08/05/2026
ئاگاداری تەهمیش کردنی بەرامبەرەکانتان بن ، چونکە لەوانەیە هەڵەکانی ئێوە کەسەکان وەها لێ بکات لەداهاتودا کەسێکی زۆر توند دەربچن ...
ئادۆڵف هیتلهر... له كتێبی ( نهبهردی من 1941)
بهیانیهكی زۆر سارد له رۆژه ساردهكانی میونخ دا، من منداڵێكی ههشت ساڵان بوم , پۆشاكهكانم هێنده گهرم نهبون تا بهرگهی ئهو سهرمایه بگرم, ماڵهكهشمان یهك ژوری بچوك بوو كه من و خوشكهكهم و براكهم و دایكمی تیادا ئهژیاین....
من برا گهورهیان بوم, دایكم بهدهست شێرپهنجهی سنگهوه ئهیناڵاند تا وای لێهات ئهو ڕۆژه ههناسهی كهم بوویهوه, فرمێسك لهچاوهكانی قهتیسمابوو....
نهی ئهزانی چی لهئێمه بكات, ئاخر سێ منداڵی خوار 9 ساڵ كه نهباوكیان ههبوو, نه خزمیان ههبوو, دایكیشیان لهسهرهمهرگدابوو...!!!
دایكم چرپاندی بهگوێی منداو شتێكی پێ گوتم...
ئهو گوتی : پێویسته تۆ ئاگات لهبراو خوشكهكهت بێت, منیش ئهو كات ههشت ساڵ زیاتر تهمهنم نهبوو , دڵۆپه فرمێسكهكانم كهوتنه سهر گۆنای دایكم, خێرا ههستامهوهو رامكرد تا پزیشكێك بێنم....
نزیكترین دهرمانخانه لهنزیك ماڵی ئێمهوه دهرمانخانهیهك بوو كه پزیشكهكانی یههودی بون , رۆشتم لێیان پاڕامهوه كه یارمهتیم بدهن, بهڵام ئهوان پێ ئهكهنین و ئهیانوت : بهباوكت بڵێ با بێت و پزیشكێك لهگهڵ خۆیدا ببات, هێنده لێیان پاڕامهوهو تكام لێ كردن......
هێنده گریام كه ههموو روخسارم سور بوبویهوه, بهڵام هیچكامیان دڵیان بۆم نهسوتاو هاوكاریان نهكردم....
ههر بۆیه منیش چهند دهرمانێك كه نهمدهزانی چین لهدهرمانخانهكه دزیم و ههڵهاتم , ئهوانیش بهدوامدا رایانكردو شوێنم كهوتن , كاتێك گهشتمه ماڵهوه براكهم و خوشكهكهم ئهگریان , دهستهكانم كهوتنه لهرزین , براكهم : وتی ئادۆڵف! دایكم ههناسه نادات...!
شل بوم , دهرمانهكان لهدهستم كهوتنه خوارهوهو هێدی هێدی بهرهو لای دایكم رۆشتم , كاتێك دەستم دا لە روخساری نازهنینی ، هێنده ساردبوو كه ئیتر دیار بوو كار لهكار ترازاوه...!
یههودیهكان هاتنه ماڵهوهو منیان برد بۆ زیندانی منداڵان سەرەڕای بینینی دایکی کۆچکردووم , هێندهیان لێدام هێندهیان لێدام تا خوێنم ههڵهێنایهوه....
پاش چهند رۆژێك ئازادیان كردم ، كه رۆشتمهوه سهیرم كرد براكهم و خوشكهكهم لای دراوسێكهمانن , دراوسێكهمان دایكمانی بهخاك سپاردبوو , ئیدی هیچ شتێكم نهمابوو كه لهدهستی بدهم , ئیش و كارم بووبوو به دهرس خوێندن و سواڵ كردن....!!
كاتێك بوم به رابهری ئهڵمانیا یهكهم شوێن كه وێرانم كرد ئهو دهرمانخانهیه بوو لهمیونخ , لهگهڵ خاكدا یهكسانم كرد , پزیشكهكان مابون ، بهڵام تهمهنیان زۆر بووبوو منیان نهئهناسیهوه , بهڵام من ئێستا بومهته رابهری ئهڵمانیا.... بریارمدا تۆڵه بكهمهوه..... تكایان ئهكردو ئەپاڕانهوه...!
بهڵام من فهرمانم كرد كه چاڵێك ههڵكهنن و ههر شهش كهسهكه بهدهست بهستراوی بخهنه ناو چاڵهكهوه , وه پاشان چاڵهكه پڕكهنهوه...
ئهوان بهردهوام تكایان ئهكردو ئهپاڕانهوهو ئهیانوت ژن و مناڵمان ههیه تكایه!
بهڵام هێنده لهسهر چاڵه پڕ كراوهكه مامهوه تا ههناسهیان لێ بڕا...
وه كاردانهوهی ئهو رهفتارهی ئهوان لهسهر من ، بوو بهدهستپێكێك بۆ كوشتاری 70 ملیۆن كەس......
"ئادۆڵف هیتلهر"... له كتێبی نهبهردی من 1941
لهگهڵ منداڵ و گەنجەکاندا بهجوانی ههڵسوكهوت بكهن , چونکە رهنگه رهفتارێكی سادهی تۆ لهدوارۆژدا ملیۆنهها مرۆڤ لهناو ببات...!!!
