15/07/2025
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، پاداشتی دارایی بۆ پێشبڕکێی نیشتیمانی گەنجان، دوو پێنج ملیۆن دینار پاداشتی دارایی ببەخشێت.
لەسەر داوای ئەنجومەنی باڵای گەنجان بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەهرەکانی گەنجان کە رۆژی١٥ـی تەمموزی بۆ دیاری کراوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا، پاداشتی دارایی بۆ پێشبڕکێی نیشتمانی گەنجانی کاریگەر بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دابین بکات.
گەنجانی کارامە و خاوەن بەهرە، دەتوانن لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، داوا پێشکەش بکەن و بەهرەکانیان بنێرن، کە ئەم بوارانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
– رۆشنبیری و هونەری
– وەرزش
– زانستی و ئەکادیمی
– راگەیاندن
– ئافرەتان
– داهێنان و کارسازی
– تەکنەلۆژیا و بواری دیجیتاڵی
– خۆبەخشی و مرۆیی
– کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت
– پیشەیی
سێ براوەی یەکەمی هەر بوارێک لە رۆژی لە ١٢ـی ئابی ئەمساڵ بە پاداشتێکی دارایی و رێزلێنانێکی فەرمی رێزیان لێدەگیرێت.
بۆ خۆتۆمارکردن بۆ پاڵاوتن بۆ پێشبڕکێیەکە لە یەکێک لەو بوارانەی کە پێشبڕکێکە لە ڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی گشتییەوە بەڕێوەدەچێت.
لینکی پێشکەش کردن لە کۆمێنت دانراوە.
13/06/2025
بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى-ەوە
لەسەر فەرمانی بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان، بریاردرا بە دواخستنی (پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم دووەم) لەسەرجەم زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکەمان و دامو دەزگاکانی ديكە بۆ ماوەی یەک هەفتە.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
13/06/2025
بەپەلە... بەپەلە. (ژمارە ٩)
ئاگادارییەکی بەپەلە
بەشی ڕۆشنبیری عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بەدواداچوونی ورد لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان، بڕیاردراوە پڕۆسەکە بۆ ئەو خوێندکارە عێراقییانە ئاسان بکرێت کە مۆری دەرچوون (خروجیە) یان نییە، ڕێگەیان پێدەدرێت لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە فەرمییەکانەوە وڵات بەجێبهێڵن و بگەرێنەوە عێراق.
داوا لە هەموو خوێندکارانی پەیوەندیدار دەکەین کە سوود لەم ڕێکارە وەربگرن و پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن کە لە لایەن دەسەڵاتی سنوورییەوە دەرچووە.
لەگەڵ پێزانین.
بەشی ڕۆشنبیری عێراق - ئێران
عاجل..عاجل. (رقم ٩)
تنويه عاجل
تُعلن الدائرة الثقافية العراقية أنه بعد متابعة حثيثة مع الجهات الأمنية المعنية، تقرر تسهيل مهمة الطلبة العراقيين الذين لا يمتلكون ختم خروجية، والسماح لهم بمغادرة البلد عبر المنافذ الحدودية الرسمية.
نهيب بجميع الطلبة المعنيين الاستفادة من هذا الإجراء والتقيد بالتعليمات الصادرة عن السلطات الحدودية.
مع التقدير.
الدائرة الثقافية العراقية- ايران
09/06/2025
دوای سەردانی چوارپارێزگارەكە بۆ سنە
- كرێی خوندنی زانكۆی سنە بۆ خوێنداكرانی هەرێم (35%) بەرزكرایەوە
- نزیكەی (600) خوێندكاری هەرێمی كوردستان لە زانكۆی سنە دەخوێنن
درەو:
نزیكەی (600) خوێندكاری هەرێمی كوردستان لە زانكۆی سنە دەخوێنن كە (200) خوێندكاریان بۆ ماستەرە، پێشتر كرێی خوێندنی سمستەرێكیان (450) دۆلار بوو، بەڵام لەدوای سەردانی چوارپارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان بۆ شاری سنەو زانكۆی سنە، كرێی سمستەرێك كراوە بە (650) یۆرۆ بەڕێژەی (35%).
