20/01/2026
📌 وەهابییەت یانی ڕووخاندنی شارستانییەت یانی ڕووخاندنی دەستوور و یاسا و دام و دەزگا و دامەزراوە فەرمییەکان ، یانی درووستکردنی بۆشایی ئەمنی و تێکدانی سەقامگیری و ئاسایش ، وەهابییەت بریتیە لە شۆڤینیزم وە پاکتاوکردنی ڕەگەزی و نەهێشتنی فرەیی نەتەوە و زمان و کەلتوور، پێویستە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بەیەکەوە یەکبگرن ڕووبەڕووی داعشی نوێ ببنەوە بە فۆڕمی جۆلانی زایۆنی.
ئەو پیلانگێڕییە لەلایەن تورکیا و ئیسرائیل و سعودیە و ئەمریکا ڕێکخراوە و ئامانجەکەیشی گۆڕانکارییە لە نەخشەی ناوچەکە بەتێکدانی سەقامگیری عیراق و ئێران ، ئەمریکا دەیان ساڵە لەڕێگای برەودان و پڕۆمۆتکردنی وەهابییەت توانیویەتی ئاسایشی ناوچەکە بشێوێنێت و فەوزای ئەمنی و سیاسی درووست بکات ، ئێستا دوای خیانەتە دی فاکتۆیەکەی ئەمریکا لە کوردانی ڕۆژئاوا ، بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کەوا کێ بەڕاستی دامەزرێنەری داعش و تیرۆری وەهابییەتە لەناوچەکە.
11/01/2026
📌 تەحەداکانی وەهابییەت گەورەن وە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و شارستانییەت
پێشتریش چەندین جار ڕوونمان کردۆتەوە ، وەهابییەکان کەرەستەیەکی سەربازین لەلایەن ئەمریکاوە بەکاردێن بۆ درووستکردنی فەوزا و تێکدانی ئاسایش و ڕووخاندنی دام و دەزگاکان لە ناوچەکە و لە جیهانیش ، پاشانیش کۆمەڵێک هەلومەرج دەڕەخسێنن تاوەکوو دەستوەردانی دەرەکی ڕەوایەتی پێبدرێت.
پێویستە تێبگەین کەوا وەهابییەکانی سوریا لە ئێستا دا تەنها هەڕەشە نین بۆ سەر کورد ، بەڵکو هەڕەشەن بۆ سەر هەموو پێکهاتە و ئایین و نەتەوەکانی ناوچەکە ، وە هەڕەشەکانییان سەرەتا بە قەتڵوعامکردنی عەلەوییەکان دەستیپێکرد پاشان درووزەکان پاشانیش ئێستا کورد.
لە داهاتوویەکی نزیک دا بە پاڵپشتی ئیسرائیل ، جۆلانی دوای ڕێکخستنەوەی سوریا لە ڕووی سوپاوە ، دەستدرێژییەکانی دەستپێدەکات بۆ سەر عیراق وە شەڕی شیعەکان دەستپێدەکەن ، بۆیەش لە ئێستا دا شیعە ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەو پێشهاتە.
05/01/2026
📌 ئیلحاد لەسەر دوو پایەی سەرەکی وەستاوە کە ئەشعەری دیفاعی لێدەکات ، یەکەم نەبوونی مانا و غەرەز لە وجود دا ، لەلای ئەوان وجود بە ئیڕادەیەکی جەزافی دەجوڵێتەوە نەک سیستەم و نەزم ، ئەوەش عەقیدەی ئەشعەرییە ، دووەم زۆربەیان پشتگیری جەبر دەکەن. ، کە ئەمەش عەقیدەی ئەشعەرییە.
ئیتر ئیلحاد = ئەشعەرییەت.
05/01/2026
📌 لە ئەشعەری دەپرسین بۆچی ناکرێ خوا خراپە بکات؟
ئایە خراپە بەخودی خۆی نەگونجاوە بۆ زاتی خوا یان لەبەر ئەوەی خوا ویستی لەسەر نیە؟
ئەگەر بڵێن لەبەر ئەوەی خراپە بەخودی خۆی نەشیاوە بۆ زاتی خوا ئەوە دانییان بە عەقیدەی موعتەزیلە دانا کە خراپە و چاکە شتێکی عەقڵی و زاتییە ، ئەگەر بشڵێن تەنها لەبەر ئەوەی ویستی خوای لەسەر نییە بۆیە خراپە ، دەپرسین بۆچی هەر شتێک خوا ویستی لەسەر نەبوو خراپەیە؟ پەیوەندی زەرووری نێوان ویستی خوا و خراپە چییە؟
ئەم پرسیارەی مەزهەبی ئەشعەری لەڕەگەوە هەڵدەوەشێنتەوە.