فهمي مهندس.....
تۆی بەڕێز
وەک هاوکاریەک بۆ گرووپەکەمان زەحمەت نەبێت چەند کۆمێنتێک بنوسن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس پۆستەکانمان ببینێت ......
#هۆشیاری ڕۆشنبیری ......
#پەرەپێدانی ڕۆشنبیری....
#گەشەپێدانی هزری تاک....
#خود ئاگای تاک .....
#گەشەپێدانی کۆمەڵگە.....
05/05/2026
ئەگەر پیاوێک یاخی بێت کۆمەڵگا ڕێزی لێدەگرێت کەچی ئەگەر ژنێک یاخی بێت کومەڵگا بە قەحپە ناوزەندی دەکات.
ویلیام شکسپیر
05/05/2026
تۆ #فریشتە بووی بۆ هەموو شەیتانەکان و بۆ منی فریشتەش بوویتە #ئیبلیس
تۆ #بەوەفاترین و دڵسۆزترین مرۆڤی بۆ دەوروبەرت ئەمما بۆ من لە تۆ خراپترم نە دیووە نەناسیووە،
دڵنیام بە درێژایی تەمەنت هێندە میهرەبانی باڵی پەپوولەیەکت نەشکاندووە ،تەواو دڵنیام خۆت پاراستووە لە پێدانان بە مێروولەیەک بەڵام دڵی منت بۆ ئەبەد #سست کرد لە هیچ و خۆڕا،
من ئەوپەڕی هەوڵمدا #وەفای خۆم بسەلمێنم بۆت کاتێ ئاوڕمدایەوە لەبەرچاوتا بووم بە #سەگ،
ئەمما تۆ بێ ئەوەی هەوڵ بدەیت خۆت نمایشت کرد بۆم کە چەند #پشیلەیەکی بێ سفەتی
مەحاڵە لەبیرت بکەم بەڵام بیریشت ناکەم
ئاخر چ مرۆڤێک هەیە حەز بە بینینی جەلادی ڕۆحی بکا،
تۆ #جوانترین و باشترین نیعمەتی بۆ هەموو کەسێک بێجگە من ، ئەوەش دەزانم تۆ ویستت پێچەوانەبێ هەموو کەس لەدەست بدەی بۆ من ،بەڵام تێنەگیشتم بۆ واتلێهات ،
تۆ ڕەفتارت شتێک دەڵێ و بێ دەنگیەکەت شتێکی تر،دڵـگران نیم لەوەی چۆنت تەعزیبدام گەردنت ئازادبێ ، #مـــــــــن ،مەراقی ئەوەمە ئەبێ کەسێ هەبێ لەمن ڕاستگۆتر و پڕ متمانە، ئەبێ مەخلوقێک هەبێ لە زەوی لە من زیاتر هۆگرت بووبێ و خۆشەویستی پێ دابیت
وا تۆی لێی #ســـەندم
بەهەرحاڵ ئەمەی دەیڵێم وڕێنە #وەختی بەنج بەردانە کەسی بەنج کراویش هیچ قسەیەکی لێ ناگیرێ، ئەمما کە بەنج بەریدام تەنها دەڵێم ماڵت ئاوا
وە یەک #داوام هەیە لە خودا تا من مابم لە ژیاندا ڕێنەکەوێت لە هیچ جێیەڪ بتبینم لە دووریشەوە چونکە گەرچی هێشتا شیرینی لە دڵدا وەلێ زۆر ناشرین بووی لەبەرچاوم.
#نەبەز سابونچی
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک......
https://m.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share&mibextid=NSMWBT
30/04/2026
ئێمە بۆ خۆمان کچێکی بە قەناعەتمان ئەوێ کە هەژارین
بۆ خوشکەکەشمان کوڕێ دەوڵەمەند
خەریکە وای لێدێت شەرم بێت لەناو خەڵکیا بڵێی زاواکەم هەژارە
وە هەیە پۆز بە زاوای دەوڵەمەندەوە لێ ئەدات
مەعقوڵ نیە تۆ بەدوای کچێک ئەگەڕێیت بە هەژاریت ڕازی بێت و قەناعەت بکات بەو ژیانەی هەتە
بەڵام ئامادە نەبیت خوشکەکەت شوو بە هەژارێکی وەکو خۆت بکات .
تۆ وێڵی بەدوای کچێک بە هەژاریت قەناعەت بکات و خوشکەکەشت چاوەڕێی کوڕێکی دەوڵەمەندە شووی پێ بکات
چەنی بە چەن .؟
ڕاساو ئەحمەد......
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک......
https://m.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share&mibextid=NSMWBT
30/04/2026
حەیا و حورمەت لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا!
زۆرینەی ئەوانەی کە تەمەنێکمان کردوە، هەمیشە بەدەستی خۆماندا ئەدەین بۆ حەیا و حورمەتی جاران!
زۆرینەی دیمەنەکانی ئەمڕۆ ، بە نەبوونی حەیا و وحورمەت ئەبینین.
جودا بونەوەی ژن و مێردێک، خۆشەویستی کچ و کوڕێک، بەشداری کردنی باوکێک لە شایی کچەکەیدا، دەست لە ملانێی ژن و پیاوێک..هتد.