لە ئێستادا زانكۆی سنە بەشێكی زۆری خوێندكارانی (بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا)ی هەرێمی كوردستان لە خۆ دەكرێت و ژماریان دەگاتە (600) خوێندكار بەجرێك (200) خوێندكاری ماستەر و (200) خوێندكاری بەكالۆریۆس و (10) خوێندكاری دكتۆرایە.
پێشتر كرێ خوێندن بەم شێوەیەبوو:
• بۆ سمتەرێكی ماستەر: 450 دۆلار ئێستا بووە بە (650) یۆرۆ
• بۆ كۆی پرۆسەی خوێندنی ماستەر (2 ) ساڵ (1800) دۆلار بوو ئێستا كراوە بە (2600) یۆرۆ
• بۆ ساڵێكی كرێی داخلی (75) دۆلار بوو ئێستا بووە بە(750) یۆرۆ.
• كرێی خوێندنی بەكالۆریۆس بۆ ساڵێك (2) هەزار دۆلار بوو ئێستا كراوە بە (3700) یۆرۆ.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16964
09/06/2025
دليل الجامعات الموصى بها للدراسة خارج العراق 2024
حدث بتاريخ 2025/06/03
https://uguide.scrd-gate.gov.iq/
09/06/2025
پێوەرێکی زۆر مەترسیدار لەسەر توێژینەوەی زانستی زانکۆکانی جیهان لەلایەن (RI2) کە تیایدا تەنها دوو زانکۆی عێراقی دونیان هەیە ، یەکێکیان لە ناوچەی سوور و ئەوی دیکەیان لە لیستی چاودێریدایە.
https://sites.aub.edu.lb/lmeho/ri2/
30/05/2025
هەلی کار | ستافی ئەکادیمی
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت چەندین هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی "ماستەر و دکتۆرا" ڕادەگەیەنێت بۆ ئەم پسپۆڕییانەی خوارەوە:
∎ دەرمانسازی: Pharmacy
∎ پەرستاری: Nursing
∎ تەکنەلۆجیای تاقیگەی پزیشکی: Medical Laboratory Technology
∎ کارگێڕی یاسا: Legal Administration
∎ مەوشن گرافیکس: Motion Graphics
∎ خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو: Ophthalmic service and Technology
∎ زمانی ئینگلیزی: English for Career Development
∎ بەڵگەی تاوان: Forensic Evidence
∎ کارگێڕی کار: Business Administration
∎ وزە نوێبووەکان: Renewable Energies
∎ تەکنەلۆجیای زانیاریی: Information Technology
∎ دیکۆری ناوخۆیی: Interior Decoration
∎ میکانیکی ئۆتۆمبێل: Automotive Mechanical Service
∎ وایەرسازی ئۆتۆمبێل: Automotive Electrical Service
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
١- هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر، دکتۆرا) بێت.
٢- هەڵگری ناسناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر، یان باڵاتر بێت.
٣- ئەگەر ناسناوی زانستی نەبوو، پێویستە سەرجەم پێداویستییەکانی ناسناوی زانستی هەبێت، کە بریتین لە:
- خولی شیاندن (پێداگۆجی) بەسەرکەتوویی تەواو کردبێت.
- ئەگەر بڕوانامەکەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەست هێنابێت، پێویستە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکسانکردنی بۆ کرابێت.
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بە نمرەی (5)ی IELTS یان هاوتاکانی هەبێت، یان ئاستی (Pre intermediate)ی لە خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەرە فەرمییەکانی زانکۆکانی کوردستانی بەدەست هێنابێت.
