر دەبەن ، بۆیە کاتێکى کەمیان دەبێت بۆ پەیوەندیکردن و تێکەڵاوبوون لەگەڵ کەسە خانەدانەکانیان . ئەگەر منداڵ شارەزایى کەمى لە پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان هەبێت، کاتێک گەورە دەبێت پەیوەندى کۆمەڵایەتى لاواز دەبێت لەگەڵ خەڵکدا کە ئەمەش زیان بە ژیانى و بەو پیشەیەش دەگەیەنێت کە دەیبێت .
ئەو جۆرە کەسانەى کە پەیوەندى کۆمەڵایەتى یان لاوازە تێکەڵ بوونیشیان لەکۆمەڵگادا پێ ئەستەمە.
چۆن چارەسەرى ئەم کێشانە بکەین :
دایک و باوکان پێویستە لانى کەم ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ لەهەفتەیەکدا منداڵەکانیان ببەن بۆلاى منداڵانى تر تا یارییان لەگەڵ بکەن . هەروەها هانى منداڵەکانیان بدەن کە هاوڕێ پەیدا بکەن لە قوتابخانەدا و پێشیان بڵێن کە هاوڕێکانیان بانگهێشنى ماڵەوە بکەن بەم جۆرەش بۆت دەردەکەوێت کە هاوڕێیەتى کێ دەکەن.
22/07/2020
پەروەردەی منداڵ
یەکێک لە کێشەکانی پەروەردەکردن لە کوردستاندا نەبوونی پەیوەندییەکی دروست و هاوڕێیانەیە لەنێوان دایباب و منداڵدا. زۆرجار سەرنجی ئەوەم داوە ئەم پەیوەندییە لەبری ئەوەی پەیوەندییەکی دروستی پڕ خۆشەویستی و هاوڕێیانە بێت. پەیوەندییەکە زیاتر لە شێوەی پەیوەندی ئاغا و کۆیلە. یان سەردار و خزمەتکار، کە ئەمە یەکێکە لە هەڵە کوشندەکانی پەروەردەی تاک لە کوردستاندا و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زۆرجار تاکێک دروست بێت کە هەست بە بەرپرسیارێتی نەکات و تاکێک نەبێت چالاک و داهێنەر و لە زۆر حاڵەتیشدا تاکێکی پاسیف و لادەر و بێ پڕۆژە بێت و لەبری ئەوەی وزەیەک بێت بۆ جەستەی کۆمەڵگە، دەبێتە بارێکە بەسەر جەستەی کۆمەڵگەوە.
زۆرێک لە دەروونناس و کۆمەڵناسان هۆکارەکانی لادانی تاک و ئالوودەبوونیان بە ماددەی هۆشبەر و کەوتە نێو تۆڕی مافیایی و تیرۆریستییەوە دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی پەروەردەیەکی دروست و مامەڵەیەکی نادروستی دایباب لەگەڵ منداڵدا، کە ئەم مامەڵە نادروست و نەبوونی پەروەردەیە وا لە تاک دەکات تووشی لادان ببێت و زۆرجاریش ئەم جۆرە کارانە وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر دەسەڵاتی دایباب ئەنجام بدرێت.
هەڵەی بنچینەیی لە کوردستاندا لەوکاتەوە دەست پێدەکات، کە دایباب بەر لەوەی بیر لە پەروەردەکردنی منداڵ بکەنەوە منداڵ دەخەنەوە، یان بڕیاری خستنەوەی دەدەن. زۆرجار و لە زۆر جێگەدا گوێم لەوە بوو دایبابەکان بەر لەوەی بیر لە پەروەردەکردنی بکەنەوە بیریان لەوە کردۆتەوە خۆ دەتوانن بەخێوی بکەن و مەسرەفی ماددی منداڵەکە دابین بکەن. لە کاتێکدا کە ئەوە بەشێکی پڕۆسەی بونیاتنادی تاکە. بەڵکو بەشە سەرەکییەکەی ئامادەکردنی تاکە بۆ نێو کۆمەڵگە بە جۆرێک چ جۆرە تاکێک پێشکەشی کۆمەڵگەکە دەکرێت. واتە هەر لە سەرەتاوە و بەر لەوەی منداڵ بێتە دونیاوە دوو هەڵەی کوشندە لەلایەن دایبابەوە ڕوو دەدات. یەکەمیان نەبوونی ئامادەسازی بۆ خستنەوەی منداڵ و بیرنەکردنەوە لە پەروەردەکردنی منداڵەکە و چۆنێتی پەروەردەکردنی. دووەمیشان تەنها بیریان لە دابینکردنی پێداویستییە ماددییەکانی منداڵەکە کردۆتەوە و پێداویستییە مەعنەوەییەکانیان فەرامۆش کردووە.
