21/07/2024
سڵاوتان لێبێت ئازیزان
کۆرسێکی تایبەتمان بۆ ئامادەکردوون لەسەر گەشەپێدانی وێبسایت
ئەم کۆرسە تایبەتە بەو فێرخوازانەی ئارەزووی فێربوونی دروستکردنی وێبسایتیان هەیە هەم لە دیزاین هەم لە پرۆگرامین لەم کۆرسەدا فێرخوازان فێری ئەم بابەتانە دەبن
HTML
CSS.
bootstrap
Java Script
PHP & MySql
کۆرسەکە لەلایەن مامۆستا (سیڤان سەردار) ەوە ئامادەکراوە و بەشیوەی ئۆنڵاین و لە ڕیگەی گۆگڵ کلاس روومەوە دەبێت
فێرخوازان چەن وانەیەک وەردەگرن لە هەفتەیەکدا و چەندین هۆمۆرک و ئەسایمێنتیان دەبێت و هەر فێرخوازێک تاسکەکانی جێبەجێ بکات ىروانامەی پێدەدرێت ....
کۆرسەکە ١/٨ دەستپێدەکات و ژمارەی بەژدار بوان دیاری کراوە هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەژدار بێت کۆمێنتێک بنوسێت ..
تێبینی : کۆرسەکە بێبەرامبەرە بۆ هەموو فێرخوازێك ...
30/06/2024
کۆرسی پرۆگرامی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ
ئەم کۆرسە تایبەتە بەوکەسانەی دەیانەوێت فێری گرافیک دیزاین لە سەرەتاوە .کۆرسەکە لە رێگای وانەی ریکۆرد کراوە فێری فێرخواز دەکرێت لە ڕێگای گۆگڵ کلاس روومەوە .
ئەم کۆرسە بێبەرامبەرە بۆ هەموو فێرخوازێک هەرکەسێک ئارەزوو مەندە لا کۆمێنت با بنوسێت بەژدار دەبم کۆدی کلاسەکەی بۆ دەنێرین بە نامە
فێرخوازان بروانامە وەردەگرن دوای تەواو کردنی ئەرکەکانیان
تێبینی ئەوانەی پێشتر بەژداریان کردوە ناتوانن بەژدار بن ..
26/06/2024
داواکاری زۆرمان پێگەشتوە لەسەر دوبارە کردنەوەی کۆرسی فۆتۆشۆپ
لە چەن رۆژی داهاتوودا کۆرسەکە ڕادەگەیەنین انشا اللە
ئەم پۆستە شەیرکە لای خۆت با هاوڕێکانیشت لێ سودمەند بن
11/06/2024
بەم زوانە دەست دەکەینەوە بە کردنەووی کۆرسەکانمام
لە کۆمێنت خاڵێك جێ بهێڵە بۆ ئاگاداربون ... 😃
17/12/2023
وەك بەڵێنمان پێدابوون کۆرسێکی خێراو باشمان بۆ ئامادەکردوون بۆ پشوی سەری ساڵ بۆ فێربوونی بەرنامەی ئەدۆب فۆتۆشۆپ
لەم کۆرسەدا فێرخواز فێر دەبێت چۆن وێنە دەستکاری بکات لەگەل فێربونی دیزاینی لۆگۆ بروشەر بزنسکارد و بڕانامە ..
کۆرسەکە بۆ هەموو کەسێکە و بێبەرامبەرە ، وانەکان تۆمارکراون و فێرخواز دەتوانێت لەهەر کاتێکدابێت سەیری وانەکان بکات وە .کۆرسەکە لە ڕیگای گۆگڵ کلاس رومەوە دەبێت . کۆرسەکە لە ١٠ وانە پێکهاتووە لەماوەی هەفتەیەکدا هەموو وانەکان دادەنرێت .
کاتی دەستپێکردن لە ٢٤/١٢/٢٠٢٣ دەبێت
لەم کۆرسەدا فێرخواز چەندین تاسک و ئەسایمێنت جێبەجێ دەکات بۆ ئەوەی ىروانامەی کۆرسەکە وەبگرێت
وانەکان لەلایەن مامۆستا ( شکار سالار ) وە ئامادە کراوە .
بۆ ناو نوسین و بەژداریکردن لە کۆمێنتی ئەم پۆستە کۆمێنتێکە بکە کۆدی کلاسەکەت بە نامە بۆ دێت.
هاوڕێکانتان لەم دەرفەتە بێبەش مەکەن لە تاگیان بکەن یاخوود ئەم پۆستە شەیر بکەن .....
بە هیوای سود بینین
14/12/2023
بۆ پشوی سەریساڵ خۆت فێری فۆتۆشۆپ بکە لەگەڵ ئێمە بێبەرامبەر ناونوسین بۆ هەموو کەسێک دەبێت و ژمارەی بەژداربوان زۆر دەبێت 🎉 ...
