وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆر لە وڵاتى هیندستان ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیندستان لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ لێکۆڵینەوەى کشتوکاڵى لە بەناوبانگترین زانکۆکانى ئەو وڵاتە لە بوارى کشتوکاڵ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- پێویستە پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت تاکو (1/9/2025) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر نەبێت، لە کاتى بە دەستهێنانى زەمالەکە دۆسیەى کەسی دەکاتەوە لە وەزارەتەکەمان لە رێگاى ئەم ماڵپەڕە scholarship.digital.gov.krd
- سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردوە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بکات. (واتا بۆ خوێندنی دکتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدى سەرکەوتوو دەبێت کۆنمرەى ماستەرى (75%) کەمتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هندستان، پشتگیرى دارایی دەکرێت.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە 31/8/2025.
- پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (هندستان) دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://icar.org.in/en/node/22051
خوێندن لە دەرەوە Scholarships Abroad
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from خوێندن لە دەرەوە Scholarships Abroad, Education, As Sulaymaniyah.
ئامادەین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن و پێدانی ڕێنمایی تەواو بۆ خوێندنی دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
18/06/2025
سکوڵەرشیپەکانی DAAD Helmut-Schmidt 2026 لە ئەڵمانیا
بەخۆڕایی ماستەر لە ئەڵمانیا بخوێنە
ئەم سکوڵەرشیپە دەرفەتێکی تەوا وبەخۆڕاییە بۆ خوێندنی ماستەر ی یەك ساڵە یان دوو ساڵە لەباشترین زانکۆکانی وڵاتی ئەڵمانیا. دەرفەتەکە تەواو بەخۆڕاییە و وەرگیراوان تەواوی تێچووی گەشت و مانەوە و خوێندن و خێزانیان دابین دەکرێت و چەندین دەرفەتی توێژینەوە و خوێندنی زیاتریشیان دەکرێ بێتە پێش و یەکێکە لەباشترین دەرفەتەژان لەئاستی جیهاندا.
وڵات: ئەڵمانیا
بڕوانامە: ماستەر (١-٢ ساڵ)
دواوادەی پێشکەشکردن
31-7-2025
سوودە داراییەکان
- تەواوی خەرجی خوێندن
- موچەی مانگانە
- تکتی فڕۆکە (هاتن/چوون)
- بیمەی تەندروستی
- خەرجی کرێ و خەرجی خێزان (ئەگەر خێزاندار بوو)
- پشتگیری خوێندن و توێژینەوە
- کۆرسی ٦ مانگەی زمانی ئەڵمانی
بوارەکانی خوێندن
- سیاسەتی گشتی
- حوکمڕانی
- سیاسەتی گەشەکردن و کۆمەڵایەتی-ئابووری
- خوێندنەوەی ئاشتی و شەڕ
- کاروباری گشتی
- پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
- کۆمەڵی مەدەنی، پاراستنی کۆمەڵایەتی
زانکۆ و پێگە بەردەستەکان 🏫
- زانکۆی Bonn-Rhein-Sieg - پاراستنی کۆمەڵایەتی
- زانکۆی Duisburg-Essen - گەشەکردن و حوکمڕانی
- زانکۆی Erfurt - سیاسەتی گشتی
- زانکۆی Magdeburg - خوێندنەوەی ئاشتی و شەڕ
- زانکۆی Osnabrück - بەڕێوەبردن لە ڕێکخراوە قازانجنەویستەکاندا
- زانکۆی Passau - خوێندنەوەی گەشەکردن / حوکمڕانی و سیاسەتی گشتی
مەرجەکانی شیاوێتی
- هاوڵاتی عیڕاقی دەتوانێت بەژداربێت
- بڕوانامەی بەکەلۆریۆس لە هەریەک لەو بوارە پەیوەندیدارانە هەبێت : زانستە کۆمەڵایەتیەکان، زانستی سیاسی، یاسا، ئابوری، هتد
- خولیای بەهێز بۆ سیاسەتی گشتی و گەشەکردن
- تەمەن مەرج نییە
- داوانامەکان دەبێت بە زمانی ئینگلیزی یان ئەڵمانی بن
بەڵگەنامە پێویستەکان
- فۆرمی داواکردنی DAAD
- نامەی هاندان
- CV - شێوازی یۆڕۆپاس
- بڕوانامەی زانکۆ
- بەڵگەی شارەزایی زمانی ئینگلیزی (IELTS/TOEFL)
- نامەی پشتگیری (نووسراو)
بۆ پڕکردنەوەی فۆرم:.
