Khanzad Organization

Khanzad Organization

Share

KHANZAD is a non-partisan, non-governmental,
non-profit organization, established in 1996 based in Sulaymaniyah.

KHANZAD offers protection and counselling to women and families affected by social and domestic violence.

Photos from Khanzad Organization's post 31/07/2026

كوردی |EN
چوارشەممە ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەی ئاسایی و مانگانەی خۆی لە ئۆفیسی کاروباری ژنانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە هاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان، بە بەشداریی نوێنەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوانانی ژنان بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک خاڵی کرداری و ئامادەکاری بۆ پلانی شەش مانگی داهاتوو کرا، بەتایبەت داڕشتنی بەرنامە و چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر هەروەها تێڕوانین و بەدواداچوونی پێویست کرا بۆ ڕەوشی ماڵەکانی داڵدەدانی ژنان لە سلێمانی و گەرمیان بە مەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانیان.
On Wednesday, July 29, 2026, the Gender-Based Violence (GBV) Working Group held its regular monthly meeting at the Office of Women’s Affairs within the Office of the Deputy Prime Minister of the Kurdistan Regional Government in Sulaymaniyah.
The meeting was jointly organized by the General Directorate of Social Care and Development in Sulaymaniyah and the Women's Media and Cultural Organization, with the participation of a representative from the Khanzad Cultural and Social Organization, alongside several civil society organizations and women's rights activists.
During the meeting, discussions focused on several practical key points and preparations for the upcoming six-month plan, particularly the outline of programs and activities for the 16 Days of Activism against Gender-Based Violence and the commemoration of November 25. Additionally, the necessary assessments and follow-ups were conducted regarding the status of women's shelters in Sulaymaniyah and Garmian to enhance their services.

Photos from Khanzad Organization's post 22/07/2026

كوردی |En
رۆژی 16/7/2026 كۆنفرانسی كۆتایی پرۆژەی ژیانەوەی جیهانی سۆشیاڵ میدیا بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی هاوبەشانی پرۆژە و نوێنەری دامودەزگاكانی حكومەت و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتی و چەندین میوان سەرتای مەراسیمەكە بە مارشی نەتەوەیی و وەستانی خولەكێك بۆ گیانی قوربانیان دەستی پێكرد دواتر د.كارین ملودۆخ بە شێوەی ئامادەبوونی سەرهێڵ وتاری ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی پێشكەشكرد و پاشان بەڕێز عەمید سەركەوت عمر بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان -سلێمانی وەكو خاوەنی بیرۆكەی پرۆژەكە وتەی خۆی پێشكەشكردو تیشكی خستە سەر هەنگاوەسەرەتاییەكانی دروستبوونی پرۆژەكە پاشان لەلایەن بێلان عمر ئەندامی ڕێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و پسپۆڕی پەروەردەیی میدیایی تەكنیكی لە پرۆژەكە ڕێڕەوی كاركردنی پرۆژەكە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردووو دەستكەوت و ڕاسپاردەكانی پرۆژەكەی خستەڕوو پاشان هەریەك لە هاوبەشانی پرۆژەكە بەڕیزان ( د.سەركۆ محمد نوێنەری زانكۆی سلێمانی ،عەقید /هێمن عبدالقادر وەكو نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان -سلێمانی ، رائد /ئاری لەتیف نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ، م.ئاكام رەئوف نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، د.لوقمان سیوەیلی نوێنەری ئینستتیوتی مەستورە ) وتەی هاوبەشانی پرۆژەیان پێشكەشكرد و هەریەكەیان تیشكیان خستە سەر گرنگی و دەستكەوتەكانی پرۆژەكە پاشان تیمی هەڵسنگێنەری دەركی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی پرۆژەكەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە بەدیهاتنی ئامانجی پرۆژەكە كرد دواتر خەڵاتی ڕێزلینان لە لایەن هۆنا بێستون بەڕێوەبەری پرۆژەكە بەخشرا بە هەریەك لە بەڕێز عەمید /سەركەوت عمر و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و یەكەی ڕێنمایكارانی پەروەردەیی و هاوبەشانی پرۆژە لە پای ماندووبون و هاوكاری زۆری پرۆژەی ژیانەوەی جیهانی سۆشیاڵ میدیا .
On July 16, 2026, the final conference of the "Reclaiming the Social Media World" project was convened, bringing together key project partners, representatives from governmental institutions, media outlets, civil society organizations, and distinguished guests. The proceedings commenced with the national anthem, followed by a minute of silence to honor the victims of violence. The formal address began with an online speech by Dr. Karin Mlodoch on behalf of HAUKARI e.V, organization. Subsequently, Brigadier General Sarkawt Omar, former Director of the Directorate for Combating Violence Against Women and Family – Sulaymaniyah, delivered a keynote address detailing the foundational ideas and initial steps of the project. Furthermore, Ms. Belan Omar, a member of Khanzad Cultural and Social Organization and Media Education Specialist, presented an overview of the project’s three-year trajectory, highlighting its core milestones and strategic recommendations.
The event also featured remarks from key institutional partners, including Dr. Sarko Muhammad (University of Sulaimani), Colonel Hemin Abdulqadir (Directorate for Combating Violence Against Women and Families – Sulaymaniyah), Captain Ari Latif (Sulaymaniyah Police Directorate), Mr. Akam Raouf (General Directorate of Education – Sulaymaniyah), and Dr. Luqman Siwaily (Mastura Institute), all of whom underscored the project’s significance and tangible achievements. Subsequently, the External Evaluation Team delivered their assessment findings, affirming that the project successfully fulfilled its intended objectives. The conference concluded with the Project coordinator Ms. Hona Bestoon, who presented awards of appreciation to the projects partners, Brigadier General Sarkawt, Sulaimani Polytechnic University, the Educational Guidance Unit, in recognition of their tireless efforts and sustained collaboration.