ئەم دوو هەڵە کوشندەیە وا دەکات منداڵ بەر لەوەی بێتە دونیاوە بوونێکی پەراوێزی هەیە و هەر ئەمەشە ڕەنگدانەوەی لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکە دەبێت. بۆیە زۆرجار بەهۆی نەبوونی سۆز و خۆشەویستییەوە لەنێو خێزان و دابین نەکردنی پێداویستییەکانی منداڵ هەر لە تەمەنێکی کەمەوە بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت لە دەرەوەی خێزان. ئەمەش یەکەم قۆناغی لادانی منداڵە و هەنگاونانییەتی بەرەو هەڵدێر. ئیدی ئەو هەڵدێرە بەرەو تۆڕی مافایی بیبات یان تۆڕی ئایینی توندڕەوی تیرۆریستی، یان بەرەو جێگەیەک کە ئیدی دەسەڵاتی دایباب نەگاتە ئەو جێگەیە.
ئێستا دەکرێت قسەیەک لەسەر پەیوەندییەکی دروستی نێوان دایباب بکەین. سەرەتا دەبێت ئەوە ڕوون بێت، کە خستنەوەی منداڵ پێویستی بە بەرنامە و ئامادەسازی هەیە، چونکە ئەمە پەیوەندی بە ئایندەی خێزانێکەوە هەیە کە دەشێت ئەم تاکە ببێتە یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی ئەو خێزانە. ئەمە بێجگە لەوەی پەیوەندی بە ئایندەی کۆمەڵگەیەکیشەوە هەیە ئەم منداڵە دەبێتە ئەندامێکی نێو ئەو کۆمەڵگەیە. خۆ ئەگەر وێنەکە گەورەتر بکەین پڕۆسەی منداڵخستنەوە پەیوەندی بە پێشکەشکردنی تاکێکەوە هەیە بۆ نێو جیهان، ڕەنگە ئەم تاکە ببێتە کەسایەتییەکی جیهانی. واتە بیرکردنەوە لە خستنەوە منداڵ و ئامادەسازی دەوێت لە پێشە هەموو شتەکانەوە. دواتر دەشێت چۆن بیر لە پێداویستییە ماددییەکانی دەکرێتەوە ئاوهاش بیر لە پێداویستییە مەعنەوەییەکانی بکرێتەوە. هەر لە پێدانی خۆشەویستیی و پەیوەندی هاوڕێیانەوە تا پەروەردەکردنی بە شێوەیەک، کە ببێتە تاکی بەرهەمدار هەم بۆ خێزان و کۆمەڵگەکەی و هەم بۆ جیهانیش. واتە ئەگەر تەنها وێنە گەورەکەی پرۆسەی منداڵ خستنەوە بخەینەڕوو ئەم پڕۆسەیە پڕۆسەی پێشکەشکردنی تاکێکە بۆ نێو جیهان ئیدی دایباب بڕیار لەسەر ئەو تاکە دەدەن کە ئەو تاکە تاکێکی بەرهەمدار دەبێت لە چەشنی ئەدیسۆن و ئەنیشتاین، یان تاکێکی وێرانکەر دەبێت لە چەشنی هیتلەر و ستالین و بن لادن.