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
Helmut-Schmidt-Programme (Master’s Scholarships for Public Policy and Good Governance - PPGG) - DAAD - Deutscher Akademischer Austauschdienst Support to aquire a Master’s degree in Master programmes of particular relevance for the social, political and economic development in the students’ country of origin
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێم؛
"(100) کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان دابیندەکرێت"
لە چواچێوەى هەماهەنگی نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ و هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ (100) کورسى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق (بە شێوازى خۆرایی) بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) دابیندەکات.
لە گشتاندنێکدا کە ئاراستەى گشت وەزارەت و فەرمانگەو دامەزراوەو زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کراوەو ئەمرۆ دوشەممە ڕێکەوتى (2025/6/16) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تیایدا هاتوە؛ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان ئاگادارى گشت پێشکەشکارانى دانەمەرزاو و فەرمانبەرى دامەزراو بە شێوەى هەمیشەیی لەسەر میلاکى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کە پڕۆسەى پێشکەشکردن تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى رێکەوتى (26/ 6/ 2025) بەردەوام دەبێت، بۆ زانیارى دەربارەى مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق سەردانى ئەم لینکە بکەن (https://adm.rdd.edu.iq/media/admissions.pdf).
لە گشتاندنەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان هاتوە؛ پڕۆسەى پێشکەشکردن (بەشێوەى پێشکەشکردنى دۆسیەى راستەوخۆ) لە زانکۆکانى هاوپێچدا دەبێت و بەپێى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ، پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان لە مەرجەکانى تاقیکردنەوەى نیشتیمانى (توانستى زمانى ئینگلیزی، توانستى زمانى عەرەبی، توانستى کۆمپیوتەر) دەبەخشرێن، تەنها بەشدارى لە (تاقیکردنەوەى توانستى زانستى) دەکەن، لە کاتى دەرچون لە تاقیکردنەوەکە پێشکەشکاران بە تەنها لە نێوان خۆیان پێشبرکێ دەکەن لەسەر کورسیە تەرخانکراوەکانیان.
سەبارەت بە پێدانى نوسراوى لاری نەبون راستەوخۆ لە لایەن دامەزراوەکان بەفەرمانبەرانى دامەزراو بۆ پێشکەشکردن لە (خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکانى هاتوى خشتەکە بەچەند مەرجێک لاری نەبوون دەدرێت، لەوانە پێویستە خوازیار گشت مەرجەکانى پێدانی مۆڵەتى خوێندن و پێشکەشکردنى تێدا هەبێت، هەروەها خوازیار بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتى یاسایی دامەزراوەکەى پڕ دەکاتەوە کە داواى گواستنەوەو میواندارى بۆ زانکۆکانى هەرێم ناکات.
بۆ بینینى گشتاندنەکەى وەزارەت کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/14swK2hIHHdRsf0uv0nRXJFkaumw6mY9u/view?usp=sharing
19/04/2025
دەرفەتی خوێندن لە سلۆڤاکیا بە خۆڕایی
بەکالۆریۆس و ماستەر
ئەم بەشانە بەردەستن
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تقدیمات پەیوەندیمان پێوە بکەن.
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
14/04/2025
https://www.facebook.com/share/p/1BbKCcNrPZ/
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا لە ولاتی چین ڕادەگەیێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستاو فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://mega.nz/folder/KRt0AADQ -1JTYYR4-9w
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
- مەرجى وڵاتى چین بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەرو دکتۆرا:
1- داواکار دەبێت دانیشتوی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2- داواکاری دەبێت تەمەنی لە ٤٥ سال کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3- فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەیه، هاندهدرێت بۆ پێشكهش كردن بۆ ئهم زهمالهیه.
- دۆکیومێنتی پێویست بۆ پێشکەش کردن:
١- بروانامەی دەرچون کە پشتراست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی
دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
٢- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
٣- بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
٤- بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
٥- تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس.