20/07/2026

2026/07/20
بەشداریکردنی هەریەک لە هۆنا بێستون بەڕێوەبەری پڕۆژە و بێلان عمر پسپۆڕی میدیایی تەکنیکی لە بەرنامەی ئێوارانی تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان بۆ قسەکردن لەسەر کۆتایی پڕۆژەی ژیانەوەی جیهانی سۆشیاڵ میدیا دەستکەوت و ڕاسپاردەکانی پڕۆژەکە

2026/07/20
Participation of Hona Bestoon, Project coordinator, and Belan Omer, Technical Media Specialist, on Gali Kurdistan TV's evening show to discuss the conclusion of the 'Reclaiming Social Media World' project, its achievements, and recommendations."

16/07/2026

.

16/07/2026

Live

Photos from Khanzad Organization's post 09/07/2026

بەرواری 2026/07/06، خاتوو Kerstin Spriesterbach، کۆنسولی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان لە کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، سەردانی ڕێکخراوی خانزاد و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کرد.
لە ماوەی سەردانەکەدا، لە نزیکەوە باس لە کار و چالاکییەکانی هەردوو ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و خانزاد کرا. لە کۆتاییدا، کار و دەستکەوتەکانی هەردوو ڕێکخراوی بەرز نرخاند و سوپاسی هەوڵ و خزمەتەکانیانی کرد.
On July 6, 2026, Kerstin Spriesterbach, German Consul for Economic Cooperation and Development at the German Consulate General in Erbil, Kurdistan Region of Iraq, visited KHANZAD and HAUKARI.
During the visit, she was briefed on the activities and programs of both organizations. She highly appreciated their work and achievements and expressed her gratitude for their continued efforts.

Photos from Khanzad Organization's post 07/07/2026

ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی خانزاد كە هاوكاری دەكرێت لەلایەن ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانییەوە 5/7/2026 لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبوونی دەزگاكانی ڕاگەیاندن نوێترین بەرهەمی هۆشیاریی لە بواری ئاسایشی دیجیتاڵیدا ڕاگەیاند .
(ڕێبەری سەلامەتی دیجیتاڵی و ڕێگریكردن لە تاوانە ئەلیكترۆنییەكان )
ئەم بەرهەمە ، هەنگاوێکی زانستی و پێویستە، كە بە ڕاوێژ و هاوکاری لەگەڵ شارەزایانی یاسایی، ئەمنی و تەکنەلۆجی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، بە ئامانجی: پاراستنی تاک و خێزان لە مەترسییەکانی جیهانی ئەلیکترۆنی. و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشە دیجیتاڵییەکان و ناساندنی ڕێکارە یاسایی و فەرمییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دروستكراوە ، و دەرئەنجامی سێ ساڵی كاركردنە لە پرۆژەی ژیانەوەی جیهانی سۆشیاڵ میدیا ، و یەكەمین ڕێبەری تەكنیكی هۆشیارییە بە زمانی كوردی و ئینگلیزیی بەردەستە .
ئەم ڕێبەرە بەرهەمی ڕێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزادە ، و كاری ئامادەكردن و نوسینی لەلایەن ئەندازیار بێلان عمر – پسپۆڕی پەروەردەیی میدیایی ڕێكخراوی خانزاد ئەنجامدراوە ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكانەوە ژمارەی سپاردنی پێدراوە .

On July 5, 2026, during a press conference attended by various media outlets, Khanzad Cultural and Social Organization supported by HAUKARI e.V. Organization ,Officially announced the publication of its latest educational resource in the field of digital security, titled "Digital Safety and Cybercrime Prevention Guide." This guide represents a scientific and essential milestone, developed in close consultation and collaboration with legal, security, and technological experts in the Kurdistan Region. It aims to protect individuals and families from the dangers of the online world, raise community awareness on how to effectively respond to digital attacks, and introduce the official legal procedures required to combat cybercrimes. As the culmination of three years of dedicated work under the "Revitalizing the Social Media World" project, this publication stands as the very first technical awareness guide available in both Kurdish and English. The guide is a product of the Khanzad Cultural and Social Organization, written and prepared by Engineer Belan Omar, a Media Education Specialist at the organization, and it has officially been granted a legal deposit number by the General Directorate of Public Libraries.

Photos from Khanzad Organization's post 29/06/2026

كوردی | En
دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە پاڵپشتی بۆ ڕزگاربووان تەنها بە بوونی شوێنی شەڵتەر نییە، بەڵکو پێویستی بە کارمەندانی پسپۆڕ و ڕاهێنراو، ڕێوشوێنی ڕوون، و پەیڕەکردنی شێوازێکی کارکردن هەیە کە تێیدا ڕزگاربوو چەق و سەنتەری خزمەتگوزارییەکان بێت.
لەم چوارچێوەیەدا، لە ڕێکەوتی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، نوێنەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی خانزاد بەشداریی لە ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەدا کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی (سیید) بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرانی کەیسی شەڵتەرەکان ڕێکخرابوو. ڕاهێنانەکە تیشکی خستبووە سەر پێداچوونەوە و جێبەجێکردنی “میکانیزمی کارکردن لە ماڵەکانی داڵدەدان” کە بەم دواییانە هەموار و پەسەند کراوە.
لە ڕێگەی ڕاهێنانی پراکتیکی و گفتوگۆی چڕەوە، بەشداربووان کارامەییەکانی خۆیان لەم تەوەرە سەرەکییانەدا بەهێزتر کرد:
- ڕێوشوێنەکانی شەڵتەر: پەرەپێدانی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی وەرگرتن و دەرچوونی کەیسەکان.
-نهێنیپارێزی: جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی زانیارییەکان و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ڕزگاربووان.
-شکۆ و مافەکان: چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ماف و هەڵبژاردنەکانی ڕزگاربووان وەک ئەولەویەتی یەکەمی چاودێری.
Providing a safe and supportive environment for survivors is not achieved solely by having shelter spaces. Rather, it requires specialized and trained staff, clear procedures, and the adoption of a survivor-centered approach where the survivor is at the core of all services. In this context, on June 25, 2026, a representative from the Khanzad Cultural and Social Organization participated in a one-day training workshop organized by the SEED Foundation in partnership with the Ministry of Labor and Social Affairs for shelter case managers. The training focused on reviewing and implementing the newly amended and approved "Operating Mechanism in Protection Houses."
Through practical training and intensive discussions, the participants enhanced their skills in key operational areas, focusing on developing mechanisms to manage intake and discharge processes for shelter cases. Additionally, the sessions emphasized strict confidentiality to protect information and ensure survivor safety, while ensuring that the dignity, rights, and choices of survivors remain the absolute priority in care delivery.

Photos from Khanzad Organization's post 22/06/2026

نوێنەری ڕێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بەشداریكرد لە وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی کە ڕۆژانی ١٧-١٨ / ٦/ ٢٠٢٠٦ لە شاری سلێمانی، لەلایەن ڕێکخرای ژینە تەندروستی بەهاوکاری UNFPA بۆ گرووپی GBV سلێمانی و هەلەبجە ڕێکخرابوو.
ئەم ڕاهێنانە تایبەت بوو بە توندتیژی لەکاتی قەیرانەکاندا، کە تێیدا ئەندامانی گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی، نوێنەرانی ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی سلێمانی و کەلار، و نوێنەرانی دۆڵسا بەشداربوون.
A representative of the Khanzad Cultural and Social Organization participated in a two-day workshop organized on June 17-18, 20206, in Sulaymaniyah city by the Zhina Tandrusti Organization in cooperation with UNFPA for the Sulaymaniyah and Halabja GBV group.
This training was specifically focused on violence during crises, in which members of the Gender-Based Violence (GBV) combatting working group, representatives of women's shelters in Sulaymaniyah and Kalar, and representatives of Dolsa participated.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Near Sulaymaniyah New Municipality Building
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 15:00
Tuesday 09:00 - 15:00
Wednesday 09:00 - 15:00
Thursday 09:00 - 15:00
Sunday 09:00 - 15:00