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال لە تیلیگرام :-
https://t.me/Mutazilla1
04/01/2026
📌 بەپێی عەقیدەی ئەشعەری ئەشعەرییەکان کافرن!
ئەشعەرییەکان دەڵێن لەلای موعتەزیلە خوا ناتوانێ کاری خراپ بکات ، ئەوەش لاوازی و نوقسانییە بۆ خوا ، چونکە خوا دەتوانێ هەموو شتێک بکات ، سەرەتا ئەوە هەڵە تێگەیشتنە وە کاتێک دێتە ئەو بابەتە ، وشەی نەتوانین بەکارنایەت بەڵکو وشەی تەعەلوق بەکاردێت ، واتە قودرەتی خوا تەعەلوق بە کاری خراپ ناکات ، چونکە ئەنجامدانی کاری خراپە پێویستی بە هەندێک هەلومەرجە کە ئەگەر بەدیبێن دەبنە هۆی ئیسپاتکردن و دەرکەوتنی نوقسانی لە زاتی خوا ، بۆیە مەحاڵە خوا کاری خراپە بکات.
بەڵام لەلای ئەشعەری کاری خراپە مومکینە! وە خواش ناتوانێ ئەنجامی بدات! ، بەڵام چۆن؟
لەلای ئەشعەری هەر شتێک خوا بیەوێت دەبێتە باشە خۆکارانە ، کەواتە هەرکارێک خوا بیکات ئەوە ویستی لەسەرکردنی هەبووە ، هەر شتێکیش خوا ویستی لەسەر کردنی هەبێت ، ئیدی کردارەکە دەبێتە باشە ، کەواتە لەژێر هەموو هەلومەرجێک مەحاڵە خوا کاری خراپە بکات لەلای ئەشعەری.
ئەگەرچی لەلایان مومکینە بەڵام لەهەمان کاتیش دا مەحاڵە چونکە هەرچی خوا بیکات تۆماتیکییەن دەبێتە باشە! کەواتە هیچ ئەگەرێکی لۆژیکی نیە خوا کارێک بکات پێی بوترێت خراپە.
بۆیە دەبینن لە ئەنجام دا هەمان قسەی موعتەزیلە دەکەنەوە بەڵام بەشێوەیەکی جیاوازتر ، وە تەکفیری موعتەزیلەش دەکەن لەسەر هەمان ئەنجام کە خۆیان باوەڕییان پێی هەیە حەڕفییەن.
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال لە تیلیگرام :-
https://t.me/Mutazilla1
01/01/2026
📌 فەخرەدینی ڕازی شێخی گەورەی ئەشاعیرە دەڵێت مرۆڤ تەنها ڕۆبۆتە وە هیچ ئیڕادەیەکی نییە وە هەموو کارەکانی مرۆڤ خوا دەیکات
فەخرەدینی ڕازی وەڵامی ئەو قسەیە دەداتەوە کە هەندێک کەس دەڵێن ئەگەر ویستی کارێکم هەبوو ئەوە خۆم ویستم هەیە بیکەم ، بەڵام ڕازی دەڵێت ئەو ویستەش خوا هێناوییەتە مێشکت تۆ تەنها جەستەیەکی خوا کارەکانت پێ ئەنجام دەدات ، کەواتە هەموو کارە خراپەکانی ئێمە وە باشەکانیشمان خودا پێمانی دەکات ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان نیە لە دیاریکردنی کارەکانمان.
