01/06/2026
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکان بەڕێوەچوو
This is the official page of Public Relations Department at University of Sulaymaniah.
01/06/2026
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکان بەڕێوەچوو
20/05/2026
بەڕێوەچونی سیمینار
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠/٥/٢٠٢٦ بەشی پەیوەندیەگشتیەکان سیمینارێکی بۆ بەڕێز مامۆستا(دانا صالح) ڕێکخست بەناونیشانی(ترەمپ لە پەکین.. قەیرانی ئەمریکا - چین لە ڕوانگەی تیۆری "تەڵەی تیوسەدایس") تیایدا بە شێوەیەکی زانستی و لە ڕوانگەی پەیوەندییە گشتییەکانەوە باسی لە تیۆریەکەو هۆکارەکانی دروستبوونی قەیرانی پەیوەندی نێوان چین و ئەمریکا کرد.
دەسخۆشی بۆ مامۆستا دانای ئازیز، بەهیوای بەردەوامی.
17/05/2026
وێنەی دەرچوونی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم
ئەمڕۆی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧/٥/٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایانی بەشی پەیوەندییەکان گشتییەکان خوێندکارانی خۆشەویستمان لە قۆناغی چوارەم وێنەی دەرچوونی کۆتا قۆناغی خوێندنی زانکۆیان چرکاند.
پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی یەک بەیەکی خوێندکارە ئازیزەکانمان ئەکەین، بەهیواین قۆناغی داهاتوویان ڕێگایەکی ئاوەڵابێت بەرەو بەدیهێنانی هیواو خەونەکانیان.
دووبارە پیرۆزتان بێت، ڕێگاتان کراوە و ڕۆشن بێت بەرەو سەرکەوتنی زیاتر ئازیزان.
خوێندکارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان بە کورتە ڤیدیۆیەک مەترسییەکی گەورە نیشان دەدەن.
کاری گروپێک لە خوێندکارانی قۆناغی دووی بەشی پەیوەندیە گشتیەکان بۆ وانەی ڤیدیۆگرافی وەک ئەرکی پڕاکتیکی ئەم چالاکییەیان ئەنجامدا.
خویندکاران:
کاردی کاروان
ڕاسان کۆچەر
شکار سەروەر
ئاوەنیا ئەرسەلان
دەستخۆشی لە مامۆستا نەبەز و سەرجەم خوێندکاران دەکەین.
11/05/2026
خوێندکارانی پەیوەندییە گشتییەکان پلەی دووەمیان بەدەستهێنا
بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆو ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و مامۆستایان. لە یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان، خوێندکارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان توانیان پلەی دووەم بەدەست بهێن. بێگومان ئەمەش بەهۆی هەوڵ و ماندوبونی بەردەوامی خوێندکارە لێهاتوو و دڵسۆزەکانمانن کە لە هەر پلەو پێگەیەكدا بن هەمیشە جێگەی شانازی بەشەکەیانن.
ئەم سەرکەوتنە پیرۆزبێت لە یەک بەیەکی خوێندکاران و (یاریزان و هاندەران) مامۆستایان، هەمیشە کاری باش و پەیوەندی باش و ئیتیک و ئاشتی و هاریکاری ، رەنگدانەوەی کاری ئێوەی ئازیزە.
دووبارە پیرۆزبێت بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام
بەشی پەیوەندییە گشتییەكان بۆ ئەوە درووستبووە بۆ هەمیشە لە یارییەكانی كۆتایی بێت و كاسەكەش بەرزبكاتەوە، هەموومان لەیاری كۆتایی دەبین و هانی یاریزانەكانمان دەدەین
ڕاهێنانی مەیدانی خوێندکارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان بەردەوامە
بە سەرپەرشتی (دکتورچرۆ شەهاب)، گروپێک لە خوێندکارانی قۆناغی سێیەم لە وانەی (ڕاهێنانی مەیدانی) سەرقاڵی مەشق و کاری پراکتیکی ڕۆژانەن .
وانەی ڕاهێنانی مەیدانی، دەرفەتی لەبار دەڕەخسێنی بۆ خوێندکارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان تاکو لە نزیکەوە ئاگاداربن لە چۆنیەتی کارکردن و بەڕێوەبردنی دەزگا و دامەزراوەکان، ئەمەش هاوکار دەبێت تاکو دوای تەواوکردنی زانکۆ هەلی کاریان لە دامودەزگا جیاوازەکاندا بۆ بڕەخسێت.
06/05/2026
هەڵمەتی پاککردنەوەی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەم
لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بەشداریکردن لە پاکڕاگرتنی ژینگەی خوێندن، خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەم، هەستان بە خاوێنکردنەوەی ڕاڕەوەکان و هۆڵەکانی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان.
دەستخۆشی لە خوێندکارانی خۆشەویستمان ئەکەین، بەهیواین هەمیشە لەخەمی پاکوخاوێنی بەشەکەیاندا بن.
| Monday | 09:00 - 14:00 |
| Tuesday | 09:00 - 14:00 |
| Wednesday | 09:00 - 14:00 |
| Thursday | 09:00 - 14:00 |
| Sunday | 09:00 - 14:00 |