15/10/2023
بەخێربێن بۆ پەیمانگای ئۆنلاینی سۆفیا بۆ فێربوونی زمانەکانی ئینگیزی و عەرەبی.
خوێندکارانی سکوڵی کورد ئیجوکەیشن ئاگادار دەکەینەوە سکوڵەکەمان ئێستا لەژێر ناونیشانی پەیمانگای سۆفیا بەردەوام دەبێت لەخزمەتکردنی فێرخوازان ئێستا سکوڵەکەمان کردووە بە پەیمانگا.
سووپاس بۆ بەردەوامبوونتان لەگەڵمان ، ڵایکی پەیجە نوێیەکەمان بکەن و بەم نزیکانە کۆرسی نوێ و ناوازەتان پێشکەش دەکەین.
Sophia Institute Online
18/04/2023
« اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي »
🤲🏻
18/02/2023
دەتەوێ بەیەک کاتژمێر فێری ئێکسڵ بیت و کاری لەسەر بکەیت؟
ئاسانە، تەنها یەک کۆمێنت بنووسە بەشێوەی نامە خ*لەکەت بۆ دەنێرین.
14/12/2022
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بە قورئان و فەرموودە
تەنها یەک کۆمێنت بنووسە ڕاستەوخۆ بەشێوەی نامە پێت دەگات
13/12/2022
فۆڕمی دامەزراندن
49 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیەنرا .
تەنها یەک کۆمێنت بنووسە ڕاستەوخۆ بەشێوەی نامە فۆڕمەکەت پێ دەگات.
08/12/2022
هەدیەیەکی زۆر تایبەت لەئێمەوە بۆ ئێوەی ئازیز.
کتێبێک سەبارەت بەهەموو ژیاننامەی پێغەمبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم).
تەنها یەک کۆمێنت بنووسە ڕاستەوخۆ بەشێوەی نامە بۆت دەنێرین.
07/12/2022
بۆ فێربوونی جلفەی عێراقی تەنها ئەم کتێبەت بەسە😍
کۆمێنت بنووسە، ڕاستەوخۆ بەشێوەی نامە کتێبەکەت بۆت دەنێرین.
06/12/2022
تەنها بە 3 کاتژمێر خۆت شارەزای بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بکە بەتایبەتی بەرنامەی ۆرد بکە بەگرەنتی سەدا سەد.
تەنها یەک کۆمێنت بنووسە ڕاستەوخۆ بەشێوەی نامە بۆت دەنێرین.
12/10/2022
کەمترین موچەی کارکردن لەوڵاتی ئەمریکا 7.25$ بۆ یەک کاتژمێرە.
واتە ڕۆژێک کارکردنی ئاسایی 56$ بەدەست دەهێنیت کە دەکاتە 82,000ی خۆمان.
لەم وڵاتە وێرانەی خۆشمان زەلام هەیە ڕۆژی بە 5,000 ئیش دەکات!
گەنجێک تۆزێک پارەکەی باشبێت لەکوردستان ئەوپەڕی مانگانە 600 هەزارێک وەرگرێت کە دەکاتە 400$ !
واتە ڕۆژانە تەنها بە 13.3$ و کاتژمێرێک کارکردن بەرامبەر بە 1.7$ کاری کردووە!
ئەمە نیشانەی خراپ بەڕێوەبردنی کوردستانە.
ئەبوو گەنجی ئێمە ڕۆژانەی کارکردنی کەمتر نەبوایە لەوڵاتانی هاوشێوەی ئەمریکا،بەڵام بەداخەوە...
ئامانجی ئێمە لەپڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە هێنانەدی خەونی ئەو کەسانەیە دەیانەوێت بگەن بە ئەمریکا و ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بژین.
ئێمە تەنها وەسیلەین،خوای گەورە بیکات بەقیسمەتی هەموومان ببینە خاوەنی ئیقامەی گرین کارت و ناومان لەپێشبڕکێکە دەربچێت.
__
بەشدار زاید.
بۆ ئاگاداربوون سەبارەت بە دواین زانیارییەکانی فۆڕمی یانسیبی ئەمریکا جۆینی گروپەکەمان بکە:
https://t.me/KURDS_USADVLOTTERY
13/09/2022
ئاماری وەرگیراوانی فۆڕمی یانسیبی ئەمریکا DV lottery 2023 بەم شێوەیەبووە بۆ ساڵی 2021-2022
وەک دەبینن لەعێراق و هەرێمی کوردستان 1300 کەس ناویان هاتۆتەوە.
_____
ئەم فۆڕمە باشترین دەرفەتە بۆ گەشتنتان بەوڵاتی خەونەکانتان USA.
