03/10/2023
راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەوە:
مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین ، هەموو لایەکیش دۆخی دارایی ئێستای کوردستان و هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو دۆخە دەزانین کە ڕووبەروی کوردستان کراوەتەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە، لەهەندێک ناوچە دەوام نەکراوە، وەک ئاماژەمان پێدا مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانەو حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، داواکارین کە هەرچی زووترە دەست بەپرۆسەی پەروەردەو فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی رابردوو زیانی هەبووەو هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بەزووترینکات دەستبکرێتەوە بەدەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.
ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی ١٠ی ٢٠٢٣
19/09/2023
23/11/2022