ئاگاداری بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوازدە ئامادەیی:
"زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە"
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە درێژدەکاتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە واتە تاکو سەعات (١٢)ی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتى (2024/10/5) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش بەهەمان شێوەیە لەم ماوەیەدا دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو پێنج رۆژەدا دەرچوانى هەردوو خولى یەکەم و دوەم فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت: تاکو پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دوشەممە (71%)ى دەرچوانى ئەمساڵ داواکارییان لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش کردوە، واتە (٣٩٠٠٠) سى و نۆهەزار دەرچوى ئەمساڵ و (٦٠٠٠) شەش هەزار دەرچوى ساڵانى پێشوو تاکو ئێستا داواکارییان پێشکەش کردوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوپاتیشیدەکاتەوە: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو پێنج رۆژەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.
ئامادەیی هەژین لەقەڵادزێ:Hazhin High School
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ئامادەیی هەژین لەقەڵادزێ:Hazhin High School, School, As Sulaymaniyah.
25/09/2024
24/09/2024
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بابەت / کاتی دەوامی خوێندنگا بۆ ساڵی خوێندنی ( 2025- 2024)
ئاگاداری خوێندکارانی ئازیزی خوێندنگاکەمان دەکەینەوە ، کەڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( 25 / 9 / 2024) کاتژمێر ( 9 ) ی بەیانی لەخوێندنگا ئامادەبن ، بەمەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن .
تێبینی/
▪️پێویستە خوێندکارانی ئازیز پابەندبن بە یەکپۆشی لە یەکەم ڕۆژی دەوامەوە.
▪️پێویستە خوێندکاران پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکانی خوێندنگابن .
▪️هێنانی مۆبایل و کەرەستە قەدەغەکراوەکان ڕێگە پێدراو نییە ...
23/09/2024
ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی (10)ی وێژەیی و زانستی خوێندنگا کەمان دەکەین کە ڕۆژی(سێ شەممە) ڕێکەوتی
( ٢٤ / ٩ / ٢٠٢٤ ) کاتژمێر( 30 : 9 ) لەخوێندنگا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی کتێب
تکایە لەکاتی دیاریکراو ئامادە بن ئەگینا لەکتێب بێ بەش دەبن.
05/09/2024
04/09/2024
ئامادەی هەژین
04/09/2024
««بەناوی خوای گەورەو مهرەبان»»
بەناوی سەرجەم مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی خوێندنگاکەمان پیرۆزباییەکی گەرم خوێندکارەئازیزو ژیرەکانمادەکەین کەتوانیویانە ئەم قۆناغەی ژیانیان بەسەرکەوتوی ببڕن ،سەرباری سەختی ساڵی خوێندن بەپشتیوانی هەمولایەک بەتایبەت خانەوادەبەڕێزەکانیان
تەمانای سەرکەوتنیابۆ دەکەین
لە«هەژین» خوێندکاران بێ جیاوازی تاجی سەرمانن
٭٭٭٭ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ،کەپەیوەندیان بەخوێندنگاوە نەکردووە
ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئەم قوتابخانانەی لەخوارەوە ئاماژەمان پێداوە دەكەینەوە ،لەبەر پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی(12) , تەنها ڕۆژانی (یەک شەممە) و ( پێنج شەممە)، سەردانی خوێندنگەکەمان بکەن ، بەمەبەستی ناو تۆمارکردن و جیاکردنەوەی بەشەکەی( زانستی یان وێژەیی)
١- دەرچووانی پۆلی نۆیەمی قوتابخانەی ( زنار).
٢- دەرچووانی پۆلی نۆیەمی قوتابخانەی (هەرمێن).
٣- دەرچووانی پۆلی نۆیەمی قوتابخانەی ( پێشکەوتن)
هەموو ئەوانەش کەسنوری جوگرافیایان نزیکە لەخوێندنگەکەمان و ئارەزوومەندن لە خوێندنگەکەمان بخوێنن دەتوانن سەردانمان بکەن .
٭٭٭کاتی سەردانی کردنی خوێندنگا٭٭٭
٭٭ کاتژمێر ( 9 بۆ 12)٭٭
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah