قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان Qutabxanay gale bnarate kchan

قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان Qutabxanay gale bnarate kchan, Middle School, دووسایدی زەرگەتە نزیک شاری جوان, As Sulaymaniyah.

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 16/06/2026

بۆ / خوێندنگە حکومییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی

پاش سڵاو...
دامەزراوەی تالێنت هەب بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و دەزگای میدیایی کوردسات لە مانگی تەمموزدا بۆ ماوەی (٢) رۆژ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی چالاکییەکی زانستی ئەنجامدەدات بە ئامانجی پیشاندانی ئاستی زانستی و پەروەردەیی خوێندنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
چالاکیەکە خۆی لە پیشانگەی نمایشکردنی پرۆژەی داهێنەرانەی خوێندکاران و بەڕێوەچوونی چەندین پانێڵی زانستی و پەروەردەیی دەبینێتەوە.
لێرەوە بە بەڕێزتان رادەگەیەنین کە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبونەوەیک رێکدەخرێت بۆ خستنەڕووی وردەکاری زیاتر تایبەت بە چالاکییەکە و چۆنیەتی بەشداری کردنی خوێندنگەکان.

داواکارییەکان:
١ـ هەر خوێندنگەیەک چەند بیرۆکەیەکی داهێنەرانەدەنێرێت بۆ ئیمەیڵی تالێنت هەب ([email protected])
٢ـ پێویستە پڕۆژەکان پرۆتۆتایپ بن و دیزاین کراو بن بۆ نمایشکردن لە پیشانگەکەدا، وە پێویستە تا ۲۰ مانگ تەواوی بیرۆکەکان بنردرێت.
٣ـ بەشداریکردنی چڕی خوێندکارانی هەر خوێندنگەیەک لە چالاکییەکەدا.

میهرەبان جەلال
سەرۆکی دامەزراوەی تالێنت هەب....

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 15/06/2026

(إلا تنصروه فقد نصره الله إذ أخرجه الذين كفروا ثاني اثنين إذ هما في الغار إذ يقول لصاحبه لا تحزن إن الله معنا ). بەناوی دەستەی کارگێری قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان Qutabxanay gale bnarate kchan پیرۆزبایی
ساڵی نوێی کۆچی (١٤٤٨)، لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت...
هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە مایەی ئاشتی، خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان و خوای گەورە وڵاتمان ئاوەدان بکات.قوتابیەکانمان سەرکەوتوو ئاسودە بکات.
ئاڤان علی محمد /بەرێوەبەر
#هجري

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 14/06/2026

قوتابیە ئازیزەکان
رۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥ تاقیکردنەوەی خولی دووەم کاتژمێر ٨.٠٠ دەست پێ دەکات پۆلەکانی حەوتەم و هەشتەم 🌷
پۆلی نۆیەم /قوتابیە خۆشەویستەکان تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانەی 《ئەکرەم قەزاز》 ئەنجام دەدرێت
هیوادارین سەرکەوتوو بن .
هەوڵ و تێکۆشان سنوری نییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان 💐ئێوە هیوای دوا رۆژی ئێمەن ئومێدمان پێتانە .
قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی

07/06/2026

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٧)بەشداری کردنی مامۆستای هونەر قوتابخانەکەمان (مامۆستا رۆزا عبد الرحمن) 💐لە سیمینارێک بە ناونیشانی(مێژووی هونەری شێوەکاری لە باشووری کوردستان ) بە سەرپەرشتی هۆبەی چالاکی هونەری ڕۆژئاوا دەست خۆشیان لێ دەکەین وبەهیوای سەرکەوتن 💐 دەستخۆشی بۆ بەرێزان #هۆبەی چالاکی هونەری رۆژئاوا

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 07/06/2026

هیوادارین سەرکەوتوو بن قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان Qutabxanay gale bnarate kchan

05/06/2026

ئاگادارى بۆ خوێندکارانی پۆلی نۆ

سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۹ی بنەڕەتی ئاگادار دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن لەگەڵ بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم.
پێویستە پێش دەستپێکردنی ئەنجامدانى تاقیکردنەوە، کە لە ۱٥ی ٦ی ۲۰۲٦ کاتژمێر( ٨:۰۰ )ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات قوتابخانەکەی لێ ئاگاداربکاتەوە
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/pol9x2

لیژنەی بالآی تاقیکردنەوەگشتییەکان
٥ی ٦ی ٢٠٢٦

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 05/06/2026

🌏 لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا: چۆن نەوەکانمان فێری ژینگەدۆستی بکەین.

هەموو ساڵێک لە ٥ی حوزەیران، جیهان یادی ڕۆژی جیهانیی ژینگە دەکاتەوە، ئێمەی گەورەکان زۆر گوێبیستی ئەم بۆنەیە دەبین، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن منداڵەکانمان لە ئێستاوە بەو بۆنە جیهانییانە ئاشنا بکەین و فێریان بکەین ژینگەپارێز بن؟

پەروەردەکردنی منداڵ بۆ ئەوەی لە سەرەتای تەمەنییەوە خولیای پاراستنی ژینگە بێت، کاریگەرییەکی گەورە و درێژخایەنی لەسەر خووی ژینگەدۆستیی ئەوان لە داهاتوودا دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە، دایکان و باوکان دەتوانن ئەم هەنگاوە کرداریانە بگرنەبەر:

. ئاشناکردنیان بە سروشت لە باخچە و پارکەکان.

