Bloom Team

Bloom Team

Share

hello , let's help and support other to charity and love ��

28/06/2023

جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان پیرۆز بێت🌙
و خوای گەورە موبارەکی بکات و بیکاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

بڵۆم تیم جەژنتان لێ پیرۆزدەکات❤️💙

Photos from ‎دەزگای نوری حیکمە - مؤسسة نور الحكمة‎'s post 26/06/2023
24/06/2023

‏‎السلام علیکم موسوڵمانانی خۆشەویست،

‏‎سەرەتابەناوی خوای گەورە و میهرەبان.❤️

‏‎بڵۆم تیم بەردەوامە لە بە هەدیە کردنی قورئانی پیرۆز وە هەروەها بڵاو کردنەوەی❤️💙

‏‎قورئان بۆ هەموو چین و توێژ و تەمەن گونجاوە و تەنانەت پێویستیشە بۆیە ئێمە ئەم جارەیان منداڵە چاو گەشەکانمان بەسەرکردەوە چونکە ئەوانیش بە هەمان شێوەی مرۆڤی پێگەیشتوو خوای گەورە قورئانی بۆ دابەزاندووە.

‏‎کەواتە بێگومان ئەوە ئەرکی سەر شانی ئێمەیە کە قورئانیان پێ ئاشنابکەین وابکەین کە لێی تێبگەن و شیرین ببێ لە لایان وە تەنانەت پێویستە وابکەین کە قورئان ببێتە بەرنامەی ژیانی مناڵەکانمان

‏‎بڵۆم تیم لە چالاکییەکدا دوو سەد ( ٢٠٠ ) 💯+💯
‏‎کتێبی ( قەڵای منداڵی مسوڵمان )ی بەخشییە ئەو منداڵانەی کە وانە دەخوێنن لە دەزگای نوری حیکمە (مؤسسة نور الحكمة) 📚📖

‏‎پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانان منداڵەکانیان بپارێزن و هەموو کات لە ژێر چاودێری خۆیاندا بن بە تایبەتی ئاگاداری سیستمی فێرکردنیان بن، وریای ئەوەبن کە هاوڕێیەتی کێ دەکەن و تەسلمی دەستی ‎چ کەسانێکیان دەکەن.

‏‎وە هەروەها بە پێویستی دەزانین سوپاسێکی تایبەتی
(کتێب فرۆشی گۆران) بکەین کە زۆر بەرێزبوون لەگەڵماندا و زۆر یارمەتی پڕۆژەکەی داین

ktebfroshy_goran

ئەمەش پەیجەکەیانە دەتوانن هەر کتێبێکتان پێوسیت بوو لێیان داوا بکەن.⬆️⬆️

📍ناونیشانیشیان ناو بازاڕ بەردەرکی سەرا.

‏‎خوای گەورە خێری هەموو لایەک بنوسێت و هەر
‏‎لەشساغ و سەلامەت بن❤️

‏‎هەر کەسێک ئەوێت بەشداری بکات و یارمەتیمان بات، یاخود بۆ هەر شتێکی تر لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی خوارەوە ئەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات⬇️⬇️

+9647501701117

٠٧٥٠١٧٠١١١٧

🎥👨‍💻: Dahen H Ali

19/06/2023

سەرەتا بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان حەمدو سەنا بۆ خوای تاک و تەنها.

خوشک و برایانی ئازیز پێمان خۆشە پێتان ڕابگەیەنین کە کۆمەڵە قورئانێکی باشمان بەخشییە مزگەوتی چوارچرا و ئەوانیش زۆر بەڕێز و بە گەرمیەوە پێشوازیان لێ کردین و دیارییەکانیان لێ وەرگرتین.

بڵۆم تیمیش خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت و زۆر سوپاسیان دەکەین❤️

خوای گەورە خێری هەموو لایەک بنوسێت و هەر لەشساغ و سەلامەت بن❤️💙

🎥👨‍💻: Dahen H Ali

01/05/2023

السلام علیکم موسوڵمانانی خۆشەویست.❤️

بڵۆم تیم بەردەوامە و بەڵێنەکانی ئەگەیەنێتە جێ❤️💙

کۆمەڵە گەنجێکی خەڵکی خوڕماڵی ئازیز داوای کۆمەڵێک قورئانی پیرۆزیان لە بڵۆم تیم کرد ئێمەش بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە پاکێجێکمان بۆ ئامادەکردن کە 10 قورئانی لە خۆگرتبوو، وە هەروەها ئەمڕۆ کە دەکاتە بەرواری 1-5-2023 بۆمان ناردن.

خوای گەورە قبوڵی بکات و هیوادارین سوودی لێ ببینن ئینشاءالله.