بێگومان ئەمەی لێرەدا خرایەڕوو بۆ ئەوە نییە کە ترس و دڵەڕاوکێ دروست بکەم بۆ دایبان و بەتایبەتیش ئەوانەی کە تازە دەچنە نێو ژیانی هاوسەرێتییەوە. بەڵکو ئەمە بۆ پیشاندانی ئەو خاڵەیە کە پرۆسەی منداڵخستنەوە پڕۆسەیەکی هەر وا سانا نییە، بەڵکو پرۆسەی پێشکەشکردنی تاکێکە بۆ نێو جیهان، بۆیە دەبێت بەر لەوەی تاکێک بهێنینە دنیاوە لە خەمی ئەم تاکەدا بین و هەوڵی ئەوە بدەین کە تاکێکی بەرهەمدار پێشکەشی جیهان بکەین، نەک تاکێک ببێتە خۆری بەشێک لە جوانییەکانی ئەو جیهانەی مرۆڤە داهێنەرەکان بنیاتیان ناوە.
ئەوە دەمەوێت دووبارە پێداگریی لەسەر بکەمەوە ئەوەیە کە پەوەردەکردنی تاک بەر لەوەی لە کۆمەڵگەوە دەست پێ بکات لە خێزانەوە دەست پێدەکات و پەیوەندیی دایباب و چۆنێتی پەروەردەکردنی منداڵ کاریگەریی لەسەر ژیان و ڕەفتار و هەنگاوەکانی داهاتووی منداڵەکە دەبێت. بۆیە نابێت ژیانی رۆژانە و سەرقاڵییەکانی کار و ماندووێتی ڕۆژگار پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بیر بەرێتەوە و بمانگەیەنێتە قۆناغێک فەرامۆشیان بکەین، چونکە دەشێت لەم فەرامۆشکردنەوە بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێن و رەنگیشە ئەو جێگەرەوەیە جێگرەوەیەکی دروست نەبێت.
22/07/2020
چەند یاریەک مناڵان کەتایبەتە بەجوڵە وهێز:
22/07/2020
ئاستەنگەكانی فێربوون
نەبوونی توانای گوونجاندن لەگەڵ پێداوویستیەكانی پرۆسەی فێربوون دا بەهۆی شەڵەژاندنی پرۆسەیەك یاخود زیادتر لە پرۆسەیەكی عەقڵی چ سەرەكی بێت وئەو پرۆسە عەقڵییە سەرەكیانەیش پێكدێن لە : – (تێگەیشتن ، بەكارهێنانی زمان بەهەردوو روویەوە (قسەكردن – خوێندنەوە) ، گۆگرتن ، نووسینەوە ، ژماردن ) ، یاخود شەڵەژاندنی پرۆسەیەك یاخود زیادتر لە پرۆسە عەقڵییە باڵاكان كە پێكدێن لە (هەستكردن ، ئاگابوون ، بیركردنەوە ، درككردن ، یادكردنەوە ، خەیاڵكردن) .
چۆنیەتی دەستنیشانكردنی ئەو تاكانەی كە ئاستتەنگی فێربوونیان هەیە
پێنج پێوەر یان مەحەك (سەنگ) مان هەیەیە بۆ دیاری كردن وناسینەوەی ئەو كەسانەی كە ئاستەنگی فێربوونیان هەیە كە بە ئەم شێوەیەی لەلای خوارەوەیە : -
1- پێوەری دوركەوتنەوە (ابتعاد)
ومەبەست لە ئەم پێوەرە دوركەوتنەوەی ئاستی دەستكەوتەكانی خوێندكارەكە لە وانەێك یان بابەتێك دا لە ئاستی پێشبینی كراوو كە بە دوو حاڵەت رووندەبێتەوە : -
أ- جیاوازی نێوان توانا ژیریەكانی (القدرات العقلیە) وئاستی دەستكەوتەی فێربوون .
ب- جیاوازی نێوان ڕواڵەتەكانی گەشەكردنی دەستكەوتەكانی فێربوون لە بابەتەكان دا ، لەوانەیە ئاستی زیرەكی لە بیركاری دا زۆر بەرزبێت وئاسایی بێت لە زمانەكان دا بەڵام ئاستتەنگی هەبێت لە بابەتە زانستیەكان دا یان كۆمەڵایەتیەكان ، ولە وانەیە لەبابەتێك دا جیاوازی هەبێت وەك لە رێزمانی كوردی دا زۆر باشبێت بەڵام ئاستتەنگی هەیە لە ئەزبەركردنی پارچە شیعرێك یان لە ئەدەب دا بەگشتی .
