19/08/2026
ـ ئاگاداری کەسوکاری قوتابیان دەکەینەوە دوو جۆر جل وبەرگی قوتابخانە لە ئێستايەلەبازاڕدايە بلوز یان تیشێرتی سورو مارۆنی
تکایە ئاگاداربن ڕەنگی مارۆنی هەڵبژێرن.
- لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە لەسەر پانتۆڵ و تیشێرت یان بلوزەکە چنراوە واتە لەزگە نییە .
ـ دایکان و باوکان و بەخێوکاری قوتابیان سەرپشکن لەهەر شوێنک جلوبەرگی قوتابخانە دەکڕن.
18/08/2026
ئاگاداری
بەڕێوبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا ئاگاداری گشت کاسبکاروهاوڵاتیان دەکات کەهەڵدەستێ بەکرێدانی حانووتی قوتابخانەکان، بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027)، هەرکەس ئارەزوومەندە با لەڕۆژو کاتی دیاریکراودا ئامادەبێت..
13/08/2026
ئەرشیفی قوتابخانە ساڵی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٨
11/08/2026
ئاگاداری
سبەینێ رۆژی چوارشەمە ٢٠٢٦/٨/١٢ ده وامى فەرمی هەیە ... دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ کاروبارەکانتان .
04/08/2026
پرسەنامە
بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
دڵگرانین بە کۆچیدوایی مامی مامۆستا عبدالرحمن . بە ناوی دەستەی کارگێڕی وسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەین لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبووریان بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
کارگێڕی قوتابخانەی (بێکەس)ی بنەڕەتی /سلێمانی
02/08/2026
ڕێنمایی و پێداویستیەکان تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)
23/07/2026
ئاگاداری قوتابیانی ئازیزی دەرچووی پۆلی شەشەم دەکەین
لە بەرواری ٢٣-٧- ٢٠٢٦ گواستنەوەیان بۆ کراوە لە ڕێگەی سیستەمی (ئی ـ پەروەردە)وە بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژاوا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)بەم شێوەیە: ـ
١-قوتابیانی کوڕ بۆ خوێندنگەی بنەڕەتیی هەڵوان
٢-قوتابیانی کچ بۆ خوێندنگەی بنەڕەتیی ئەردەڵان
کارگێڕی قوتابخانەی بنەڕەتیی بێکەس /سلێمانی
14/07/2026
جلوبەرگی قوتابیانی قوناغی ١-٦
بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) .
بۆ کوڕان / تیشێرت یان بلوز (ماڕۆنی) لەگەڵ پانتۆڵی (نیلی)
بۆ کچان / تیشێرت یان بلوز (مارۆنی) پانتۆڵی (نیلی)
10/07/2026
پرسەنامە
بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
دڵگرانین بە کۆچیدوایی(حەنیفە محمد محمدامین) دایکی مامۆستا پەروین فەرەج . بە ناوی دەستەی کارگێڕی وسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەین لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبووریان بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
سبەینێ ڕۆژی شەممە ١١-٧-٢٠٢٦ پرسەکەی لە ماوەت بەڕێوە دەچێت
کارگێڕی قوتابخانەی (بێکەس)ی بنەڕەتی /سلێمانی