_____
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەو زانیاری زیاتر جۆینی چەناڵی کوردی فۆڕمی یانسیبی ئەمریکا بکە لە تێلیگرام:👇
https://t.me/KURDS_USADVLOTTERY
25/08/2022
ناونوسین دەستی پێکرد بۆ خوولی ئۆنلاین و بێبەرامبەری:
"نەخۆشییە گواستراوەکان"
_____
زانیارییەکان بخوێنەرەوەو پاشان نامە بنێرە:
باس لە جیاوازی نێوان ڤایرۆسو بەکتریا دەکەین و ئەو ڤایرۆس و بەکتریانەی دەبنە ھۆی شێرپەنجە و نەخۆشی بەوردی باس دەکەین.
_____________
🔷 زانیاری دەربارەی خ*لەکە و شێوازی بەشداریکردن:
ناوی خ*ل: نەخۆشییە گواستراوەکان
شێوازی خ*ل : ئۆنلاین بە بەکارھێنانی فەیسبوک و ئەوانەش ئەتوانن بەشدار بن کە بە فری لەخەتن.
مامۆستای خ*ل : مامۆستا مەریەم ڕووشدی .
تێچوو : بێبەرامبەر
بڕوانامە : ئارەزوومەندانەیە، بەردەستە بە کەمترین نرخ
شێوازەکانی ناونوسین :
دوو هاوڕێت لەکۆمێنت تاگ بکەو پاشان ژمارە 1 بنێرە بۆ پەیجەکەمان،یاخود نامەیەک بنێرە بۆ پەیجەکەمان بنوسە خ*لی نەخۆشییە گواستراوەکان
_____
تۆش ھەر ئێستا ناوت تۆمار بکەو ئەم دەرفەتە ناوازەیە لەدەست خۆت مەدە.
لە #ئینستاگرام فۆڵۆومان بکە:
https://instagram.com/kurd_education?igshid=9sahnwnr2pxl
12/08/2022
چیرۆكی من و دكتۆر عبدالواحد
یەكەم / چەند ساڵێك لەمەوپێش تۆپەڵێك چەوری لە پشتی ملمدا دروست بوو ( بەقەدەر هێلكەیەك دەبوو )
زانیاری ئەوەم هەبوو ئەگەر بچمە هەر خەستەخانەیەكی ئەهلی نزیكەی ٥٠٠ هەزار دینار سەرف دەكەم
ڕۆژێك سەرەم وەرگرت لەعیادەكەی دكتۆر عبدالواحد
كاتێك چووم ئەوەندە نەخۆشی لێبوو شوێن نەبوو دانیشم ، ناچار بەپێوە وەستام هەتا سەرەم هات ، وەرەقەی تەنها پێنج هەزار دینار بوو ، پارەكەم داو چوومە ژوورەوە
دكتۆر عبدالواحد دوو دكتۆری كوڕی گەنجی لەبەردەستدا بوو ، دوو ژووریان هەبوو ، دوای ئەوەی سەیری پشت ملمی كرد لەگەڵ یەكێك لەدكتۆرەكان بەئینگلیزی هەندێك قسەی كرد ، دوای ئەوە دكتۆرە گەنجەكە پێی ووتم فەرموو با بچینە ژوورەكەی تر ، لەوێ پێی ووتم ، دكتۆر عبدالواحد ڕۆژانی پێنج شەممان لەخەستەخانەی بەخشین نەشتەرگەری دەكات ، ئامادەیە پێنچ شەممەی داهاتوو نەشتەرگەریت بۆ بكات ، حەق دەستەكەیشی ١٥٠ هەزار دیارە ٥٠ هەزار دیناریشی كەم دەكەینەوە ئەگەر حەزیش بكەیت ئەو ١٠٠ هەزار دینارەیش وەرناگرین ( نایشم ناسن و ئەوە یەكەم جارە من ئەبینن ) منیش ووتم دەستان خۆش بێت ١٠٠ هەزار دینارەكە دەدەم
لەوەرەقەیەكدا كۆمەڵێك فحوساتی بۆ نوسیم
ڕۆژی چوار شەممە لەخەستەخانەی بەخشین فەحسەكانم كرد بایی ٤٨ هەزار دینار بوو ( لەهەر شوێنێكی تر بمكردایە زیاتری تێدەچوو )
ڕۆژی پێنچ شەممە بەنجی مەوزوعیان بۆ كردم ، لەسەر دەم ڕاكشام ، دكتۆر كاتێك هات مۆبایلەكەی خستبووە سەر قورئانێكی دەنگ خۆش ، هەتا نەشتەرگەریەكەی تەواو كرد دەنگی قورئانەكە هەر بەردەوام بوو ، لەكاتی نەشتەرگەریەكەدا جار جار بانگی دەكردم ( بۆ ئەوەی بزانێ لەهۆش خۆم چووم یان نا )