کەوایە تەکلیفی شەرع مانای چییە؟ مانای چییە کە خوا بە خەڵک دەڵێت پابەند بن لەکاتێکدا ویستی پابەندبوونمان بەدەست ئەوە بەدەستی خۆمان نییە؟ وە سزادانی خەڵکانێک لەسەر کۆمەڵێک گوناح کە بە ویستی خۆیان نەبووە مانای چییە؟
مەزهەبی ئەشاعیرە وا لە مرۆڤ دەکات بەتەواویی لاواز بێت و ئومێد و هیوای بەهیچ شتێک نەمێنێت ، چونکە تۆ کاتێک باوەڕت وابێت ناتوانی شتەکان بە ویستی خۆت بگۆڕیت کەواتە ئومێد و هیوات بە هیچ نامێنێت ، هەر ئەمەش هۆکارە شارستانییەتی ئیسلامی ڕووخاوە و دواکەوتووە چونکە خەڵکی هەوڵنادەن پێیان وایە هەموو شتەکان دیاریکراوە و هیچ شتێک لە دەستی خۆیان نییە.
سەرچاوەی قسەکەی ڕازی:-
📚 المباحث المشرقية فى علم الالهيات و الطبيعيات - الرازي -ج٢-لاپەڕە ٥١٨
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال لە تیلیگرام :-
https://t.me/Mutazilla1
Mu’tazila Center - ناوەندی ئیعتیزال
31/12/2025
📌 لەلای ئەشعەری خیلافی قەول و ئەفعال بۆ خوا مومکینە!
وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا
لە قورئان خوا دەڵێت ئەگەر (قورئان لە غەیری خوا هاتبا ئەوە پڕ دەبوو لە ئیختیلاف و دژبەیەک) کەواتە ئەگەر شتێک لەلای خوا بێت پێویستە تەبا بێت وە دژبەیەک و خیلافی نەبێت.
بەڵام لەلای ئەشعەری خوا دەکرێ ئەمڕۆ قسەیەک بکات و بەیانییەکەی عەکسەکەی ، وە بڕیارێک بدات و بەیانییەکەی عەکسەکەی ئەمە بەتەواویی شتێکی مومکینە لەلایان وە کەسیش بۆی نییە قسە بکات (لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ).
کەوایە سوودی ئەم ئایەتە چییە؟
وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا
یانی ئەگەر ئاساییە خوا کتێبێک بنێرێ پڕی ئیختیلاف بێ بەهۆی گۆڕینی قسەکانی و بڕیارەکانی بەپێی ویستی خۆی ، کەوایە ئایەتەکە هەڵەیە ، چونکە دەشێ پڕی ئیختیلاف بێ و لەلای خواش هاتبێ. ، بەڵام خوا دەڵێت ئەگەر ئیختیلافی تێدا بێ موستەحیلە لەلای من بێت. ، بەڵام لای ئەشعەری مومکینە!.
ئەمە دەردەکەوێت عەقیدەی ئەشعەری بەتەواویی لەسەر بناغەیەکی فەلسەفی دامەزراوە دژی قورئان چونکە لە قورئان خوا ناکرێ دژبەیەکانە مامەڵە بکات بەڵام لەلای ئەشعەری دەکرێت.
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال لە تیلیگرام :-
https://t.me/Mutazilla1
31/12/2025
📌 لەلای ئەشعەری مرۆڤ نە ئیڕادەی ئازادی هەیە وە نە قودرەتی هەیە بۆ ئەنجامدانی کارێک ، کارەکان خوا درووستیان دەکات پاشان لێپرسینەوەشیان لەسەر لێدەکات ، مرۆڤەکان هیچ ئیڕادەیەکییان نیە لە هەڵبژاردنی بەڵکو ویستی خوا هەڵیدەبژێرێت ، ئەمە وەک ئەوە وایە پاڵ بەکەسێک بنێی بۆ نێو ئاگر دواتر لۆمەی بکەیت کە بۆ سووتاویت!؟ دادپەروەری و عەقڵ لەکوێی ئەمە دایە؟ ئەمە خودایەکی دادپەروەرە یان خودایەکی عەسابەیی؟ (پەنا بەخوا).
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال لە تیلیگرام :-
https://t.me/Mutazilla1
Mu’tazila Center - ناوەندی ئیعتیزال
29/12/2025
📌 خوا بکەری ڕاستەقینەی هەموو خراپەکارییەکە لەلای ئەشاعیرە !