هەر کەسێک ئەوێت بەشداری بکات لەم خێرە نەبڕاوەیە، یاخود بۆ هەر شتێکی تر لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی خوارەوە ئەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات⬇️⬇️

+9647501701117

٠٧٥٠١٧٠١١١٧

🎥👨‍💻: Dahen H Ali

Send a message to learn more

Photos from Bloom Team's post 30/04/2023

سەرەتا با ناوی خوای گەورە حەمدو سەنا بۆ ئەو خوایەی ئێمەی لە نەبوونەوە هێنایە بوون.

خوشک و برایانی ئازیز بڵۆم تیم زۆر سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەن کە بەژدارییان کرد لە پڕۆژەی بە هەدیەکردنی قورئانی پیرۆز زۆر سوپاسی ئەو پێشوازییە جوان و گەرمەی موسوڵمانان ئەکەین بەرامبەر بەم کارەی ئێمە.

بڵۆم تیم خۆی زۆر بە خۆشحاڵ ئەزانێت کە ژمارەیەکی زۆر لە قورئانی بە دەست گەشتووە، ئینشاءالله بە زووترین کات هەموویان ئەگەیەنینە شوێنی پێویستی خۆی.

خوای گەورە خێری هەموو لایەک بنوسێت و هەر لەشساغ و سەلامەت بن❤️💙

24/04/2023

سەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
لە ڕێکەوتی ٢٠/٤ تیمە جوانەکەی بڵووم تیم هەستان بە دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ و جیا لە زنجیرە سیمینارەکان.

ئەویش کۆکردنەوەی قورئانی پیرۆزە لەو ماڵ و جێگەیانەی کە قورئانی لێ زۆرە و ناخوێندرێتەوە و بردنی بۆ جێگەیەکی تر کە سوودی لێ ببینرێ و بخوێندرێتەوە.

بەمەش خاوەنی قورئانەکە دەبێتە خاوەنی خێرێکی نەبڕاوە و لە دوای مردنیشی خێر و سەدەقەی بۆ ئەنوسرێ.

بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی مامۆستای مزگەوتی (فیردەوس) مان کرد ئەویش مامۆستا (زانا عبدالکریم)ی خۆشەویست کە زۆر بە گەرم و گوڕی پێشوازی لێکردین و پڕۆژەکەی بەرز ڕاگرتین.

هەروەها هەر کەسێکیش ئارەزووی بەژداری کردنی هەیە لەم خێرە نەبڕاوەیە و هەوڵ ئەدات توێشووی قیامەتی خۆی زیا بکات پەیوەندیمان پێوە بکەن.

توێشوویەک بۆ قیامەت.

🎥👨‍💻:
Dahen H Ali

**ئەتوانن بەژداربن لەگەڵمان لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە ⬇️⬇️

+9647501701117

Send a message to learn more

23/04/2023

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆزبێت.❤️

خوای گەورە ڕۆژ و تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەک قبوڵ بکات هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان.

لەم بابەتە دا باسی ئەو کارانە دەکەین کە پێویستە بکرێن لە ڕۆژانی جەژندا:

١- کردنی نوێژی جەژن بە جەماعەت ( بە تایبەت بۆ پیاوان )
٢- ئامادەکردنی خواردنی جەژن
٣- پیرۆزبایکردن لە دراوسێ و خزم و کەسانی نزیک و هەر موسوڵمانێک بە بۆنەی جەژنەوە

بڵۆم تیم هیواخوازە هەموو ڕۆژێکتان جەژن بێت.

هەر سەلامەت بن.💙

🎥👨‍💻: Dahen H Ali

**ئەتوانن بەژداربن لەگەڵمان لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە ⬇️⬇️

+9647501701117

Send a message to learn more

22/04/2023

پێشکەشکردنی وتارێک لە لایەن مامۆستا زانا عبدالکریم لەسەر بابەتی بەخشینی قورئانی پیرۆز و بە هەدیە کردنی.

17/04/2023

بەخشین و بە دیاری کردنی قورئانی پیرۆز دەچێتە ناو بابەتی خێرخوازی بەردەوام ( الصدقة الجارية ).

پاداشتەکەی دەگاتە ئەو کەسەی کە وەک دیاری دەیبەخشێت ان شاءالله، لایەنی وەرگریش ئەکرێت کەسێک بێت یان مزگەوتێک بێت یاخود هەر شوێنێتی تر بە مەرجێک شیاو بێت.

بەم زووانە بڵۆم تیم چالاکییەک لەسەر ئەم بابەتە بە ئەنجام دەگەیەنێت.




Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


As Sulaymaniyah