٦- دوو نوسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یان لە شوێنی کار.
٧- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
٨- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
٩- هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و
ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
- ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥ کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى رۆژی (٥/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێڵە رەوانە بکەن ([email protected]):
لە سەرەوە وشەی (MOFCOM) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل.
● تەلەفۆن.
- دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠ کەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن و وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى رۆژی (٥/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن ([email protected]):
سەرەتا ووشەی (MOFCOM) بنوسرێت، ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل
● تەلەفۆن
تێبینی:
✔ هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
✔ تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمێل: [email protected]
11/04/2025
دەرفەتی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە ولاتی هیندستان بەخۆڕایی
دواکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بریتییە لە 30/04/2025
https://www.facebook.com/100064494414487/posts/1115346270625176/
India in Erbil - Consulate General of India delighted to announce the Indian Council For Cultural Relations ICCR Scholarship Scheme for 2025-26.
Tentative timeline:
Application Open: February 20, 2025;
Application Close: April 30, 2025
Interested candidates are invited to apply for the Scholarship through the A2A portal: a2ascholarships.iccr.gov.in
07/03/2025
وڵاتی هیندستان دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت
وڵاتی هیندستان دەرفەتی خوێندنی باڵا، لەزۆربەی بوارەکان، بۆ ئاستەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا، لە (١٢٨) زانکۆی ئەو وڵاتە و لەناویشیاندا زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 ڕادەگەیەنێت.
تێبینی:
- پێشکەشکارانی ماستەر نابێت تەمەنیان لە (٣٠) ساڵ زیاتر بێت.
- پێشکەشکارانی دکتۆرا نابێت تەمەنیان لە (٤٥) ساڵ زیاتر بێت.
- فەرمانبەری حکومی مەرجە دوو ساڵ خزمەتی تەواوی هەبێت.
- کۆتا دەرفەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە 20/04/2025
- تەواوی تێچووی خوێندن و سەرجەم تێچووەکانی گەشت و مانەوە لەخۆدەگرێت.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تقدیمات پەیوەندیمان پێوە بکەن.
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
28/02/2025
پڕۆگرامی ئەمریکی فوڵبڕایت بۆ خوێندنی ماستەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧
ئەم پڕۆگرامە ئەمریکیە پشتیوانی لە خوێندکارانی عێراقی بۆ خوێندنی ماستەر لە زانکۆیەکی ئەمریکا دەکات و تەواوی خەرجیی خوێندنەکە لەخۆدەگرێت.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تقدیمات پەیوەندیمان پێوە بکەن.
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
سکۆلارشپی زانکۆی سکۆلتیکی ڕوسیا بۆ ماستەر و دکتۆرا
تەنها بۆ بەشە زانستییەکان
تەواوی تێچووی خوێندن
زمانی خوێندن ئینگلیزیە،
ئەگەر پشتگیری زانکۆ بهێنی خوێندن بە ئینگلیزی بووە ئایەڵتسی ناوێت.
ئەگەر خوێندنت بە ئینگلیزی نەبوبێت دەبێت ئایەڵتس بکەیت.
مەرجی نمرەو تەمەنی نییە. قۆناغی چواری زانکۆش دەتوانن تەقدیم بکەن.
بەشەکانی ئەندازیاری، بیرکاری و کۆمپیوتەرو ئەلی١کترۆنی، بایلۆجی و تاقیگەو فیزیا دەتوانن تەقدیم بکەن.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تقدیمات پەیوەندیمان پێوە بکەن.
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
13/02/2025
وۆرکشۆپی یانزەیەمی سەرکردایەتیی لاوانی یونسکۆ ٢٠٢٥ لە هیندستان
بەخۆڕایی گەشتی هیندستان بکە 💯✅
ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە بە تەواوی خۆڕاییە و ٤٠ ڕابەری لاو لە نیودەلهی کۆدەکاتەوە لە ١٤ تا ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، وۆرکشۆپەکە ئامانجی بەهێزکردنی سەرکردە لاوەکانە بە پێدانی توانا پێویستەکان بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و بەردەوامی لە کۆمەڵگاکانیان. بەشداربووان لە گفتوگۆ، وۆرکشۆپ و دانیشتنەکانی تۆڕسازی بەشداری دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی خۆیان. پڕۆگرامەکە بەتەواوی بەخۆڕاییە و IELTS پێویست نییە. پڕۆگرامەکە کراوەیە بۆ لاوانی وڵاتانی وەرگری یارمەتی گەشەپێدانی فەرمی (ODA).