لەلای ئەشاعیرە خوا فاعلی حەقیقی هەموو کردەوەکانە ، مرۆڤ تەنها مەحەلێکە وەک ڕۆبۆت تێیدا کردەوەکانی خودای تێدا دەردەکەوێت ، کەواتە بکەری ڕاستەقینەی کردەوەکانی مرۆڤ خودایە ، وە مرۆڤ تەنها بکەرێکی مەجازییە لە ڕستە دا.
کەوایە بکەری ڕاستەقینەی درۆ و زوڵم و کارە خراپەکان هەر بریتیە لە خودا خۆی ، لەهەمان کاتدا پێیان وایە کارە خراپەکان بە ویستی خوا خراپن ، خوا پێی وایە درۆکردن خراپ بێت بۆیە خراپە ، کەواتە خودا فاعل و بکەری شتانێکە کە خۆی پێی وایە خراپە.
ئەنجامدانی خراپەش خراپەیە ، کەواتە ئێستا ئەو درۆیانەی کراون ، خودا کردوویەتی وە خراپەی کردووە ، کەوایە خودا بەشێوەی چاڵاک درۆ دەکات (پەنا بەخوا) ، کەوایە گەرەنتی چییە بەڵێن و پەیمانەکانی نێو قورئانیش درۆیەک نەبن لە درۆیەکان؟ چۆن دڵنیابین پابەند بوونمان بە شەریعەت بەرەو بەهەشتمان دەبات؟ کێ ناڵێ جەهەنەمە؟
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال لە تیلیگرام :-
https://t.me/Mutazilla1
Mu’tazila Center - ناوەندی ئیعتیزال
28/12/2025
📌 هەڵەکانی بیروباوەڕی مەسیحی (بەشی سێیەم)
لە فکری مەسیحی مومکینە خوا لەناو بچێت !
بنەما:
واجب وجود قبوڵی تەعەدود ناکات بۆ ئەفرادی جیاواز لە خاریج دا
واتە مومکین وجود دەکرێ دابەش ببێ بۆ چەندین مەخلوقات، بۆ نموونە مەفهوومی ئینسان تەوزیع ببێ بۆ مرۆڤی جیاواز. بەڵام واجب وجود لذات قبوڵی ئەوە ناکات تەوزیع ببێت بۆ فەردی جیاواز لە خاریج دا، تەنها دەبێ یەک مەوجودی خاریجی هەبێ پێی بوترێت واجب وجود.
ئەمەش یەکێکە لە بەڵگە بەهێزەکانی سەلماندنی یەکخودایی و تەوحید، چونکە ئەگەر بێتوو دوو واجب وجودی دەرەکی هەبن، ئەوە هیچ جیاوازییەک لەنێوانیان نابێت و دەبنە یەک شت. چونکە هەمان ئەو تایبەتمەندییانەی واجب وجودی یەکەم هەیەتی پێویستە لە هی دووەمیش هەبن، ئەوکات نابێ جیاوازییان لەنێوان هەبێت.
ئەم نموونەیە وەک دوو تۆپی خڕ هاوشێوەی یەکیش نییە، چونکە ئەم دوو تۆپە لانیکەم لە جیهەت و شوێن جیاوازن، بەڵام واجب وجود وەسف ناکرێ بە شوێن و کاتیش، ئیدی هیچ جیاوازییەک نابێ ئەگەر چەندین واجب وجود هەبن. بۆیە پێویستە یەک واجب وجود هەبێت.
بەکارهێنان لەسەر بیروباوەڕی مەسیحی:
ئەگەر فکری مەسیحی بە بنەما وەرگرین، ئەگەر سێ ئەقانیمەکە کە باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆزن، ئەگەر هەر سێکییان خودا بن بەڵام سێ میسداقی جیاواز بن، ئەوە مەحاڵە چونکە ناکرێ جیاوازییان هەبێ. ، وە لەهەمان کاتدا دەبێتە سێ خودای سەربەخۆی جیاواز نەک یەک خودا. ، ئەمەش ڕەتکراوەتەوە لە خودی فکری مەسیحی دا.
ئەگەر یەک میسداقیش بن بەڵام لە مەفهوم جیاواز بن، ئەوە کارەساتی لۆژیکی گەورەتری هەیە. ئەم سێ ئەقانیمە هەر سێکییان خودان، کەوایە هەر سێکییان پێویستە واجب وجود بن. ئەگەر هەر سێکییان واجب وجود بن کەواتە نابێ جیاوازییان هەبێت، بەڵام لە فکری مەسیحی جیاوازن، کەواتە نابێ هەر سێکییان واجب وجود بن، بەڵکو دەبێ سێ حەقیقەتی جیاواز بن. ، چونکە جیاوازی مەفهوم یانی جیاوازی حەقیقەتی شتەکان.
ئەگەریش ئەقانیمەکان سێ حەقیقەتی جیاواز بن، کەواتە نابێ واجب وجود بن، ئەگەریش واجب وجود نەبن کەواتە مومکین وجودن. ئەگەریش مومکین وجود بن کەواتە لەناوچوونیان مومکینە، ئەوکات خودا بریتیە لەو سێ ئەقانیمە، وە خودا دەبێتە مورەکەب(ئاوێتە) کە لە سێ ئەقانیمی مومکین وجود پێکهاتووە، هەر سێکیشیان لەناوچوونیان مومکینە. کەواتە خوداش لەناوچوونی مومکینە، چونکە کوللیات بە لەناوچوونی جوزئیات لەناودەچیت، کەواتە خواش بە لەناوچوونی ئەقانیمەکانی لەناو دەچێت کە ئەگەرێکی مومکینە.
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال :-
https://t.me/Mutazilla1
Mu’tazila Center - ناوەندی ئیعتیزال
27/12/2025
📌 هەڵەکانی بیروباوەڕی مەسیحی (بەشی دووەم)
بەپێی لۆژیک سیانەیی مەسیحی (زاتی خوا و سێ ئەقانیمەکە) یان دەبێ یەک بن لە مەفهووم بەڵام جیاواز بن لە میسداق، یان دەبێ جیاواز بن لە مەفهووم بەڵام یەک بن لە میسداق. بەڵام لەلای مەسیحییەت هیچیان نیە، بەمەش هەڵەی لۆژیکییە کە موخالەفەی یاسای ثالث مەرفوع دەکات بە ڕەفعی دوو ئەگەرە لازمەکە.
ئەگەری یەکەم: ئەگەر وەحدەت بن لە مەفهووم بەڵام فرە بن لە میسداق، کەواتە مەفهومی خوا بەشێوەی سەد لە سەد تەقسیم بووە بۆ سەر سێ مەوجودی خاریجی دەرەکی، وەک چۆن مەفهوومی ئینسان دابەش بووە بۆ سەر چەندین میسداقی دەرەکی بۆ نموونە محمد و عەبدوڵا و موستەفا. ئەم سێیانە یەکسان نین بە یەک بەڵام هەریەکەو یەکسانە بە ئینسان. ئەگەر هەمان لۆژیک لەلای مەسیحی بەکاربێ بۆ خودا کەواتە لە حەقیقەت دا 3 خودا هەیە نەوەک یەک خودا بە ئەقانیمی جیاواز! ئەگەرچی مەسیحی ڕەتی ئەوە دەکەنەوە کەوایە ئەم ئەگەرەش بوونی نیە.
ئەگەری دووەم: لە مەفهووم جیاوازن بەڵام لە میسداق یەکسانن. ئەمەش دیسان ڕەتکراوەیە چونکە وەک ئەوە وایە بڵێین ئەوەی یەکەم یەکسانە بە خودا بەڵام نابێ بەوانی تر بوترێت خودا چونکە مەفهوومیەن جیاوازن، بەڵام لەمیسداق یەکسانن! ئەمەش دیسانەوە ئیشکالە! واتە ئەوانەی خودا نین هەر بریتین لە خودا! کە ئەمەش مەحاڵە.
بۆیە مەسیحییەت لەنێوان دوو ئەگەری لۆژیکی پێویست هەردووکی ڕەتدەکەنەوە، وەک ئەوە وایە بڵیین شتێک نە بوونی هەیە نە نەبوونیشە. ئەمەش پێی دەوترێت ڕەفعی نەقیزەین یانیش موخالەفەکردنی یاسای لۆژیکی law of excluded middle.
وەرگیراوە لە کەناڵی سەکۆی ئیعتیزال لە تیلیگرام :-
https://t.me/Mutazilla1