لەگەڵ ئەوەی بەنج كرابووم جار جار ئازارێكی توندی هەبوو ( منیش ئای یەكم ئەكرد )
دوو سەعات دوای نەشتەرگەریەكە هاتە لام و ووتی گەردنم ئازاكە ئێشم پێ گەیاندی
قەسەم بەخوا ئەگەر هەرچی پیاو و ژنی ئەم هەرێمە هەیە وەك دكتۆر عبدالواحد وا بن ئەم كوردستانە ئەبێتە خۆشترین ووڵاتی جیهان
دووەم / ( دانیە )ی كچم ئەم ساڵ لەزانكۆی سلێمانی كۆلیژی پزیشكی خوێندنی تەواو كرد
كاتێك لەمەرحەلەی یەكی كۆلیژ بوو ( دمەڵێكی بچوك لەپشتی دروست بوو )
لەگەڵ خێزانم بردمانە عیادەی دكتۆرێك ( ناوی ناهێنم چونكە ناوهێنان لەم حاڵەتانەدا هەڵەیەكی گەورەیە ) ئەم دكتۆرە مامۆستای كچەكەمان بوو لەكۆلیژی پزیشكی ، بەحسابی خۆمان قوتابی خۆیەتی و خاترمان دەگرێت و لەوانەیە حەق دەستی خۆی وەرنەگرێت
چوینە عیادەكەی ١٥ هەزار دینار پارەی وەرەقەكەمان داو چوینە ژوورەوە ، دكتۆر دوای ئەوەی زانی كچەكەمان قوتابی خۆیەتی بەخێرهاتنێكی گەرمی كردین ، پاش ئەوەی سەیری دمەڵەكەی كرد ووتی سبەینێ سەعات ئەوەندە لەفڵان خەستەخانە ئامادەبن نەشتەگەری بۆ دەكەم ( ناوی خەستەخانەیەكی ئەهلی برد )
پاشان ووتی تەنها حەق دەستی خۆم ٣٠٠ هەزار دینارە
ئێمەیش ووتمان دەستت خۆش بێت جارێ نەشتەرگەریەكەی دوادەخەین هەر كاتێك ویستمان پەیوەندیت پێوە دەكەین
دوای ئەوەی هاتینە دەرەوە ووتم بەخێزانم بۆچی نەچین بۆ لای دكتۆر عبدالواحد
ڕۆژی دوای ئەوە چوین بۆ خەستەخانەی شار
ئەو كاتە دكتۆر عبدالواحد لەوێ دەوامی دەكرد
چوینە ژوورەكەی ، سەیری دمەڵەكەی كرد ، ووتی زۆر ئاسانە لەدەرەوە چاوەڕێ بكەن هەتا بانگتان دەكەم
نزیكەی ٢٠خ*لەك چاوەڕێمان كرد ( لەو ماوەیەدا بەردەوام هاتووچۆی چەند ژوورێكی دەكرد كۆمەڵێك نەخۆشی ڕایی كرد ) دوای ئەوە كچەكەی منی بانگ كرد ، لەژوورێك دوو پەرستاری ئافرەتی لێبوو ، دەرگاكەیشیان پێوە نەدا ، من و خێزانم لەبەر دەرگاكە وەستاین و سەیرمان دەكرد ، بەكەمتر لە ١٠ خ*لەك دمەڵەكەی لابرد و لەگەڵ پەرستارەكان تەداویان كرد ، دكتۆر هاتە دەرەوەو ووتی تەواو بوو خوا حافیزتان بێت
ئێمەیش سوپاسمان كرد و دەست خۆشیمان لێكرد
دكتۆر عبدالواحد ئەو نەشتەرگەریەی بۆ كچەكەم كرد ٢٥٠ دیناریشی تێنەچوو
ئەم پیاوە لەهەر ووڵاتێكی پێشكەوتوودا بێت حەسانەی ئەدرێتێ بۆ ئەوەی كەس نەتوانێ دەم درێژی بكاتە سەری
ئێستاش بڕواتە هەر ووڵاتێكی ئەوروپی مەمنونی دەبن ، لەڕووی مادیشەوە سەد ئەوەندەی ئێرەی دەست دەكەوێت ، بەڵام ناڕوات ئەیەوێ خزمەتی خاك و میللەتی خۆی بكات
ئەوانەیشی هاتوونەتە دەم لێی بندیوار و حەرام خۆر و كەللە پووچن جگە لەزیان گەیاندن هیچ خێرو بێرێكیان نیە بۆ خاك و میللەتی خۆیان
____
بەسووپاسەوە لەواڵی کاک محمد عبدالرحمان وەرگیراوە