٤- پێشکەشکار نابێ لەهیچ دامودەزگایەکی حکومی دامەزرابێت، لە حاڵەتی ئەوەی ئەگەر پێشکەشکار دامەزرابوو، پێویستە خواستن (اعارە) لەدامەزراوەکەی بکات.
تێبینی/ پێویستە لەکاتی ناردنی سیڤییەکاندا له (Subject)ی ئیمێڵی پێشکەشکار ناوی ئەو بەشە بنوسرێت، کە خوازیار دەیەوێت بۆی پێشکەش بکات.
خوازیاران دەتوانن سیڤییەکانیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی بەڕێوەبەرێتی سەرچاوە مرۆییەکانی پەیمانگە بەم ناونیشانەی خوارەوە:
[email protected]
27/05/2025
لكل طالب ماجستير أو دكتوراه...
في زمن تتسارع فيه التكنولوجيا، وتزداد فيه ضغوط البحث العلمي، تأتي بعض الأدوات لتكون عونًا لا بديلاً، ومساعدة لا بديلًا عن التفكير والاجتهاد.
موقع SciSpace AI Writer يُعد من أفضل الأدوات التي يمكن أن يستفيد منها طلاب الدراسات العليا.
فهو يُساعدك في:
🔍 فهم الأبحاث العلمية المعقدة من خلال تلخيصها بلغة واضحة وسهلة.
✍️ صياغة الأفكار الأكاديمية مثل خلفية البحث أو المراجعة الأدبية بأسلوب علمي منظم.
📚 اقتراح مراجع علمية يمكن أن تثري بحثك وتفتح أمامك آفاقًا جديدة.
⏱️ توفير الوقت عبر تحليل الأوراق العلمية والإجابة على أسئلتك المتعلقة بها بسرعة وفعالية.
لكن...
وهنا وقفة ضرورية!
❗ لا تجعل هذه الأدوات تفكر بدلاً عنك.
❗ لا تعتمد عليها اعتمادًا كليًا فتفقد روح البحث والاجتهاد.
❗ هذه الأداة مُساعدة، وليست عقل الباحث ولا لُبّ الفكرة.
احرص دائمًا على أن تكون أنت القائد في مسيرتك البحثية، وأن تستخدم الأدوات الحديثة بما يخدم فكرتك ويطوّر أداءك، دون أن تستسلم للراحة أو تنقل المسؤولية لعقلٍ صناعي.
🔗 جرب الأداة من هنا: https://scispace.com/ai-writer
وفقكم الله في درب العلم، وبارك في جهودكم، وجعل منكم منارات تهدي بعقولها وقلوبها.
ولا تنسَ أن النية الطيبة في طلب العلم ترفعك درجات.
09/05/2025
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا (MOFCOM- CSC) لە وڵاتی چین ڕادەگەیێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستاو فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://mega.nz/folder/3F8kyQjL
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
- مەرج و ڕێنماییەکانى کۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
1. داواکار دەبێت دانیشتوی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2. داواکار دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3. فەرمانبەرى دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە دوو ساڵ خزمەتیان هەیه، هاندهدرێت بۆ پێشكهش كردن بۆ ئهم زهمالهیه.
- دوکیومێنتی پێویست بۆ پێشکەش کردن:
✔ بڕوانامەی دەرچون کە پشراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
✔ بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
✔ بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆ پاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
✔ بروانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
✔ تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس.
✔ دوو نوسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یا لە شوێنی کار.
✔ پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
✔ سی ڤی و پێرسنەل ستەیتمێنتی داواکار.
✔ هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
✔ تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
١. ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ )کەمتر نەبێت
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠ )کەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی:
1. بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (١٨/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن ([email protected]):
لە سەرەوە ووشەی (CSC) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل.
● تەلەفۆن.
2. هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
3. تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسولخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمێل: [email protected]
07/05/2025
No payment is required!
IBM is offering a FREE program to become a certified IBM Data Analyst 👇