🌎 وڵات: هیندستان
📍 شوێن: نیودەلهی
⌛ ماوە: ٤ ڕۆژ
⏳ بەروارەکانی وۆرکشۆپ: ١٤ - ١٧ی ٤ـی ٢٠٢٥
💵 داپۆشینی دارایی: بە تەواوی خۆڕایی
دوا وادەی پێشکەشکردن 🗓
23-2-2025
ڕێکخەران 👥
وۆرکشۆپی یانزەیەمی ڕابەرایەتی لاوانی یونسکۆ ڕێکدەخرێت لەلایەن:
- سەنتەری یونسکۆی ئاسیا-پاسیفیک بۆ پەروەردە بۆ تێگەیشتنی نێودەوڵەتی (APCEIU)
- پەیمانگای یونسکۆی مەهاتما گاندی بۆ پەروەردە بۆ ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام (MGIEP)
- تۆڕی لاوانی GCED
سوودە داراییەکان 💵
- بلیتی فڕۆکە (هاتن/چوون) ✈️
- شوێنی مانەوە 🏠
- کرێی وۆرکشۆپ 💵
- کرێی ڤیزا ✈️
- ژەمەکان (نانی بەیانی و نیوەڕۆ) 🌭
تەوەری وۆرکشۆپ 🧬
"بەهێزکردنی دڵەکان، بنیاتنانی ئاشتی: بەکارهێنانی پەروەردەی هاوڵاتی بوونی جیهانی (GCED) و فێربوونی هەستیاری کۆمەڵایەتی (SEL) بۆ گۆڕانی جیهانی."
مەرجەکانی شیاوێتی ✅
- ڕەگەزنامە: کراوەیە بۆ لاوانی وڵاتانی وەرگری ODA (عیراق دەگرێتەوە)
- بەشداری GCED: پێشکەشکاران دەبێت بە چالاکی لە پەروەردەی هاوڵاتی بوونی جیهانی بەشدار بن
- توانای زمانی ئینگلیزی: پێویستە بۆ بەشداریکردن
کاتی بەرنامە ⏱
- پێش-وۆرکشۆپ (ئۆنلاین): ١ - ٣ی ٤ـی ٢٠٢٥
- وۆرکشۆپی سەرەکی (نیودەلهی، هیندستان): ١٤ - ١٧ی ٤ـی ٢٠٢٥
- ڕێنمایی (ئۆنلاین): مانگی ٥ تا ٦ـی ٢٠٢٥
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تقدیمات پەیوەندیمان پێوە بکەن.
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
31/01/2025
مەرج و رێنمایەکانی پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ سکۆلارشیپی حکومەتی عێراق (HCED) بۆ ماستەر و دکتۆرا و ڕاهێنانی پزیشکی
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێم مەرج و رێنمایەکانی پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ سکۆلارشیپی حکومەتی عێراق (HCED) بۆ ماستەر و دکتۆرا و ڕاهێنانی پزیشکی بڵاودەکاتەوە
ژمارەی سکۆلارشیپ بریتی دەبێت لە (٥)پێنج هەزار زەمالەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا و ڕاهێنانی پزیشکی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات
پێشکەشکردن لە بەرواری (٢٠٢٥/٢/١ تاوەکو ٢٠٢٥/٣/١ )بۆ ماوەیەک مانگ بۆ سکۆلەرشیپ دەبیت
دانیشیوانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافی پێشکەشکردنیان هەیە
به دواداچون بۆ سکۆلەرشیپ له ڕێگه ی ئیمه یڵی لیژنەیەکەوە دەبێت: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن:
https://hced.ur.gov.iq/terms-and-conditions
https://hced.ur.gov.iq/news-detail/96
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تقدیمات پەیوەندیمان پێوە بکەن.
مۆبایل: 07700750353
واتسئەپ: 07700750353
تێلیگرام: 07700750353
جیمەیڵ: [email protected]
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah
46016