دایکان و باوکانی بەڕێز
بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٦-٢٠٢٧)
پۆشاکی فەرمی قوتابخانەکەمان بەمشێوەیەیە .
بەڕێزتان ئاگادار دەکەین کە جگە لەو پۆشاکەی لە ڤیدیۆکەدا هەیە ڕێگە پێنەدراوە .
لەگەڵ ڕێزدا ....
قوتــابخانـەی مــەبــەســــت ی بـنـەڕەتـی
قوتابخانەی (مەبەست)ی بنەڕەتی
ساڵی دامەزراندن: ٢٠١٩-٢٠٢?
03/08/2026
ئاگاداری بۆ قوتابیانی ٣ ساڵەی پۆلەکانی
حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمی بنەرەتی
بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بە خوێندنگای باوێدەی ئێواران بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن .
تێبینی:::
ئەم ئاگاداری یە بۆئەو قوتابیانەیە
لەهەمان پۆل دووساڵ کەوتبێت لەسەر یەک
یان ساڵێک کەوتبێت و سالی دواتر بەهۆی دابڕانەوە فەصڵکرابێت .
21/07/2026
16/07/2026
ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی قوتابخانەی ماردین و بەشێک لەقوتابیانی قوتابخانەی چەمی ڕەزان (٢٥) قوتابی بەپێی سنووری جوگرافی دەکەین:
لەڕۆژانی یەک شەممان و چوارشەممان کاتژمێر ٨:٣٠ تا ١١:٣٠ سەردانمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتن و تۆمارکردنیان لەقوتابخانەکەمان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٧/٢٠٢٦) لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە :
١- هێنانی دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگی قوتابی
٢- کۆپی کارتی نیشتمانی قوتابی + باوک + دایک و کارتی زانیاری لەسەر یەک لاپەڕە
٣-کارتی دەرچوونی پۆلی شەشەم
٤-فایلی کاغەزی شین بۆ کوڕ پەمەیی بۆ کچ
٥- ژمارەی مۆبایلی باوک و دایکی قوتابی
٦-پێویستەباوک یان دایک لەگەڵ قوتابییەکە ئامادەبێت
کارگێڕی قوتابخانەی مەبەست
ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەم دەکەین ئەوانەی بەژداربوون لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم
سبەی یەک شەممە
بەرواری ١٢/٧/٢٠٢٦
کاتژمێر ٩:٠٠
لە قوتابخانە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان (کارتی نمرەی کۆتایی ساڵ ).
تێبینی //بەبێ هێنانەوەی کتێب کارتتان پێنادرێتەوە .
لەگەڵ ڕێزدا .
ئاگاداری
ئاگاداری قوتابیانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم دەکەین کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجام داوە:
سبەی شەممە
ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٤
کاتژمێر ٩:٣٠
سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ،کۆتایی ساڵ .
... هاوڕێکانتان لەم ئاگاداریە ئاگادار بکەن.
... ئەو کتێبانەی لاتان ماوە بیهێننەوە بۆ قوتابخانە .
02/07/2026
🔴ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکەینەوە ، دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی، خولی دووەم بۆساڵی خويندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە.
🔴 قوتابی مافی پەڵپ گرتنی هەیە لە ڕێکەوتی ٤ ی ۷ ی ٢٠٢٦ تا ۹ ی ۷ ی ٢٠٢٦ کۆتایی دەوامی فەرمی
🔴 لینکی داونلۆدکردنی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)
https://www.e-parwarda.com/qrha
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکان- وەزارەتی پەروەردە
۲ ی ۷ ی ٢٠٢٦
قوتابیانی پۆلی نۆیەم ئاگادار دەکەین کە :
ڕۆژی دوو شەممە
بەرواری ٢٠٢٦/٠٦/٠٨
کاتژمێر ١٠:٠٠
سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵ(کارت) خولی یەکەم
پێویستە قوتابی سەرجەم کتێبەکانی لابێت .
سڵاو و ڕێز
سبەی شەممە
6/6/2026
دەستەی کارگێڕی لە قوتابخانە ئەبین ، هەر قوتابیەکی پۆلی ٧ و ٨ کارتی وەرنەگرتووە یان هەرکارێکی ئیداریتان هەیە لە کاتژمێر 9:00 بۆ 12:00
سەردانی قوتابخانە بکەن .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
Opening Hours
| Monday | 08:00 - 12:00 |
| Tuesday | 12:30 - 16:00 |
| Wednesday | 12:30 - 16:00 |
| Thursday | 12:30 - 16:00 |
| Saturday | 08:00 - 12:00 |
| Sunday | 08:00 - 12:00 |