بە نەمانی حەیا و حورمەت ئەزانین و خەفەت بۆ ئەو ڕۆژانە ئەخۆین کە لە دیدی ئێمەوە باشتر بوە هەتا ئەمڕۆ.
ئەڵبەتە زۆرینەمان ناتوانین لەوە تێبگیەن کە مرۆڤ بونەوەرێکی بزێوە و هەرگیز ناتوانێت لەیەک قاوغدا بمێنێتەوە.
ناتوانین لەوە تێبگەین کە بە گۆڕانکاری ژینگەیی و تەکنۆلۆجیا و ئابوری وشارستانی، مرۆڤەکانیش ئەگۆڕێن و ئەوەی دوینێ باو بوە، ئەمڕۆ دژە باوە و ئەوەی ئەمڕۆش باوە ئەکرێت سبەی کەس پیادەی نەکات.
تەنها بەر لە چەند ساڵێک ئەو زەمەنەی کە ئێمە ناوی ئەنەین سەردەمی زێڕێنی حەیا و حورمەت، لە زۆربەی گوند و شارۆچکەکاندا ئەگەر کوڕێک خوشکێکی نەبوایە بۆ ئەوەی ژن بەژنی پێبکات، بە ئاسانی ژنی دەست نەئەکەوت، خۆ ئەگەر دەستیشی بکەوتایە ئەبوو شیربایی بدات!
تەنها بەر لە چەند دەیەیەک، لە زۆربەی ناوچە بچوکەکاندا گەورە بە بچوک کراوە، کچێک کە لە بێشکەدا بوە یان هێشتا لە سکی دایکیدا بوە یان هێشتا هەر نەکەوتۆتە سکی دایکیشی، بڕیار لە سەر چارەنوسی دراوە و دیارییان کردوە کە ئەگەر ژنەکە کچی ببێت ئەوە بۆ عەلی ئەبێت و ئەگەر کوڕیشی بوو ئەوە بۆ جەمین ئەبێت!
لە زۆربەی ناوچەکاندا دیاردەی ژن بەژن ، دیاردەی منداڵ بە شودان، دیاردەی خەتەنەی ژنان، دیاردەی ژن لە حەقی خوێندان و دەیان دیاردەی قێزەونی تر لە ناو ئیمەدا باو بوە.
هەتا بەر لە چەند ساڵێک ئامۆزا حەقداری کچ بوە و هەتا ئامۆزا وەستابێت کەس بۆی نەبوە بچێتە داوای کچ.
ژنی مێرد کوژراو ڕاستەوخۆ ناچار کراوە کە شوو بە برای مێرد بکات و زۆرجار نە ژنەکە و نە کوڕەکە ئارەزوی ئەوەیان نەکردوە، بەڵام بە بیانوی حەقداری، ناچاربوون ببنە ژن و مێرد.
هەتا بەر لە چەند ساڵێک ژن وەک کاڵایەک لە شەڕی عەشرەت و لە حەقی خوێندا دراوە و بەدرێژایی تەمەنی ئەو ژنە لە ژێر قسە و تانەی ماڵە کوژراودا بوە.
ژیانی زۆرەملێی ژن و پیاو کارەساتبارە، نەک بڕیاردانی ئازادانەی دووکەس بۆ چونەدەرەوە لە پرۆسەکە!
ئەگەر ئەمڕۆ چەندین دیاردەی نامۆ و نەشیاو هاتبنە ناو کۆمەڵگای کوردی، ئەوە دەیان دیاردە و کرداری خراپیش لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا بوونی هەبوە!
كەدێینە سەر باسی دونیای ئەمرۆش ئەبینین لە هەندێک کاتدا ئەو خەڵکەی کە سەردەمی کۆن بە بە سەردەمی زێڕینی حەیا و حورمەت ئەزانن، تاڕادەیەک لەسەر حەقن!
وەکچۆن لە ڕابوردودا کۆمەڵگای ئێمە بەدەست ئەو دیاردە ناشیرینانەوە ناڵاندویەتی و هەزاران هەزار کچ و کوڕمان بونەتە قوربانی هەڵەی عەقڵیەتی خێڵ، ئاواش ئەمڕۆ دەستێکی شاراوە خەریکە بە بیانوی ئازادی تاک و دیموکراتیەوە، دەیان دیاردەی نامۆ بە کەلتور و ئاین و کۆمەڵگا بۆ ناو کۆمەڵگای ئێمە هاوردە ئەکەن، کە ئەم دیاردانە بە کۆمەڵگای ئەوروپیش نامۆن نەک کۆمەڵگایەکی وەک ئێمە!
بێگومان ئێمە لەگەڵ سزا و بێڕێزی نین بەرانبەر ئەو کەسانەی کە ژیانێکی تریان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە کە پێچەوانەی زۆرینە و پێجەوانەی ئاین و کۆمەڵگایە، بەڵام برەودان و هاندانی منداڵان و زەقکردنەوەی ئەم دیاردانە لە ناو خوێندگا و یاریگا و شوێنە گشتییەکاندا، بێگومان کارێکی زۆر مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی جددیە لە سەر بنەماکانی خێزان و کۆمەڵگا!
ئەوانەی کە ئەو ڕێگایەیان هەڵبژاردوە ئەتوانن لە ماڵەکانی خۆیاندا ئاڵای پەلکەزێڕینە هەڵبواسن، بەڵام هەڵواسینی ئەو ئاڵا لە دایەنگا و قوتابخانە و یاریگا و شوێنە گشتیەکاندا، کە ئێستا لە هەندێک وڵاتی ئەوروپای رۆژئاوایی و ئەمەریکادا پیادەی ئەکەن، بە ئیجبارکردنی ئەو دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگادا!
ئەگەر سەیری کۆمینتی هاوڵاتیانی ئەوروپایی بکەین سەبارەت بەم دیاردانە ئەوە ئەبینین لە سەدا هەشتای خەڵکی، بە تەواوەتی دژی زەقکردنەوەی ئەم دیاردەن و هاوار ئەکەن:تکایە هانی منداڵەکانمان مەدەن بۆ لادان!
دەستێک بە ئەنقەست لەهەوڵی ئەوەدایە کە لە دونیای ئەمرۆدا خێزان دەوری نەمێنێت و منداڵ بڕیاردەری ژیانی خۆیبێت!
ئەڵبەتە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مرۆڤایەتیش، بونی خێزان ئاستەنگێکی گەورەیە لەبەردەمیاندا هەربۆیە ئەیانەوێت دەوری کۆ نەهێڵن، چونکە گورگ هەمیشە ئەو مەڕە بە ئاسانی ئەخوات کە لە ڕان دابڕاوە!
نوسینی....حسێن علی شەریف
هۆشیاری تاک لەکۆمەڵگە......
پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک....
گەشەپێدانی هزری تاک....
خود ئاگای تاک .....
18/11/2025
ئازادی لەوەی كە خەڵكانێكت بەدڵ نەبێ یان ناپەسەند بن بەلاتەوە، بەڵام مافی ئەوەت نییە كە سووكایەتیان پێبكەی یان ئیهانەیان بكەی.!!
نووسینی: دكتۆر عەلی شەریعەتی
لە فارسییەوە: هەردی ئەنوەر
سەرچاوە: اثارهای دكتر علی شریعتی
13/11/2025
خۆت بناسە ..!
بزانە ئەوە ژیانامەی تۆ نییە ؟
..
لە گەڵ یەکەم هەڵکێشانی هەناسەو هاتنمان بۆ ناو جیهانی بوون ن ژیاندا ، چاوەکانمان هیچی نەدەبینی و عەقڵمان هیچ توانایەکی تێرامان و تێفکرین و درک کردنێکی نەبوو ، تەنها بەهەستەکانمان هەستمان دەکرد ئێمەش لەو ووجودەدا بونمان هەیە ، هەستمان دەکرد کەسانێک گرنگیمان پێدەدەن و ئێمەیان خستۆتە ناو چوارچێوەی سنورێکی بەرتەسکی باوەشێک کە کەمتر لەیەک مەترەو تووند گرتوویانین و دەستێک بەسەرمانەوەیە .
هەستمان دەکرد دەست و قاچەکانمان زۆر بەتوندی بەستراونەتەوە، نەک توانای ڕۆشتنی ئازادانەی ئەو لاو ئەولا ، ،بەڵکو توانای جووڵەشیان لێبڕیوین .
دوای چەند ڕۆژو مانگێک سنوری ئازادیەکەمان فراوانتر بوو ، ئەوکات هەستمان کرد کۆنتاک و پەیوەندیمان فراوانتر بووەو خەڵکانی تریش لە باوەشمان دەکەن و دەست بەسەرمان دادەهێنن ، هەستمان کرد ووردە ووردە چاوەکانمان دەکرێتەوە عەقڵمان توانای درک پێکردن و جوڵەی شتەکانی هەیە . بەڵام هێشتاش سنوری جووڵەو ئازادیەکەمان زۆر تەسک و سنووردار بوو .
ڕۆژەکانی تەمەن زوو ڕۆیشتن و تێپەڕین ووردە ووردە سنوری ئازادیمان فراوانتر دەبوو ،لەباوەشی بەرتەسکی دایکمان هاتینەدەر گەیشتینە قۆناغێک توانای هەستان و ڕۆشتنمان زۆرتر بوو ، توانیمان سنوری دەرگای ژەرەکانی ماڵەوە ببەزێنین و بگەینە دەرگای حەوشە ، توانیمان چەندین کەسی تر ببینین کەپێشر نەمان بینیبوون .
دواتر ڕۆیشتینە کۆڵان ، ئاشنای هاوتەمەنکانی خۆمان بووین ، ئەوکات زانیمان تەنها ئێمە بەتەنیا نین ، تەنها خێزانێک لەبووندا بوونی نییە ، بەڵکو کۆمەڵە کەسانێکی تریش لەم بوونەدا هەن و وەکو ئێمە دەژین .
ووردە ووردە عەقڵ و هۆشمان فراوانتر بوو ، درکمان بەوە کرد ، هەموو مرۆڤێک ڕۆڵێک و پێگەیەکی دیاریکراوی هەیە ، هەموو مڕۆڤێک بەرپرسیاریەکی لەسەر شانە ، هەستمان کرد هەندێک ڕۆڵی دایک دەبینن و ، هەندێک ڕۆڵی باوک و هەندێکێ تڕ ڕۆڵی مامۆستاو ، هەندێک قووتابی و هەندێک دووکانداڕو هەندێکی تر ڕۆڵی شوفێری دەبینن. ...تاد .