خاڵێك لە کۆمێن دابنێ بۆ ئاگاریت لە کات ناو نوسین
07/12/2023
لەپاش تەواوکردنى خولى (C # & SQL Course) بەسەرکەوتوویی بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوان، خولەکە لەلایەن گروپى لەگەڵ ئێمە فێربە بە هاوبەشى لەگەڵ سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC بۆ خوێندکاران و دەرچوانى زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانى پێشکەش کرا
لەگەڵ ئێمە فێربە بەم زوانە سوپرایزی دەبێت بۆتان ...♥️
18/11/2023
کۆرسی فیڕکاری فرەیمۆرکی لاراڤێڵ
ئەم کۆرسە کۆرسێکی تایبەتە بەو فیرخوازانەی کە دەیانەوێت فێری ئەم فرەیمۆرکە ببن لە ئاستی سەرەتای تا ئاستی مامناوەند ، کۆرسەکە ئۆنڵاینە بە شێوەی ڤیدۆی ڕیکۆردکراو. هەفتانە یەک وانە دەخوێنرێت
لەم کۆرسەدا فێرخوازان فێر دەبن چۆن ڕاوتەکان، کۆنتڕۆلەر ، کۆمپۆنێنەتکان چۆن ئیشدەکەن و چۆن بەکار دێن ، وە هەروەها فێردەبن چۆن ئیش لەسەر داتابەیس بکەن و لۆگین فۆرم دروست بکەن
کۆرسەکا لەلایەن ڕاهێنەری بەتوانا (دیاکۆ ڕێبوار) دەوترێتەوە
تێبینی :
پێویستە فێرخواز باکراوندێکی باشی زمانی PHP و داتابەیست هەبێت
ژمارەی فێرخوازەکان دیاریکراوە
کۆرسەکە بێ بەرامبەرە بۆ هەموو کەسێک ..
ناونوسین لە ڕێگای پەیجەکەمانەوە دەبێت هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەژدار بێت نامە بنێرێت بۆ پەیج
11/11/2023
ئەو کۆرسەی چاوەڕێتان دەکرد ...
بەم زوانە دەست پێدەکات هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە و چاوتان لەسەر پەیج بێت . کۆمێنتێك جێبهێڵن بۆ ئاگادار بوون لە پەیجەکە
11/10/2023
بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربوانى سەرکەوتوو لە هەر سێ کۆرسی ئۆنلاینى (Python) (Tailwind CSS) (SQL Server)
ئەمڕو بەروارى 11/10/2023 سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC بە هاوکاری گروپی لەگەڵ ئێمە فێربە (Learn with Us) لە پاش تەواوبوونى سێ کۆرسی ئۆنلاین بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆمان بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووانى سەرکەوتوو.
کۆرسەکان لەلایەن ڕاهێنەرانى شارەزاوە ئامادەکرابوو، کۆرسی (SQL Server) لەلایەن م.شکار سالار و کۆرسی (Tailwind CSS) لەلایەن ڕاهێنەر دیاکۆ ڕێبوار و کۆرسی (python) لەلایەن ڕاهێنەر ئەلەند ئیبراهیم پێشکەش کرا.
لەکۆتایی کۆرسەکەدا بڕوانامەى ڕێزلێنان لەلایەن م.ئەیوب کەریم بەڕێوەبەرى سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC پێشکەشى راهێنەران کرا وە هیواى سەرکەوتنى بۆ راهێنەران و گشت بەشداربووان خواست.
20/08/2023
کۆرسی دروستکردنی پرۆجێکت بە زمانی پرۆگرامسازی و داتابەیسی SQL server
سەنتەری پەرەپێدانی کار(CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوکاری گروپی (لەگەڵ ئێمە فێربە) کۆرسی ئۆنڵاینی دروستکردنی پرۆجێکت بە زمانی پرۆگرامسازی و داتابەیس SQL server بۆ دەرچوان و خوێندکارانی زانکۆ دەکاتەوە.
ئەم کۆرسە لە ١٦ وانەی تۆمارکراو پێکدێت کە بۆ ئاساتی مامناوەندی و پێشکەوتوو دەبێت، لەم کۆرسەدا فێرخواز فێر دەبێت چۆن سیستمێک دروست بکات کرین وفرۆشتنی تیا بکرێت، چۆن راپۆرت دروست بکات بۆ بەشەکان بە شێوازێکی ئەکادیمی و پێشکەوتوو.
کۆرسەکە لە بەرواری ١/٩ دەستپێدەکات، لەلایەن (محمد طاهر) ڕاهێنەر لە گرووپی لە (گەڵ ئێمە فێربە) دەوترێتەوە کۆرسەکە لەڕیگای گۆگڵ کڵاس روومەوە دەبێت، هەفتانە دوو وانە دەخوێنرێت. لەم کۆرسەدا فێرخوازان دەبێت چەندین تاسک و ئەسایمێنت جێبەجێ بکەن بۆ هەڵسەنگاندن ودیاریکردنی ئاستیان تا بڕوانامەیان پێبدرێت.
کۆرسەکە بێبەرامبەرە و هەموو خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەرتە.
بۆ بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕبکەرەوە:
https://forms.gle/bZHRvfKtfCKgueRg7
15/08/2023
کۆرسێکی نایاب و کەم وێنە لە سفرەوە تا کۆتای چۆن سیستمێکی مارکێت یان دەرمانخانە دروست دەکرێت ....
بەم زوانە...
هاورێکانتان تاگ بکەن با ئاگاداربن