2- پێوەری دورخستنەوە (استبعاد)
وپێكدێت لە دورخستنەوەی ئەو كەسانەی كە كەم ئەندامی هەستەوەریان هەیە وەك كەم ئەندامی لە (بیستن ، بینیین ، جوڵەیی ….. هتد) هەروەها ئەو منداڵانانەی كە دواكەوتنی ژیریان هەیە (التخلف العقلی) و ئەوانەی شەڵەژاندنی هەڵچوونیان هەیە وئەوانەی بێبەشبوونی رۆشنبیری وئابوریان هەیە كە لەگەڵ منداڵانی ئاستەنگی فێربوون دا بەراورد ناكرێن. لە كاتی دەستنیشانكردنی ئەو تاكانەی كە ئاستتەنگی فێربوونیان هەیە .
3- پێوەری پەروەردەكردنی تایبەت
ئەم پێوەرە پەیوەندی بە پێوەری پێشووترەوە هەیە ، بەواتەی كە نابێت ئەو ڕێگای وانەوتنەوەیان لەگەڵ دا بەكاربهێنرێت كە بۆ خوێندكارە ئاساییەكان دا بەكاردێت ، یاخود ئەو ڕێگایانەی كە لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان دا بەكاردێت ، لەبەر ئەوە دەبێت جۆرێك لە پەروەردەی تایبەتیان لەگەڵ دا بەكاربهێنرێت كە لە رووی (دەستنیشانكردن وپۆلێنكردن وفێركردن) دا جیاوازبێت لەگەڵ چیینەكانی پێشوتر دا .
4- پێوەری ئەو كێشانەی كە پەیوەندیان بە پێگەیشتنەوە هەیە
ئەبینین كە ڕێژەی گەشەكردن جیاوازی هەیە لە منداڵێكەوە بۆ منداڵێكی تر وئەمە دبێتە مایەی ئاستتەنگی لە ئامادەكردنی بۆ پرۆسەی فێركردن ، و وەك ناسراوە كە گەشەكردنی منداڵانی نێرینە هێواشترە لە گەشەكردنی منداڵانی مێینە ، كە وایان لێ دەكات لە تەمەنی(5 – 6) ساڵی دا ئامادەنەبن لە ڕووی درككردنەوە بۆ فێربوونی جیاكردنەوەی نێوان خوێندنەوە ونوسینەوەی پیتەكان وئەمە دەبێتە كۆسپێك لە ڕێگەی فێربوونی بابەتە زمانیەكان ، هەر لەبەر ئەمە دەبێت پرۆگرامی پەروەردەیی توكمەیان بۆ پێشكەشبكرێت تاوەكو كەم وكورتی گەشەكردنیان ڕاستبكرێتەوە چی ئەم كورتییە بۆماوەی بێت یان پێكهاتەی بێت یان ژینگەی بێت .
5- پێوەری پزیشكی
لە ڕێگەی ئەم پێوەرەوە دەتوانین ئاستتەنگی فێربوون دەستنیشان بكەین لە ڕێگەی گرتنی وێنەی كارەبایی مێشك ودەستنیشانكردنی تێكچوونی مێشكی ئاسان كە بە شەڵژاندنێكی ئاسان لە ئەركەكانی مێشك وشەڵەژاندنی درككردنی (بینین ، بیستن ، شوێن ) وشەڵژاندنی ژیری (عقلی) وبەرزبوونەوەی چالاكیە جوڵەییەكان وئاستتەنگی جێبەجێكردنی ئەو كارانەی كە پێ ڕادسپێرێت دا رەنگ ئەداتەوە .
شایەنی باسە كە شڵهژاندنی ئەركەكانی مێشك بەشێوەێكی نێگەتیف لەسەر پرۆسە ژیریەكان دا ڕنگ دەداتەوە كە دەبێتە كۆسپ وتەگەرە لە ڕێگەی وەرگرتنی ئەزموونە پەروەردەیەكان وپاشان پراكتیككردنیان وبتوانێت سودیان لێ وەربگرێت ، بەهۆی ئەمەوە كەم وكورتی لە گەشەكردنی هەڵچوونی وكۆمەڵایەتی وكەسایەتی دا دەردەكەوێت .