هەستمان کرد مرۆڤەکان هەمووی دەجوڵێن و هەوڵ دەدەن ، هەموان بەدوای ژیان و کارکردن و داهاتووی خۆیانن .
ئێمەی منداڵ ئازادی تەواومان هەبوو لە هەموو جوڵەو هەڵسان و دانیشتن و جۆری خواردن و کاتی خواردن و یاری کردن و غاردان و قسەکردندا ، بەڵام لەپڕدا ئەو ئازادیەمان لێ زەووت کرا ، لەکاتێکدا هێشتا زۆر منداڵ بووین ئێمەیان ناردە باخچەی ساوایان و دوریان خستینەوە لەسۆزو خۆشەویستی و لەباوەشی دایکمان ، هەموو سنورەکانی ئازادیان لێزەووت کردین گوایە فێری هەندێ پیت و یاساو ڕیسای ژیانمان دەکەن . لەباخچەی ساوایان ئێمەیان لەچوارچێوەی دیوارەکاندا بەند کرد ، بۆمان نەبوو بەکەیفی خۆمان بگەڕێن و قسەبکەین ،تەنها دەبوو بەگوێرەی ئەو پڕۆگرامەی بۆیان دیاری کراوە بجوڵێنەوەو .
پاشان گەورەتر بووین سنورەکانی ئازادیمان زیاتر بەرتەسک دەبۆوە ، پییان دەگووتین ، ئێوە گەورە بوون نابێ هێندە بڕۆنە دەرەوە لەکۆڵان یاری بکەن ، عەیبە خەڵک پێمان دەڵێن منداڵی ماڵێ فڵانی بەڕەڵای کۆڵانانە ، هەندێ جاریش دەیانگووت نابێ لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرتان گەمان بکەن عەیبەیە ، ئێمە نەماندەزانی عەیبە چیە تا لەکۆتایەکەیدا هەر لەخۆڕا لەڕەگەزی بەرامبەر دوور دەکەوتینەوە دەمانگووت نابێ نزیک بیینەوە عەیبە .
کەمێ گەورەتر بووین بەیەکجاری کۆڵان و پیاسەی گەڵ هاوڕێیانمان لێ قەدەغە کرا . بەرپرسارێتیمان زیاتر خرایە ئەستۆ ، ئەوجا پێیان دەگووتین دەبێ بۆداهاتووتان هەوڵدەن نابێ کات بەفیڕۆ بدەن ، دەبێ هەموو ژیان و کاتەکانتان بۆ خوێندن خەرج بکەن .
ئێمە گەورەتر ببوین شکڵ و شێوەمان گۆڕابوو هەر ئەوەندەمان زانی پێیان گووتین پێوستە خێزان پێکبهێن ، نەمان زانی چۆن چۆن هاوسەرێک هاتە ناو ژیانمانەوە ، ئەوجا تووشی بەرپرسیارێتی خێزانی بووین پێوست بوو زیاتر پابەندی بەها ئاینی و اخلاقیەکان بین . دواتر کێشەکانی ناو خێزان و کاری زیاترو بەرپرسیارێتی پەروەردەو بەخێوکردنی منداڵەکانیشمان کەوتە سەرشان ، نەمان زانی چۆچۆن بەچ شێوەیەک تەمەن هەڵکشایه سەر ، ئەوجا نەخۆشیەکان هێرشیان بۆ هێناین ،کەووتینە کۆتا ساڵەکانی نائومێدی و بەهیچ شتێک دڵخۆش نەدەبووین ، وازمان لەسەردان و سەفرەو سیاحەت هێناو چاوەڕێی ڕۆژە ڕەشەکانی تر بووین .
ئەوەی سەیرە ئەوەیە لەو ژیانەی ئێمەدا ، بازنەی سوڕانەوەی ژیان بەردەوام لەسوڕانەوەدایە ئێمە چۆن گەورەبووین ، کۆمەڵگە چۆن باوەشی بۆ کردینەوە ئێمەش منداڵەکانمان دەخەینەوە ناو هەمان ئەو بازنەو دەبێ وەکوو ئێمە بخولێنەوە ، ڕەنگە ئەوانیش کە گەورەبوون و بوونە خاوەنی مندڵ ،ئەوانیش بەهەمان شێوەی ئێمەو خۆیان منداڵەکانیان ناچار بکەن بەهەما شێوە بخولێنەوە و خولانەوە بەردەوام بێت تا ڕۆژی قیامەت .. شێوازی ژیانی کۆمەڵگەی ئێمەوە وەها بڕوات ،هیچ نەوەک نەتوانی بیگۆڕێت ، چوونکە لەقالب دراوین و دەقمان بەو ژیانە لۆکاڵیە گرتووە...!
ئای کەسەیرو بێتام بوو ئەو ژیانە ..نەمان زانی چۆن هاتین و چۆن ڕۆیشتین ، نەمانزانی چۆن دڵخۆش دەبین و بەچی دڵخۆش دەبین ، نەمانزانی لەو هەموو هەوڵ و ماندوبوونە چیمان دەست کەووت ..!