منداڵەکانتان ببەن بۆ پارک و شوێنە گشتییەکان؛ باسی جوانیی دار و گوڵ و سروشتیان بۆ بکەن. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی کاتێک گەورە بوون، بە هەستێکی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ سروشت بکەن و ببنە پارێزەری ژینگە، نەک تێکدەر.

فێرکردنی بەکارهێنانی سندووقی پاشماوە.

لە تەمەنی منداڵییەوە فێریان بکەن پاشماوەکانیان تەنها لە شوێنی تایبەتدا فڕێ بدەن، هەوڵبدەن لە دوای نانخواردن کەمترین پاشماوە بەجێبهێڵن و هانیان بدەن کەرەستەی بەکارهێنانی دووبارە (وەک شووشە، کانزا یان دار) بەکاربهێنن، نەک کەلوپەلی پلاستیکیی یەکجار بەکارهێنراو.

خواردنی تەندروست و دوور لە پاکەت.

منداڵەکانتان بە ژینگەیەکی خواردنی تەندروست ڕابهێنن، خواردنە تەندروستەکان وەک میوەی وشککراو، زۆربەیان پێویستیان بە کیسە و پاکەتی نایلۆن نییە، ئەمە هەم تەندروستیی منداڵەکەتان دەپارێزێت و هەم ڕێگەیەکیشە بۆ دوورخستنەوەیان لە خواردنە ئامادەکراوە ناتەندروستەکان (وەک چپس و شیرینییە کیسەکراوەکان) کە ژینگە پیس دەکەن.

چاندنی نەمام لە ڕۆژی لەدایکبوونیان.

با ئەمە بکەین بە نەریت؛ لەبری دیاریی پلاستیکی و نایلۆن کە دوژمنی ژینگەن، لە ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵاندا نەمام یان گوڵی جوانیان پێشکەش بکەن، ئەم کارە وایان لێ دەکات لە داهاتوودا چاندنی نەمام بە بەهایەکی مرۆیی و ژینگەیی ببینن.

بەکارهێنانی بوتڵی ئاوی تایبەت.
فێریان بکەن کاتێک دەچن بۆ قوتابخانە، خولی هاوینە، یان گەشت و پیاسە، هەمیشە بوتڵێکی ئاوی تایبەت بە خۆیان پێ بێت، پشتبەستن بە ئاوی لە قوتووی پلاستیک نراو کەم بکەنەوە. ئەمە هەم بۆ ژینگە و هەم بۆ تەندروستی و ئابووریی خێزانەکەش بەسوودە.

فێرکردنی سۆز بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان.
لە تەمەنی منداڵییەوە پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان منداڵان و ئاژەڵ و باڵندەکان دروست بکەن. نابێت ئاژەڵ بە مەترسی یان دووژمن پێناسە بکرێت. کاتێک منداڵ لە نزیکەوە ئاشنای ئاژەڵان دەبێت، لە داهاتوودا دەبێتە دۆستی سروشت و ئاژەڵان، نەک دووژمنیان.

نموونەی زیندوو بن: منداڵان زیاتر بەوە فێر دەبن کە دەیبینن نەک ئەوەی دەیبیستن، کاتێک دایک و باوک خۆیان پاشماوەکان جیادەکەنەوە، ئاو بە فیڕۆ نادەن، یان بە ئۆتۆمبێل بۆ مەودای نزیک ناچن، منداڵەکە بە خۆڕسکی ئەم ڕەفتارانە وەردەگرێت.

بەشداریکردنیان لە چالاکییە ژینگەییەکان: بردن بۆ هەڵمەتەکانی کاری ژینگە یان بەشداریپێکردنیان لە کەمپینەکانی چاندنی نەمام، هەستی بەرپرسیارێتی لە دەرونیاندا بەهێز دەکات.

سەیرکردنی فیلم و چیرۆکی ژینگەیی: سوودوەرگرتن لە میدیا و چیرۆکەکان بۆ ئەوەی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش گرنگی ژینگە و مەترسییەکانی پیسبوونیان بۆ ڕوون بکەینەوە.
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
بە دەستخۆشیەوە ئەم بابەتە وەرگیراوە

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 03/06/2026

سلاوی پەروەردەو زانست
٢٠٢٦/٦/٣ رۆژی ٤شەممە قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان Qutabxanay gale bnarate kchan
قوتابیە خۆشەویستەکانی قوتابخانەکەمان سەرجەمیان هەمیشە ئومێد بەخشن🌷 سەربەرزن زانست دۆستن خوا بتان پارێزێت رێگەی ژیانتان هەمیشە پڕ گوڵ بێت🌸 قۆناغێکی پر شکۆتان تێپەراند پیرۆزتان بێت .
ئاڤان علی / بەرێوەبەر

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 02/06/2026

بەهیوای سەرکەوتن قوتابیە ئازیزەکان قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان Qutabxanay gale bnarate kchan 🌸

Photos from ‎قوتابخانەی گەل ی بنەرەتی کچان  Qutabxanay gale bnarate kchan‎'s post 01/06/2026

پیرۆز بێت رۆژی جیهانی مندالان لەسەرجەم مندالانی کوردستان و جیهان هیوادارین مافەکانیان جێ بەجێ بکرێت سۆزو خۆشەویستی ببەخشین بە جگەرگۆشەکانمان🌸
بەسوپاسەوە ئەم بابەتانەمان وەرگرتووە سەبارەت بە مندالان🌸

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


دووسایدی زەرگەتە نزیک شاری جوان
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 12:30
Tuesday 00:30 - 16:30
Wednesday 00:30 - 16:30
Thursday 00:30 - 16:30
Saturday 08:00 - 12:30
Sunday 08:00 - 12:30