گەشتێکی کورتی ژیان ( م. محمد جووتیار )
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک......
https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share
03/11/2025
نامەیەک پێویستە بە ئاوی ئاڵتون بنوسرێتەوە..
پێویستە
هەموو ئیسلامخوازان و ئیسڵاحخوازان ڕۆژانە بیخوێنەوە ...
سەرۆک وەزیرانی نوێی مالیزیایە، لەساڵی ۲۰۰۳ بەئیختیاری خۆی وازی لەدەسەڵات هێنا، ۱٥ ساڵە چاودێری ڕەوتی ژیانی سیاسی وڵاتەکەی دەکات.
بەڵام کەبینی وڵات واخەریکە گەندەڵی دەیخوات
ناچار بوو ڕۆڵی ئیسڵاحی خۆی دەستپێبکاتەوە، تەمەن درێژی ڕێگای لێ نەگرت
نامەکەی بەناوی
« »
پەروەردگارا وامن گەشتومەتە کۆتاییەکانی تەمەنم.
ئەمویست ئەم کۆتاییانەی تەمەن تەنها لە پەرستش و کڕنوش بۆ تۆی خاوەن و بەدیهێنەرم تەواوبکەم.
بەڵام پەروەرینم سوپاس و ستایشی بێ پایانم قەبوڵ بفەرموو لەگەڵ هەموو بەخششەکانی ترت لەسەرم، بەردەوام ،لەم کۆتایی تەمەنەشمدا کاتێک کەتەنهام و چاوەکانم لێک دەنێم، دەتوانم، هاووڵاتیانم ببینم چۆن ستەمیان لێ دەکرێ و بەخراپی مامەڵە دەکرێن.
ئەبینم مافەکانی نەوەی نوێی گەلەکەم چۆن ئەدزرێت، لەلایەن دەستی چاوچنۆکان و گەندەڵ کارانەوە کەشەیتان ئاراستەیان دەکات.
ئەزانم لەم تەمەنشدا نابێ تەسلم بەشەیتان و گەندەڵی ببین، ئەبێ کۆڵ نەدەین و کارێبکەین و نابێ بێدەنگی هەڵببژێرم ودەستە ئەژنۆو دەستەوەستان دانیشین و سەیری ئەو بێ هەستانە بکەین کە هیچ هەست بەتاوان ناکەن لەو هەموو ستەم و خراپکاریەی دەیکەن.
ئەی خودا ئەزانم تۆ بۆچی بەلوتف وڕەحمی خۆت تەمەنی منت درێژ کرد بۆ نەوەدو سێ ساڵی، لەگەڵیشیدا گوڕ و تین و هێزو تەندروستیت لێ نەسەندومەتەوە، توانای بیرکردنەوەت بەهێزکردوم، بۆئەوەی بتوانم دوایەمین جەنگی دژی گەندەڵی و چاکسازی بە کارای و لێبڕانەوە ڕابگەیەنم.
پەروەردگارم زۆر سوپاس وستایشتان دەکەم کەسەرکەوتوتان کردم لەوەی بتوانم، پارێزەری مافەکانی گەلەکەم بم، و تاوانکاران و گەندەڵ کاران لەسەرکار لاببەم و ڕاپێچی دادگایان بکەم.
ئیتر من ئاسودەم کەچاودەنێم بەیەکدا،مێشکم ئارامە بەوەی بە ئەرکی بەندایەتی خۆم هەستام، ئیتر دڵنیام بەڕوسوری دەگەڕێمەوە بەردەستی پەروەردگارم، هەست بە دڵنیایی دەکەم کەبگەڕێمەوە بۆلات.
ئەوەی ئاواتمە ئەوەیە تۆم لێ ڕازی بیت، و بەئەرکی بەندایەتی خۆم هەستم ، بەرانبەر گەل و وڵاتم و لەپێناو دەستەبەرکردنی دادپەروەریدا،نەک بەدوای ناوو شوهرەتدا بگەڕێم.
ئەوەی ئەمەوێ، هەرچی ئەکەم
توێشوویەک بێ ڕوم بێت عەرزی بکەم لەقیامەتدا.
هەرکەس حەزدەکات شتێک بۆمن بڵێت،داوای لێ دەکەم نزای خێرم بۆبکات، ڕوزەردی دیوانی خودا نەبم.
ئامین ئەی پەروەردگارم.
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک......
https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share
03/11/2025
چەپڵەی پێش بانگەشە و کاڵەک بە ئەژنۆ شکان بۆ چوار ساڵ
کورد تاکە میللەتە بە دەنگدان #گورگ دەکاتە شوانی خۆی، کەچی ڕیکلام بۆ جیهازی ڕاونانی #سەگ دەکات
یاخود تاکە میللەتێکە که سور دەزانێ کێ زوڵمی لێدەکات کەچی #چەپڵەی بۆ لێدەدات، وەلێ لەولا بە فڕۆکە دەچێت بۆ حەج #بەرد دەگرێتە شەیتان.
کورد یەکەم میللەتە لە سەرتاسەری جیهاندا نیوەی لە سەرۆکەکەی #ڕازی نییە ئازادانە هاوار دەکات، نیوەکەی تریشی خۆبەخش #کۆیلەیەتی.
کورد تاکە میللەتێکە، #خانەنشینەکانی چل موچەیان خوراوە و لەبەردەم بانکدا ئەگرین، کەچی کاتێ خۆپیشاندان دەکەی هەر #کوڕەکانی ئەوانە پاسەوانی دزەکانن و بەرشەقت دەدەن
کورد تاکە میللەتە #دوعای گیرا نابێ، کام بەرپرسەی لەهەموویان دزتر و زاڵمترە ئەڵێی گوێزی ساغە و تەمەنی سەر و هەشتا ساڵە، دەمیشی بکەرەوە ئەڵێن خودا ئەم دنیای داونەتی، یەکێ نەزانێ فریشتە و مەلائیکەت لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دابەزیوونەتە سەر سندوق و دەنگی پێداون.
کورد تاکە میللەتە کە خودا زوڵمی لێنەکردووە و پڕاوپڕ شایەنی ئەم دەسەڵاتەیە، هیچ کاتێ نەبووە سەرقاپی #مەنهۆڵ لە #زێڕ بێت،
کورد تاکە میللەتە کە کەوتە #تەنگانە و برسی بوو ئینجا خودای بیر ئەکەوێتەوە، وەلێ کە تێربوو گاڵتەکردن بە ئیسلام و مسوڵمان و ڕیش و سیواک و لەچک بە #سەقافەت دەزانێ
کورد تاکە میللەتە لە ڕۆژەکانی یەک هەفتەدا #شین و #شایی دەگێڕێ، لە ۱٦-۳ فرمێسکی تیمساحی بۆ هەڵەبجە دەڕێژێ و دوای پێنج ڕۆژ لە ۲۱-۳ دا هەڵدەپەڕێ و هەلهەلە لێدەدات
کورد تاکە میللەتە کە ژێر خاکەکەی تاڵانکراوە، کەچی خۆی #کرێچییە و دیفاع لەوانە دەکات خانووەکەیان دەیان دۆنمە لە سەر ئەرزی دزراوی
کورد تاکە میللەتە بەس #ئەمڕۆ ئەبینێ نە #دوێنێی بیرە و نەخەمی #داهاتوویەتی، چوار ساڵ غەدری لێبکە و بیچەوسێنەوە کەچی پێش هەڵبژاردن جادەیەکی بۆ قیربکە بیری ئەچێتەوە لە کاتێکدا ئەوە ئەرکە.
#سابونچی
دوا پەیـــامم لە کــــــۆمێنـتە بۆت👇
03/11/2025
چەند زانیاریەکی جوان و ناوازە لە زانستی دەرونزانیدا:
✔️ لە ڕووی دەرونزانیەوە داوای لێبوردن کردن بە شێوەیەکی سارد و سڕ سوکایەتی پێکردنێکیترە بەو کەسەی کەوا توشی دەبێتە.
*************
✔️ لە ڕووی دەرونزانیەوە، ئەو کەسەی لە کاتی خەوتندا باوەش بە بالیفەکەی دەکات، ئەوە بەراستی کەسێکی لە دەست داوە
*************
✔️ کەسی بێزارکەر و گاڵتەجار، دەتوانی بە ئاسانی پشتگوێی بخەیت هەر کاتێک بڕوات بەخۆت هێنا کە ئەو تەنها گەمژەیەکە و هیچی تر.
*************
✔️ هەڵس و کەوت کردن لەگەڵ ئاوەز و ڕەوشت و سروشتی کەسە جیاوازەکان ئارامی پێویستە، وە هەندێک جاریش پێویستی بەخۆ بێ ئاگایکردنی بە ئەنقەست هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵیان بەردەوام بێت.
**************
✔️ زانایانی دەرونزانی دەڵێن: ئەگەر دەتەوێ هەستی کەسێک بزانی بەرامبەرت، هەوڵ بدە بیخەیتە پێکەنین.. ئەگەر بە ئاسانی پێکەنی ئەوە زۆر سەرسامە پێت.
*************
✔️ ئەگەر تۆ گومانت وایە کە ئەو کەسەی قسەت لەگەڵ دەکات ڕاستگۆ نیە لە ئاخاوتنەکەی لەگەڵت ئەوە تەنها بەبێ دەنگی بمێنەوە ئەگەر ڕەنگی گۆڕاو درێژەی دا بە ڕوون کردنەوەی قسەکانی ئەوە بە ئەگەرێکی زۆر درۆت لەگەڵ دەکات.
*************
✔️ توێژینەوەیەک: شاردنەوەی هەست و سۆز و دەرنەبڕینی کەسەکە زیاتر دەکاتە کەسێکی دوژمنکارانەو کەسێکی بە ڕق و قینە"هەوڵ بدە کە ئەو دەردە دڵەی کە لە دڵت دایە لە بۆ دایکت یان باوکت یان هاوڕێیەکت یان تەنانەت لە بۆ ئەو گیاندارەی کەوا لات پەسندە. بڕوام پێ بکە ئەوە شمشێری منە لە ئامانج و مەبەستەکان."
*************
✔️ یاسای بینین .. ئەگەری بنینی ئەو کەسە زیاتر دەبێت کە دەتەوێت نەیبینی، وە هەر کاتێکیش تۆ لەگەڵ کەسێک بوویت دەتەوێت کەس نەتبینێت لەگەڵ ئەو ئەوە ئەگەری بنینتان زیاتر دەبێت .
*************
✔️ ئەو کەسانەی ڕەخنە لە گەورە و بچوکی کارەکانت دەگرن ؛ ئەوە ئەو کەسانە لەسەر ئاستی متمانە بەخۆ بوون دەناڵێنن ، ئەگەر ئەوانە هاوڕێتن ئەوە کاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر سەرکەوتنەکانت!! وریابە لێیان.
*************
✔️ بەگوێرەی زانستی دەرونزانی بەتەواوی خۆت بەدیار مەخە.. پێویستە کە شتێک لە خۆتدا بشاریەوە، چونکە ئەوە خۆشی ڕاستەقینەیە کە هەموو مرۆڤێک پێویستە ئەو خۆشیە ببینێت ئەویش ناڕونی و شاراوەییە... شاراوەیی و ناڕونی هانی ئەوانی تر دەدات بۆ ئەوەی بەدوات بگەڕێن و دەربارەت بزانن.
*************
✔️ بونیادنانی خۆش بەختیت لەسەر تاکە کەسێک لەوانەیە بەتەواوی ژیانت وێران بکات لە رووی جەستەیی و دەروونیەوە."
**************
ئامۆژگاریەک👇:
بەردێک فڕێ دەدەنە ناو بیر.. پاشان چاوەڕێ دەکەن.. بۆ ئەوەی گوێ بیستی ئەو دەنگە ببن کە بەئاوەکە دەکەوێت..
. ئەو کەسەی جنێو و قسەی ناشرینت پێ دەڵێت چاوەڕێی وەڵامدانەوەی تۆیە .. وازی لێ بهێنە با وابزانێت کە بیرەکە زۆر قووڵە!!
•┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•
#هۆشیاری ڕۆشنبیری تاک......
#پەرەپێدانی ڕۆشنبیری ....
#گەشەپێدانی هزری تاک....
#خود ئاگای تاک .....
#گەشەپێدانی کۆمەڵگە.....
https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share
https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share
29/10/2025
ئازادی و بەڕەڵایی؛ سنووری عەقڵ و بەرپرسیارێتی
ئازادی وەک چەمک وەک پیادهکردن، رێسا و سیما و خاسیەتی تایبەت بەخۆی هەیە. ئەوەی جیا دەکاتەوە لە چەمکی بەڕەڵایی، ئەوەیە کە بەڕەڵایی لە رێسا و یاسا و سیما گشتییەکانی کۆمەڵگەدا دەردەچێت لەگەڵ ئازادی کۆمەڵێك ئەرك و بەرپرسیارێتی هەیە، بەڵام بەڕەڵایی بێ ئەرك و بێ بەرپرسیارێتیە.
بۆیە ئەوانەی ئازادی و بەڕەڵایییان تێکەڵ کردووە، زۆرجار ناوی ئازادی بەکاردەهێنن بۆ مەرام و کارە قێزەوەنەکان و ئەنجمادانی چەندین کردەوەی تر، کە ئەمەش دەبێتە تێکچوون و زیاندن گەیاندن بە کۆمەڵگە. من هەمیشە لەگەڵ ئازادی بووم، بەڵام هیچ کات لەگەڵ بەڕەڵایی نەبووم کە بە هەڵە ناوی ئازادیی پێ بدرێت.
جگە لەمەش ئازادی واتای توانای هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونە لە پۆشینی جل و بەرگ، خوێندن، گەشتکردن یان هەڵبژاردنی شێوازی ژیان یاخود هەر بوارێکی تر کە زیاتر بە پێی بنەمای کولتوور دیاری دەکرێت، بەڵام ئەمە زۆر جیاوازە لەوەی کە جەستە فرۆشتن و خۆفرۆشتن و بێنرخکردنی خۆت بە ناوی ئازادی.
قسەیەکی جوان هەیە ئەڵێت: هەموو شتێك سنووری خۆی هەیە، و ئەگەر لەو سنوورە دەربچیت ئەوا بەئەگەرێکی زۆرەوە دەرئەنجامێکی خراپی دەبێت.
بۆیە پێویستە بزانین کە جیاوازی نێوان ئازادی و بەڕەڵایی سنووریەکی هەیە، ئەوەش سنوری عەقڵ و هۆشیاری تاکەکانە چونکە هەموو ئەوەی ئازادییە پەیوەستە بە عەقڵی ژیر و هەستبزوێن، واتە ئازادی عەقڵانی لەگەڵە بەڵام بەڕەڵایی ئەو کاتە دەکەوێتە کار کاتێك عەقڵ پاسیڤ بێت و بێدەربەستی و خراپەکاری بهێنرێتە پێش.
ئەفلاتوون لە فیکری خۆیدا دەڵێت: "ئازادی ئەوە نییە بکەیت هەرچی دڵت ویست، بەڵکو ئەوەیە بە ئاکامەوەیەکی زانایانە بکەیت ئەوەی پێویستە." ئەم وتەی بیرمەند گەورە، بە ڕوونی دەردەکات کە ئازادی هەموو کات پەیوەستە بە بیرکردنەوەی هۆشیار و سنووری عەقڵی مرۆڤ، نە بە بەڕەڵایی و دەربەدەری.
هەر وەك (کارڵ مارکس) دەڵێت: "ئازادی سنووری هەیە، ئازادی بێسنوور بەرەڵاییە".
✍ بارانی سعید